Skip to Content

302 Views

مەیموونەکەی(داروین) و داینەسوڕەکەی (مەلا مەزهەر) … پاڤین ڕەمەزان

مەیموونەکەی(داروین) و داینەسوڕەکەی (مەلا مەزهەر) … پاڤین ڕەمەزان

Be First!
by June 10, 2018 General
image_print

ئەوزەڵچەیەی بەهۆی گووتارێکی مەلا مەزهەرەوە درووست بوو، کاتێک ژنانی کوردی یابەشێکیانی بە وەچەی داینەسوڕ و هاوشیوەی داینەسوڕ ناساند، لە لێکەوتەکەیدا، کەزۆرینەی پیاوان بەرگرییان لێکرد و ناڕەزاییەکان لە سنووری ڕێکخراوەکانی بواریئافرەت و کەسە ڕادیکاڵ و چەپڕەوەکان مایەوە، واتە بەشێوەیەکی گشتی هاوسۆز وهاوبیری زیاتر بوو لە نەیار. ئێمە نابینە بەشێک لەو ململانێ سەخیف و گاڵتەجاڕە،بەڵکو ئەمە تا ڕادەدیەکی زۆر گەیاندمانیبەو تێگەیشتنەی کۆمەڵی کوردی، کۆمەڵێکی قۆشمە و نوکتەبازە و هەموو شتێکی لەچوارچێوەی پێکەنین و فشقیات قبوڵە، لە هەمان کاتدا هەموو شتێکی نوێ لە چوارچێوەیفکر و ئایدیا و تیۆری زانستی ڕەتدەکاتەوە و دەیباتەوە قالبی پێکەنین و گاڵتەبازیبۆ ئەوەی بتوانێت قسەی لە بارەوە بکات.

داروینلە ساڵی ١٨٥٩ دوای ئەو هەموو بەڵگە دەستخستن و گەڕانە، کتێبی (ڕەچەڵەکی جۆرەکان)یبڵاو کردەوە، کە تیایدا باس لە بیردۆزێکی زانستی دەکات بە ناوی(evolution)، کە بە هیچ جۆرێک باس لەوە ناکات مرۆڤ وەچەی مەیموون بێت، یامرۆڤ لە مەیموونەوە بووبێت بە مرۆڤ، بەڵکو پێی وایە پەرەسەندووی یەک توخم وڕەچەڵەکن، ئەمەش بە پێی چەندین وردەکاری و بەڵگە و باس و خواسی زانستی، کە ناشێتلە خۆمانەوە بڕیاری لەسەر بدەین، کەچی لە کۆمەڵی کوردیدا، کراوە بە گەورەترینئامرازی نوکتە و لەسەر مینبەرەکانەوە، چەندین مەلا و کەسی دینی بێ ئاگا لەزانستەکان و خودی تیۆرییەکەی داروینیش، ئامادەن باسی بکەن و نوکتە و قسەی فشقیاتیلەسەر هەڵچنن، تا پێکەنین و قاقایگوێگرانی ببیستن لە بەرامبەر ئەو هەموو هەوڵە زانسییتە!.

هەرلە باری بیردۆزەکەی داروینەوە، ئەگەر لە کۆمەڵی کوردیدا، لە پێناو گاڵتەجاری وپێکەنین بەرگری لەو بۆچوونەش بکەیت کە مرۆڤ لە مەیموونەوە سەریهەڵداوە(کە لەڕاستیدا ئەمە بیرۆکەکەی داروین نییە) لێت قبوڵ دەکرێ و بەڵگەشت بۆ دەهێننەوە ودنیایەک قسەی هیچ و پوچیش دەخەنە سەر ئەو بیرۆکەیە، بەڵام لە قالبی زانستیدا باسیبکەی گاڵتەت پێدەکەن و گوێت بۆ ناگرن و سفری دەکەنەوە، مەسەلەکەی مەلا مەزهەریش،یا داینەسوڕەکەی ئەو، ئەگەر بهاتایە مەلا مەزهەر بە خۆتەرخانکردن و بە پسپۆڕی ولێکۆڵینەوە، بۆچوونێکی وای دەربڕیبا، بە دڵنیاییەوە یەک کەست شک نەدەبرد بەرگری لێبکات و دنیاشان لێی قاو دەدا، بەڵام چونکە قسە فڕێدانێکی میزاجییە و ڤیدیۆیگووتنەکەی بووە بە مادەی پێکەنین، ئیتر قبوڵیانە و سەدان و هەزاران کەسی کورد،ئێستا دەڵێن: بەڵێ، ژنانی کورد سیفات و خوی داینەسورییان هەیە و پشتگیری لەبۆچوونی ئەو دەکەن. ئەم مەهزەلەی فشقیات و گاڵتە و گەپە لە مەسەلەی فکر، نیشانەیبێ بەهایی و قەیرانی فکرە، کەواتە ئێمە کۆمەڵێکین هیچ شتێکمان لە چوارچێوەیلێکۆڵینەو و ئەکادیمی و زانستی قبوڵ نییە، وە ئەگەر وابێت و بەم شێوەیە بەردەوامبێت لە داهاتوودا، مایەپوچبوونی کۆمەڵگای کوردی بە تەواوی لە هەموو کایە ئەدەبی وڕۆشنبیری و فکری و فەلسەفەییەکان دەبینین، کە ئێستا لە حاڵەتی فەزاحەتدایە.

Previous
Next

Leave a Reply