
گرنگترین بنه‌مای هزری و رێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترۆنی (E-Left).. رزگار ئاكره‌یی
گرنگترین بنه‌مای هزری و رێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترۆنی (E-Left)، به‌ره‌و چه‌پێكی زانستی ودیموكراتی سه‌رده‌میانه.
پێش نیزیكه‌ی بیست ساڵ من سه‌ره‌تاكانی چه‌مكی چه‌پی ئه‌لكترونیم خسته‌روو (Electronic Left ”E-Left”) وباسم كردن له خاڵی سه‌ره‌كی له‌چه‌ندین وتار ودیالوگی جیاواز. وه‌كو ده‌بینین زۆر له خاڵه باسكراوه‌كان راستگویی خۆیان سه‌لماند، و‌ئێستا پێویسته به فراوانی گرنگترین بنه‌مای هزری ورێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترونی به‌شێوه‌یه‌كی وردتر روون بكه‌ینه‌وه.
ئه‌كرێ هه‌ندێ كه‌س واتێبگه‌ن زاراوه‌ی چه‌پی ئه‌لكترونی ته‌نها گۆرینی ده‌زگا و پارته‌كانی چه‌په له‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و ئه‌نترنێت! به‌تێروانینی من، زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵكو ئاراسته‌غپكی نوێ یه به‌شێوازه‌كی زانستی دیموكراتی هاوچه‌رخ وسه‌رده‌میانه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت له‌باره‌ی چه‌مكی چه‌پ و وتاری سیاسی، میكانیزمی رێكخستن وكاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانستی ومافی مروڤ له‌بواره جیاوازه‌كان، وگۆرانكاری گه‌وره له میكانیزمی سه‌ره‌ده‌ریكردن وپه‌یوه‌ندیكردن ورێكخستنی جه‌ماوه‌ر به‌هۆی شورشی ته‌كنلوجی وزانیاریه‌وه.
گرنگترین بنه‌مای هزری وسیاسی چه‌پی ئه‌لكترونی
وه‌ك هێزی چه‌پ خه‌بات ده‌كه‌ین دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌ی جیاوازی خۆی، وكارده‌كه‌ین بۆ گۆرینی، به‌ره‌و سیسته‌می سوشیال دیموكرات كه زیاتر مروڤایه‌تی ودادپه‌روه‌ری تێدا هه‌بێت، به‌ڵام پرسیار لێره ئه‌وه‌یه، ئایه ده‌توانین بیگۆرین به‌رێگه‌ی پێداگری حه‌رفی به تێكست و وتاری سیاسی ومیكانیزمی كاركردن ورێكخراوه‌یی كلاسیكی ماوه به‌سه‌رچوو له‌ناو قالبی جێگیر! كه ناگونجێن له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی دیالیكتی وپێشكه‌وتنخوازی ماركسی وچه‌پ، له‌كاتێك سه‌رمایه‌داری له‌هه‌موو بواره‌ك گه‌شه ده‌كات له‌هه‌ر كاژمێره‌ك به‌لكو له‌هه‌ر خوله‌كه‌ك! وبه‌شێوه‌كی خێرا وكاریگه‌ر خۆی ده‌گونجێنیت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه جیاوازه‌كان ولێ‌ی ده‌رده‌چێت وخۆی نوێ ده‌كاته‌وه؟ ئایه ئه‌كرێ (چه‌كی زۆر كه‌ون) به‌كاربێنین، ومه‌به‌ستم لێره وتار ومیكانیزمی كاركردن ورێكخستن له‌و شه‌ره گه‌وره وئالوزه وسه‌ركه‌وتن مسوگه‌ر بكه‌ین؟ به بوچوونی من، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵام (نه‌خێر) ده‌بێت، وبارودوخی ئێستا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت!
بۆیه پێویسته روو به‌رووی سه‌رمایه‌داری ببینه‌وه (به چه‌كی) پێشكه‌وتوو، وزانستی هاوچه‌رخ ونوێ بوونه‌وه وگه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام له‌هه‌موو بواره‌ك، وسه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێنین. به‌هه‌مان شێوه‌ی كارل ماركس وفریدریك ئه‌نجلز (كارل وئه‌نجلز له پێشه‌كی چاپی ئه‌لمانی ساڵی 1872 له به‌یاننامه‌ی شیوعی پاش ته‌نها بیست وپێنج ساڵ له نووسینی، ئاماژه ده‌كه‌ن: ئیمڕۆ ئه‌و به‌رنامه كه‌ون بووه له‌هه‌ندێ خاله‌كانی به‌كاریگه‌ری پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی گه‌وره له‌دوایین بیست وپێنج ساڵ). وبێگومان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كارل وئه‌نجلز ئاماژه بۆ ده‌كه‌ن له‌و كاته زۆر كه‌م بوو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی ته‌كنلوجی ئێستا، باشه ئێستا بوچوونیان چۆن ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر ئێستا له ژیان دا بان پاش ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه گه‌وره‌یه؟
زۆر پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا بروین وله‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی زانستی وته‌كنلوجی به‌رده‌وام له‌هه‌موو بواره‌كان، وبه‌باشترین شێوه سوودی لێ وه‌رگرین وبه‌كاریبینین له خه‌باتمان له‌پێناو گۆرین وگه‌شه‌پێدان ونوێ بوونه‌وه، وتازه كردنه‌وه‌ی وتار وبه‌رنامه‌ی پارته چه‌په‌كان، ومیكانیزمی رێكخستن وسه‌ركردایه‌تی وهه‌لسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، وروو به‌رووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئالوز وگه‌وره، وكارلێكردنی خێرا له‌گه‌ڵ گۆرانكاری خوماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تی، له‌پێناو كاراكردنی دیالوكی نشتیمانی خوماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تی له‌نێو هێزه‌كانی چه‌پ، وپێشخستن ونوێ كردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی چه‌پ ودامه‌زراندنی چارچێوه وهاوپه‌یمانی چه‌پی دیموكراتی، وپابه‌ندبوون به گیانی نوێ بوونه‌وه‌ی زانستی ورێكخراوه‌یی ومروڤایه‌تی هزری چه‌پ له‌لایه‌ك وگیانی شورشی ته‌كنلوجی وزانیاری له‌لایه‌كی تر.
وبه‌پێی ئه‌وه، من ده‌بینم گرنگترین بنه‌مای هزری چه‌پی ئه‌لكترونی، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- چه‌په‌كی زانستی پشت ببه‌ستێت به پێشكه‌وتنی زانستی ومافی ئاقلانه‌ی هزری چه‌پ ومروڤایه‌تی ورێكه‌وتنه‌كانی مافی مروڤی جیهانی، وسوود وه‌رگرێت له لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی هه‌موو ئاراسته‌كانی ماركسی وچه‌پ وپێشكه‌وتنخوازی جیاواز، ودان به فره‌لایه‌نی هزری چه‌پ بنێت، وهیچ تیوری یان ئایدلوجی ئه‌ژمار نه‌كات وه‌ك تێكسته‌كی ئاینی پیر‌وز. هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرێت له پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانستی ومافه‌كان له كاری سیاسی وراگه‌یاندن وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وروشه‌نبیری وژینگه‌یی. وبا به ده‌یان چاره‌سه‌ریمان هه‌بێت به‌كاریان بێنین بۆ پلاندانان وئاراسته‌كردنی خه‌باتی چه‌پ ومیكانیزمه‌كانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ویه‌كسانی وئازادی به‌ئاسویه‌كی ئیشتیراكی.
- جێگره‌وه‌ی زانستی وئاقلانه به‌پێی شتی به‌رده‌ست ئێستا ونه‌ك شتی داواكرا !: ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌كی تیوری بیربكه‌ینه‌وه ئێستا وه‌كو هه‌موو چه‌پخوازه‌كان بێگومان داواكاریمان ده‌وله‌ته‌كی ئیشتیراكی دیموكراتی یه وسیسته‌مه‌كی ناچینایه‌تی ویه‌كسانی ته‌واو تا راده‌یه‌كی گه‌وره. به‌ڵام پسیار لێره ئه‌وه‌یه، ئایه ئێستا ئه‌وه له‌توانا دایه به‌پێی بارودوخی بابه‌تی وخۆیه‌تی؟ وئایه هه‌ر ده‌مینیێن له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدلوجیا ودووباره‌كردنه‌وه‌ی رسته‌ی شورشگێری، وله‌سه‌ر تیوری قسه بكه‌ین له‌جیاتی شێوازی زانستی وچۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره وگشتی، وله‌جیاتی كرده‌وه‌ی پراكتیكی؟
بۆیه چه‌پی ئه‌لكترونی هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌ت وبه‌رنامه وجێگره‌وه‌ی زانستی بخاته رو، زیاتر ئاقلانه بن وپه‌یوه‌ندیان هه‌بێ به كێشه‌كانی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش وكۆمه‌ڵگا به‌گشتی وژیانی ڕۆژانه وگۆرینی به‌ره‌و باشتر هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌كی سنورداریش بێت، پشت به‌ستن به واقیع وتوانای چینه‌كان وبارودوخی ئێستا وتایبه‌تمه‌ندی وپله‌ی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكان، وپێشهاته خۆماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تیه‌كان وده‌ستنیشانكردنی ئه‌ركی پراكتیكی ئه‌و قوناغه پشت به‌ستن به زانستی هاوچه‌رخ وبیروكه‌ی چه‌پ وپێشكه‌وتنخوازی جیاواز.
