Skip to Content

زریانەکان … نەوزاد بەندی

زریانەکان … نەوزاد بەندی

Closed
by كانونی دووه‌م 2, 2020 General, Poems

ھێشتا
لەم وڵاتە
زریانی گوڵم نەدیوە ..
بەڵام
زریانی کولە
زریانی وشکە ساڵیی
زریانی بێ پەیمانیی
زریانی پاشەکەوت
زریانی لمی جنوب
زریانی خۆڵی وەسەت
زریانی تەزویری دەنگ
زریانی گەندەڵکاریی
زریانی وشکە سەرما
زریانی داعش
زریانی دیکتاتۆریی
زریانی بێکاریی
زریانی براکوژیی
زریانی باج و خەراجی ھەمەڕەنگ
زریانی دکتۆری قەستەرە و شەبەکە و باڵۆن
زریانی مەتعەمە دوورە دەستەکان
زریانی بێ ھیوایی
زریانی ڕاکردن بۆ ھەندەران
زریانی بانگەشە
زریانی درۆی شاخدار
زریانی حەشدی شەعبی
زریانی قەرز
زریانی قەیران
زریانی بۆینباخلەملەکانی TV
زریانی پۆستی چەور
زریانی لیوا و موھیب ڕوکنی خانەنشین
زریانی خواردنی ئێکسپایەر
زریانی دەرمانی ساختە
زریانی بۆردومانی فڕۆکەی نەناسراو
زریانی ئۆپەراسیۆنەکان
زریانی کۆبوونەوەکان
زریانی لیژنەکان
زریانی جنێو
زریانی جڕت
زریانی خۆڵ و خاشاک
زریانی بۆگەنی شەقامەکان
زریانی نان و برنج و پارووی ترسناک
زریانی ئوتومبیل
زریانی قنگە جگەرەی سەرجادەکان
زریانی مناڵی تازە لە دایک بوو
زریانی عەرەبانەکان
زریانی CV
زریانی ملیارەھا دۆلاری وون
زریانی نەڕە نەڕی ئیمامی مزگەوتەکان
زریانی مەزھەبەکان
زریانی حیزبە ملەوەنەکان
زریانی حیمایە
زریانی لەگزس و وەنەوشەی درع
زریانی تاوەر و باڵەخانە ..
زریانی ئیسرافەکانی سەرۆک
زریانی نێرگەلە
زریانی ئێرانییەکان
زریانی کۆمپانیاکانی حیزب
زریانی ورگی زل
زریانی شێرپەنجە
زریانی جەڵتە
زریانی فەلافل
زریانی کوڕی سەرکردەکان
زریانی دیموکراسی فەل
زریانی قەل
زریانی پێشکەشکاری باڕ
زریانی کەرێتی
زریانی گەمژەیی
زریانی ترسنۆکیی
زریانی حەرامخواردن
زریانی شاعیری نەخوێندەوار
زریانی ڕۆژنامەنوسی پاشکۆ
زریانی خۆپەرستی
زریانی نیشتمانفرۆشیی
زریانی جاشایەتی
زریانی شەڕە پەڕۆ
زریانی ناوی گەورەو دێی وێران و
زریانی شتی تریشم دیوە

تەنھا و تەنھا
زریانی گوڵم نەدیوە ..
Seen by Nawzad Bandy at Monday 1:23pm

Previous
Next
Kurdish