پێشه‌نگی شانۆی نامۆ‌و ئه‌فسوونی رۆژهه‌ڵات … نووسینی : د. محه‌مه‌د جه‌لال — ئاماده‌كردنی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
ئارتۆ فێرخوازێكی نه‌جیبی ئه‌و مامۆستایه بوو كه‌ناوی ” ئه‌لفرێد جاری” یه، له‌ساڵی 1926دا به‌هاوكاری ” رۆجیه ڤیتراك – Roger Vitrac ” هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی “شانۆی ئه‌لفرێدجاری ” كه له‌م شانۆیه‌وه “بیر” ه پێشه‌نگه‌كانی ئارتۆ ده‌رباره‌ی شانۆ ته‌قینه‌وه . هه‌روه‌ها یه‌كێكه له ژێده‌ره گرنگه‌كانی شانۆی هاوچه‌رخ له‌پاڵ ئه‌زموونه‌كانی” ئه‌لفرێد جاری” دا، توێژه‌ران باوه‌ڕیان وایه به‌هۆی بیر‌و بۆچونه‌كانی ئه‌لفرێدجاریه‌وه‌و بیره ” مبعپره – په‌رش و بڵاوه ” كانی و توێژینه‌وه چاكسازیه‌كانیه‌وه به‌ره‌و تیۆری شانۆی “دڵڕه‌قی – قسوه “چوو كه له‌ناو كتێبی “المسرح و قرینه – شانۆ‌و گریمانه” كه‌ی ساڵی” 1938ز “بڵاو بۆوه .
كه‌سێتی ئارتۆ ئاره‌زوو ده‌جوڵێنێت بۆ توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون ، به‌ڵام لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌سه‌ر ئه‌ولایه‌نه‌ی كه له‌خاڵێكدا كۆكیكن له‌سه‌ری ئه‌ویش پاشماوه‌ی شانۆی رۆژهه‌ڵاته له‌شانۆكه‌ی ئارتۆدا و په‌رۆش بۆ دیارده غه‌یبیه “میتافیزیكیه‌كان ” و ڕێگا جادوییه‌كانی لای گه‌لانی سه‌ره‌تایی و له دۆخه‌كانی “هه‌وه‌س و جادووگه‌ری ” ئه‌و جیهانه ناماقوڵهی كه‌كاریگه‌ری دانا له‌سه‌ر جه‌سته‌و رۆحی . ژێده‌ره فكری و فه‌لسه‌فی و ئه‌نترۆپۆلۆجیه‌كانی كردووه به “شانۆی دڵڕه‌قی ” وه‌كو له معجمی ئادابی فهرهِنسی ساڵی 1968 دا هاتووه كه ئالوده‌بوون به شانۆی “باو” لای ئه‌و بگێڕه‌وه‌ی توخم و ژێده‌ره و هه‌یكه‌لی تیۆری دۆزینه‌وه‌ی داهێنانی شانۆییه له‌ڕووی رۆحی و ژیانی . له‌م كرده‌یه‌دا ئارتۆ یاخی بوو له ڕێگاكانی شانۆی واقعی و سایكۆلۆجی و بنه‌ماكانی شانۆ‌و ده‌چێته سه‌ر ئه‌نترۆپۆلۆجیای ژیاره سه‌ره‌تاییه‌كانی پێچه‌وانه‌ی “صفا‌و – ڕوون” ی رۆح و “السجیه – خوو” بارگاوی كردنیان به شارستانی ئه‌وروپی و شانۆی رۆژئاوایی تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وتوخم و ژێده‌رانه‌بكات كه پاشكۆ و لاوه‌كی و دوورن له‌چه‌ق كه ئارتۆ به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ستابه جیاكردنه‌وه‌ی توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌و چه‌قه‌و منتیمیه‌كانی واقعی ماددی به‌و سیفه‌ته‌ی وه‌رگیراوێكی ڕاسته‌و خۆن و فڕێدانی به‌ره‌و پهراوێزو ڕاكێشانی په‌راوێزیی و لاوه‌كیانه بۆ چه‌قی ” نواه – مه‌به‌ست” ی گوتاری شانۆی هاوچه‌رخ .
