فڕین به‌ره‌و ڕووباری وشه به باڵی جوانی!.. بڵند باجه‌لان
(شیعر وه‌كو دنیای مانیفێستبوونی ئه‌و فڕینه)
سه‌ره‌تا:
هه‌میشه گه‌یشتن به فه‌زای ئه‌و وشانه‌ی له ڕۆحه‌وه ده‌رده‌چن، پێویستی به مه‌عریفه هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر (فه‌زای شیعری) بكه‌ین، ئه‌وا له‌پاڵ ئه‌و مه‌عریفه‌یه، پێویستیمان به دروستكردنی دنیایه‌ك هه‌یه، بانگمان ده‌كا بۆ خۆشه‌ویستی و به‌رائه‌ت و ترازان له كینه و تارمایی.
ئه‌ركی ڕه‌خنه‌گر بریتی نییه له دابه‌شكردنی ده‌ق به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ده‌قی (باش) و (خراپ)، به‌ڵكو گه‌یشتنه به‌و فه‌زایه‌ی، ڕۆح تیایدا سه‌نته‌ره و ئاگاداركردنه‌وی خوێنه‌ریشه له‌و ته‌گه‌ره ده‌ستكردانه‌ی، زۆر جار (جه‌هلی ئه‌ده‌بی) كه به‌رهه‌می (كینه‌ی ئایدۆلۆژی و فیكری و ده‌روونییه)، له پشتیه‌وه‌یه‌تی.
بۆ گه‌یشت به‌و ڕۆحه شیعرییه، كار ده‌كه‌ین بۆ كه‌شفكردنی چه‌ند كۆدی شاراوه‌ی نێو دنیای مه‌ودا فراوانی شیعره‌كانی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ین شاعیر توانیویه‌تی، خوێنه‌ر بخاته نێو بازنه‌ی ئه‌و بیر كردنه‌وانه‌ی، هه‌میشه پێویستییان به دووباره بوونه‌وه هه‌یه.
پاژی یه‌كه‌م: ( خنكان له‌نێو دنیای جوانی)دا.
خنكان هه‌ر به ته‌نیا وێستگه‌ی گه‌یشتن نییه به مردن، به‌ڵكو زۆر جار گوزارشته له قووڵترین خاڵی بیر كردنه‌وه كه له‌ڕێگایه‌وه ده‌گه‌ین به حه‌قیقه‌تی زیاتر، كه‌واته جۆرێك له خنكان هه‌یه، له ده‌ره‌نجامی گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌وه پێی ده‌گه‌ین.
(ئاوه‌دانی ڕه‌گم
ڕه‌گ ده‌مگه‌یه‌نێ به لێهه‌ڵبووم
لێهه‌ڵبووم بۆم ده‌ڕوانێ
لێوی په‌ڕیوم به گۆلمی خۆم وه‌ده‌نێم
پرچی په‌تری مناڵیم هێشووی سێبووری گرتووه
دێم و كۆت و به‌ندی كات و ناكات ده‌كه‌مه‌وه)
له‌م پارچه شیعره‌دا، شاعیر ئینسان په‌یوه‌ست ده‌كا به ڕه‌گه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌خشه‌ری هێزه به‌و مرۆڤه‌ی، ویستی گه‌یشتنی هه‌یه به وزه‌ی درێژه‌دان به ژیان. دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ مناڵی، پشت به‌ست به ئاوه‌دانیی ئه‌و ڕه‌گه‌ی شاعیر تێبینی ده‌كا، سێبووری بۆ ئێستای شاعیر ده‌هێنن و ده‌ره‌نجام مناڵیی شاعیر پڕ ده‌بێت له ده‌نكه ترێ و قه‌تره فرمێسك كه تامی بزه ده‌ده‌ن، سه‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش، كرانه‌وه‌ی ئه‌و كۆته هه‌میشه‌ییانه‌یه، كه‌سێك له زه‌مه‌نێكی شین‌دا ده‌یانخاته گه‌رده‌نمانه‌وه.
زه‌مه‌ن كاتێ شین ده‌بێت، هه‌موو شتێكی نێو زه‌مه‌ن هه‌ر شینه، پرته‌قاڵه‌كان شینن و په‌نجه‌ره‌كانیش هه‌ر شین، ده‌رگاكان شینن و فرمێسكه‌كانیش هه‌ر شین، بۆیه بۆ ڕزگار بوون له‌و (شینستانه)، پێویسته به‌رده‌وام ئێستامان گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ مناڵی، چونكه ئه‌و دنیا په‌مه‌ییه‌ی له‌نێو خه‌یاڵی زۆرێكمان بوونی هه‌یه، مه‌گه‌ر هه‌ر له باخچه سه‌وزه‌كانی ئه‌وێدا پێی بگه‌ین، ئه‌گینا سه‌حرای شینی (گه‌وره‌بوون)، هه‌رگیز نابێته مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵه په‌مه‌ییه‌كان.
