سه‌رنجێك له سه‌ر سه‌رنجه‌كانی یاسین برایم له باره‌ی كتێبی ئیدیۆم له ڕواندزێ.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
په‌ند و گێڕانه‌وه و داستانه میللی و فۆلكلۆرییه‌كان، كه به ئه‌ده‌بی سه‌ر زاره‌كی ده‌ناسرێن، گه‌نجینه‌یه‌كی میللی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كن، وه‌ك به‌شێك له فه‌رهه‌نگ و كولتوور. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕه‌گه‌زه ئه‌ده‌بییانه، مێژووێكی كۆنه و له ڕووی ده‌ركه‌وتنیانه‌وه، ده‌كه‌ونه پێش ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب، وه‌ك تێكستی نووسراو. ئه‌و په‌ند و ئیدیۆمانه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ساده و ساكاری مرۆڤه‌كان بووه، به تایبه‌تیش له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا. ئه‌و ڕه‌گه‌زانه، وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی هزری و زمانه‌وانی، به‌ره‌نجامی تێڕوانین و لێكدانه‌وه‌ی هزریی مرۆڤه‌كان بووه، بۆ ژیان و دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ریان. به ده‌ربڕینێكی تر، ده‌شێ له په‌راوێزی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌كییه‌وه، ئاستی تێڕوانین و هوشیاری كۆمه‌ڵگه ببینین. زۆر جار ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌ندانه، دیوێكی بابه‌تییان هه‌یه، كه گوزارشت له دیارده و نه‌ریتێك ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گونجێت، به‌ڵام له هه‌ڵومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی زمانه‌وانی و بابه‌تی به كارهاتووه. بۆ نموونه په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ:_ ( پیاوی شه‌رمن شانه‌یه‌ك دێنێ، ژنی شه‌رمن شارێك دێنێ ) ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌نده بكه‌ین، ده‌بینین شه‌رم وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه پاڵنه‌رێكه بۆ شكاندن و په‌راوێزخستنی كه‌سیه‌تی مرۆڤ، به دوو تێڕوانینی دژ به یه‌ك به مرۆڤ ده‌به‌ستێته‌وه. به‌و پێیه‌ی ڕێنوێنی ژن ده‌كات شه‌رمن بێت، پیاویش بوێر و بێ شه‌رم. له كاتێكدا هه‌ردووكییان وه‌ك یه‌ك مرۆڤن. لێره‌دا، نامانه‌وێت له باره‌ی ئه‌و په‌ند و ئیدیۆمانه به گشتی بدوێین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت وه‌ك خوێنه‌رێك و هاوكات وه‌ك ڕواندزییه‌كیش، چه‌ند سه‌رنجێك له باره‌ی وتاره‌كه‌ی هاوڕێی نووسه‌رم (یاسین برایم) به ناوی ( ئیدیۆم له ڕواندزی َ و ده‌وربه‌ری و چه‌ند سه‌رنجێك) كه ده‌رباره‌ی كتێبی (ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری) له ماڵپه‌ڕی سه‌نگینی ده‌نگه‌كان بڵاویكردۆته‌وه، ده‌رببڕین. نووسه‌ر گه‌رچی له به‌شێكی زۆری نووسینه‌كه‌یدا، سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆی له باره‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كتێبه‌كه خستۆته ڕوو، به‌ڵام نووسینه‌كه‌ی ئه‌ویش له زۆر شوێندا پێویستی به ڕاستكردنه‌وه‌یه. چونكه ئه‌ویش به هه‌ڵه، لێكدانه‌وه‌ی بۆ زۆر ئیدیۆم و په‌ند و هاوكات شڕۆڤه‌ی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تیش كردووه، كه نه‌ده‌بوو به سه‌ریدا تێ بپه‌ڕن، به تایبه‌تیش كه باش ده‌زانم، چه‌ند گرنگی به فه‌رهه‌نگ و سه‌رمایه‌ی كولتووری و ڕۆشنبیری شاری ڕواندز ده‌دات. لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین:_
یه‌كه‌م:_ ئه‌ده‌بی سه‌ر زاره‌كی یان نووسراو؟!