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌پ دور نه‌كه‌وێت له ئامانج وبیروكه‌كانی وته‌نها رسته‌ی شورشگێری وكلاسیكی ئاماده دووباره بكاته‌وه، وبمێنته‌وه له‌ناو تێكستی تیوری وشك وكه‌ون. كه به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن زۆر له چه‌په‌كان بوونه‌ته (تێكستی پیروزی وشك) وراستی ئاینی ره‌ها، وبه‌كه‌لك هه‌موو شوێن وكات دێن، وزۆر جار سه‌ركرده‌كانی ماركسی وچه‌پ وهه‌ندێ سه‌روك حیزب وه‌كو خوداوه‌ند سه‌یر ده‌كرێن.
پێویسته چه‌پ ئازاد بكرێت له تێكسته تیوریه‌كانی ره‌ها وپه‌رستنی كه‌ساتیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قوناغه تێپه‌رین، وگه‌راندنه‌وه‌ی سه‌ركرده مه‌زنه‌كان وبیرمه‌ندانی چه‌پ بۆ (خانه‌ی مروڤه‌كان) پاش ئه‌وه‌ی كردیانن به (خوداوه‌ند وپیاوی ئاینی وشێخ)، وئه‌وه بووه هۆكاری حاله‌ته‌كی نه‌رێنی ووشكبوونی هزری وزیانه‌كی زۆری به چه‌پ گه‌یاند ورولی له‌ناو كۆمه‌ڵگا.
گۆرینی ژیانی مروڤ به‌ره‌و باشتر بنه‌مای چه‌پی ئه‌لكترونی یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌هه‌ندێ هه‌نگاوی سنورادریش بێت به‌رێگه‌ی جێگره‌وه‌ی واقیعیانه بۆ ئه‌و قوناغه، وسوود وه‌رگرتن له تیوری وبیروكه‌ی چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز ومروڤایه‌تی جیاواز بۆ ئه‌نجامدانی گۆرانكاری به‌پێی بارودوخ وگه‌شه‌كردنی هه‌ر وڵاته‌ك، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، وپێویسته بكه‌وێته ژێر پروسه‌كی ره‌خنه‌گرتن وگه‌شه‌پێدان ونوێ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وماف وروشه‌نبیری وژینگه‌یی مروڤایه‌تی. - ئه‌زمونه ئیشتیراكیه‌كان وچه‌پخوازه‌كان: داوای پێداچوونه‌وه‌ی ماركسیه‌ت وقوتابخانه چه‌په‌كانی جیاواز ده‌كات وكلتوره‌كه‌یان، وهه‌لسه‌نگاندنی ئه‌زمونه‌كانی ئیشتیراكی وچه‌پخواز، بۆ نموونه (ئیشتیراكی سوڤێتی، ئه‌زمونی چینی، ئیشتیراكیه‌ت وچه‌پی خۆماڵی، ئه‌زمونه‌كانی ئیشتیراكی دیموكراتی وبه‌تایبه‌تی له ده‌وله‌ته سكاندنافیه‌كان…هتد). به‌شێوه‌كی زانستی وبه‌پێی قوناغی مێژوویی وبارودوخی خۆماڵی وهه‌رێمی ونێوده‌وله‌تی ئه‌و كاته، وخوێندنه‌وه‌ی لایه‌نه ئه‌رێنی ونه‌رێنیه‌كان وشیكردنه‌وه‌كی ره‌خنه‌گر وزانستی بۆ بیروكه وكه‌ساتیه چه‌په‌كان بۆ سوودوه‌رگرتن له لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كان ودووركه‌وته‌وه له لایه‌نه نه‌رێنیه‌كان.
- ئامانجی بنیاتنانی ده‌وله‌ته‌كی دیموكراتی سكیولاره به سیسته‌مه‌كی سیاسی وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وژینگه‌یی دادپه‌روه‌رانه، جه‌خ ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شێوه‌كانی چه‌وساندنی چینایه‌تی وپشت به‌ستن به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌كات، رولی ئاین ونه‌ته‌وه جیاده‌كرێته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هاولاتیبوونی یه‌كسان ورێزگرتنی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ومافی ملله‌تان بۆ مافی چاره‌نووس، وسه‌روه‌ری یاسا ورێكه‌وتنامه‌كانی مافی مروڤی نێوده‌وله‌تی، رێزگرتنی ئازادیه‌كان ویه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی رێكخستنه‌وه وخۆپیشاندان ومانگرتن وجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، دادوه‌ری سه‌ربخۆ وراگه‌یاندنی ئازاد وكراوه له‌سه‌ر هه‌موو ئاراسته هزری وسیاسی، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانی مروڤ ب تێگه‌یشتنه‌كی جیهانی دوور له نه‌ته‌وه‌په‌رستی وئاین وره‌گه‌ز وئاراسته‌ی سیاسی وهزری، دژایه‌تی سزای له‌سێداره‌دان، ودووركه‌وتنه‌وه له هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت وهێزی دیكتاتوری وئاینی ونه‌ته‌وه‌په‌رست كه دژی مافی مروڤن.
- به‌شێوه‌كی سه‌ره‌كی به‌رنامه وسیاسه‌ته‌كانی ئاراسته‌ی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشان وچینه بنده‌سته‌كان ده‌كات، وگه‌نجان وچینه‌كانی تینوو بۆ گۆرین ونوێ كردنه‌وه وداپه‌روه‌ری ویه‌كسانی ناو كۆمه‌ڵگا. ووه‌ك قوناغه‌كی چاكسازی داوای سیسته‌مه‌كی ئابوری داپه‌روه‌رانه وروون ده‌كات وده‌وله‌ت خۆشگوزه‌رانی ویه‌كسانی، به‌رێگه‌ی سیاسه‌تی ئابوری جیاواز وكه‌رتی گشتی وهاوكار وتێكه‌ڵ وتایبه‌ت به‌پێی به‌رێوبردنی گشتی ئابوری وگرنگیدان به ده‌وله‌ت له‌بواری پلاندانانی ئابوری مه‌لبه‌ندی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیموكراتی جه‌ماوه‌ری. پشت به‌ستن به‌باج وه‌رگرتن وداپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وبیمه‌كردن وهاوسۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو ونه‌هێشتنی هه‌ژاری ویه‌كسانی ده‌رفه‌ت ونه‌هێشتنی بێكاری وگه‌شه‌پێدانی توانای مروڤایه‌تی وبه‌كارهێنانی زانستی بۆ سه‌رچاوه‌كان، خوێندنی بێ به‌رامبه‌ر وته‌ندروستی وچاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وگشت خزمه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان وبه‌شداركردنی هه‌مووان له سامانه‌كانی كۆمه‌ڵگا ومسوگه‌ركردنی ئاسته‌ك وكوالیتیه‌كی ژیانی گونجاو بۆ هه‌موو هاوڵاتیان.
خه‌باتی زاراوه‌یی، هاودژ نییه له‌گه‌ڵ خه‌باتی به‌رده‌وام له‌پێناو گۆرین به‌ره‌و سیسته‌مه‌كی سیاسی – ئابوری یه‌كسان ونه‌هێشتنی جیاوازیه ئابوریه‌كان له‌ناو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، وبه‌دیهێنانی داپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. سروشت وبناماكانی سیسته‌می سیاسی وئابوری كه له‌پێناوی خه‌بات ده‌كه‌ین جیاواز ده‌بێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وسروشتی هه‌ر وڵاته‌ك، وهاوسه‌نگی چینایه‌تی وسیاسی وبارودوخی خۆماڵی وجیهانی. - چه‌په‌ك دووربێت له توتالیرزم باوه‌ری به پروسه‌ی دیموكراتی وفره‌حزبی وگواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، وگۆرینی هێواش به‌ره‌و سیسته‌مه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر به‌پێی بوچوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر، به‌شێوه‌كی داهێنه‌ر كۆبكاته‌وه له‌نێوان دیموكراسی ویه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وسكیولاریزم، ودژی هه‌موو جوره‌كانی دیكتاتوریه‌ت بێت وهه‌ر زه‌وتكردنه‌كی ده‌سه‌ڵات، ودژی چه‌مكی یه‌ك چین یان حزب بێت، وشێوازی هه‌مه‌جوری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ودیموكراتی بگرێته به‌ر ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵات بێت یان له ئوپوزسیون، ورێز له بوچوونی ده‌نگده‌ران بگرێت له كه‌ش وهه‌وایه‌كی دیموكراتی ویه‌كسانی بۆ هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان به‌پێی حاله‌تی هه‌ر وڵاته‌ك.
- كاربكات له‌پێناو دامه‌زراندن وبه‌هێزكردنی یه‌كێتی وسه‌ندیكای كرێكاران به‌شێوه‌كی پیشه‌یی وسه‌ربخۆ، به‌رگریكردن له مافی كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان وهزری نێوده‌وله‌تی ورێكه‌وتنی ئازادی سه‌ندیكاكان وپاراستنی رێكخستنی سه‌ندیكاكان، ونه‌كرێنه شوێنی سیاسی وحیزبی وبه‌شه‌ك له ناكوكیه‌كان، به‌ڵام ئه‌كرێ بوچوونی سیاسی جیاواز هه‌بێت له‌ناو سه‌ندیكاكان كاربكه‌ن پێكه‌وه له‌پێناو بدیهێنانی ئامانجی پیشه‌یی هاوبه‌ش.
