له‌دوا شه‌ودا .. یه‌ك دوو قسه … حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
له ده‌ستپێكی نمایشكردنی ئه‌لقه سه‌ره‌تاییه‌كانی زنجیره درامای (دوا شه‌و) ی ده‌رهێنه‌ر (كارۆخ ئیبراهیم) به‌رهه‌مه‌كه زۆر به‌توندی كه‌وته‌به‌ر شالاوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ریی، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و ره‌خنانه، فۆرمێكی زانستیانه‌و لۆژیكییانه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، كه تێیدا به‌رهه‌مه‌كه شه‌ن وكه‌و بكرێ و ده‌ست نیشانی كهمو كوڕییه‌كانی بكه‌ین و لایه‌نه نه‌گه‌تیف و پۆزهتیلفهكانیشی له‌به‌رچاو بگرین.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا پێویسته ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌ك ئه‌زموونێك بخه‌ینه ژێر توێژینه‌وه، ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه ئه‌و به‌رهه‌مه‌و زنجیره درامای (به‌خته‌بارانه) ی نیاز له‌تیفیش له‌دایك بووی قۆناغێكی ترن له‌قۆناغه‌كانی درامای كوردی، دوای چه‌ندین ساڵ له‌غیابی درامای كوردی و ئه‌و چه‌قینه درێژ خایه‌نه له دایك بوون، كه بینه‌ر تێیدا دووچاری بێ هیوایی ببوو.
بۆیه پرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی درامای كوردی بوو به‌زه‌روره، ده‌زگا میدیا كاره‌كانی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانی، كه له‌بری كڕینی زنجیره‌ی بیانی و خه‌رجیه‌كانی دۆبلاژ كردن، هه‌وڵی به‌رهه‌م هێنانی زنجیره درامای كوردی به باشتر زانرا، به‌و هیوایه‌ی بتوانن ئه‌لته‌رناتیف بۆ زنجیره درامای بیانی دابین بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆشایی غیابی درامای كوردیش پڕ كه‌نه‌وه‌و تینوویه‌تی بینه‌ری كوردیش بشكێنن.
ئه‌و دوو ده‌رهێنه‌ره (كارۆخ ئیبراهیم) و (نیاز له‌تیف) چانسی وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان به‌ركه‌وت و كه‌وتنه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت، كه چۆن بتوانن له‌و ده‌رفه‌ته‌دا دڵی جه‌ماوه‌ر له‌خۆیان رازی بكه‌ن و له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه دابن كه هه‌ردوو ده‌زگای كورد ماكس و ئاڤا به‌و دوو ده‌رهێنه‌ره‌یان به‌خشی .
به‌گوێره‌ی كارۆخ ئیبراهیم ـ ئه‌و ده‌رهێنه‌رێكی شانۆیی بووه و له‌و بواره‌شدا جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌واداره شانۆییه‌كانی خۆی بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سارد‌و سڕ‌و چه‌ق به‌ستووه‌ی شانۆی كوردی، بڕیاری ده‌ست هه‌ڵگرتنی له‌شانۆی كوردی دا، بۆ ئه‌وه‌ی كاری ده‌رهێنانی ته‌له‌فزیۆنی بكا.
بێگومان ئه‌و بڕیاره‌ش بڕیارێكی سه‌خت بوو ، چونكه شانۆ‌و ته‌له‌فزیۆن دوو دنیای لێك جودان، هه‌ر یه‌ك له‌وان ته‌مه‌نێك ئه‌زموونی ده‌وێ تابتوانیت ئه‌ركێكی قورسی وه‌ك ده‌رهێنانی زنجیره‌یه‌كی 20 ئه‌لقه‌یی بگریته ئه‌ستۆی خۆت، بۆیه ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌و سه‌ركێشیه‌كی سه‌خت بوو.
ئه‌و له‌ده‌ستپێكدا پشتی به‌چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌ركێشیه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت
- هێنانی كاستێكی پرۆفیشنال له‌وێنه‌گرو هونه‌ركاره توركییه‌كان بۆئه‌وه‌ی زامنی وێنه‌گرتنی دراماكه‌ی بۆ بكه‌ن، به‌وناوه‌ی وێنه‌گرتن ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی درامایه‌و زامنی به‌شێكی زۆری سه‌ركه‌وتنی دراماكه‌ی بۆ ده كه‌ن .