به بڕوای من، په‌ند و ئیدیۆمه‌كان كه ده‌چنه خانه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌ر زاره‌كییه‌وه، به‌شێكن له‌و ده‌ربڕینه میللی و كۆمه‌ڵایه‌تییه زۆر جه‌ماوه‌رییانه‌ی، كه مێژووێكی یه‌كجار درێژیان هه‌یه. ئه‌م ئیدیۆم و په‌ندانه، وه‌ك ده‌ربڕینی زاره‌كی به كارهاتوون، نه‌ك وه‌ك ده‌قی نووسراو. به ده‌ربڕینێكی تر، ڕه‌نگه ئه‌و په‌ندانه له سه‌رده‌مێك به كاربرابن، كه هێشتا خوێنده‌واری و نووسین له ئاستێكی پێشكه‌وتوو نه‌بووه، به تایبه‌تیش كه ژینگه‌ی زمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌ربڕینانه، په‌یوه‌ست بووه به ژینگه‌ی گوند، بۆیه وه‌كو نووسین نه‌خراونه‌ته ڕوو. بێگومان هه‌ر زمانێكیش نه‌بووه نووسین، ناتوانرێت ڕێسای گرامه‌ریی و نووسینی بۆ دابنرێت، چونكه زمانی نووسین، پێكهاته‌ی هونه‌ری و ڕه‌هه‌ندی زمانه‌وانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و جیاوازه له زمانی گۆكردن. زۆر جار وشه‌یه‌ك له گۆكردن به جۆرێك ده‌رده‌بڕدرێت، كه ناتوانرێت وه‌ك به‌شێك له ڕێنووس بكرێته زمانی نووسین و به فه‌رمی به‌كاری بێنیت. بۆ نموونه:_ له ڕواندز، به زۆری ناوی (حه‌سه‌ن) ده‌كرێته (حه‌سۆ) ناوی (محه‌مه‌د) ده‌كرێته (حه‌مۆ)، سلێمانییه‌كان ده‌یكه‌نه (حه‌مه) ، سه‌رنج بده‌ن (حه‌مه) له كوێ و (حه‌مۆ) له كوێ؟ ئه‌وه‌ی سلێمانییه‌كان، چه‌ند مۆزیكیتر، ئستاتیكی تر، به چێّژتر و هونه‌ریتره و چه‌ند خۆش و ئاسانیش گۆ ده‌كرێت. كه‌واتا ناكرێت ئه‌وانه‌ی ده‌كرێنه (حه‌سۆ) و (حه‌مۆ) له نووسینیشدا به هه‌مان شێوه بنووسرێن. بۆیه به بڕوای من، ئیدیۆمه‌كان به لێكدراوی یاخود به جیا بنووسرێن، هیچ له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ناگۆڕێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه مانایی و واتاییه‌كانی ئیدیۆم و په‌نده‌كانه. وه‌ك:_
وه‌جاغ كوێر ____ وه‌جاغكوێر
لاق تیرۆك _______لاقتیرۆك
كه‌پ زوڕنا_____ كه‌پزوڕنا
پێ ڕه‌ش______پێڕه‌ش
به بڕوای نووسه‌ری وتاره‌كه، ئه‌م وشانه و زۆری تریش، نابێ به جیا بنووسرێن، به‌ڵكو ده‌بێ به لێكدراوی بنووسرێن. به‌ڵام له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا نووسراوه، ڕێزمانیتر و ڕاستتره له‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت. چونكه ئه‌م وشانه، هه‌موویان دوو واتا‌و دوو مانای جیاوازیان هه‌یه. بۆیه به جیا بنووسرێن دروستتره. ده‌كرێ لێره‌دا زیاتر ڕوونی بكه‌ینه‌وه.
وجاغ — بنه‌چه / كوێر___ نییه‌تی .
كه‌پ — لووت/ زووڕنا______درێژ.
پێَ — پێ/ڕه‌ش — بێ ودم، بێ خێر.
ڕدێن — ڕیش/جوو_____ ڕیشی جووه‌كان.
قون __ قون/فره___گه‌وره.
پێ __ پێ/ پان__گه‌وره و زل.
كدو __ كوله‌كه/شامی __ گه‌وره .
حه‌فت __ ژماره حه‌فت/ ڕوح__ ڕوح.
شیر__خواردنه‌وه/پیس__ خراپ بوو.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له هه‌ر یه‌ك له‌م وشانه بده‌ین، ده‌بینین مانای سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به یه‌كترییه‌وه نییه. كه‌واتا ده‌بێ به جیا بنووسرێن. بۆیه دانه‌رانی كتێبه‌كه له نووسینی ئه‌م وشانه به جیا، هیچ هه‌ڵه یه‌كییان نه‌كردووه، به‌ڵكو لایه‌نه گرامه‌ریه‌كه‌یان ڕه‌چاو كردووه.
دووه‌م:_ڕاستكردنه‌وه، په‌نده‌كان.