كه‌وتنی سه‌ندیكاكان ویه‌كێتیه پیشه‌یه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كان وكاریگه‌ریه‌كانیان فاكته‌ره‌كێ نه‌رێنی یه ولاوازیان ده‌كات، وده‌بێته هۆی ناكوكی ناوخۆیی وسه‌پاندنی ئه‌جیندای حیزبی ته‌سك وپه‌یابوونی ناكوكی حیزبی ناوخۆیی وده‌ره‌كی به‌هۆی هه‌لۆستی زۆرینه‌ی لایه‌نه چه‌په كلاسیكیه‌كان، كه هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ كاری هاوبه‌ش نین له‌نێوان رێكخراوه جه‌ماوه‌ری وسه‌ندیكاكان. - داوای یه‌كسانی ته‌واو بۆ ئافره‌ت وجوداكاری ئه‌رێنی، وته‌رخانكردنی به‌شی (كوتا) له ده‌زگاكان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ته‌واو دروست ببێت، له‌ناو هه‌موو ده‌زگای جه‌ماوه‌ری وسه‌ركردایه‌تی وچالاكی جیاواز، وهه‌ندێ میكانیزمی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت پوستی سه‌ركردایه‌تی وه‌رگرێت وتواناكانی پێشبخات، وهه‌روه‌ها دامه‌زراندنی یه‌كێتی سه‌ربخۆی ئافره‌تان به‌پێی رێكه‌وتنی نێوده‌وله‌تی په‌یوه‌ست به ئافره‌تان. زۆرینه‌ی هێزه چه‌په‌كان هه‌تا ئێستا نێرینه‌ن تا راده‌كی گه‌وره، ورولی ئافره‌ت سنورداره به‌شێوه‌كی به‌رچاو له ئاسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی.
خه‌بات له‌پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی ته‌واو له‌نێوان ئافره‌ت وپیاو مه‌رج نییه په‌یوه‌ست بێت به گۆرینی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ودامه‌زراندنی سیسته‌می ئیشتیراكی وسنورداركردنی به ره‌هه‌ندی چینایه‌تی، به‌لكو ئه‌كرێ ئێستا زۆر چاكسازی بكرێت وبه‌پێی ئاماره‌كان زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی ئافره‌تان توانیانه زۆر ماف به‌ده‌ست بێنن وپله‌ی پێشكه‌وتووی یه‌كسانی كه هه‌تا ئێستا ده‌وله‌تی سه‌رمایه‌دارین، بۆ نموونه ده‌وله‌ته سكاندناڤیه‌كان. - جیاكردنه‌وه‌ی رولی ئاین له ده‌وله‌ت: چه‌پی ئه‌لكترونی رولی ئاین له ده‌وله‌ت جیاده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ مسوگه‌ركردنی ئازادی ئاینی وبیروباوه‌ر، ورێزگرتن له ئازادی بیر‌و ورای ئاینی كه‌سایه‌تی جه‌ماوه‌ر وپه‌یوه‌ندی له‌نێوان مروڤ وئاین، بێ ئه‌وه‌ی به‌زۆر په‌سه‌ند بكرێت له‌سه‌ر كه‌سانی تر. پێویسته ده‌وله‌ت سكیولار بێت وله‌سه‌ر یه‌ك دووراتی بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاینه‌كان، وپشتگیری ده‌زگا ئاینیه‌كان بكات وه‌ك رێكخراوی جه‌ماوه‌ری به‌شێوه‌كی یه‌كسان به‌پێی پله وئاستی ئاین له‌ناو كۆمه‌ڵگا. بۆیه پێویسته ده‌زگای ئاینی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌وله‌ت بێت، وكارمه‌ندانی ئاینی له‌ناو ده‌زگای حكومی په‌روه‌رده بكرێن، له‌گه‌ڵ قه‌بوڵكردنی فره‌ئاینی وفره‌هزری ورسواكردنی توندوتیژی ووشكباوه‌ری وسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئاین له‌ناو كۆمه‌ڵگا.
ئاین ته‌ماشه ناكرێت وه‌ك كێشه‌كی هاودژی سه‌ره‌كی به‌لكو به‌رهه‌می بارودوخی ئابوری وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وروشه‌نبیری ومێژووی یه وكاریگه‌ریه‌كانی، بۆیه پێویسته خۆمان دووربخه‌ین له دژایه‌تیكردنی توندی ئاینی جه‌ماوه‌ر، به‌لكو دیالوكه‌كی ئاقلانه وئارام هه‌بێت له‌باره‌ی ئاینه‌كان، وخوێندنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامی وئاینه‌كان به تێروانینه‌كی زانستی چه‌پخواز وبه‌رچاوكردنی لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كان وسوود وه‌رگرتن لێیان بۆ گۆرینی كۆمه‌ڵایه‌تی، وره‌خنه‌گرتنی زانستی بۆ لایه‌نه نه‌رێنیه‌كان به‌پێی بارودوخی مێژوویی، به‌شێوه‌ك كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری باوه‌ردار به‌پێی سروشتی هه‌ر وڵاته‌ك.
هێزی ئاینی توندره‌و ئه‌گه‌ر ئیسلامی بێت یان مه‌سیحی یان یه‌هودی وكاربكه‌ن بۆ سیسته‌می دیكتاتوری ئاینی هێزی پاشكه‌وتنخوازن وئاین به‌كاردێنن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌جینداكانیان كه پاشكه‌وتوون ودژی هزری چه‌پ ودیموكرات ومافی مروڤن، وپێویسته له‌دژیان راوه‌ستین ورسوایان بكه‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك. وله‌هه‌مان كات، پێویسته كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو بوچوونه ئاینیه چاكسازه‌كان وئاشتیخوازه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌كی نوێ ئاین وكلتوری ئاینی ده‌خوێننه‌وه، وخۆیان ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی هزری وزانستی ومافی مروڤ ودوورن له وشكباوه‌ری ئاینی. - فره‌لایه‌نی ده‌زگای چه‌پ وهاوپه‌یمانی وكاری هاوبه‌ش: زۆر له هێزه‌كانی چه‌پ به‌شێوه‌كی گشتی توشی دووبه‌ره‌كی وپه‌رت وبڵاوبوون بوونه وسه‌رقالی ناكوكی ناوخۆیی ودژایه‌تی یه‌كترین وله‌ناو (جه‌نگی سارد) دان له‌گه‌ڵ یه‌كتری، وجوره‌كی (تائیفه‌گری سیاسی وشكیان) هه‌یه! وجه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر جیاوازی په‌یوه‌ست به پلانی ستراتیجی ماوه درێژ، وهه‌ندێ هێزه چه‌پ دژی هه‌ر بوچوونه‌كی تری چه‌پی جیاوازن، وله زۆر جار به‌خائین ناویان ده‌به‌ن، ودژی هه‌ر جوره‌كی كاری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵیان. سه‌ره‌رای خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان زۆربه‌ی هێزی چه‌پ وخاڵی جیاوازی سنوردار له‌نێوانیان. وبه‌تێروانینی ئێمه قه‌بولكردنی جیاوازی هزری دیارده‌كی ته‌ندروسته ووتاری سیاسی پێشده‌خات.
بۆیه چه‌پی ئه‌لكترونی باسی كار وخه‌بات ده‌كات له‌چارچێوه‌ی بزاڤه‌كی چه‌پی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوان، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی رولی بوچوونی چه‌پی پێشكه‌وتنخواز له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌كی گشتی، دوور له چارچێوه‌ی حیزی ته‌سك توندره‌وی حیزبی وكه‌سایه‌تی، وهه‌بوونی حیزب وهاوپه‌یمانێتی چه‌پی فره‌لایه‌ن. وكاری هاوبه‌ش له‌نێو هێزی چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز ومروڤایه‌تی بووته داواكاریه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
پێویسته ئه‌زمونی هاوپه‌یمانێتی وكاری هاوبه‌ش له‌جیهان وناوچه‌كه بخوێنین وگرنگی پێبده‌ین، وسوودی لێوه‌رگرین وبه‌پیێ بارودوخی هه‌ر وڵاته‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین، وكاربكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وده‌ره‌كی بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری توندره‌وی رێكخراوه‌یی وچارچێوه‌ی حیزبی ته‌سك، وبه‌مای هزری وسیاسی نوێ بكه‌ینه‌وه وجه‌خت بكه‌ین له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی وكاری هاوبه‌ش، وپێویسته باوه‌ریمان هه‌بێت چاره‌نووسی بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانی چه‌پ وگۆرینی ژیانی چینه زه‌حمه‌تكێشه‌كان وكۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌كی گشتی به‌ره‌و باشتر گرنگتره له به‌رژه‌وه‌ندی رێكخستنه‌كی چه‌پی دیاریكراو.
هه‌روه‌ها گرنگه، هێزه‌كانی چه‌پ كاربكه‌ن له‌ئاینده كاربكه‌ن (بێ تێكه‌لكردنی ئالاكان) به‌پێی خالی هاوبه‌شی دیاریكراو له‌گه‌ڵ بوچوونی سیاسی وهزری دیموكراتی وسكیوله‌ر ومروڤایه‌تی تری جیاواز له‌پێناو گۆرینی سیسته‌مه دیكتاتوریه‌كان وروو به‌رووبوونه‌وه‌ی وشكباوه‌ری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی ودامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كی دیموكراتی ودابینكردنی ئارامی وخزمه‌تگوزاری وه‌ك به‌رنامه‌كی دیموكراتی. وپێویسته هه‌ندێ ته‌كتیك وهاوپه‌یمانێتی دیاریكراو به‌كاربێنین به‌پێی هه‌ر قوناغه‌ك وبه‌پێی بارودوخی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وهاوسه‌نگی هێزی چینایه‌تی، وپێویسته دیالوك به‌رده‌وامبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌كانی چه‌پ لسه‌ر ئاستی جیهان.
گرنگترین بنه‌مای رێكخراوه‌یی چه‌پی ئه‌لكترونی:
ئاراسته‌ی جیهانی به‌شێوه‌كی گشتی به‌ره‌و ئه‌نترنێت وبه‌رنامه‌كانی یه له‌بواری جیاواز. وبه‌پێی ئاماره‌كان به‌كارهێنانی ئه‌نترنێت له زیادبوونه‌كی به‌رده‌وامه هه‌تا له وڵاته‌كانی جیهانی سێیه‌میش، وبووته به‌شه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌رێوبردنی كاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانستی گه‌وره وتۆری ئه‌نترنێت وتۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوونه‌ته (ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م) له‌زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكان، وبوونه هۆی:
أ. په‌یابوونی شێوه‌ی نوێی وشیاری وشێوازی ده‌ربرین.