وه‌كو گوتمان، شاعیر تێبینی ئه‌و ڕه‌گه پته‌وه ده‌كا كه هێزی ئه‌وه، هێزی خۆشویستنی وشه و نیشتمان و خودا، هێزی به‌رگه‌گرتن به‌رامبه‌ر ئازار و سه‌راب و ناڕه‌حه‌تی كه ئه‌مه‌ش دیدگای (نیتشه)یه، كاتێ پێی وابوو، ئازار مرۆڤ به‌هێز ده‌كا و دژی بۆچوونی (شۆپنهاوه‌ر) بوو كه وجودی ئازاری وه‌كو پێویستییه‌ك قه‌بووڵ نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و پێیوابوو كه به‌زه‌یی تۆ به‌رامبه‌ر به من، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه، ترسی ئه‌و ئازاره‌ی تووشی من بووه، له خۆت دوور بخه‌یته‌وه.
پاژی دووه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت و ترسان له سروشت!
ئه‌و ساته‌ی، مرۆڤ له‌نێو سروشتدا، سروشتێكی به‌د نمایش ده‌كا، ئه‌وا به‌رامبه‌ر تووشی ئازارگه‌لێك ده‌كا، وه‌كو ئازاره‌كانی نێو سروشت ده‌رده‌كه‌ون، كه‌چی له‌نێو وێنا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌و نمایشه، ده‌زانین كه ئازاره‌كان هیچ نین جگه له ئازاری مرۆڤه به‌ده‌كان كه ده‌مانسووتێنن.
( سروشت هه‌موو شتێكت ترساندوومی
لرفه‌ی ئاگرت
بڵندایی چیات
گه‌فی ڕووبارت
ده‌شتایی ڕووتت
په‌نجه‌م له چاوه‌ڕوانییه‌كی دوانه‌هاتوو یان گیان پێنه‌ماو)
ترسان له سروشت، ترسانه له‌و دیوه بینراوه‌ی كه مردن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، به‌ڵام له شیعره‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ترسان له مردن بوونی نییه، ته‌نیا ترسان له ڕێگاكانی گه‌یشتن به مردن هه‌ستی پێ ده‌كرێ، بۆیه شاعیر وه‌كو كاره‌كته‌رێكی بوێر باسی ئازاری ئه‌و سروشته ده‌كا، بوێرییه‌ك كه له ترسان له ئاگر و چیا و ڕووبار و ده‌شتاییدا به كۆتا ده‌گات، ترسانێك كه چاوه‌ڕوانییه‌كی دوانه‌هاتوو یان گیان پێنه‌ماو به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
مرۆڤ له ئه‌ستانه‌ی گه‌یشتن به مردن، له‌وه‌یه بیر له ڕێگاكانی گه‌یشتن به‌و مردنه بكاته‌وه، وه‌ك چۆن باڵنده‌یه‌ك ده‌فڕێ و ده‌شزانێ فڕینی ئه‌و له‌وه‌یه مردنی ئه‌و بێت، له‌وه‌یه له میانه‌ی ئه‌و فڕینه‌یدا، ببێت به قوربانیی فیشه‌كێك یان ساچمه‌یه‌ك یان دارلاستیكێك، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ترسانه له فڕین پاشگه‌زی ناكاته‌وه و به‌رده‌وامه له فڕین به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی، بێكۆتایه.
(سارتەر) لە شانۆنامەی (دەرگای داخراو)دا، لەسەر زاری كارەكتەرێكەوە دەڵێت: (نەخێر لە دۆزەخدا پێویستیمان بە گورزی ئاگرین نییە، دۆزەخ هەر ئەمانەی دەوروبەرمانن). ناڕەحەتیی نائاسایی (سارتەر)، بەشێكی پەیوەستبووە بە شێوەی (سارتەر) خۆیەوە كە خاوەنی دوو چاوی كز بووە و مامەڵەی ئەوانیتر لەگەڵیدا لە مناڵییەوە نائاسایی بووە، دواجار (سارتەر) نیگای ئەوانیتر بە ڕق و كینەوە ڕوون دەكاتەوە، بۆیە ژیان لەگەڵ ئەوانی تر لای ئەو فەیلەسوفە، دۆزەخێكە بۆ خۆی، چونكه هه‌ست به‌و ئازاره ده‌كا كه له مرۆڤه‌كانه‌وه پێمان ده‌گه‌ن.
