كتێبی (ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری) چه‌ند سه‌رنجێك.. یاسین برایم
كۆكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆر، كارێكی پیرۆزه و جێگای بایه‌خه. به‌داخه‌وه، هێشتا ئێمه‌ی كورد، وه‌كوو پێویست ئاوڕمان له‌و گه‌نجینه زه‌نگینه نه‌داوه‌ته‌وه، له لایێكی تریش، كه‌سانی دڵسۆز و خه‌مخۆریش به‌م كاره هه‌ستاون و باوه‌شیان بۆ ئه‌م لایه‌نه كردۆته‌وه. هه‌ر ده‌ڤه‌رێكیش، ڕه‌نگه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی بێت و جیا بێت له ده‌ڤه‌رێكی تر، له‌م ڕووه كورد ده‌وڵه‌مه‌نده له‌و ئه‌ده‌به زاره‌كییه. ده‌ڤه‌ری ڕواندزیش، وه‌ك ده‌ڤه‌رێك، هه‌ر له كۆنه‌وه لانكه‌ی شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تیی بووه، ڕه‌نگه بوونی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ریش، ڕاستییێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر بێت. به‌ده‌ر له‌وه‌ش شاری ڕواندز، شارێكی كۆن و خاوه‌ن و مێژووه. له ڕووی ئه‌ده‌بیی زاره‌كیش، هه‌ندێك داستان و حكایه‌ت و شیعر و په‌ند و گۆرانی و حه‌یران و لاوك و مه‌ته‌ڵ و په‌ند و ئیدیۆمی خۆی هه‌یه. لێ تا نهۆش، ده‌ست بۆ ئه‌م لایه‌نه نه‌بردراوه. ڕه‌نگه یه‌كه‌م كه‌س له‌م ده‌ڤه‌ره، ده‌ستی بۆ برد بێت (مه‌عرووف جیاوۆك) بێت. ئه‌و كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی به چاپ گه‌یاند، ئه‌گه‌ر چی په‌نده‌كان گشتی بوون، نه‌ك تایبه‌ت به ده‌ڤه‌ره‌كه. له حه‌فتاییه‌كانیش، (عومه‌ر شێخه‌ڵڵا ده‌شته‌كی)، كۆمه‌ڵێك مه‌ته‌ڵ و شیعر و چیرۆكی و په‌ندی پێشینانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كۆكرده‌وه و جێگای ده‌ستخۆشییه. مه‌غدیش ڕواندزیش، ده‌ستی بۆ ئه‌م لایه‌نه برد و ئه‌فسانه‌ی (شێتۆكه و به‌ئاقڵۆكه)ی به چاپ گه‌یاند، كه بۆن و به‌رامه‌ی شاره‌كه‌ی لێ ده‌هات، به‌ڵام مه‌رگ خه‌ونه جوانه‌كه‌ی ئه‌و فۆڵكلۆردۆسته‌ی نه‌هێشت.
كتێبی (ئیدیۆم له ڕواندزی و ده‌وروبه‌ری)، له لایه‌ن سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كه‌لتووری له زانكۆی سۆران. هه‌ولێكی تری خه‌مخۆرانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه. له یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌یان له پڕۆژه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌رزاری و فۆلكلۆرناسیدا، كتێبێكی جوان و نایابیان پێشكێش كردووه. وه‌ك ده‌زانیین، كتێبێك له‌و بواره، كاری شه‌ونخوونی و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌وێت. بۆ ئه‌مه‌ش، هه‌ر سێ مامۆستای به‌ڕێز، دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه، بۆ ماوه‌یێكی زۆر كار‌كر‌ن له‌م كاره جوانه، خۆشبه‌ختانه، به‌رگی یه‌كه‌میان پێشكێش به كتێبخانه‌ی كوردیی كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه پێمان ده‌ڵێن، ئه‌وه بۆ به‌رگی دووه‌میش، گه‌ڕان و ماندووبوونی زێده‌تر ده‌كه‌ین تا ئه‌وانه‌ی ماون، كۆبكرێنه‌وه و له فه‌وتان ڕزگار بكرێن. لێره‌شدا، ئه‌وانه‌ی خه‌مخۆری كاره‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز به خزمه‌تكردنی فۆلكلۆر و خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش قۆڵی لێهه‌ڵبماڵن و هاوكاری ئه‌و سێ مامۆستا دڵسۆزه بكه‌ن و كتێبه‌كه زه‌نگینتر بكه‌ن. هه‌ر كه‌س له‌لای خۆی ده‌ستی خێر بۆ ئه‌م پڕۆژه جوانه درێژ بكات، كه خزمه‌تی هه‌موومان ده‌كات.
د. ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، له‌سه‌ر ئیدیۆم، ده‌بێژێت: ((ئیدیۆم ده‌ربره و پێكهاته‌یێكی تایبه‌ت و ئاڵۆزه له به‌یكگرتنی هه‌ندێك وشه و واتایێكی تایبه‌ت په‌یدا ده‌بێت كه له مانا له وشه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه. (1))) جا ئیدیۆمه‌كان، ئه‌گه‌ر په‌یڤێك بێ، گرێیێك، یان ڕسته‌یه‌كی جوان و بچووك و كورت و پوخت بێ. زۆر جار ئه‌و وته‌یه، له شێوه‌یی ئیدیۆم خۆی ده‌رده‌خات، وه‌ك ڕسته‌یێكی ئیدیۆمی. جا ئه‌م ده‌ربرینه كه‌سێك ئاڕاسته‌ی كه‌سێكی دیكه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكی تر به به‌رانبه‌ر بگه‌ینێت. هه‌ر له پێناسه‌ی ئیدیۆمدا، (د. نه‌سرین)، ده‌ڵێت: ((ئه‌وه‌یه كه ڕاسته و ڕاست ناوی شتێك نه‌به‌یت، به‌ڵكوو ناوی شتێكی تر ببه‌یت كه په‌یوه‌ندیی به مانای یه‌كه‌مه‌وه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پیاو له مانا باسكراوه‌كه بۆ مانا مه‌به‌سته هێما بۆ كراوه‌كه بچێ… (2)))
له پێناسه‌یێكی ئاسان، زیاتر تێگه‌یشتن و زانیین، (عه‌بدولوه‌هاب كانه‌بی شه‌ریف)، له‌م باره‌یه‌وه، ده‌ڵێت: ((له ئیدیۆمدا وشه‌یه‌ك چه‌ند وشه‌یه‌ك یان ڕسته‌یه‌ك، دوو مانا ده‌به‌خشێ، یه‌كه‌میان مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، دووه‌میان مانای (مه‌جازی) كه پێی ده‌ڵێن ئیدیۆم. بۆ نموونه (كه‌ر)، واته: 1. ئاژه‌ڵێكه. 2. واتای بێ عه‌قڵی به‌كاردێت. ئه‌مه ده‌بێته ئیدیۆم. مه‌به‌ستمان مانا ڕاسته‌قینه‌كه نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌لماندنی قسه‌یێك و كار و كرده‌ویێك به مانای مه‌جازی به‌كاری ده‌هێنین…(3))) مه‌رج نییه، هه‌موو په‌ندێكیش بخه‌ینه خانه‌ی ئیدیۆم، هه‌موو ئیدیۆمێكیش به په‌ند له قه‌ڵه‌م بده‌ین. له‌سه‌ر ڕسته‌ی ئیدیۆمی و په‌ند، ڕا و بۆچوونی زۆر له خۆ هه‌ڵده‌گرێت و لێكۆڵه‌ران قسه‌یان بۆ ئه‌م جۆره ڕسته‌یه هه‌یه. ((هه‌نده‌ك قسه هه‌نه له ناو كورده‌واری هه‌ر چه‌نده په‌ند نیینه، به‌ڵام له په‌ند كه‌متر نینه. هه‌ر قسه و له كات و ساتی خۆی ده‌كرێت هه‌ر قسه‌یێك جێگا و ڕێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌نده‌ك هه‌نه بۆ پێكه‌نین هه‌یه بۆ تووڕه‌بوون هه‌یه، ئامۆژگاریی ئه‌و قسه خۆشانه‌ی له ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵ ده‌كرێن، هه‌ریه‌كه‌ی ئامانجی خۆیان هه‌نه … (4))) ڕه‌نگه مه‌به‌ستی ئێمه‌ش ئه‌وه نه‌بێت ئیدیۆمه‌كان له ڕووی پێكهاته و دروستبوون و ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی، كه ئیدیۆم له خۆی ده‌گرێت، باسبكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت وه‌ك خوێنه‌رێك، ئاوڕ له‌و كتێبه بده‌ینه‌وه، (ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری(5))، كه مه‌به‌ستی ئێمه‌یه. دوای خوێندنه‌وه و دڵخۆشبوون به هه‌بوونی ئه‌و جۆره كتێبه. لێره‌دا چه‌ند سه‌رنج و تێبیینی خۆم، ده‌خه‌مه ڕوو، به ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودبه‌خش بێت و جێگای خۆی بگرێت.
یه‌كه‌م: ده‌بوایه ناونیشانه‌كه‌ی، په‌ند و ئیدیۆم له ڕواندز و ده‌وروبه‌ری بوایه، چونكه به‌شی زۆری ئه‌م كتێبه په‌نده یان ئیدیۆمی ڕسته‌یین، به نووسینی ئه‌م وشه‌یه، ده‌بووه ناونیشانێكی دروست بۆ كتێبه‌كه. ناونیشانی سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی (ئیدیۆم له رواندزێ و ده‌وروبه‌ری) نوسراوه.
وه‌كوو لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م و پێناسه‌ی كتێبه‌كه به دروستی نووسراوه. ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری به‌یه‌كه‌و بنووسرێت, له به‌رگه‌كه ( و ده‌وربه‌ری). پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه بنووسرێت.