ب. تێروانینی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆرین ومیكانیزمه‌كانی.
ت. زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌توانن به‌شێوه‌كی ئازاد په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
پ. ئارسته‌كردنی بابه‌تی زۆر هه‌ستیار به‌شێوه‌كی ئاشكرا، وبه‌شداریكرن وكارلێكردن بۆ پێكهێنانی راستیه‌كان.
ج- تێپه‌ركردنی چارچێوه‌ی مه‌ڵبه‌ندی وداخراو، وسنوری جوگرافی وئه‌منی ورێكخراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی وئاینی…هتد.
ح- بڵاوكردنی گیانی ره‌خنه‌گرتنی ئاشكرا بێ هیچ ئاسته‌نگ.
خ- كاراكردنی تواناكان له‌ناو بوشایه‌كی فراوان پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو حاله‌ته‌كی چه‌قبه‌ستو بوون.
د- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری وبه‌دواچوون وحه‌زی گۆرین، وگه‌شه‌كردنی وشیاری دیموكراتی به‌رێگه‌ی خستنه‌روی چه‌ندین را وبوچوون وكارلێكردن له‌گه‌ڵیان وقه‌بولكردنی فره‌لایه‌نی هزری وسیاسی له‌سه‌ر ئاستی خۆماڵی وهه‌رێمی وجیهانی.
ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره له بواری وشیاری وزانیاری ودیموكراسی وزه‌لالی وشێوازی ده‌ربرین وره‌خنه‌گرتن بووه هۆكار زۆر كه‌س نه‌بنه ئه‌ندام له رێكخستنه كلاسیكیه‌كان، چۆنكه چه‌مك وبیركردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی رێكخستن گۆراوه، وبه‌شێوه‌كی گشتی دوور ده‌كه‌ون له رێكخستنه كلاسیكیه‌كان وه‌كو حیزب ورێكخراوه چه‌په‌كان، كه هه‌تا ئێستا تا راده‌كی گه‌وره سیسته‌می بیروكراتی ومه‌لبه‌ندی ومیكانیزمی كار ورێكخستنی كه‌ون به‌كاردێنن.
هه‌ندێ له‌و حیزب ورێكخراوه چه‌په‌كان، له‌به‌ر میكانیزمی كه‌ون به‌شێوه‌كی گشتی خه‌لك روویان لێَناكات بۆ ئه‌ندامه‌تی وبتایبه‌تی گه‌نجه‌كان، ورێژه‌ی ته‌مه‌نیان 60 ساڵ وزیاتره! وته‌نها سه‌ركرده‌یان هه‌یه بێ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری.
نه‌وه‌ی نوێ دژی كاری حیزبی وبه‌هاكانی چه‌پ نییه، به‌لكو ناتوانێ كاربكات به‌پێی میكانیزم وشێوه‌ی رێكخستنی حیزبی كه‌ون وخۆی له‌ناویان نابێنێت. ئێستا ده‌بینین زۆرینه‌ی گه‌نجان خۆیان رێكده‌خه‌ن به‌شێوازی نوێ وهاوچه‌رخ، به‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌نترنێت وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، وزۆر زیاتر كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی له حیزبه چه‌په‌كان، چۆنكه به‌شێوه‌كی فراوان ده‌ربرین له خۆیان ده‌كه‌ن وباسی سه‌رپێچیه‌كان ده‌كه‌ن وگه‌شه‌پێدان ودیالوك وره‌خنه‌گرتن بێ هیچ ئاسته‌نگی هزری یان رێكخراوه‌یی، به‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێت.
ئێستا روشه‌نبیری ووتاره‌كی سیاسی ومیكانیزمی رێكخستنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، له‌ناو گروپی ئه‌لكترونی هه‌مه‌جور، بۆ نیزیكردنه‌وه‌ی بوچوونه‌كان وده‌ستنیشانكردنی داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر وخه‌بات ونه‌رازیبوون، وبوونه‌ته بزاڤی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌جور به سه‌ركردایه‌تی گه‌نجان. سه‌ره‌تا ئه‌وه له (به‌هاری عه‌ره‌بی) دیاربوو كه من ناومنان (شورشه‌كانی چه‌پی ئه‌لكترونی نارێكخستوو) له وتاره‌ك بڵاوم كرده‌وه له 2011، له‌به‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنلوجیای نوێ وشێوازی نوێی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌پێی پێشكه‌وتنی زانستی وته‌كنلوجی، وئارسته‌كردنی داواكاری چه‌پخوازی روون، وسه‌ركوتووتر بوون له حیزبه كلاسیكیه‌كان وله‌وانه‌ش چه‌پخوازه‌كان.
خۆپێشاندان ونه‌رازیبوون وچالاكی جیاواز….هتد. له‌سه‌ر زه‌مین بنه‌مای هه‌ر گۆرانكاریه‌كی سه‌ره‌كین، به‌ڵام ئه‌نترنێت وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستا گرنگیه‌كا گه‌وره‌یان هه‌یه، وروله‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه له پێكهێنانی وشیاری وكۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ورێكخستن ونه‌رازیبوون، وپشتگیری چالاكی مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر، وتوانای گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ خه‌بات وجولانه‌وه سه‌ره‌رای شوێن وكات وبه‌كه‌مترین تێچوو.
ئه‌نترنێت وشورشی زانیاری وپه‌یوه‌ندیكردن وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه هوی په‌یاكردنی جیهانه‌كی دیموكراتی زه‌لال وكراوه وزۆر گه‌وره، وبوونه بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی نه‌رازیبوونه‌كان، وكاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هزری كارگێری ورێكخراوه‌یی وشێوازی سه‌ركردایه‌تی، به‌ره‌ڤ زه‌لالی زیاتر ونامه‌ركه‌زیه‌ت ومرونه‌ت.
هه‌روه‌ها بوونه‌ته هوی دووباره دارشتنی چه‌مكی (رول ودستتێوه‌ردانی جه‌ماوه‌ر) وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وبه‌ده‌ستخستنی زانیاری وده‌نگ وباس بۆ هه‌ر شوێنه‌كی جیهان. وبووه هۆی به‌جه‌ستكردنی هێزی نه‌رازیبوونی جه‌ماوه‌ری وفشاری رای گشتی جه‌ماوه‌ر، وبه‌شێوه‌كی گشتی بووه هۆی په‌یابوونی هه‌ندێ بوچوونی دیاریكراو به‌پێی هێزی خاوه‌ن وسه‌رپه‌رشتانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وراگه‌یاندن وسه‌ته‌لایته‌كان، كه توانای رێكخستنه‌وه وكونترولیان هه‌یه له‌سه‌ر بزاڤه جه‌ماوه‌ریه‌كان وسوود وه‌رگرتن لێیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی …هتد. وبه‌شێوه‌كی گشتی هێز وده‌زگای راستره‌ون ودژی داواكاریه راسته‌كانن.
ولێره رولی چه‌پی ئه‌لكترونی دێت، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ونه‌رازیبوونه‌كان…هتد. وئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و رێگای راست له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری هێزه دژبه‌ره‌كانی چه‌پ وجه‌ماوه‌ر بن. به‌رێگه‌ی پێشكه‌وتن ونوێ كردنه‌وه‌ی میكانیزمی رێكخستن وكاركردن هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌نترنێت به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر وزیره‌كانه وشورشی زانیاری وپه‌یوه‌ندیكردن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر وبه‌هێزكردنی رولی هێزه چه‌پكان وپێشكه‌وتنخوازه‌كان.
وبۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه، وچاره‌سه‌ركردنی جیابوونه‌وه ودووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره له‌نێوان نه‌وه‌ی نوێ ورێكخستنه‌كانی چه‌پ، چه‌پی ئه‌لكترونی پێشنیاری گه‌شه‌پێدان وپه‌ره‌پێدانی زانستی گه‌وره ده‌كات له‌بواری میكانیزمه‌كانی كاركردن وخه‌باتكردن ودیموكراسیكردن وبه‌شداركردنی ئه‌قلی به‌كۆمه‌ڵ بۆ به‌رزترین ئاست، وخۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بارودوخی ئێستا، به‌رێگه‌ی: - شێوازی نوێی رێكخستنه‌وه: دوور له شێوازی كلاسیكی وكونترولی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كان به‌ره‌و سیسته‌می ناوخۆیی ومیكانیزمی رێكخستنی دیموكراتی نوی وبه‌مرونه‌ت وه‌ك جوره‌ك له (هاوپه‌مانێتی یان تۆری یان سیسته‌می فیدرالی) كه مه‌لبه‌ندی نین له‌روی كارگێرییه‌وه، ورێژه‌كی زۆری سه‌ربه‌خۆیی ونامه‌ركه‌زیه‌ت ودیموكراسی تێدا هه‌بێت، وئازادی هه‌بێت بۆ رێكخراوه حزبی وجه‌ماوه‌ریه‌كان وشێوازی جیاوازی رێكخستن وسیاسه‌تكردن له‌سه‌ر ئاستی هزری وجوگرافی وهه‌رێمی…هتد. وبه‌خشینی ده‌سه‌ڵات وهه‌مئاهنگی له‌هه‌موو بواره‌كان. وپێویسته ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێته رێكخراو وگروپه جیاوازه‌كان بۆ دارشتنی سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌كان وپلانی كاركردن به‌پێی پێویستی هه‌ر ناوچه‌ك، وهه‌ر گروپه‌ك. وپێویسته چه‌مكی نوی به‌كاربێنین له‌بواری كارگێری ولێكۆلینه‌وه‌ی زانستی وپێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی میكانیزمی به‌رێوه‌بردن وپه‌یوه‌ندیكردنی ناوخۆیی وده‌ره‌كی. وپێویسته ئه‌و شێواز ومیكانیزمانه مرونه‌تیان تێدا هه‌بێت وبه‌رده‌وام نوێ بكرێنه‌وه به‌پێی پێویستیه‌كان، وبه‌پێی:
أ. پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانیاری ومافه‌كان.