- ئه‌نجام دانی گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان له‌سلێمانی و له هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه ناسراوو دیارانه‌ی بواری نواندن له‌كوردستاندا، هه‌م ببنه فاكته‌رێكی ره‌ونه‌قداری میدیایی بۆ به‌رهه‌مه‌كه، هه‌میش له‌لایه‌نی نواندن له‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا زامن كه‌ن .
- هێنانه پێشه‌وه‌ی نوخبه‌یه‌ك له‌گه‌نجه كوڕ‌و كچه‌كان، له‌وانه‌ی توانای باشی نواندنیان هه‌یه و هه‌ندێكی تریان روخساری سه‌رنج راكێشیان هه‌بوو، بۆ ره‌ونه‌ق داركردنی شاشه .
- ده‌سته‌یه‌ك له‌میدیا كار‌و نه‌خشه‌سازو گه‌نجی له‌ده‌وری خۆیدا كۆ كرده‌وه، بۆ كاری راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن.
هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زانه بنه‌مایه‌ك بوون بۆ ئه‌و پلان و نه‌خشه‌یه‌ی ده‌رهێنه‌ر دایڕشتبوو بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌ی.
به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه ئاخۆ به‌و هه‌موو خۆ ئاماده كردنه‌وه له‌ئه‌نجامدا به‌رهه‌مه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا؟ یا تووشی شكستێكی گران به‌ها بوو؟
من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه وه‌ك ئه‌زموونێكی هونه‌ری وه‌ربگرین ده‌ڵێم: ره‌نگه به‌رهه‌مه‌كه وه‌ك شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه رابووردووهكانی درامای كوردی جیاوازی هه‌بێ، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی نین، كاتێك بۆمان هه‌بوو دڵمان پێیان خۆش بێت كه ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌زموونی ده‌ستی وێنه‌گرانی خۆمان بوایه، یا كۆمپانیایێكی كوردستان ئه‌و كوالیته‌ی دابین كردایه، بۆ نموونه ئێمه له‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا شانازی به‌مۆنتاژ ده‌كه‌ین كه تێیدا گه‌نجێكی كورد ( كاروان زامدار) كاری مۆنتاژی بۆ كردووه.
بۆیه پرسی به‌كارهێنانی خیبره‌ی بیانی له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری دا، ئه‌گه‌رچی كارێكی نا ئاسایی نیه، هه‌ندێ له‌ده‌رهێنه‌ران بۆ كاری سینه‌مایی و درامی پیاده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هونه‌ره ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر لێهاتوویی ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵكو ئه‌و پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی بازرگانیه، بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت پاره‌ی بۆ خه‌رج كات، به‌ڵام له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیشا زیان به‌خشه، چونكه ئه‌و ستاافه مۆركی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌ڵگرتووه، ستایلی ئه‌وان له‌هه‌ر به‌رهه‌مێكدا به‌كار بێت ده‌ناسرێته‌وه‌و ده‌زاندرێ كه ئه‌و ستایله ستایلێكی توركیه، بۆیه بایه‌خێك بۆ مۆركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تۆ به‌جێ ناهێڵێ و هونه‌ری خۆیشت به سه‌ردا فه‌رز ده‌كات.
به‌ڵام خۆ تۆش نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێت خۆشه به‌دراما، به سینه‌ما، به شانۆ، به موزیك، خزمه‌ت به كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆته‌وه بكه‌یت، ئه‌و كولتووره له‌و كه‌ناڵه هونه‌رییانه‌وه به‌جیهان بگه‌ینیت، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و زنجیره‌یه به‌زمانێكی غه‌یره كوردی ته‌رجه‌مه یا دۆبلاژ كرا، ئه‌و غه‌یره كورده له‌رێگه‌ی دراماكه ئاشنا به‌زۆر له‌سیما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تۆ بێت، نه‌ك وا بزانێ به‌رامبه‌ر بهدرامایێكی توركی دانیشتووه، ئه‌ی كه‌واته ئێمه چیمان كرد؟ به‌پاره‌و خه‌رجی خۆمان بچین خزمه‌تی تورك بكه‌ین ؟
كارۆخ له‌نه‌خشه پلانه‌كه‌ی خۆیدا بیری بۆلای گه‌لێك بابه‌ت چووه ببنه فاكته‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ته‌نیا شتێك نه‌بێت كه بۆته فاكته‌ری هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره نه‌گه‌تیفانه‌ی رووبه ڕووی دراماكه بۆته‌وه، ئه‌ویش كاری نووسین و سیناریۆی زنجیره دراماكه‌یه!
