Skip to Content

سەرەنجێک لەسەر ئەتایستی کوردی … ئاراس سەعید

سەرەنجێک لەسەر ئەتایستی کوردی … ئاراس سەعید

Closed
by ئایار 10, 2020 General, Opinion

ئاشکرایە، گروپی ئەتایست لەکۆمەڵگایی ئێمەدا لەگەشەکردن و زیادبووندان، بانگەشەکانی ئەتیستەکانی ئەوروپا، جۆرێکە لەبزاوتێکی دینامێکی فیکری و کارکردن بەلۆجیک و میتۆدی زانستی و بۆهەڵوەشاندنەوەیی ئەو فیکر و خوڕافاتە کۆنانەیەی کەیۆتۆپی و وەهمن و جۆرێکن لەودەقانەی دەستکاری ناکرێن و پیرۆزی زۆرینەیەکن، بەڵام ئەتایستی کوردی چ ئەوانەی لەهەناوی کۆمەڵگادان و چ ئەوانەشی لەتاراوگە دەژین، ئاڕاستەیی کارکردنیان زۆرجیاوازە لەو پڕەنسیپ و میکانیزمانەی ئەتایستی ڕاستەقیەنە پەیڕەوی دەکات……….. لە لێکۆڵینەوەی کانی من لەسەر گروپی ئەتایستی کوردی گەشتمە ئەو دەرئەنجامەی ئەم گروپە، دوور لەهەمووبەهایەکی ئەخلاقی و جەوهەری ئەتایست، دژە لۆژیک و دژە زانست، بەکوێرانەو نەزانیەوە، بونتە ئەنتی تاکە ئاینێک، ئەویش ئەو ئاینەی زۆرینەی کۆمەڵگای ئێمەیە، چ لێرەو چ لەتاراوگەش، ئەو نیشانەیەی لەلایەن ئەتایستەوە دەپێکرێت و تاکە ئامانج لێدانە لەئاینی ئیسلام، لێدانێک بەبێ نەقدی لۆژێکی و ئارگۆمێنتی مێژوویی و میتۆدی زانستی، نەقدێک بەفەرهەنگێکی توند و زمانێکی بازاڕیی و زمانێک پڕاو پڕ لەجوێن، کەئەمە پێچەوانەی زانست و لۆژیکە.

ئەگەر ئەتایست ئامانجی شۆڕشی ئەقڵی و بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاریەو دەیەوێ لەڕێگەی لۆژیک و ئارگۆمێنتەوە هۆشیاری بڵاو بکاتەوە و ئاین بە تاکە فاکتەری نەزانی بزانێ، ئەوە تاکە ئاینێک ناگرێتەوە، مێژووی ئاینی مەسیحی و جولەکەو بوزی و ئاینە بێ خوداکانی کۆمۆنیزم و …هتد پڕاو پڕن لەناجۆری و جەنگ و کوشتار و کاری نامرۆیی، بەڵام چاپۆشی کردنی ئاینەکانی تر و هەڵوێست وەرنەگرتن بەرامبەر ناجۆریەکانی ئایدیۆلۆژیای خێڵ و حیزب، گومانێک هەڵدەگرێ، ئەویش ئەتایست نەک گروپێکی فیکری و ڕۆشنبیر نین، بەڵکو بزوتنەوەیەکی جوێن فرۆش و بەکرێگیراوی ئاین و ئایدۆلۆژیایەک بن، لەژێر هەژمونی ئەوان بەئاڕاستەی ئەوان کاربکەن بۆلیدان لەدوژمنی ئەو کەسانەی ئاڕاستەی دەکەن، خاڵێکی تریش زۆرێک لەوانە بۆ وەرگرتنی وەڵام و بەهێزبونی کەیسی پەنابەری بۆ ئەو وڵاتەی کۆچیان بۆ کردووە، ئەم جۆرە ڕێگایە دەگرنە بەر.

تاکی ئێمە نەشارازەو نەزانە، کاتێک تاک هۆشیاری نەبێت و ئاستی زانیاری خۆی بەرزنەکاتەوە لەڕێگەی خوێندنەوەو ڕامان و بیرکردنەوە، بەئاسانی دەبێتە نێچیری ئەوجۆرە گروپانەو دەتوانن کاریگەری لەسەر ئەقڵی دروست بکەن، چونکە بێ ئاین بوون، ئازادیە، بێ دینی بوون، هیچ فەلسەفەو مەعریفە نیە تاکو بانگەشەی بۆبکرێت، ئێمە ئەگەر بیربکەینەوە، بەئاشکرا دەبنین چ جیاوازیەک هەیە، لەنێوان مامۆستایەکی ئاینی و جوێن فرۆش و توندەڕو لەگەڵ ئەتایستێک بەهەمان شێوەو خراپتریش لەڕێگەی جوێن و سوکایەتی کردن بەپیرۆزی خەڵکیەوە نەقدی ئاین و بیروباوەڕی خەڵکی دەکەن، ڕەخنەکردنێک دوور لە ئارگۆمێنت و تیۆری زانستی بەفەرهەنگی ناشرین و مەبەستی سوکایەتی دوورە لەهەموو، فەرهەنگێکی زانستی و فەلسەفی و مۆڕاڵی.

ئاراس سەعید

Previous
Next
Kurdish