Skip to Content

برنجی کوردی … پشکۆ ناکام

برنجی کوردی … پشکۆ ناکام

Closed
by شوبات 26, 2020 General

……لە تازە و هەزەلیترین نوکتەی دەسەڵاتی هەرێم ئەوەیە کە هەر سێ سەرۆکایەتیەکە کە دوانیان تاپۆی بنەماڵەیە و سێیەمیان کارتۆنیە نیازیان وایە بە بەرنامەیەکی گونجاو ڕووبەڕوی ڤایرۆسی”کۆرۆنا” ببنەوە و خەڵکی کوردستان لە مەترسییەکانی نەخۆشییەکە دووربخەنەوە ، کەسێکی دوور لە هەرێم وا ئەزانێ ئەمڕۆ لە هەرێم هیچ گرفتێکی تەندروستی و دەرمان لە ئارایا نیە و سیحەتی “وەک خۆیان ئەڵێن ساغلەمیش” خەڵکی هەرێم لە ئەوروپییەکان باشترە و دەسەڵاتی هەرێم وەک جۆن رێگە نایە هیچ سوپایەکی بێگانە پێ بخاتە ئەم دیوهەر بەو جۆرەش ئەو ڤایرەسەی رووبکاتە هەولێر بەزمەکەی سی و یەکی ئابی بەسەرا یەت…