كارۆخ نووسه‌ر نیه،كه‌چی له‌هه‌ستیارترین كاتدا بۆته كه‌سێكی خۆ په‌رست و به‌رژه‌وند په‌رست بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێكی هه‌بێت له‌بواری نووسین و سیناریۆ و تێكستی درامی ، ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستۆته سه‌ر شانی خۆی، ئه‌و ئاماده بوو بۆ هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانی تر ده‌ست كراوه بێت، ئه‌و كاسته هونه‌رییه له‌توركیا بێنێ و هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێرو سلێمانی له‌یه‌ك به‌رهه‌مدا كۆ كاته‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو نووسه‌رو سیناریستێك بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی دابین بكات، به‌و هۆیه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وكێشانه بێته‌وه كه له دراماكه‌دا هه‌یه، چونكه سه‌رچاوه‌ی گشتی هه‌موو گرفته‌كانی ئه‌و زنجیره‌یه، كه‌م و كوڕیه‌كانی ده‌قه كه‌هه‌موو ماندوو بوون و خه‌رجی و ئاواته‌كانی بینه‌ری به‌هه‌ده‌ر دا.
ئه‌و پرسی ده‌قی به‌پرسێكی زۆر لاوه‌كی وه‌رگرتووه و هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داوه، كه‌چی كۆمپانیا بیانیه‌كان كاتێ ده‌یانه‌وێت ده‌ق ئاماده كه‌ن، گرنگترین شت به‌لای ئه‌وانه‌وه ده‌قه، بۆ نووسینی زنجیره‌كان چه‌ندین نووسه‌رو چه‌ندین سیناریۆ نووس كاری بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان رۆژانه له‌گه‌ڵ ستاف دا ده‌مێننه‌وه بۆ هه‌ندێ چاره‌سه‌ری درامی له‌كاتی وێنه گرتندا، هه‌ر هه‌مووشیان كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆرن له‌بواری خۆیاندا.
ئه‌وانن دیمه‌ن و گرێ ی درامی وروژێنه‌ر دروست ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نێن، ئه‌گه‌رنا به ته‌نیا كه‌سێك چۆن 300 ئه‌لقه ئاماده ده‌كرێت .چ زنجیره درامایه‌كی 20 ئه‌لقه‌یی هه‌یه ئه‌ركی نووسین و ده‌رهێنان و به‌رهه‌م هێنان بگرێته ئه‌ستۆی ته‌نیا كه‌سێكی بێ ئه‌زموون له نووسین ، بێ ئه‌زموون له ده‌رهێنانی ته‌له‌فزیۆنی، بێ ئه‌زموون له‌به‌رهه‌م هێنان ؟
هه‌تك كردنی زمان :
سهركێشیهكانی كارۆخ هه‌ر ته‌نها به‌سه‌ر ئاستی دراماكه نه‌شكاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زمانی كوردیشی هه‌تك كردووه، كه بینه‌ر نازانێ به‌و په‌رش و بڵاویهو سه‌رلێ شێوانه‌ی دیالیكت، ئه‌و ئه‌كته‌رانه خه‌ڵكی كوێن؟ بۆ هه‌ندێكیان نیوه‌ی رسته‌ی دایه‌لۆگه‌كانیان سلێمانیه‌و نیوه‌كه‌ی تری رسته‌كه‌ی هه‌ولێرییه؟ بۆ جیاوازی دیالیكت له نێوان باوك و كچ ، خوشك‌و برادا هه‌یه؟
بۆ ئه‌وه‌نده به سووكی و بێ بایه‌خی ته‌ماشای زمان بكرێت كه ناسنامه‌ی نهتهوهییته؟
له‌جێگه‌ی تر بۆ پاراستنی تێكست له‌هه‌ڵه‌ی زمان به‌لانی كه‌مه‌وه سێ سه‌رپه‌رشتیاری زمانه‌وانی بۆ داده‌ندرێت بۆ پێداچوونه‌وه به‌تێكست له‌چه‌ندین لایه‌ندا ..
ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی دراماكه:
ئه‌و بێ ئه‌زموونیه وای له نووسه‌ر كردووه له‌كاتی نووسین دا ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیاری نه‌كات، نه‌توانێ لوكێشن و دیمه‌ن و رووداوه‌كان، به‌ئاراسته‌یه‌كی دیاری كراودا بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجی زنجیره‌كه به‌رجه‌سته بكات.
ئه‌و لهتاوهرێكی باڵاوه ده‌ڕوانێته خواره‌وه‌و و ده‌چێته ناو ژیانی بورژواو سهرمایهدارو بزنس مانه‌كان و ئه‌و ژیانه باق و بریقه‌دارانه‌ی ئه‌وان له‌كۆشك و ته‌لارو كۆمپانیا بازرگانیه‌كانیان ده‌خاته روو، ئه‌وه‌نده‌ی به‌لایه‌وه گرنگه كامێرا بۆ خزمه‌تی نمایشكردنی باڵه‌خانه بڵنده‌كانی ئه‌وان و لوكێشنهكانی سپۆنسه‌ر ته‌رخان بكرێت، ئه‌وه‌نده هه‌وڵه‌كانی بۆ تێر كردن و گه‌یاندنی ئامانجی دراماكه ته‌رخان نه‌كرا، بۆیه پرسی بازرگانی كردن به به‌رهه‌مه‌كه زۆر به زه‌قی له رێكلامه‌كانی زنجیره‌كه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌رده‌كه‌وێت.
واقعێكی مزهییهف
له په‌نای ئه‌وه‌دا، ده‌رهێنه‌ر په‌رده‌پۆشی له‌واقعێكی تاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، واقعێكی مزهیهفی ئه‌مڕۆی كوردستان نیشان ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان ته‌نیا كێشه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌للاح و مافیا بازرگانه‌كانی هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له واقیعه راسته‌قینه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، بینه‌ر وا هه‌ست بكات، ئه‌وه‌ی ده‌یبینی كوردستان نیه‌و هیچ په‌یوه‌ندیشی نه‌به كوردستان و نه بهخهڵكهكهشیهوه هه‌یه!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و دیمه‌نانه چی پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كه‌ن؟ ده‌یه‌وێ چیان پێ بڵێ ؟
ئیدی (شێوه) كه رووی ده‌ره‌وه‌ی زنجیره‌كه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه داڕماوه له‌بیرو ئامانج و دامه‌زراوه.
جاران له‌سه‌رده‌می كلاسیك و ره شو سپی دا (شێوه) بوونی نه‌بوو، به‌ڵام چونكه ناوه‌رۆك هه‌بوو، له چوارچیوه‌ی ئاماجێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمێدی دا به‌رجه‌سته ده‌كرا، وه‌رگری خۆیان هه‌بوو، كه تا ئێستاكه‌ش دوای تێپه‌ڕ بوونی ده‌یان ساڵ، خه‌ڵكی تامه‌زرۆی بینینی دراماكانی ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌ك جه‌نابی موفه‌تیش، تاپۆ هه‌قی چیه، لانه‌وازان، پیسكه‌ی ته‌ڕ پیرن.
كه‌واته ناوه‌رۆك له‌شێوه گرنگتره، به‌ڵام هه‌ردوكییان به یه‌كه‌وه هاوكێشه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه به‌ركه‌وته‌ی له‌سه‌ر بیر‌و خه‌یاڵ و عه‌قل هه‌یه، به‌ڵام شێوه ته‌كنیكێكه ته‌نیا بۆ جوانكاریی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی چاوه، شێوه به‌هه‌موو ته‌كنیك و كوالیته ره‌نگاو ره‌نگه‌كانییه‌وه هیچ ناهێنێ، ئه‌گه‌ر له خزمه‌تی ناوه‌رۆكدا نه‌بێت.