مامۆستا یاسین له وتاره‌كه‌یدا ، نموونه‌ی چه‌ند په‌ندێكی هێناوه‌ته‌وه گوایا له كتێبه‌كه به هه‌ڵه نووسراون و ئه‌و ڕاستیكردوونه‌ته‌وه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه ڕاسته و ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه لێكدانه‌وه و شڕۆڤه‌ی بۆ كردوون . بۆ نموونه:_
پ/10 نووسه‌ر وشه‌ی (نه‌نگی) به شه‌رم لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام له شڕۆڤه‌كردنی په‌نده‌كه‌دا، به مانای نوقسانی هاتووه، واتا ماناكه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه و دانه‌رانی كتێبه‌كه ڕاستییان نووسیوه.
پ/20 په‌نده‌كه ده‌ڵێت:( مه‌یمون له خۆی نه‌بوو خوریكه‌شی لێهات) مامۆستا یاسین په‌نده‌كه‌ی كردۆته ( مه‌یمون به خۆ نه‌بوو خوریكه‌شی لێ هاتبوو ) ئه‌م په‌نده، له ڕاستیدا بۆ ئه‌و دۆخه به كاردێت كه كه‌سێك چه‌ند گرفت و ناخۆشییه‌كی هه‌بێت، یه‌كێكی تریشی بۆ زیاد بێت. له ڕواندز زۆرجار ده‌گوترێت:( كه‌سێك هه‌فت ده‌ردی لێ بوو، پۆزیشی هاته ده‌ر، گوتی یاخوه به خێر بێی سێوێ لاسۆر) بۆیه (خوریكه‌ی لێهات) ڕاسته‌كه‌یه (نه‌ك لێهاتبوو) چونكه وه‌ك وتمان، ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی كه دوای چه‌ند ناخۆشی و گرفتێك، یه‌كێكی دیكه‌شی دێته سه‌ر. بۆیه ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا نووسراوه ڕاسته.
پ/54 هه‌ر كامێكییان بێت ئاساییه.
پ/66 نووسیویه‌تی:( ڕاستییه‌كه‌ی میراته نه‌ك زه‌وی له‌حلی خانێ) به‌ڵام زه‌ویش به‌شێكه له میرات و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له په‌نده‌كه نییه، كه دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه. پ 94/ (ئه‌وه‌ی گه‌ڕا دڕا) له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نده‌دا، مامۆستا یاسین ده‌نووسێت:( ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كچ به كاردێت، چونكه كه كچ زۆر گه‌ڕا په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ست ده‌دا) بێگومان ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌نده نه‌ك ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زی مێ، به‌ڵكو بۆ ڕه‌گه‌زی نێریش به كار دێت! چونكه ناوه‌ڕۆكی په‌نده‌كه، به‌و مانایه دێت هه‌ر كه‌سێك زۆر بگه‌ڕێت، قسه زۆر ده‌كات و قسه‌ی لێ ده‌رده‌هێنرێت و ناتوانێت نهێنییه‌كان بپارێزێت.
پ/97 مامۆستا یاسین نووسیویه‌تی:_( كه‌وتت به هیچ شتێك ڕازی نین، ڕسته‌ی له نێو دوو بژارده‌دا به هیچ ڕازی نین زیاده) گه‌لێك له نووسه‌رانی ئێمه، به هه‌ڵه دائه‌چن و بۆچوونییان وایه هه‌ندێك وشه و ده‌سته‌واژه له زمانی كوردی هاوشێوه و زیاده‌ن. به‌ڵام بڕوام وایه، هیچ شتێك له زمانی كوردی زیاد و هاوكات بێ واتاش نییه. ئه‌م دوو گوزارشته كه دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه،بابه‌تی و ڕاسته و له جێی خۆی دایه. به هیچ ڕازی نین، واتا به‌یه‌ك دنیا شت ڕازی نین، به‌ڵام له نێوان دواندا، به مانای ئه‌وه دێت ته‌نها له‌و نێوه‌نده‌دا به هیچ ڕازی نین، نه‌ك هه‌مووی. دواتریش ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌نده‌كه ( نه به خوێ ڕازییه، نه به خوێ و ژوورێ) دوو بژارده‌كه (خوێ) و ئه‌ویتریان ( خوێ و ژوورێیه) له‌و دووانه به هیچ كامیان ڕازی نییه.
پ/ 104 ئه‌وه‌ی دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه ڕاسته، چونكه ئه‌م په‌نده وه‌زن و قافیه‌ی شیعری نییه، بۆ زانیاریی نووسه‌ر.
پ/143 له‌م په‌نده‌دا، نووسه‌ر وشه‌ی (قاتۆر) ی بۆ ئه‌ندامی زاوزێی ژن به‌كار هێناوه، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و ته‌نها بۆ پیاو به كاردێت. له‌لای ئێمه و له میانه‌ی ئه‌و په‌نده‌دا، قاتۆر نا، وشه‌یه‌كی دیكه ده‌گوترێت. وه‌ك ڕێزێك له جه‌سته‌ی مێ و ئادابێكی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیش، نامه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م.