یاخوا هیچ میللەتێک وەک ئەمەی ئەم هەرێمە کڵۆڵ و نەگبەت نەبێ ، ئاخر دوو سەرۆکایەتی و یەکێکی تری پاشکۆ پێمان ناڵێ بە کام میکانیزم و ئالیاتی پزیشکی و ئیداری بەرامبەر بە ڤایرۆسە ئەوەستنەوە ؟؟بە دەرمانەکانی دەرمانخانەکان!!حەب گەجە ، شروب دۆشاوە ، خزمەت گوزاری گەر سفر نەبێ شتێک لەسەروو سفرەوەیە ، گرانی عیادەکان بۆ خەڵکی کەم دەرامەت کابس و مۆتەکەیەکی رۆژانەیە ، هێنانی دەرمان لە دەرەوەی هەرێم مۆنۆپۆڵی بەرپرسێکی زەرد و کوڕی بەرپرسێکی سەوزە ، بە هەموو شارێکی وەک سلێمانی بیست ئیسعافی تیا نیە کە بە پێی ستانداری جیهانی بێ( بەڵام رەنگە دوو سێ هەزار سەیارەی حیمایەی بە دەرع و بێ دەرع تیا بێ !) بەدەیان سکانداڵ ” فەزیحە”ی پزیشکی کە هاووڵاتیانی تیا بوون بە قوربانی لای دەسەڵات تێپەڕی کرد هەر لە کیسە خوێنی ئێکسپایەر و دەرزی کوێر کردن و و بەجێ هێشتنی کوردستان لەلایەن بەشێکی زۆر لە پزیشک و کادیرە کانی خەستەخانە دوای ئیهانە کردنیان لە لایەن حیزبەوە ، چونکە گەر هەموویان نەبێ بەشێکی زۆری ئەوانەی خەریکی قاچاخچێتین بە دەرمان و کەل و پەل و ئێکسسواری پزیشکییەوە
سەر بە دەسەڵات و حیزبین قازانجەکەشی برامان برایی کیسەمان جیایی لەگەڵ قاچاخچیە گەورەکە بەش ئەکەن ، دکتۆرێک دەیان ساڵ ئەخوێنێ و خۆی پێئەگەیەنێ ، کاتێ ئەگەڕێتەوە هەرێم بۆ خزمەت کردن بە خۆبەخشی و کاتێک زات ئەکا راستیەکان بدرکێنێ ناوی ئەچێتە لیستی ڕەشەوە و هەنێ فیشەک و میشەکی پێوە ئەنێن بۆ دەم کوت کردنی ، ئەویش ناچار بەهەڵەداوان ئەرواتەوە دونیای غەریبی ، بەڵام دونیای ئازادی و دڵنەوایی…
هەر چوار ساڵ جارێک وەزیرێکی صحە دائەنرێ و لەو چوار ساڵەیا دەیان فەزیحە لە وەزارەتەکەیا کەشف ئەبێت بەڵام کادیری حیزبیە لە گوڵ کاڵتری پێ ناووترێت دوای چوار ساڵەکەش بە خانەنشینیەکی چە هەزار دۆلاری لەماڵەوە لەبەردەمی سپلیتا خۆی فێنک ئەکاتەوە ، لە رابردووا وەزیری صحەی وا هەبوە کە ئەگەر بە وەزیریش لەدایک بووبێ هەر بەشی تێ چووی ئەو خانوە ناکا کە دروستی کردوە! لەبەردەمی دەرگای دەرەوەش لەوحەیەکی هەڵواسیوە” هذا من فضل ربی”….
ڕەنگە لێرە و لەوێ خەستەخانەی پێشکەوتوو هەبێت ، بەڵام ئەوە بۆ خەڵکە ئاساییە کەم دەرماتەکە نیە ،چونکە مەسرەفی دوو سێ شەوی داهاتی ساڵێکیێتی ، بەڵام بۆ بەرپرسە حیزبییەکان گەر بە ئیسعافیش فریا نەکەوون رەنگە هەلیکۆپتەر بەکار بێنن، ئەم دەسەڵاتە جۆ ن ئەتوانێ رووبەروی ڤایرۆس و نەخۆشی کتە و پڕ ببێەوە ، خۆ ڤایرۆس گەریلاکانی باکوور نیە تا سوپای تورکیا بهێنێتە سەریان ، دەسەڵاتی هەرێم و سیحەتی خەڵکەکەی زۆر دوورن لەیەک ، لە شارێکی وەک سلێمانی لە پەنجا پلەی گەرمای هاوین خۆڵ و خاشاکی هەموو شارەکە لە تانجەرۆ ئەسووتێنرێ و دوکەڵەکەشی ئەچێتە سنگی دانیشتوانی شارەکە، تۆیەک کە خەڵکت لامەبەست نیە عەرزی عەزەلاتی چی ئەکەیت؟! بەرپرسە حیزبیەکان بۆ دان پاکردنەوەش ئەچنە لای پزیشکی تایبەت لەدرەوەی ووڵات ، ئەی ئەو خەڵکە بێ چارەیە رووبکاتە کوێ؟ بە ساڵا جوویەکی بەدبەخت کە بە زەرف فرۆشتن خێزانێک بە خێو ئەکات پارەی دەمامک و پێویستیەکانی تری لە کوێ بوو ؟ دەسەڵات ئەیەوێ بەوە خەڵک چەواشە بکا کە گویا ئامێرێکیان هێناوە کە نەخۆشیەکە دەست نیشان ئەکات ، ئەمەش وەک ئەو ئامێرە وایە کە کاتی خۆی لە هەڵبژاردنەکانا هێنایان و ووتیان تەزویر بەم ئامێرە ناکرێت ، دەرکەوت تەزویر دوو قات بوو!! تا ئێستا لە چین و ئەوروپاش لەسەداسەد نازانرێ ڤایرەسی کۆرۆنا سەرچاوە ئۆرگیناڵەکەی چیە و لە کام کەش و هەوایا گەشە ئەکات ، کەچی دەسەڵاتی هەولێر پێش هەموو دونیا کەوت بە هێنانی یەک ئامێر بەری لە شاڵاوی نەخۆشییەکە گرت ، رەنگه دوای ماوەیەک هەقی هێنانی ئەو ئامێرە هەر خێزانێک ئەبێ شتێک پارە بەن بە دەسەڵات هەروەک سەعاتی ئاو و کارەباکە !