هه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان ناوه‌رۆك و شێوه‌یه زنجیره دراما توركیه‌كانی سووك و بێ به‌ها كردووه، كه ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌دوا شه‌ودا لاساییان بكه‌ینه‌وه، كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه‌ك كۆمه‌ڵگای توركی نیشان بده‌ین، چه‌ندین دیمه‌ن له‌سه‌رجێیی گه‌نجه‌كانمان له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌كان به‌رووتی نیشان بده‌ین، ئافره‌ت هان بده‌ین بۆ به‌ڕه‌ڵڵایی و جگه‌ره كێشان، ئافره‌ت له‌خێزان دابڕێنین و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ته‌نیا له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی جیا بژین بۆ رابواردن، هه‌ندێكی دیكه‌یان بكه‌ین به‌سه‌رۆك مافیا‌و پیاوه‌كان بفڕێنن ،ئه‌مانه ئه‌گه‌ر ته‌قلیدی كۆمه‌ڵگای توركی نه‌بن چین؟
چونكه ئامانج له سیناریۆكه‌دا ونه، ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رووداوه‌كانیش شێواوه، ئه‌گه‌ر دوای بیست ئه‌لقه له‌هه‌زار بینه‌ر بپرسی ئه‌و درامایه باسی چیت بۆ ده‌كات ؟ ره‌نگه 10 بینه‌ری ئاسایی شتێ له هێڵی درامی و ئایدۆلۆژی دراماكه تێ نهگهیشبێ، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كۆمه‌ڵگایێكی توند‌و تیژ ده‌بینێت، كه هه‌مووی هه‌ر بازرگانه و هه‌ر یه‌كه‌یان له ره‌ئیس عه‌سابه‌یه‌ك ده‌چێ، كۆمه‌ڵێ پیاو له‌شێوه‌ی مافیا ده‌وری ئه‌و بازرگانانه‌ی داوه، كاری كوشتن و بڕین و فڕاندنیان پێ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی وه‌ك ته‌حسینی كاسب كار له شوێنی تایبه‌تی وه‌ك ئه‌منی عامه ته‌عزیب ده‌ده‌ن و له‌خوێنی سوور ده‌كه‌ن، به‌گوناهی ئه‌وه‌ی كچێك خانووه‌كی لێ كڕیوه و ناونیشانه‌كه‌ی له‌و پیاوه بێ ئاگایه داوا ده‌كه‌ن ! به‌ده‌یان دیمه‌نی تر له كوشتن و فڕاندن و ته‌عزیب دان و چاو به‌ستنه‌وه‌ی كچان، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئیرهابه هیچ پاساوێكییان هه‌بێت .
ئه‌وه‌نده‌ش رووداوه‌كانی فڕاندنی كچان و هێنان و بردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌و ده‌رهێنانیان دووباره‌و سێ باره ده‌بێته‌وه، وایان لێ دێت رووداوه‌كان كاڵ ببنه‌وه‌و هیچ تام و چێژێك نه‌به‌خشن .
كێشه له‌و نێوه‌نده ئه‌وه‌یه كه ده‌رهێنه‌ر توانای دروست كردنی گرێ ی درامی و چاره‌سه‌ركردنیانی پێ نیه، به‌ده‌وری چه‌ند رووداوێكی روو كه‌ش دا له بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌سوڕێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به پێشه‌وه‌چوونی ریتمی دراماكه بكه‌یت.