پ/170 (در مێشه له گوش هه‌ره‌نیشی) ئه‌مه په‌نده ڕاسته‌كه‌یه، كه دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی بابه‌تی و زمانه‌وانی نییه. كه‌چی نووسه‌ر به هه‌ڵه‌یه‌ی ده‌زانێت ، بۆیه په‌نده‌كه‌ی به كێش و سه‌روا ڕاستكردۆته‌وه (مێشێ _هه‌ره‌نیشێ) بێًگومان په‌ند و ئیدیۆمه‌كان شیعر و چوارینه نین، تا كێش و سه‌روایان هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌ربڕینێكی زاره‌كین. هه‌مووشمان ده‌زانین له ده‌ربڕینی زاره‌كی، گوتن گرنگه نه‌ك ڕێكخستنی زمانه‌وانی و شیعری.
پ/213 مامۆستا یاسین له شڕۆڤه‌كردنی ئه‌و په‌نده‌دا، نووسیویه‌تی:_( میسرییه‌كان كاركه‌ر و كاسب بوون) بۆیه ناوی ئه‌وان به خه‌ڵكی گوندێك ده‌گوترا، وه‌ك هێمایه‌ك كه خه‌ڵكی گونده‌كه زۆر كاسبن. به داخه‌وه نووسه‌ر، ڕاستی ئه‌م ئیدیۆمه‌ی وه‌كو خۆی نه‌نووسیوه. چونكه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه میسرییه‌كان، قرچۆك، پوول په‌رست و ڕه‌زیلن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیویه‌تی زۆر كاركه‌ر و كاسبن. بۆیه ئێستاش له ڕواندز، میسری بۆ كه‌سانێكی ڕه‌زیل، كه ده‌ستییان له پاره به‌ر نابێت به كاردێت. به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و گونده ڕاست و له جێی خۆی بێت. چونكه خه‌ڵكی ئه‌و گونده، به كه‌سانی ( به سه‌ر و به‌ر، ئیداری، پاك و خاوێن و خودا په‌رستی بێ غه‌ڵوغه‌ش و ڕاسته‌قینه، كاسب كه نانی نێو چه‌وانی خۆیان ده‌خۆن، ڕێزدار و بێ فیز) و چه‌ندان خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌یه‌تیانه‌ی دیكه‌ی جوان، ناسراون.
پ/216 نووسه‌ر ڕه‌خنه‌ی له دانه‌رانی كتێبه‌كه گرتووه، كه نووسیویانه ( قه‌زوان خورادن)، به بڕوای ئه‌و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه چونكه قه‌زوان ده‌كرۆژرێت ناخورێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌ویش نووسیویه‌تی هه‌ڵه‌یه، چونكه قه‌زوان له ده‌مدا ده‌شكێنرێت ئه‌وكات ده‌خورێت، واتا ناكرۆژرێت. ئه‌وه‌ی ده‌كرۆژرێت جۆره قه‌زوانێكه (بنه‌وشووكه‌ی) پێ ده‌ڵێن.
پ/229 ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه نووسراوه، ڕاسته‌كه‌یه و ئه‌وه‌ی نووسه‌ر نووسیویه‌تی هه‌ڵه‌یه. چونكه په‌نده‌كه به‌م شێوه‌یه:_( فه‌قیر لۆ فه‌قیره با هه‌ر برنج به شیری بخوات) نه‌ك (برنج به شیرا) وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا یاسین نووسیویه‌تی. چونكه ئه‌و خۆی پسپۆڕی زمانی كوردییه، ده‌بوو ئاگاداری ئه‌وه بێت (شیره) نه‌ك (شیرا).
پ /282 په‌نده‌كه ده‌ڵێت:(قالب مێشی ده‌نگ گامێش) نووسه‌ر ئه‌مه‌ی به هه‌ڵه زانیوه و نووسیویه‌تی:( له قالبی مێشه له ده‌نگێ گامێشه) به‌ڵام ئه‌وه‌ی دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه ته‌واوه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دوو په‌نده جیان له یه‌كتری ( له قالبی مێشه له سه‌ری گامێشه) بۆ منداڵێك به كاردێت كه جه‌سته‌ی بچووكه به‌ڵام سه‌ری گه‌وره‌یه، هه‌رچی ده‌ربڕینی ( قالب مێشی ده‌نگ گامێشه) ئه‌مه‌یان ئاماژه‌یه‌كی تر ده‌گه‌یه‌نێت. مانای وایه (منداڵه‌كه بچووكه به‌ڵام ده‌نگی گه‌وره‌یه) واتا ئاماژه‌كه په‌یوه‌ندی به ده‌نگه‌وه هه‌یه نه‌ك
سه‌ر.