ڕاستیەک هەیە ئەوەی خۆی لێ لابات بە زۆر خۆی گێل ئەکات ئەویش مەترسییەکانی کۆرۆنا و مەترسییەکانی دەسەڵات لەسەر خەڵکەکەی هەرێمە ، بڕواناکەم لە هەموو ڤایرۆسە خەتەرەکان هیچیان شان با لە شانی دەسەڵات ، نەخۆشیەک یەت و هەر جارەسەر ئەکرێ ، مەسەلەکە تەنها کاتە و جێی داخیشە تا ئەو کاتە کۆمەڵێک خەڵک ئەبنە قوربانی ، بەڵام لەسایەی سەری ئەم دەسەڵاتەوە رۆژانە دەیان کەس هەر لە داخ و بێزاری و نەبوونی گیان لەدەست ئەیا ، لە کوێی دونیا ئەونەی هەرێم خەڵکی گەنج و پیر بەجەڵتە گیان لەدەست ئەیەن و دەسەڵاتیش مێش میوانی نیە ، ئەم دەسەڵاتە کە توانای چارەسەرکردنی نەخۆشی و گرفتە پزیشکیەکانی ناوخۆی نەبێت بە چ ئەقڵێکەوە لە رووی کۆرۆنا ئەوەستێت؟ بەراستی دەسەڵاتی هەرێم ڤایرۆسێکە نەک هەر سیحەتی خەڵکی تێک یاوە : تەئریخ ، ئەدەب ، کەلتور ، پەروەردە ، داهات و ئابووری ، داەات ، خوێنن ، سەربەخۆیی و سیادەی هەرێم ، سەربارزی و شانازی کردنی تاکی کورد بە ئینسان بوونی خۆی ، نەهێشتنی خەتی جیاواز لە نێوان نیشتمان پەروەری و جاشێتی ، چەپڵە لێیان بۆ خیانەت ، سووکایەتی کردن بە ژن و بە ئاسانی کوشتنیان،،،و،،،و،،و،،هتد
من بەش بەحاڵی خۆم پێم وایە دەسەڵاتی هەرێم حەزی ئەکرد ئەو ڤایرؤسە تێکەڵ بەنەوت بکرایە ئەویشی ئاودیو بکردایە و پارەکەشی: هەبوو ، نەبوو !
ئەوانەی لەعەرشی دەسەڵاتا ئەخولێنەوە چەن جار حەبی گەجیان خواردوە؟ چەن جار لە قاوشی گشتی خەستەخانەکان ماونەتەوە؟ چەن جار لەسەرەیا وەستاون بۆ چوون بۆ لای دکتۆر ؟مناڵی کامیان دەرمانی دەرمانخانە ئاساییەکان بەکار ئەهێنن؟ جا ئیتر ئەم دەسەڵاتە نوکتەی وەستان لە رووی کۆرۆنا بۆ کێ باس ئەکا؟ بە بچێ بۆ حەلاوی باس کات، لە بوونی گرفتێکی واگەورەی وەک کۆرۆنا ،دانانی ڕێ و شوێنی پێویست بە سیاسی بازرگان و قاچاخچی ناکرێت ، بە خەڵکی خۆی ، بە بسپۆری شارەزا ، بە پزیشکێک کە میللەتەکەی لەسەروو حیزبەکەیەوە سەیر کات، بە کادرێکی تەنروستی کە ئینسان لای ئەو لەسەروو هەموو بەهاکانەوەیە ، بەو جۆرە کەسایەتی و خەمخۆرانە پرۆسەی کار و ئەجیندای گونجاو یەتە جێ بەجێ کردن ، تا حیزبیش هەبێ ئەو جۆرە کەسانە رێگە پێ دراوو نین وەک خۆیان وەک ئیختیساسی خۆیان کار بکەن ، ئاشکراشە لای حیزبەکان پارە و دەسەڵات لە لووتکەی بەهاکانە ، بۆیە کەس دڵی بەوەخۆش نەبێ دەسەڵاتی هەرێم لەو ئاستەیا بێ بەرامبەر هەچ گرفتێک میللەت هەڵبژێرێت ، گەر کۆرۆنا بهاتایە زمان ئەیووت: ئەی کوێرایم دایە ئێوە ڕێم لێ ئەگرن ؟!
ظۆن هەر ڤایرۆسێک لە کەش و هەوایەکی دیاری کراوا گەشە ئەکات، دەسەڵاتی کوردیش لە کەش و هەوای بێدەنگی و نە وەستان لەڕوویا ، رۆژ بە رۆژ زیاتر گەشە ئەکا و وەک ئەمیبیا پەل ئەهاوێتە هەموو ئاست و مەترسیەکانیشی قوڵتر و کاریگەر تر ئەبن لەسەر ئەیندەی هەموو کۆمەڵانی خەڵک ، جا هەقی خۆیەتی پێش ئەوەی کار لەکار بترازێ هیممەتێک بۆ بە گژاجوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی ناوی” دەسەڵاتی کوردی”ە لەسەر وەزنی برنجی کوردی…

Previous
Next
Kurdish