ب. پله‌ی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی یاسی ویاسایی.
ت. ئاستی ئازادیه‌كان وتوانای كاری رێكخراوه‌یی له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌كی نهێنی یان ئاشكرا بێت.
پ. چارچێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی خۆماڵی وهه‌رێمی وجیهانی.
ج- جوری كێشه ئاراسته‌كراوه‌كان ولایه‌نه‌كان، بۆ هه‌لبژاردنی جوری رێكخستنه‌وه.
ح. كار وپێویستی رێكخراوه‌كان وقه‌واره وگروپه جیاوازه‌كان.
خ. بنیاتنانی په‌یكه‌ری رێكخستنه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ماوه وحاله‌تی دیاریكراو.
د- خوێندنی ئاستی كاریگه‌ری وهه‌لسه‌نگاندنی كاركردن وه‌ك رێكخراوی چه‌پی سه‌ربخۆ، یان كاركردن به‌شێوه‌كی تاك یان قه‌واره یان بزوتنه‌وه یان هاوپه‌یمانێتی له‌ناو كۆمه‌ڵگا. وپێویسته شێوه‌كی پێشكه‌وتنخوازی هه‌بێت وبوچوونی هه‌مه‌جور وله‌وانه‌ش بوچوونی چه‌پ، به‌پێی هاوسه‌نگی چینایه‌تی وحاله‌تی سیاسی هه‌ر وڵاته‌ك. بۆ نموونه ئه‌زمونی (بیری ساندرز) ی چه‌پخواز له‌ناو حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكا. وپێویسته بزنین كامه‌یان باشتره وگونجاوتره بۆ به‌هێزكردنی رولی چه‌پ له‌ناو كۆمه‌ڵگا دا.
ژ. پێویسته وشیاربین له‌كاتی هه‌لبژاردنی ناوی رێكخراو وحیزب وتۆره چه‌په‌كان به‌پێی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكان وهاوسه‌نگی چینایه‌تی وسیاسی وتایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وڵاته‌ك وگۆرینی زۆر ناوی ئێستا، ودووركه‌وتنه‌وه له‌و ناوانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌بێت. وشه‌ی كومونیست، ئیشتیراكی…هتد، مه‌رج نییه رامانی چه‌پ وراستی رێكخستنه‌ك بسه‌لمێنیت. كاری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌رز وبه‌شداریكردنی له گۆرینی ژیانی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشان وكۆمه‌ڵگا به‌گشتی به‌ره‌و باشتر، بنه‌مای هه‌ر هه‌لسه‌نگاندن وراستگویه‌كه بۆ هه‌ر رێكخستنه‌كی چه‌پ. وسه‌رباری كاریگه‌ری نه‌رێنی پروپاگه‌نده‌ی دژی چه‌پ، وكاریگه‌ری روخانی (كه‌مپی ئیشتیراكی) كه پێویسته ڕه‌چاو بكرێت. - بنه‌مای ئه‌ندامه‌تی ومافه‌كانی ئه‌ندام: چه‌پی ئه‌لكترونی سیاسه‌ت ومیكانیزمی نوێ ده‌خاته روو له‌باره‌ی ئه‌ندامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام زیاتر كاریگه‌ری هه‌بێت وسیاسه‌ت وبه‌رنامه دارێژیت، وئازاد بێت له‌كاركردن به‌پێی بوچوونی هزری وسیاسی، كه ئه‌كرێ هاوتابێت له‌گه‌ڵ هه‌موو یان به‌شه‌ك له سیاسه‌ته‌كانی حیزبی چه‌پ، وبه‌هێزكردنی لایه‌نگری ئه‌ندامه‌كان وهه‌ستكردن به به‌رپرسایه‌تی سیاسی ورێكخراوه‌یی، ودووركه‌وتنه‌وه له مه‌ركه‌زیه‌ت وسكرتاریه‌تی رێكخراوه‌یی ودسپلینی حیزبی توند، وپێویسته رێكخستنه‌كانی چه‌پ ئاره‌زومه‌ندانه بێت به‌پێی دسپلینی خۆیه‌تی ونه‌ك ده‌زگای له‌شكه‌ری بێت.
وداوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر رێسایه‌ك ده‌كات ئاسته‌نگ بێت به‌رامبه‌ر مافی ده‌ربرینی ئه‌ندامان له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی چه‌پ، وپێویسته ئازادی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ده‌ربرینی بوچوونی چه‌پ وسیاسی به‌شێوه‌كی گونجاو، وبه‌شداریكردنی كاریگه‌ر له دارشتن وپه‌سه‌ندكردنی سیاسه‌ته حزبیه‌كان، و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌مك وخاڵی وه‌كو:
أ. ده‌ربرینی بوچوونت بكه له‌ناو ده‌زگای حیزبی یان بلاوكراوه‌ی حیزبی ناوخۆیی یان به‌رێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب.
ب. جێبه‌جێ بكه پاشان گه‌نگه‌شه بكه.
ت. گوێ گرتنی كوێر وپولایین.
پ. لایه‌نگری ئه‌ندامه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی كه ته‌نها سه‌ركردایه‌تی بیر ده‌كاته‌وه وهه‌ڵده‌ستێ به شیكردنه‌وه وده‌ركردنی بڕیار وپێویسته ئه‌ندامه‌كان بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن بێ نه‌رازیبوون.
ج. ده‌ستخستنی پوستی حیزبی به‌پێی لایه‌نگری بۆ سه‌ركردایه‌تی.
ح…………..
ئه‌و شتانه پێش ده‌یان ساڵ گونجاو وقه‌بولكراو بوون، به‌ڵام ئێستا گشتی ولاوازن له‌روی دیموكراتییه‌وه وزۆر كه‌ون بوونه، وكاریگه‌ری زۆر نه‌رێنییان هه‌یه، وگه‌نجان دوور ده‌خه‌نه‌وه له حیزبه‌كانی چه‌پ. ئێستا وه‌كو ده‌بینین له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كه‌ك گه‌نجان ده‌توانن پوست بلاوبكه‌نه‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وله‌سه‌ر ئه‌نترنێت وده‌ربرین له بوچوونیان ده‌كه‌ن وبه‌شێوه‌كی ئازادانه گفت‌وگو ده‌كه‌ن وده‌گه‌نه ژماره‌كی زۆری خه‌لك، له كاتێك زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی چه‌پ رێگایان پێناده‌ن به‌شێوه‌كی ئازادانه ده‌ربرین بكه‌ن وداوایان لێده‌كه‌ن چاوه‌رێ بن تاكو كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای حیزبی پاش حه‌فته‌یه‌ك یان مانگه‌ك، یان بلاوكردنه‌وه له‌ناو بلاوكراوه‌ی حیزبی ناوخۆیی، یان به‌رێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ی حیزبی وبه‌شێوه‌كی نهێنی! وته‌نها ده‌گه‌نه ژماره‌كی كه‌می خه‌لك وهه‌تا ناگه‌نه هه‌موو ئه‌ندامانی حیزیش!. ئه‌ژماركردنی گه‌نگه‌شه وگفتوگوی سیاسی وهزری وه‌ك كاره‌كی ناوخۆیی رێگره بۆ جه‌ماوه‌ری چه‌پ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هزر وبوچوونانه بزانێت له‌ناو رێكخستنه‌كانی چه‌پ وهه‌لسه‌نگاندنی بۆ بكات وبوچوونی فه‌رمی ناگاته جه‌ماوه‌ر. وله‌ئه‌نجامدا، چاودێری جه‌ماوه‌ری وكارلێكردن لاواز ده‌بێت، وده‌بینه تائیفه‌ی چه‌پی-ئاینی داخراو!
وه‌ك كه‌سانی چه‌پخواز، زۆر شت ده‌خه‌ینه روو بۆ كۆمه‌ڵگا، وداوای دیموكراسی وفره‌لایه‌نی وزه‌لالی وهه‌لبژاردنی راسته‌وخو ده‌كه‌ین، وبه‌شداركردنی جه‌ماوه‌ر له بڕیار وئازادی تاك وگشتی، ومافی ده‌ربرینی ئاشكرا وجیاوازی وبوچوونی به‌رامبه‌ر وراگه‌یاندنی كراوه وهه‌مه‌جور …هتد. به‌ڵام هه‌روه‌ها گرنگه پسیاری خۆمان بكه‌ین، ئایه ئه‌و شت ومافه سه‌ره‌كیانه وزۆر گرنگانه به‌رده‌ستن بۆ ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانمان، وتا چ راده جێبه‌جێ ده‌كرێن، وره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه له‌ناو كاری رێكخراوه‌یی وسیاسی وهزری؟؟! هاودژی وكه‌م وكورتی وكه‌مترخه‌می گه‌وره‌مان هه‌یه، وپێویسته پێداچوونه‌وه بكه‌ین ونوێ كردنه‌وه وگه‌شه‌پێدان بكه‌ین. وبۆیه گرنگترین بنه‌مای ئه‌ندامه‌تی ومافی ئه‌ندامان، به‌پێی چه‌پی ئه‌لكترونی، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
أ. ئه‌ندامه‌تی په‌یوه‌سته به چه‌مكی هاوپه‌یمانێتی وهاوكاری وكاری هاوبه‌ش بۆ به‌دیهێنانی هه‌ندێ ئامانجی دیاریكراو، ونه‌ك به ده‌سه‌ڵاته‌كی ناوه‌ندی. ئه‌ندام رولی سه‌ره‌كی هه‌یه له دارشتنی سیاسه‌تی گشتی حیزب، به‌شداریكردنی ئه‌ندام وكادیرانی حیزب له دارشتنی ساسه‌تی حیزب له بنكه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی شته‌كی زۆر گرنگه. وپێویسته توانا ومیكانیزم وبارودوخی گونجاو هه‌بێ له‌ناو حیزب بۆ ئه‌وه كاره ، وپێویسته ئه‌ندامان هانبده‌ن خۆیان پێشبخه‌ن وشیركردنه‌وه وداهێنان بكه‌ن له‌ناو ریزه‌كانی حیزب، سه‌ره‌رای گونجانی بوچوونیان له‌گه‌ڵ وتاری فه‌رمی یان نه، وپێویسته خه‌بات به‌هێز بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان وسوود وه‌رگیرێت له ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ندامه‌كان.