پ/312 په‌نده‌كه به‌م شێوه‌یه:_( ئه‌گه‌ر خه‌سوو له بووكێ به هه‌نجت بی، پێی ده‌ڵێت قونا له‌به‌ر هه‌ویری دینی و ئه‌با) به‌و مانایه‌ی ژن كه ده‌ستی به هه‌ویر بوو، نابێ كارێكی تر بكات.
پ/396 مامۆستا یاسین له یاره‌ی ئه‌و په‌نده‌وه، نووسیویه‌تی كه دووباره‌یه و هه‌مان ئه‌و په‌نده‌یه، كه له ژماره 295 هاتووه. له‌ڕاستیدا، مامۆستا یاسین به هه‌ڵه له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دوو په‌نده گه‌یشتووه. ئه‌مانه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان له ڕووی واتاییه‌وه جیاوازه له یه‌كتری. بۆیه دانه‌رانی كتێبه‌كه هه‌ڵه‌یان نه‌كردووه. لێره‌دا بۆ به‌رچاو ڕوونی خوێنه‌ر، هه‌ر دوو په‌نده‌كه ده‌نووسین:
پ/295 (كردییه گێڕێ ئۆمه‌ره كۆری)
پ/396( بووه گێڕێ ئۆمه‌ره كۆری)
ئه‌مانه بۆچی له یه‌كتری جیاوازن؟ له په‌ندی یه‌كه‌مدا، كه‌سانێك كارێكی ڕاست و دروست ده‌كه‌ن، كه‌سێك له‌و لاوه‌تر دێت كاره‌كه‌یان تێك ده‌دات، به‌ڵام له په‌ندی دووه‌مدا، كاره‌كه هه‌ر له‌نێو خۆیانه‌وه تێك ده‌درێت، واتا بكه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نییه. بۆیه ئه‌م دوو په‌نده، له ڕووی ئاماژه‌یی و واتایه‌وه، جیاوازن له یه‌كتری. تۆبڵێی دانه‌رانی كتێبه‌كه، هه‌ڵه‌ی هێنده سه‌یر بكه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر، ئه‌وان وه‌كو خۆیان دوو په‌ندی جیاوازییان كۆكردۆته‌وه‌و نووسیوه.
پ/417 ( ده‌ڵێی عه‌رووسه) له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نده، هاوڕێم مامۆستا یاسین ده‌یبه‌ستێته‌وه به هاتنی عروسه‌كان و شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه به مانای كه‌شخه‌یی و سۆر سپی و جوانی دێت. ئه‌مه‌یان ڕاسته‌كه و دروسته‌كه‌یه. ڕووسه‌كان یه‌كجار جوان و ناوازه‌ن، به تایبه‌تیش ئافره‌ته‌كانییان. ته‌نانه‌ت ئێستاش ئه‌و ده‌ربڕینه له ڕواندز هه‌ر ماوه و به‌كار دێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك سۆر و سپی و ناسك بێت، پێی ده‌ڵێن ده‌رێی عه‌روسه.
پ/492 نووسه‌ر ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێت:(كلی له چاوێ مرۆیا كاتۆ) به هه‌ڵه دائه‌نێت و به بڕوای ئه‌و، ده‌بێ به‌م شێوه‌یه بێت:( كلی له چاوێ مردیا كاتۆ) ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه ڕاسته و ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیویه‌تی هه‌ڵه‌یه. مه‌به‌ست له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌نده ئه‌وه‌یه، كه كه‌سانێك ئه‌وه‌نده زۆرزان و به بلحاتن، كل له چاوی كه‌سه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه هه‌ستیشی پێ بكات. وه‌ك ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێت ( به‌زی له قێچێ كاتۆ) یاخود (كورتانی لۆ مێشێ ئه‌دروی) ئایا كێچ به خۆی هه‌یه تا به‌زیشی هه‌بێـت؟ مێشیش كورتانی بۆ ده‌بێت؟ نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت زۆر جار به‌شێك له پیاوه‌كانیش كل له چاویان ده‌كه‌ن.
پ537/ ئه‌وه‌ی دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه ڕاسته. په‌نده‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:(خۆ مارێ ئه‌حمه‌د قه‌دۆی نییه) به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ڕواندز به‌كار دێت و له سه‌ر زاریانه، چونكه كه‌س نازانێت ئه‌م پیاوه خه‌ڵكی موسڵ بووه. بۆیه ناگوترێت:(خۆ ئه‌حمه‌د قه‌دۆی موسڵێ نیم) وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا یاسین نووسیویه‌تی.