ئه‌كته‌ر:
بێگومان ئاسه‌واره نه‌گه‌تیفه‌كانی ده‌رهێنان هه‌ر ته‌نها به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا به جێ ناَمێنێ، به‌ڵكو كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌كته‌ریش، كه نه‌توانێت كاراكته‌ره‌كه‌ی خۆی وه‌ك پێویست بناسێ و شوێنی خۆی له جوگرافیای دراماكه‌دا پێ بزانێ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له‌و درامایه‌دا به‌شدارن كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری به ئه‌زموونن، له‌چه‌شنی شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش، ئیبراهیم حه‌كیم، سه‌لام كۆیی، خه‌رمان هیرانی، پێشڕه‌و حسین، یونس حه‌مه كاكه، فرمێسك مسته‌فا، ناسر حه‌سه‌ن، شادان فوئاد.كه هه‌ر یه‌ك له‌وان له رابووردووا، داهێنانی خۆیانیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌و به‌رهه‌مه‌دا ئه‌وانه نه‌بوون كه ئێمه پێشتر ناسیومانن و ده‌رهێنه‌ر نه‌یتوانی قۆرخی ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ریی ئه‌وان بكا وه‌ك پێویست، ئه‌وانیش گیروده‌ی ده‌قێكی سه‌قه‌ت بوون، كه نه‌توانن له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌قه‌دا ده‌رچن، ده‌قێك كه پڕبێ له‌گرژی، ئه‌كته ر ناچار ده‌كات نواندنێكی گرژ بكات، نه‌توانێ فۆرمی نواندنی خۆی بگۆڕێت.
هه‌روا له‌دوا شه‌ودا كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری گه‌نجی وه‌ك (رۆژه فایه‌ق، ژیا فه‌رهاد، ئاكام تاهیر، محه‌مه‌د تاهیر، سۆران ئیبراهیم، ترێ فاتیح ، ژاڵه، كه‌نار سه‌رچڵ، بژار سه‌عدی، شادی ئارام ،رزگار زاهیر، هاوكار سه‌عدی، هۆشه‌نگ خۆشناو،به‌شدارن، توانای باشی خۆیان نیشان ده‌دا له‌نواندندا،ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر ئاراسته‌یه‌كی دروستی ئه‌كته‌ره‌كانی خۆی كردایه بۆ تێگه یشتن له كاراكته‌ره‌كانیان.
ئه‌و ئه‌كته‌رانه زۆرینه‌یان نواندنێكی پۆلیسیان ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوی ئه‌من و هه‌واڵگری و پۆلیس بن، نه‌ك پیاوی بازرگان، زۆرینه‌یان ببوون به‌ئه‌من و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی تاوان، به‌تایبه‌ت ئاكام تاهیر كه وه‌ك پیاوی پۆلیس و لێكۆڵه‌ره‌وه نواندنی ده‌كرد، نه‌ك وه‌ك كوڕه بازرگانێك .
ده‌بوا ده‌رهێنه‌ر له‌و ئه‌كته‌ره لاوانه بگه‌ینێ كه ئه‌وان له درامایێكی پۆلیسی دا كار ناكه‌ن، ئه‌وان شتێكی ترن، بۆیه پێویست به‌و نواندنه موستهنهعه ناكات كه ده‌یكه‌ن و فۆرمێكی ناسروشتی و نا واقیعی ده‌به‌خشن..بۆیه من هه‌ستم كرد ده‌رهێنه‌ر بایه‌خێكی ئه‌وتۆی به‌پرسی نواندن نه‌داوه، جگه له پرۆڤه‌یه‌كی رووكه‌ش نه‌بێت .
له دیمه‌نه‌كانی كۆتایی دا چه‌ند گۆرانیه‌ك به ده‌نگی عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی بۆ راكێشانی سۆزی بینه‌ر خرابوونه ناو رووداوه‌كان، به‌ده‌نگێكی خۆش و لوكێشنێكی سه‌رنج راكێش، به‌ڵام له‌كلیپ ده‌چوون، جگه له‌وه‌ی هه‌موو گۆرانیهكان كه‌وتبوونه دوا ئه‌لقه‌كان، وا باشتر بوو له‌نێوان ئه‌لقه‌كاندا پارچه پارچه بكرابونایه، نه‌ك هه‌موو گۆرانیهكان له كۆتایی دا په‌خش بكرێن .
ئه‌نجام: ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كارۆخ ئیبراهیم ـ وێڕای هه‌موو سه‌رنج و تێبینیه‌كان ته‌كانێك بوو بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی درامای كوردی، ده‌كرێ له ئاینده‌دا سوود له‌كه‌م و كوڕیه‌كانی وه‌رگرین و درامای كوردی به ئاراسته راست و دروسته‌كه‌ی خۆیه‌وه بخه‌ینه سه‌رپێ .