ب. هه‌لبژاردنی شێوه وپله‌ی هه‌مه‌جوری ئه‌ندامه‌تی به‌مرونه‌ت (كارا، هاوسوزی، كاتی، …هتد) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه‌ك كاری حیزبی بكات به‌پێ بارودوخی كه‌سایه‌تی ژیانی، وبه‌پێی گه‌شه‌كردنی زانستی وماف وجوره‌كانی رێكخستن.
ت. هێلی گشتی رێكخستن بكرێنه رێنیشانده‌رێك وكاركردن به‌پێی ئه‌و هێلانه.
پ. ده‌ربرینی ئاشكرا له بوچوون له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كان به‌شێوه‌كی شارستانی وكاریگه‌ر، وبه‌شێوه‌كی گونجاو وبێ ئاسته‌نگ یان ترس یان دوودلی.
ج. ئه‌ندام مافی هه‌یه به‌شێوه‌كی ته‌واو وئاشكرا ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی فه‌رمی حیزب بگرێت.
ح. ئه‌ندام مافی هه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته فه‌رمیانه جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی پێ نه‌بێت.
خ. مافی هه‌لبژاردن وخۆ كاندیدكردن بۆ ده‌زگاكانی رێكخستن، وهه‌روه‌ها به‌شداریكردن له دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
د. مافی (ئه‌ندامه‌تی لێكدراو). ئه‌ندام ده‌توانی ببێته ئه‌ندامی زیاتر له حیزبه‌كی یان رێكخستنه‌كی چه‌پ له‌هه‌مان كات. ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ حیزبه‌كی چه‌پی گشتی كاربكات وله‌هه‌مان كات له‌گه‌ڵ حیزبه‌كی تری چه‌پ بكات جه‌خت له‌سه‌ر ژینگه بكاته‌وه.
ژ. مافی دروستكردنی كوتله له‌ناو حیزب ومافی به‌كارهێنانی كه‌ناله‌كانی حیزب وراگه‌یاندنی حیزب یان راگه‌یاندنه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت بۆ دیاركردنی سیاسه‌ته‌كانی وجیاوازی له‌گه‌ڵ هێلی فه‌رمی حیزب.
ر. به‌كارنه‌هێنانی شێوازی خائینكردن ودوورخستنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندام له‌به‌ر جیاوازی هزری وسیاسی.
ز. هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ده‌ركردن له حیزب چۆنكه جوره‌كی (سێداره‌دانی سیاسی ورێكخراوه‌یی) یه، وپێویسته هه‌ندێ سزای سووكتر هه‌بێ وه‌كو (سڕكردنه‌وه‌ی ته‌واو) بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی سیاسی ومروڤایه‌تی ئه‌ندام پارێزراو بێت وده‌رفه‌تی بده‌نێ بۆ گۆرین، وپێویسته ده‌رچوون له حیزب به‌شێوه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بێت هه‌روه‌كو ئه‌ندامه‌تی. سزای ده‌ركردن زۆر ره‌قه وئه‌كرێ هه‌ندێ جار به‌كاربێت بۆ ته‌صفیه‌كردنی حیساباتی سیاسی له‌لایه‌ن هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی نه‌فس نزم.
س. پێشخستنی میكانیزم ورێسای ئه‌ندامه‌تی ئه‌لكترونی، تێپه‌ربێت له شێوازی كلاسیكی ئه‌ندامه‌تی ووڵات وره‌گه‌زنامه وشوێن وته‌مه‌ن…هتد. به‌ڵام پێویسته لایه‌نه ئه‌منی به‌ڕچاو وه‌رگیرێت.
ش. دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم وسیاسه‌تی دیموكراتی به مرونه‌ت بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی چه‌پی سه‌ربخۆ وسوود له تواناكانیان وه‌رگیرێت به‌شێوه‌كی گونجاو، وبه‌شێوه‌كی نه‌رێنی ته‌ماشه نه‌كرێن یان مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت به‌شێوه‌كی ناشیاو. - هه‌مه‌جوری ده‌زگاكان ومافی ده‌ربرین وجیاوازی وراگه‌یاندنی ئازاد: بۆ مسوگه‌ركردن وبه‌هێزكردنی یه‌كێتی حیزب وپێشخستنی، ودووركه‌وتنه‌وه له ناكوكی ولێكجیابوونه‌وه كه نه‌خوشیه‌كی ماوه‌درێژی چه‌په، وده‌ستله‌كاركێشان وكوچكردنی ئه‌ندام، وپابه‌ندبوون به پرنسیپی دیموكراتی. چه‌پی ئه‌لكترونی دان به هه‌مه‌جوری وبوچوونی هزری جیاواز ده‌نێت له‌ناو ده‌زگای رێكخستن.
راگه‌یاندن پێویسته ئازاد وكراوه بێت، وبۆ هه‌موو ئه‌ندامی حیزب بێت وبۆ ده‌ره‌وه‌ش بۆ هه‌لگرانی هزری چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز ومروڤایه‌تی، وهه‌تا بۆ ره‌خنه‌گرانی چه‌پیش وه‌ك جوره‌ك له رێزگرتن. وهه‌موو ئه‌ندامانی حیزب مافیان هه‌یه راگه‌یاندن به‌كاربێنن بۆ ده‌ربرین له هه‌لوێستیان له سیاسه‌ته فه‌رمیه‌كانی حیزب وده‌ربرین له را وبوچوونیان وپه‌یاكردنی دیالوكه‌كی چالاك له‌ناو حیزب ووه‌رگرتنی بڕیاری دروست.
هه‌روه‌ها پێویسته سیسته‌مه‌كی دادوه‌ری سه‌ربخۆ هه‌بێت ودادگای پیشه‌یی وده‌زگای لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ربخۆ له‌ناو حیزبه‌كانی چه‌پ، بۆ مسوگه‌ركردنی دادگاییكردنی ئاشكرا وبێلایه‌ن له‌حاله‌تی هه‌بوونی سه‌رپێچی. وئه‌ندام مافی هه‌یه پارێزه‌ری هه‌بێت بۆ به‌رگریكردن لێی له‌ناو حیزب یان له ده‌ره‌وه. وپێویسته سزادان دوایین بژارده بێت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری چه‌پ ببێته نموونه بۆ كۆمه‌ڵگا. - بنكه‌ی حیزبی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته: وه‌كو چۆن ده‌ڵیێن (ملله‌ت سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته) له‌ناو ده‌وله‌ت وكۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها پێویسته بنكه‌ی حیزبی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت له‌ناو حیزبه‌كانی چه‌پ وپێویسته عه‌قل وبڕیاری هاوبه‌ش بنه‌مای رێكخستنه‌كانی چه‌پی ئه‌لكترونی بێت، وسیاسه‌ته‌كان له بنكه‌وه دارێژن به‌شێوه‌كی ئاشكرا، وبڕیاری گرنگ بدرێت به‌رێگه‌ی راپرسی حیزبی دیموكراتی ئاشكرا وبه‌پێی بنه‌مای دیموكراتی وله‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سه‌ربخۆ وبێلایه‌ن ئه‌ندامه‌كان به‌شداربن تێیدا، ودیالوكی كراوه هه‌بێت له‌باره‌ی كێشه‌كان، وپێویسته میكانیزم وته‌كنیكی نوێ هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانیان به‌شێوه‌كی ئاسان وبه‌رده‌وام.
- ئه‌قلی به‌كۆمه‌ڵ وكونفرانس: كونفرانس یه‌كه‌ك له گرنگترین بنه‌مای حیزبی چه‌پن، ووێستگه‌ی سه‌ره‌كی یه بۆ پێداچوونه‌وه وهه‌لسه‌نگاندن وپه‌سه‌ندكردنی سیاسه‌ت ومیكانیزمی نوێ به‌رێگه‌ی به‌شداركردنی ئه‌ندامانی حیزب، بۆیه پێویسته كونفرانسی ده‌وری وئاشكرا هه‌بێت، به‌و شێوه:
أ. ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كونفرانس له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاشكرا هه‌موو ئاستی حیزبی تێدا هه‌بێت، سه‌ركردایه‌تی وبنكه وقه‌واره‌ی جیاواز.
ب. ئاماده‌كاری ئاشكرا وفراوان بێت هه‌ممو لایه‌ن به‌شداری تێدا بكه‌ن له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای حیزبی له‌باره‌ی سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی حیزب ورێزگرتنی راو وبوچوونه‌كان.
ت. ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی دیموكراتی ئاشكرا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری نوێنه‌رانی كونفرانس.
پ. كوتای گه‌نجان وئافره‌تان بۆ نوێنه‌رانی كونفرانس.
ج. ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوو ئاماده ده‌بن وه‌ك مێوان وبۆ هه‌لسه‌نگاندن ئه‌گه‌ر هه‌لنه‌بژێردرێن، وسه‌ركردایه‌تی مافی نییه (نوێنه‌ری) هه‌بێ بۆ كونفرانس بێ هه‌لبژاردن له ده‌زگای حیزبی.
ح. لیژنه دروست ده‌كرێت بۆ به‌رێوه‌بردنی كونفرانس وروژانه دوو جار یان زیاتر ده‌گۆردرێن.