پ/537 له‌م په‌نده‌دا، نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌وه ده‌ره بڕێت كه وشه‌ی (قه‌دۆ) له ڕواندز به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كار نایه‌ت. به‌ڵام بۆ زانیاری نووسه‌ر و خوێنه‌رانیش، زۆرجار ڕواندزییه‌كان له خۆشه‌ویستی ناوی ژنانه‌ی (قه‌دری) ده‌كه‌نه ( قه‌دۆ). وه‌ك چۆن ئامینه ده‌كه‌نه (ئامۆ) ، ڕابی ده‌كه‌نه (ڕابۆ) ، مریه‌م ده‌كه‌نه (مرۆ) ، گولیزار ده‌كه‌نه (گولێ) ، فاتم ده‌كه‌نه (فاتێ) و زوله‌یخا ده‌كه‌نه (زولێ) ، عائیشه ده‌كه‌نه (عه‌یشێ) ، خه‌جیج ده‌كه‌نه (خه‌جێ) ، به‌هییه ده‌كه‌نه (به‌هێ)، فه‌خرییه ده‌كه‌نه ( فه‌خۆ) ، نه‌جیبه ده‌كه‌نه (نه‌جۆ) به‌م شێوه‌یه‌ش قه‌دری ده‌كه‌نه (قه‌دۆ). لێره‌دا ئێمه كارمان به ناوه‌ڕۆك و لێكدانه‌وه‌ی په‌نده‌كه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان بۆچوونه‌كه‌ی نووسه‌ره، كه نووسیویه‌تی قه‌دۆ له ڕواندز به كار نایه‌ت.
پ/540 نووسیویه‌تی:( كه‌ریان پێ گا‌و بانگیشییان لێ ڕاهاوێشت) نووسه‌ر وێرای ئه‌وه‌ی وشه‌ی ( لێ ڕاهێشت) ی كردۆته ( لێ ڕاهاوێشت) كه له ڕووی ڕێزمانییه‌وه له‌نگه و دروست نییه، هاوكات ناوه‌ڕۆكی په‌نده‌كه‌شی به هه‌ڵه نووسیوه. چونكه په‌نده‌كه به‌م شێوه‌یه:( كه‌ریان پێ گا‌و بانگیشیان پێ ڕاهێشت) ئه‌مه به‌و مانایه دێت، كه كه‌سانێك كارێكی خراپ به كه‌سێك ده‌كه‌ن و دواتریش ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی كه‌سه‌كه خۆی و خۆیانی لێ بێ به‌ری ده‌كه‌ن.
پ/574 هیچ هه‌ڵه له‌و په‌نده نییه، كه دانه‌رانی كتێبه‌كه نووسیویانه.(كونه فره) واتا ترسنۆك، قوون فره.
پ /809 وه‌ك باسمان كرد ئه‌ده‌بی زاره‌كی چونكه زاره‌كییه، ئه‌وا ناتوانین كۆنسێپتێكی گرامه‌ری بۆ دابنێین، به داخه‌وه ئه‌م تێگه‌یشتنه، بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی یاسین برایم له زۆر شوێندا هه‌ڵه له نووسینه‌كه‌ی بكات. وه‌ك ئه‌و په‌نده‌ی كه‌ده‌ڵێت ( دوور و قۆڵه). نووسه‌ر قۆڵی به قۆڵی باسك لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م ڕسته‌یه‌دا واتاكه‌ی ته‌واوه. چونكه وشه‌كه به مانای (قۆره) دێت واتا قووڵایی. بۆیه دانه‌رانی كتێبه‌كه هه‌ڵه نین له نووسینی وشه‌كه.
پ/ 857 ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا هاتووه، واتا ( نانی ئیڵه‌ڵایی نییه) ڕاسته و ئه‌وه‌ی مامۆستا یاسین ده‌یڵێت (نانی ئیلاهی) هه‌ڵه‌یه. چونكه له په‌نده‌كه، وشه‌كه (ئیڵه‌ڵایه) نه‌ك (ئیلاهی).
پ/879 ئه‌م په‌نده هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدانییه، له ڕووی هه‌ڵه‌ی زمان و ڕێنووسه‌وه، نازانم بۆچی مامۆستا یاسین به هه‌ڵه‌ی داناوه؟
سێیه‌م/ پیتی (س) و (ص).