“تعلیل – پاساو” ی ئه‌و گۆڕانه چییه؟ كه ده‌بێته شانۆیه‌كی رۆژئاوایی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای وشه‌ی بابه‌تی شانۆیی كه شایانی ته‌قه‌نیه‌كان و خه‌یاڵه‌كان و جوانیه‌كانن ، هه‌روه‌ها وشه‌كه ده‌رباره‌ی چه‌مكی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌سه‌ڵاته بۆ جوڵه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له‌هه‌مان كاتدا شانۆی دڵڕه‌قی ده‌ستبه‌ردار ده‌بێـت تاكۆتایی . له‌باره‌ی وشه‌وه “ههردهقێك” و له‌و ئاراسته‌یه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نوێ و تازه و وه‌زیفه‌یی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر توخمه‌كانی تردا بێت ، به‌تایبه‌تی ده‌رهێنان ، له‌وه‌دا جه‌خت بكاته سه‌ر توخمه درامیه‌كان “خودی سیفه‌ته شانۆییه پوخته‌كان ” ، واته له‌ڕوویه‌كی تره‌وه جه‌ختكردنه سه‌ر پێكهاته‌كانی تری سه‌رته‌خته‌ی شانۆ ، به‌تایبه‌تی مۆزیك و سه‌ما و هونه‌ری شێوه‌كاری و نواندنی بێده‌نگ و گۆرانی و ڕووناكی و دیمه‌ن . وه ئه‌و توخمانه تێكه‌ڵده‌كرێن به‌شێوه‌یه‌كی قووڵی وا كه ئارتۆ ناوی ده‌نێت :” شاعیریه‌تی ڕووداو ” كه‌هه‌میشه گرنگترین ئامڕازی ده‌ربڕینن له‌شانۆدا .
ئه‌و توخمانه‌و تێكه‌ڵكردنیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاده گه‌وره‌یه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشی شانۆییه لای ئارتۆ و جوانیه له‌شانۆی “بالی” . ئه‌و جوانیانه‌ی ناكرێت به‌رگری سیحری بكه‌یت و بانگی بكه‌یت له‌كاتێكه وه بۆكاتێكی تر ، ئارتۆ ده‌ڵێت : “دوای بینینی یه‌كه‌م نمایشی شانۆیی گروپی بالی كه توشی سه‌رسامی كردین له به‌رامبه‌ر چه‌مكه نامۆكانی شانۆ كه زۆربه ئینكاری لێده‌كه‌ن له‌هه‌ر سیفه‌تێكی شانۆییدا ، له‌كاتێكدا جوانترین ده‌ربڕینن له شانۆی پوخته دا .
له‌و ڕوانینه‌دا ئێمه‌ی ئه‌وروپی عه‌قڵانین كه‌هه‌ست به ” گقگقاتها –ته‌قه‌ته‌ق ” ده‌كه‌ین له هه‌موو شوێنێك، هه‌ر له چنینی جوڵه ده‌قیقه‌كاندا و له‌گۆڕینی ده‌نگه هه‌مه جۆر‌و بێ كۆتاییه‌كاندا ، له‌م بارانی “الرنان – زرنگاندنه‌وه” یه‌دا كه‌ده‌بێته دارستانێكی “شاسع – به‌رفراوان ” و هه‌روه‌ها هاوشێوه‌یه‌ی جوڵه‌كانی “ئه‌و زرنگاندنه‌وه “یه‌دا. ئه‌و جوڵانه ناگوێزرێته‌وه بۆ ” الصرخه –قیژه” یان ده‌نگ : هه‌مووشتێك به‌توافق و تێپه‌ڕ بوون له‌چه‌ناڵه نامۆ و ئاركۆلۆژیه‌كانی فكردا ڕاسته‌و خۆ ده‌ڕۆن .
ئارتۆ له‌و بۆچونه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌زموونی شانۆیی داده‌مه‌زرێنێت له كه‌ڵه‌كه بوونی ئه‌و ته‌م تومانه‌ی شانۆی رۆژئاوا ” وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ناو ده‌برێت ” و ململانێ ده‌كات له‌گه‌ڵ شانۆدا له‌گه‌ڵ واقع و داڕشتنه‌وه‌ی به زمانێكی مردوو و توندكردنی زمانی شانۆیی و ڕاكێشانی چه‌ندین زمانی تر له‌پێناو دامه‌زراندنی گوتاری داهێنه‌رانه و ئه‌و زمانه‌ش هه‌وڵ ده‌دات كه پاكژ بێت له‌ده‌قی پیشه‌یی بۆگۆڕینی زمانی ئیشاره‌ت و جوڵه و جه‌سته‌و زمانێك كه‌له شانۆی رۆژهه‌ڵاتی و گشتیه‌وه و له شانۆی “البالی ” به‌تایبه‌تی كه‌یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه درامیه پاكژه‌كانیه‌تی .