خ. كونفرانس به‌شێوه‌كی ئاشكرا په‌خش ده‌كرێت بۆ جه‌ماوه‌ر یان به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌ندامانی حیزب به‌پێی بارودوخی هه‌ر وڵاته‌ك، وته‌كنیكی هاوچه‌رخ.
د. پێویسته هه‌لسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌كانی حیزب بكرێت له‌نێوان هه‌ردوو كونفرانس بۆ زانینی هۆیه‌كانی سه‌ركه‌وتن وناسه‌ركه‌وتن وگه‌نگه‌شه‌كردنی له‌ناو كونفرانس.
ژ. ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی دیموكراتی ئاشكرا بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب پاش كونفرانس له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری سه‌ربخۆ وبێلایه‌ن له‌ده‌ره‌وه وناوه‌ی حیزب، وپێشتر كه‌مپینی هه‌لبژاردن هه‌بێ بۆ كاندیدان، بۆ دیاركردنی سیاسه‌ته‌كانیان. وئه‌ندامانی حیزب به‌شێوه‌كی راسته‌وخۆ هه‌لیان ده‌بژێرن، نه‌ك ته‌نها نوێنه‌رانی كونفرانس، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربرین ئه‌قل وبڕیاری به‌كۆمه‌ڵی حیزب بكات.
به‌شێوه‌كی گشتی، پێویسته هه‌موو ده‌زگایه حیزبیه‌كان له‌حاله‌تی (كونفرانسی هه‌میشه‌یی) دابن به‌رێگه‌ی ته‌كنیكی نوێ. وئاراسته‌كردنی هه‌موو سیاسه‌ت وبه‌رنامه وبه‌یاننامه له‌سه‌ر ئاستی حیزبی جیاواز به‌شێوه‌كی به‌رده‌وام وگه‌نگه‌شه‌كردنیان بۆ ماوه‌كی دیاریكراو وده‌نگدان له‌سه‌ریان ئه‌گه‌ر پێویست بێت، وپه‌سه‌ندكردنیان له‌ناو گروپی ئه‌نترنێتی یان تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی داخراو ته‌نها بۆ ئه‌ندامان، وهه‌ندێ گروپی تر بۆ جه‌ماوه‌ری حیزب له شار وگونده‌كان…هتد. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربرین ئه‌قل وبڕیاری به‌كۆمه‌ڵی حیزب بكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌ربرین ده‌زگای سه‌ركردایه‌تی بكات. - كارلێكردن وچاودێری جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر حیزب: كارلێكردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر وژینگه‌ی ده‌ره‌وه وه‌ك به‌شه‌ك له (چاودێری له‌سه‌ر چالاكی حیزب وسیاسه‌ته‌كانی) وبه‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ر له په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌ته‌كان وهه‌لسه‌نگاندنیان به‌رێگه‌ی:
أ. ئاراسته‌كردنی به‌رنامه وبه‌ڵگه‌نامه وسیسته‌می ناوخۆیی بۆ گه‌نگه‌شه‌ی گشتی وكراوه به‌شێوه‌كی به‌رده‌وام به‌رێگه‌ی سایتی ئه‌لكترونی پێشكه‌وتوو بۆ كارلێكردن وكومێنتكردن وده‌نگدان…هتد. له‌ناو گروپی تۆره كۆمه‌ڵاتیه‌كان، وسوود وه‌رگرتن له ئاماره زانستیه‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ره‌دان وپله وشێوه‌ی كارلێكردن وبابه‌ته‌كان…هتد له‌پێناو هه‌لسه‌نگاندن وپێشخستن.
ب. سوود وه‌رگرتن له بوچوون وشیكردنه‌وه‌ی زانستی كه‌سان وده‌زگا زانستیه‌كان بۆ دارشتنی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كان.
ت. وبه‌شێوه‌كی به‌رده‌وام، داوای فیدباك بكرێت له چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
پ. بۆ شیكردنه‌وه وهه‌لسه‌نگاندنی سیاسه‌تی هه‌مه‌جور له‌سه‌ر ئاستی جیاواز وراده‌ی سه‌ركه‌وتنیان وئاستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان وده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌كان وكه‌م وكورتیه‌كان.
ج. ته‌نها ئه‌وه‌ی كارنه‌كات هه‌ڵه ناكات، بۆیه كاتێ حیزبه‌كانی چه‌پ هه‌ڵه ده‌كه‌ن پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن له جه‌ماوه‌ر وئه‌ندامان له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانیان. - سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ: هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پوستانه‌ی ده‌بنه هۆی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاك وه‌كو: سكرتێری گشتی، سه‌روك، سه‌ركرده….هتد. وبه‌هێزكردنی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز وهه‌بوونی رێكخه‌ر له به‌شه جیاوازه‌كان وقسه‌كه‌ران به‌ناوی حیزب له‌بواری (گه‌نجان، ئابوری، ئافره‌ت، به‌رگری، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه…هتد) به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كان وبه‌رپرساتیه‌كان دابه‌ش بكرێن له‌ناو كادیرانی حیزب.
- سه‌ركردایه‌تی گه‌نجان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر: به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینین هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی چه‌پ له‌جیهانی عه‌ره‌بی بوونه‌ته وه‌ك سه‌ركرده وشاهه‌كانی عه‌ره‌ب وكورسی به‌جێ ناهێلن وبۆ خۆیان كردووته خاوه‌نداره‌تی تایبه‌ت. وزۆر جار ده‌بینین سه‌ركرده‌كانی چه‌پ ناگۆرێن وئه‌وان بنكه‌ی حیزبی هه‌لده‌بژێرن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه!
وئه‌وه حاله‌ته‌كی نه‌رێنی یه وزیانه‌كی زۆر به چه‌پ ده‌گه‌یینێت، وزۆر دووره له نه‌ریته دیموكراتیه‌كانی چه‌پ، بۆیه چه‌پی ئه‌لكترونی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌كی ئاشتیانه، وبرگه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه له په‌یره‌وی ناوخۆیی ده‌ڵێت ناكرێ پوستی سه‌ركرده له دوو خولی هه‌لبژاردن زیاتر بێ وله 6-8 ساڵ تیپێه‌رنه‌بێت.
هه‌روه‌ها چه‌پی ئه‌لكترونی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گه‌نجان له سه‌ركردایه‌تی حیزب، وگرنگی ده‌داته چینه‌كان، وكارده‌كات بۆ پێكهێنانی كادری نوێ به‌شێوه‌كی به‌رده‌وام، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن وله‌گه‌ڵیان بن له‌هه‌موو خۆپیشاندان ونه‌رازیبوون ومانگرتنه‌كان….هتد.
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی ئاقلانه ونیزیكی واقیع، برگه‌كی روون هه‌بێت له‌ناو په‌یره‌وی ناوخۆیی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی رێكخستن له‌ناو وڵات، ونشته‌جێی هه‌میشه‌یی بن، وبه‌شداری بكه‌ن له سه‌ركردایه‌تیكردنی كاری مه‌یدانی ڕۆژانه وخه‌باتكردن له‌ناو جه‌ماوه‌ر. وپێویسته رێگه نه‌درێت ئه‌ندامه‌ك ببێته سه‌ركرده ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بژیت به‌شێوه‌كی هه‌میشه‌یی یان نیمچه هه‌میشه‌یی، ته‌نها له‌حاله‌تی زۆر نائاسایی نه‌بێت یان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی حیزب بۆ ماوه‌كی دیاریكراو، وپێویسته ئه‌ندامی سه‌ركرده پوستی خۆی به‌جێ بێلیت ئه‌گه‌ر ویستی له ده‌ره‌وه بژیت، یانئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌رده‌وامبێت وه‌ك سه‌ركرده به‌هۆی بارودوخی خێزانی یان كه‌سایه‌تی یان پیشه‌یی…هتد. - زه‌لالی وبواری دارایی: جیهان به‌شێوه‌كی گشتی به‌ره‌و زه‌لالی ده‌روات، به‌تایبه‌ت ئه‌نترنێت وته‌كنیكی نوێ وتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێری شكاندووه وراستیه‌كان كه‌توونه به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر. بۆیه چه‌پی ئه‌لكترونی زه‌لالی ته‌واو به‌كاردێنیت له كاری خۆیدا وله‌هه‌موو چالاكیه‌كانی ناوخۆیی وده‌ره‌كی، جگه ئه‌گه‌ر زیانی هه‌بێ له‌روی ئه‌منییه‌وه.
ئه‌ندامی حیزب ئابونه‌ی دارایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وجوری تری پشتگیری دارایی، بۆیه پێویسته هه‌موو كادر وده‌زگاكان وئه‌ندامان ڕه‌چاوی زه‌لالی بن وبه‌تایبه‌تی زه‌لالی دارایی له‌سه‌ر ئاستی حیزبی وكه‌سایه‌تی، وپێشكه‌شكردنی راپورتی دارایی ده‌وری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره. وپێویسته هه‌موو ئه‌ندامان پێگه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن وبه‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هاودژی دروست نه‌بێ له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وكه‌سایه‌تی.
وبۆ روو به‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی له‌ناو حیزبه‌كانی چه‌پ وخراپ به‌كارهێنانی پوست وبه‌هێزكردنی ده‌ستپاكی، پێویسته پرنسیپی (ئه‌وه‌ت له‌كوێه هاورێ؟) به‌كاربینین له‌حاله‌تی هه‌بوونی كێشه‌ی جێگای گومان.