له‌م وتاره‌یدا، هاوڕێم مامۆستا یاسین به شێوه‌یه‌ك ده‌نووسێت، به داخه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگاداری شێوه‌زاری ڕواندزییان نه‌بێت. بێگومان ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سه خه‌مخۆرانه‌ی شار، كه له بواری مێژوویی و ڕۆژنامه‌وانی و فه‌رهه‌نگی، گرنگییه‌كی زۆر به شاری ڕواندز له هه‌موو ڕووێكه‌وه ده‌دات. بۆیه بڕوام وایه په‌له‌ی كردووه له‌م وتاره‌یدا ده‌نا نه‌ده‌كه‌وته ئه‌و هه‌ڵانه‌وه. بۆ نموونه نووسیویه‌تی:_( ڕواندزییه‌كان وشه‌ی سه‌گ به كار ناهێنن) به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ڕواندزییه‌كان، ده‌یان و سه‌دان جار، به گاڵته یا كاتی تووڕه‌یی بێت، به یه‌كتری ده‌ڵێن (سه‌گی سه‌گباب) ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه، به بڕوای نووسه‌ر هه‌ندێك وشه ده‌بێ به (س) بنووسرێن و نه‌كرێنه (ص). له ڕوانگه‌ی فه‌رهه‌نگی و گرنگیدان به زمانی ستاندار، ڕایه‌كی دروست و له جێی خۆیه، به‌لام به‌شێكی زۆری ئه‌م وشانه، له ڕووی گۆكردنه‌وه به پیتی (ص) جوانتر دێنه‌وه له ڕووی زمان و ده‌ربڕینه‌وه نه‌ك به پیتی (س)، وه‌ك: (صاڵح/ صدیق/صباح/ صادق/ صندوق/ صه‌وه‌فان/ صدقی/ صافیه/ صۆفی/ صاروخ / صۆنده/ صوتفه/ قه‌صد/ صه‌ڵیب) و زۆر وشه‌ی تریش. بۆیه ئه‌وه نییه زمانی كوردی پێویستی به پیتی (ص) نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (سدیق) و(ساڵح) گۆ بكه‌یت، زۆر به ئاسانی له‌نگیی زمانه‌وانی هه‌ست پێ ده‌كه‌یت. بۆیه ناتوانرێت هه‌موو پیتێكی (ص) بكه‌یته (س) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیویه‌تی.
چواره‌م:_ناونیشانی به‌رگ.
ڕه‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسه‌ر له كتێبه‌كه ئه‌وه‌یه، كه نابێ ناونیشانی به‌رگ به جیایی بنووسرێت، به‌ڵكو ده‌بێ ناونیشانه‌كه ڕسته‌یی بێت. با ڕوونتری بكه‌ینه‌وه. ناونیشانی كتێبه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:_
ئیدیۆم له
ڕواندزێ
و ده‌وروبه‌ری
به بڕوی نووسه‌ر ده‌بوو ( ڕواندزێ_ و) به‌یه‌كه‌وه بوونایه به‌م شێوه‌یه:
ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری
بێگومان به‌رگی هه‌ر كتێبێك، به‌شێكه له كاری هونه‌ركاریی و دیزایین. ڕووپه‌ڕی به‌رگ، چه‌ند جوانكاری وهونه‌ركاریی تێدا بێت، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێته جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران. نووسینی سه‌ربه‌رگی پێشه‌وه‌ی كتێبه‌كه، نه له ڕووی نووسینه‌وه، نه له ڕووی هونه‌رییه‌وه، هیچ هه‌ڵه نییه. ناونیشانی هه‌ر كتێبێك، به چ فۆنتێك، به چ زمانێكی كوردی كیبۆرد، به چ شێوه‌یه‌ك ده‌نووسرێت، زۆر ئاساییه. چونكه نووسینی سه‌ر به‌رگ، به‌شێك نییه له په‌ڕه‌گرافی نووسین تاكو له ڕووی ڕێزمانییه‌وه تێك به‌ستنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌گه‌ر ناونیشانی سه‌ربه‌رگه‌كه بووه به‌شێك له په‌ڕه‌گرافی نووسین و له پشته‌وه و پێشه‌وه‌ی ڕسته‌ی دیكه هه‌بوو، ئه‌وا نابێ به‌م شێوه‌یه بنووسرێت:_
ئیدیۆم له
ڕواندزێ
وده‌وربه‌ری
چونكه ئه‌و كات ڕێسای نووسین و بینای هونه‌ری و زمانه‌وانی ده‌ق ده‌شێوێت. به‌ڵكو ده‌بێت به‌م شێوه‌یه ( ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری) بنووسرێت. بۆیه نووسینی سه‌ر به‌رگه‌كه، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه.
پێنجه‌م:_چۆنییه‌تی ڕێكخستنی په‌نده‌كان.
