لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ قەیرانی داخستی شوێنە گشتیەکان وە قەدەغەکردنی هاتوچوو دەستی پێ‌کرد. کار‌و وپەیوەندیەکان لەڕێگای زووم وئنتەرنێت گەشەی کرد. ماوەیەک دابڕام لە پۆلی زمانی کوردی. پاشان لەڕێگای زووم جارێکی Continue Reading »
زمانمان ناسنامەمانەبەخێر بێن بۆ پۆلی زمانی کوردی، پۆل دەست پێدەکاتەوە لەم کات وڕوژانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکرێ، پێشوازی لە هەموو خوێنکارێک دەکەم کە دەویەوێ زمانی کوردی فێربێت وە یان Continue Reading »
بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.. https://www.facebook.com/photo.php?fbid=631563069172357&set=pb.100069560072230.-2207520000&type=3
بیرمە کاتێک منداڵ بووم، دەچوومە حەوشەی ماڵەوە و سەیری ئاسمانم دەکرد. لە حەوشە گەورە جوانەکەی ماڵەوە لە ژێر تیشکی مانگدا، زۆرجار لەسەر چیمەنەکە پاڵدەکەوتم بۆ بینینی جوانی ئاسمان. ئەستێرەکانم دەبژارد Continue Reading »
پاش کۆچی باوکم، ماڵ چۆڵ وخامۆش بوو. هەرکەس گەڕایەوە ماڵی خۆی. منیش گەڕامەوە بۆ کەنەدا، پاش ئەو لەدەستچوونە. ویستم داوەتنامە بۆ دایکم جێبەجێ بکەم تا بێت بۆ کەنەدا بۆ ماڵەکەم، Continue Reading »
چرۆ زەند.. وشەی سەر شەقام ئاهەنگێکی ساڵانەیە بۆ چیرۆکگێڕان و بیرۆکە و خەیاڵ، ساڵانە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە میوانداری گەورەترین فێستیڤاڵی کتێب و گۆڤاری خۆڕایی کەنەدا دەکات و کتێبە نایابەکانی نووسەرانی Continue Reading »
Chro Is My Name لە رێی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن کتێبەکە بەدەستبێنن: Chro Is My Name: Memoir of a Kurdish Hero’s Daughter eBook : Zand, Chro: Amazon.ca: Kindle Store چرۆ Continue Reading »
ڕەنگە کۆتایی بێت، یان سەرەتایەکی نوێ ڕەنگە کۆتایی سنوورەکان بێت، یان سەرەتایی یەک وڵاتی. ڕەنگە کۆتایی دوکەڵی پیسی بێت یان سەرەتایی ژینگە پاکی ڕەنگە کۆتایی چەکە کیمیایەکان بێت، یان سەرەتای Continue Reading »
گه‌ریده‌و مێژوو نووسه زرنگه‌كه، نه‌خشه‌ی سیاسی گه‌لێكی ده‌ستنیشان كرد‌و هێڵی جوگرافیای دانا، ئێستا له ژووره ڕه‌نگینه‌كه‌ی، له‌ناو پێخه‌فه‌كه‌ی ڕاكشاوه، ئه و ژووره ی كه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ ده‌كات. ئه‌و ژووره‌ی گوزارشت Continue Reading »
وا خەریکم بەدوای سێبەرەکەتا دەگەڕێم بەو باخچەیەدا دەڕۆم کە پێکەوە پیادەرۆیشتین دەچمە رێی قوتابخانەکەت، بەردەم ماڵی هاوڕێکانت هەندێ جاریش بەشەقامەکاندا دەرۆم، کە پیاڕۆشتوی دەرۆم بۆ شوێنی کە تۆی لێ بووی، Continue Reading »
ئەی چەند ستەمە دووریی، بۆچی زۆبەی خۆشەویستیەکان دوورن مانگ و خۆر هەردوو لە ئاسمانێکدان، لە دووری یەك دەردەکەون ئێمەش لە دوورەوە دەیان بینین پێدەچێ دەریاو ئاسمان لە ئاسۆیەکی زۆر دووردا Continue Reading »
كه منداڵ بووم، سه‌رئه‌ژنۆكانی پاڵنۆڵه كاوبۆكه‌م به‌رده‌وام دڕابوو یان له پاسكیل ده‌كه‌وتمه خوار یان له چلی داركی به‌ردار گیر ده‌بوو سه‌رئه‌ژنۆ دڕاوه‌كانی پانتۆڵه‌كه‌م نیكه‌رانی دایكم بوو ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ئه‌مرۆ بایه، Continue Reading »
نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستیم بۆ نووسی چاوه‌ڕێم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له لیستی په‌یوه‌ندیدایه هه‌رگیز نایسڕمه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌فسانه‌یه‌كم، گه‌ر ڕۆژێ، ساتێ، ته‌نها جارێ تۆ وه‌ڵامم ده‌یته‌وه 03/08/2018 zandchro@hotmail.com
ئيوارەیە کاتی خۆر ئاوابوون، ئەو کاتەی کە دەمەوی بگەڕێمەوە بەرەو ماڵ، بۆ کاتی منداڵیم بۆ مەڵکەندی. بۆ زێدی تۆ. ئيوارەیە کاتی خۆر ئاوا بوون، لێرە بەفرهۆن هۆن دەبارێ، لای تۆ Continue Reading »
کاتێ زۆر پێش دروست بوونی کۆمپیوتەر بوو ئەوکاتەی یەک تەلەفۆن و یەک تەلەفزیون هی خۆمانە گەرەکەمان بوو، لەوکاتەدا باوکم نیشتمان بوو، دایکم پایتەختی نیشتیمان باوکم بەڕێوەبەر بوو دایکیشم کابان هەندێ Continue Reading »
کاتێ زۆر پێش دروست بوونی کۆمپیوتەر بوو لەوکاتەدا باوکم نیشتمان بوو، دایکم پایتەختی نیشتمان باوکم بەريوەبەر بوو، دایکیشم کابان هەندێ جارچاکەتی خوشکێکم لەبەردەکرد سوراوی خۆشکەکەی دیم دەکرد برایەکم سیاسەتی دەکرد، Continue Reading »
به‌یانیه‌كی پایزدا، پایزێكی زه‌رده‌په‌ڕ ، خۆر له پشت چیای گۆیژه‌وه به كزی ده‌رده‌كه‌وت، گه‌ڵای دار‌و دره‌خته‌كان به هێوری ده‌وه‌رین، ڕه‌نگاو ڕه‌نگ هه‌ر گه‌ڵایه‌و ره‌نگی گوڵێك ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی . پێكانم Continue Reading »