هه‌روه‌ها سه‌پاندنی (باج) رێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی نوێنه‌رانی حیزب ئه‌وانه كاری حكومی ده‌كه‌ن یان جوره‌كانی تری داهات وراده‌ستی ده‌زگای حیزبی بكرێت، به‌پێی باوردوخی دارایی وتایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وڵاته‌ك. - شیاندنی ئه‌ندام وسه‌ركرده وكادره‌كان بۆ وه‌رگرتن وبه‌كارهێنانی پێشكه‌وتنی ته‌كنلوجی وزانستی: وبه‌تایبه‌تی ته‌كنلوجیای زانیاری وئه‌نترنێت وتۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، له‌پێناو:
أ. بلاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری چه‌پ وبه‌های مروڤایه‌تی به‌شێوه‌كی گشتی، وپرنسیپی هاولاتیبوون ویه‌كسانی وداپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وسكیولاری وئیشتیراكیه‌تی دیموكراتی ویه‌كسانی ته‌واو بۆ ئافره‌ت به‌شێوه‌كی تایبه‌ت. وراگه‌یاندنی ئازاد وبه‌كارهێنانی شێوازی هاوچه‌رخ بۆ گه‌یاندنی بیروباوه‌ری چه‌پ بۆ زۆرترین خه‌لك وبه‌كه‌مترین تێچوو، ووازهێنان له راگه‌یاندنی كاغه‌ز كه ته‌نها ده‌گاته ژماره‌كی كه‌می خه‌لك.
ب. به‌كارهێنانی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر له‌بواری رێكخستن وكاری ده‌زگا حیزبیه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردن وپه‌یوه‌ندیكرن ودیالوك ووه‌رگرتنی بڕیاری دروست وده‌ربرین له رای جه‌ماوه‌ر وبه‌هێزكردنی كارلێكردن ودیالوكی ناوخۆیی وگیانی (تیمی كاركردن) وهاوكاری ئه‌رێنی.
ت. كارلێكردنی زیندوو وكاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ره‌وه.
پ. به‌كارهێنانی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر له‌بواری گه‌شه‌پێدانی هزری وسیاسی.
ج. وبه‌شێوه‌كی گشتی، به‌كارهێنانی له‌بواره جیاوازه‌كانی سیاسی ورێكخراوه‌یی وراگه‌یاندن.
ح. به‌كارهێنانی بۆ په‌یداكردنی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه وخۆپیشاندان وكۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وكه‌مپینی هه‌لبژاردن. وئه‌و ده‌بێته هۆی پێشخستنی كار وكه‌مكردنی تێچووه‌كان.
خ. به‌كارهێنانی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر له نه‌رازیبوونی جه‌ماوه‌ری ئه‌لكترونی ومانگرتنی پیشه‌یی وپێكهێنانی گروپی ئه‌لكترونی…هتد. وهه‌تا راگرتنی كار به‌شێوه‌كی ته‌كنیكی- ئه‌لكترونی بۆ فشاركردن وبه‌دیهێنانی هه‌ندێ داواكاری دیاریكراو.
د. به‌ده‌ستهێنانی توانای ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو وخێرا بۆ گه‌یشتنی زۆرترین كه‌س وگروپ.
ژ. رێگرتن له كه‌مپینی هاودژ وخراپه‌كاران وسیخوری وشه‌ری ئه‌لكترونی، وپاراستنی سیسته‌می ئه‌لكترونی حیزب وئه‌ندامان، وپێشخستنی تواناكان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌كی ته‌كنیكی- ئه‌منی.
ر. وهه‌ندێ جار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌لكترونی ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
ز. هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی تۆر وسیسته‌می ته‌كنیكی حوكمه‌ته دیكتاتوریه‌كان وبه‌تایبه‌تی سیسته‌می ئه‌منی سیاسی وله‌شكه‌ری وئابوری وراگه‌یاندن، ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
س. وپێویسته له‌پروسه‌كی به‌رده‌وامی پێشخستن دابین له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیكی وزانیاری، وخه‌باتی ئه‌لكترونی ببێته گرنگترین شێوه‌ی سه‌ره‌كی خه‌باتكردن.
له‌كوتایی، هێزه‌كانی چه‌پ به‌هه‌موو به‌شه‌كانی و به‌تایبه‌تی له وڵاته‌كانمان، ئێستا له بارودوخه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت وئالوزدا كارده‌كه‌ن، به‌توانای زۆر كه‌م، وتوشی زۆر ئاسته‌نگ ده‌بن، به‌ڵام سه‌ره‌رای كه‌م وكورتی وپه‌رت وبه‌لاوبوون هیوای سه‌ره‌كی مروڤی پێشكه‌وتنخوازه بۆ بیاتنانی جیهانه‌كی باشتر. چه‌پی ئه‌لكترونی به‌شداریه‌كی بچووكه بۆ ده‌رخستنی چه‌پ له قه‌یرانه‌كانی وراگرتنی پاشه‌كشه ونوێ كردنه‌وه‌ی وتاری سیاسی ومیكانیزمی كاركردن ورێكخستن وبه‌رێوه‌بردن، به‌پێی شاره‌زایی سیاسی ورێكخراوه‌ییم له زۆر حیزبه‌كانی چه‌پی عیراقی وله‌بواری راگه‌یاندن، وله ده‌زگای دیالوكی شارستانی وكاری دیموكراتی وكاری پیشه‌یی كه‌سایه‌تی وه‌ك كه‌سه‌كی تایبه‌تمه‌ند له بنیاتنان وپێشخستنی سیسته‌مه‌كانی سه‌ركردایه‌تی وبه‌رێوه‌بردن وحوكمه‌تی ئه‌لكترونی.
ئه‌و چه‌مكه به‌و واتایه له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاستی پراكتیكی، وبێگومان هه‌ڵه وراستی هه‌لده‌گرێت، وپێویستی به كات وكاری هاوبه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شه‌بكات، وهه‌ر كه‌سه‌ك بیه‌وێت چه‌پی ئه‌لكترونی وئاسوی ئیشتیراكی دیموكراتی پێشبخات به‌ره‌و شێوه‌ی نوێی زانستی وسه‌رده‌میانه له وتاری سیاسی ومیكانیزمی رێكخستنه‌وه ده‌توانی به‌شداری تێدا بكات، له‌پێناو جێگره‌وه‌كی سیاسی وئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی وماف وروشه‌نبیری وژینگه‌یی باشتر وئاست به‌رزتر بۆ مروڤ.
رزگار ئاكره‌یی. كورتیه‌ك له‌باره‌ی:
نووسه‌ر وسیاسه‌تمه‌دار ومیدیكاری چه‌پی سه‌ربخۆ، یه‌كه‌م كه‌س بوو چه‌مكی چه‌پی ئه‌لكترونی خسته‌روو (به‌ئینگلیزی: E-Left)
رێكخره‌ری گشتی ده‌زگای دیالوكی شارستانی – الحوار المتمدن
رێكخره‌ری بنكه‌ی خوێندن وتوێژینه‌وه‌ی ماركسیه‌ت وچه‌پ
له‌دایكبوون: ئاكرێ- عیراق 1966
چالاكی سیاسی:
- 1984-1990 حیزبی شیوعی عیراق.
- 1990- 1992 رێكخراوی روتی كومونیست.
- 1993- 2000 حیزبی كومونیستی كرێكارانی عیراقی.
كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی چه‌پ:
چه‌ندین پێشنیاری پراكتیكی وده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌شكردووه بۆ نیزیكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی چه‌پ له عیراق وبه‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش له‌نێوانیان. به‌پێی بارودوخی ئالوزی عیراق وناوچه‌كه وئاراسته‌ی هزری وسیاسی چه‌پی جیاواز وبه‌پێی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خالی پێكه‌وه گه‌یشتن ودیالوكی شارستانی وده‌ستنیشانكردنی خالی جیاوازی له‌نێوان هێزه‌كانی چه‌پ وپێشكه‌وتنخواز. باوه‌ری هه‌یه به دامه‌زراندنی حیزبه‌كی-چارچێوه‌ی چه‌پی یه‌كگرتوو له عیراق وله‌گشت وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی. - داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دانی كردووه، ویه‌كه‌كه له دامه‌زرێنه‌رانی بنكه‌ی مافی ژیانه بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان له‌جیهانی عه‌ره‌بی.
- چالاكه له‌بواری به‌رگریكردن له مافی ئافره‌ت ویه‌كسانی ته‌واوی ئافره‌ت، ویه‌كه‌كه له دامه‌زرێنه‌رانی بنكه‌ی یه‌كسانی ئافره‌ت.
- به‌شداریكردووه له چه‌ندین كۆبوونه‌وه وكونفرانس له‌باره‌ی چه‌پ ومافی مروڤ له عیراق وولاتانی عه‌ره‌بی.
- به‌ده‌یان خوێندنه‌وه وتوێژینه‌وه ووتاری هزری وسیاسی هه‌یه، بلاوكراوه‌ته‌وه له دیالوكی شارستانی، رێگای كوردستان، بلاوكراوه‌ی ده‌نگ وباس، روژنامه‌ی الحیاه، ویژدان، راستی، به‌ره‌و پێش، نه‌هجی دیموكراتی، وبلاوكراوه‌ی ناوخۆیی حیزب وده‌یان سایتی ئه‌نترنێت…
- به‌شداریكردووه له كاری وه‌رگێران وراستكردنه‌وه.
- خوێندنه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یوه‌ست به بواری كار وخوێندن.
سایت: https://rezgar.com
رزگار ئاكره‌یی له ویكیبیدیا
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D8%B2%D9%83%D8%A7%D8%B1_%D8%B9%D9%82%D8%B1%D8%A7%D9%88%D9%8A
رزگار ئاكره‌یی – سایتی سیاسی له فێسبوك : https://www.facebook.com/RezgarAkrawiPage
وتاره كه به زمانی عه‌ره بی
https://www.ahewar.org/debat/s.asp?aid=730446
رزگار ئاكره‌یی ( رزكار عقراوی)
چه‌پخوازێكی سه‌ربه‌خۆ
rezgar1@yahoo.com