نووسه‌ر بۆچوونی وایه، كه ده‌بوو دانه‌رانی كتێبه‌كه په‌ند و ئیدیۆمه‌كانییان به شێوه‌ی (ئه‌بجه‌دی) پیت له دوای پیت دابنایه نه‌ك هه‌ڕه‌مه‌كییانه. به بڕوای ئه‌و، تا په‌ندێك ده‌دۆزیته‌وه‌ده‌بێ هه‌موو كتێبه‌كه بگه‌ڕێیت. بێگومان لێره‌دا بۆ به‌رچاو ڕوونی نووسه‌ری وتاره‌كه و خوێنه‌رانیش، گرنگه ئه‌وه باس بكه‌م كه نووسین و دانانی په‌نده‌كان، نابێ به شێوه‌ی ئه‌بجه‌دی بێت. ئیدیۆم و په‌نده‌كان، فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی و وشه‌یی نین تاكو به‌و شێوه‌یه ڕێك بخرێن، به‌ڵكو به‌شێكن له ئه‌ده‌بی سه‌ر زاره‌كی كه كۆنه‌كراونه‌ته‌وه نه‌نووسراون. بۆیه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر ناچێته خانه‌ی هه‌ڵه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌وان نووسیویانه ڕاسته. گریمان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان نه‌كردایه، ئه‌و كاتیش هه‌روه‌ها به په‌رش و بڵاویی و نا فه‌رهه‌نگییه‌وه ئیدیۆمه‌كان نه‌ده‌هاتن؟ بۆیه ده‌بێت ستاییشی ئه‌و به‌ڕێزانه بكرێت، كه كات و وزه‌ی خۆیان بۆ دانان و ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ندانه ته‌رخان كردووه و له فه‌وتان پاراستوویانه.
شه‌شه‌م:_ هه‌ڵه‌ی تایپ و نووسین.
به داخه‌وه هه‌ڵه‌ی تایپ و نووسین، ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی نێو دنیای نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێمه‌ن. زۆر به ده‌گمه‌ن ڕێكده‌كه‌وێت خوێنه‌ر كتێبێك بخوێنێته‌وه، هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت. ته‌نانه‌ت من خۆم وه‌ك خوێنه‌رێك كتێبم خوێندۆته‌وه، هه‌شت كه‌س به‌رله چاپكردنی خوێندوویه‌تییانه‌وه كه‌چی ده‌یان هه‌ڵه‌شی تێدابووه. نه نووسینه‌كانی من، نه هی هیچ نووسه‌رێكیش، خاڵی نیین له هه‌ڵه‌ی خاڵبه‌ندی و تایپ و چاپ. بۆیه ئه‌م بابه‌ته به بڕوای من (هه‌رچه‌نده نه‌گونجاویشه) له‌وه ده‌رچووه وه‌ك شتێكی ناوازه و هه‌ڵه بیبینین. به‌ڵكو بۆته به‌شێك له ڕۆتینی نووسین. نووسه‌ر ئه‌گه‌ر چی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له دانه‌رانی كتێبه‌كه ده‌گرێت كه هه‌ڵه‌ی چاپ و ڕێنووسییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر خۆشی له نووسینه‌كه‌ی خۆیدا، هه‌ڵه‌ی كردووه، كه ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین:_
هه‌ڵه | ڕاستكردنه‌وه |
درا | دڕا |
كۆشتار | كوشتار |
قاڵه | قاله |
ڕاهاوێشت | ڕاهێشت |
به‌لۆره | بالۆره |
چۆنده | صۆنده |
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی یه‌كه‌م | جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی |
سه‌ره‌ووه | سه‌ره‌وه |
ده‌ستنیان كردووه | ده‌ست نیشان كردووه |
هه‌ڵه‌ی چاپ، به ئاسانی به‌رزه‌فت ناكرێت و سات وایه چه‌ندین جار پێداچوونه‌وه بۆ كتێبێك ده‌كه‌یت، كه‌چی هه‌ڵه‌شی هه‌ر تێدایه. له كۆتاییدا، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بده‌م، كه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیدیۆم ده‌ربڕینه میللییانه‌ی ناوچه‌ی ڕواندز و ده‌وروبه‌ری، كارێكی فه‌رهه‌نگی گرنگه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
سه‌رنج:
- ئه‌م وتاره‌ی هاوڕێم (یاسین برایم) له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان، ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانی مانگی فێبریوه‌ری هه‌یه و خوێنه‌ران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری.
** نووسه‌ر چونكه له‌وتاره‌كه‌یدا، هه‌ر به‌په‌ند ناوی ده‌ربڕینه‌كانی هێناوه، ئیدی ئێمه‌ش هه‌ر به‌په‌ند نووسیومانه. ده‌نا مه‌رج نییه ئه‌وانه هه‌موویان په‌ند بن!
ڕواندز_ كۆتایی نیسانی 2021