پاژی سێیه‌م: له ئه‌زموونی مردنه‌وه بۆ ئه‌زموونی گۆڕستان!
گۆڕستان ئه‌زموونێكی تازه‌یه بۆ مرۆڤ به هه‌میشه‌یی، چونكه به‌رده‌وام مردووی تازه دێنه نێو گۆڕستان، بۆیه ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته به‌رده‌وام خۆی تازه ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر حیسابی خوێن و ئێسقان و جه‌سته‌ی ئێمه، بانگه‌شه بۆ ڕیفۆڕم ده‌كا.
( گۆڕستان ماڵێكه ئازیزه‌كانی بانگ ده‌كاته ناو خۆی به مه‌دالیا ناسراویان ده‌كا
فێری زمانی هه‌موومان ده‌بن
له
كتێب و
چرا و
سرووش و
شۆڕش و
ئه‌سپ ده‌دوێن
دارشه‌خسه‌كانی لێیان ده‌بڕدرێ بۆ
لانك و
بلوێر و
گۆپاڵ و
په‌رژین
چۆن و به چ تامه‌زرۆیییه‌ك ده‌مخه‌یته سه‌ر دووباڵی به‌هێزی فڕین
ئای فڕین به‌ره‌و كوێم ده‌بات)
شاعیر باسی ونبوونی ئازیزه‌كان ده‌كا له‌نێو گۆڕستاندا، باسی ئه‌و لێدوانه ده‌كا كه لێدوانه له كتێب و چرا و شۆڕش و ئه‌سپ، دواتر (فڕینی نادیار) كه فڕینه به‌ره‌و دنیایه‌كی نادیار، خه‌یاڵی شاعیر داگیر ده‌كا، فڕینێك له‌پاڵ ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی، له‌خۆگری تامه‌زرۆییه‌كانی گۆڕستانه و وێناگه‌لی وه‌كو لانك و بلوێر و گۆپاڵ و په‌رژین به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
گۆڕستان پێمان ده‌ڵێ: شكستی مەزن ئەو شكستەیە, مرۆڤ هەست بكا لەسەر ڕێگایەكی ڕاستە و هەر ئەو ڕێگایەش سپاردەی دۆزەخی بكا، شەڕ لە پێناوی ئایدیایەك بكا و هەر ئەو ئایدیایەش بیبا بەرەو كەناراوەكانی مردن، شانازی بە مەعریفەیەكەوە بكا و هەر ئەو مەعریفەیە وجود و بیر كردنەوە و عەقڵی لێ بسێنێ، كەواتە لەو ساتەدا ئەو مەعریفەیە هیچ نییە جگە لە جەهلێكی خەست كە پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بۆ گومڕابوونی زیاتر.
مادام ژیان هەر كۆتایی دێت و لە چركەساتێكدا دەبینەوە بە سفر، كەواتە ئەوەی دەمێنێتەوە، ڕابردووی ئێمەیە، هەر ئەو ڕابردووە بەرپرسیارە لە داهاتووی ئێمە و خۆشی و ناخۆشی ئێمەی پێوە لكاوە، بەئەندازەی جوان كێشانی تابلۆی ڕابردوومان، باخچەی ئایندەمان فراوانتر دەبێت, ئەو حەقیقەتە شتێكە پێویستی بە سەلماندن نییە، چونكە زمانی حاڵی هەموو مردووەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە ژیانی دنیا كۆتایی بۆ هەیە، بەڵام وێستگەی جوانكردن و نەخشاندی ژیانی حه‌قیقییه، هەر ئەو چركەساتەی سپاردەی خاكمان دەكەن، تێدەگەین ئازاردانی ئه‌وانی تر، چ كارەساتێكی مەزن بوو، وەلێ تازە درەنگە بۆ هەموو شتێك !
كۆتایی:
شاعیر به‌رده‌وام له‌م به‌رهه‌مه‌یدا كه (زێوان)ه، پێمان ده‌ڵێ: پێویسته به قووڵی له دنیا بڕوانین و مامه‌ڵه‌یه‌كی قووڵ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بكه‌ین، وه‌لێ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه، هیچ له حه‌قیقه‌تی پوچێتی دنیا كه‌م ناكاته‌وه.
——–
سه‌رچاوه:
دیوانی سه‌باح ره‌نجده‌ر، به‌رگی یه‌كه‌م، 2018، هه‌ولێر
ژیان بێمانایه؟، بڵند باجه‌لان، 2023، هه‌ولێر
سه‌فه‌ر به‌ره‌و مناڵی به كه‌شتیی گه‌وره‌بوون، بڵند باجه‌لان، گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ، 2022