دووه‌م: ده‌بوایه سه‌رجه‌م په‌نده‌كان به ڕێزبه‌ندی ئه‌بجه‌دی، به پێی پیته‌كان ڕیزكرابانه، وه‌كوو وشه‌كانی ناو فه‌رهه‌نگ. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر له ئیدیۆمی (ئاهیان نییه)، ده‌بوایه له پیتی(ئ) بنووسرابایه، ئێستا ده‌بێ هه‌موو په‌رتووكه‌كه بگه‌ڕیێت تا ده‌یدۆزیه‌وه، ئه‌م شێوازه ئاسانكاری بۆ خوێنه‌ر دروست ده‌كات و یاسایێكی فه‌رهه‌نگیشه، ده‌كرا له‌م كتێبه‌ش په‌نده‌كان و ئیدیۆمه‌كان له یه‌كتر جیا بكرابانه‌وه. چونكه هه‌موو په‌ندێك، ئیدیۆم نییه و هه‌موو ئیدیۆمێكیش په‌ند نییه. نموونه: (كه‌ری دێزه، چاوله‌ده‌ر، كونه‌سه، چڕدۆ، حیزی حیله‌ی، … هتد،) ئه‌مانه ئیدیۆمن، زۆر به ئاسانی ده‌تواندرێت له په‌نده‌كان جیابكرێنه‌وه، په‌نده‌كانیش دیارن.
سێیه‌م: هه‌ندێك ئیدیۆم و په‌ند، شێوه‌ی شیعریان هه‌یه، وه‌زن و قافیه‌یه، ده‌بێت وه‌كوو خۆی بنووسرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، به ئاسانی له‌به‌ر بكرێت. بۆ نموونه:
په‌ندی104. ده‌ڵێت: (هه‌تا سه‌ر بژی، قون عاجباتیا ئه‌بینی)، ڕاسته‌یه‌كه‌ی: (تا سه‌ر بمینێ، قوون عاجباتیا ئه‌بینێ).
په‌ندی170. ده‌ڵێت: (در مێشه له گوش هه‌ره‌نیشی) ڕاستییه‌كه‌ی: (در وه‌كی مێشێ، له گوش هه‌ره‌نیشێ). له ڕووی واتاوه وه‌كوو یه‌كه، ته‌نها ئاوازه‌كه‌ی جیایه.
په‌ندی203. ده‌ڵێت: (مه‌یمون به‌خۆ له خۆ نه‌بوو، خوریكه‌شی لێ هاتن)، ڕاستیه‌كه‌ی: (مه‌یمون به خۆ نه‌بوو، خۆریكه‌شی لێ هاتبوو).
په‌ندی229. ده‌ڵێت: (فه‌قیر لۆ فه‌قیره، با هه‌ر برنج به‌شیری بخوات)، ڕاستیه‌كه‌ی (فه‌قیر لۆ چی فه‌قیره، با بخوات برنج به‌شیرا). هه‌ریر و باتاس برنجیان لێ ده‌چاند و خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریش هه‌ژاربوون. كاتێ هاتنه لای خانزادی میری سۆران، ئه‌و قسه‌یه‌ی به خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی وتووه، وایزانیووه، وه‌كوو خه‌ڵكی هه‌ریر و باتاس، برنجیان زۆره و شیری حه‌یوانیشان هه‌یه، با هه‌ر برنج به‌شیری بخۆن. برنج به‌شیر: خواردنێكی فۆلكلۆرییه.
په‌ندی282. ده‌ڵێت: (قالب مێشی ده‌نگ گامێش)، ڕاستیه‌كه‌ی (له قالبی مێشه، له ده‌نگێ گامێشه).
په‌ندی 371. ده‌ڵێت: (مه‌گه‌ڕێن له كه‌كاڤارا، هه‌ون له چه‌قه‌را)، ڕاستیه‌كه‌ی (ڕامه‌مینێن له‌ڕه‌قه‌را، یان (كه‌فه‌ڕا_ كه‌فه‌ڵ)، . وز هه‌وه له چه‌قه‌ڕا).
زۆر په‌ندی تری تێدایه، ئه‌وه له مانا و ناوه‌رۆكی په‌نده‌كه كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵام ئاوازی شیعری و كێش و سه‌روا به په‌نده‌كه ده‌به‌خشێت، ئه‌مه ڕاستییه‌كه‌یه.
چواره‌م: به‌ڕای خۆم هه‌ندێكیان نووسراون، ئه‌مه له ڕاستیدا نه په‌ندن و نه ئیدیۆمن، به‌ڵكو قسه‌ی ئاسایین و كه‌سێك له گوندێك یان دانیشتنێك وای وتووه، یان مێژوویان زۆر دوور نییه، بۆ نموونه:
په‌ندی213. ده‌ڵێت: (ئه‌رێی میسریه). ئه‌و قسه‌یه له هه‌شتایه‌كان په‌یدابوو له ڕواندزێ، كرێكاره میسریه‌كان زۆر كاسب بوون و ده‌هاتنه ڕواندز و هه‌موو كارێكیان ده‌كرد. ئه‌مه له نێو گونده‌كان به گاڵته به خه‌ڵكی گوندی (سه‌ران)یان ده‌وت: میسری! واته كاسب و خاوه‌ن كاری جوان و ڕێك و پێك.
په‌ندی: 319. ده‌ڵێت: (هه‌ی په‌كت خۆن). پارتی كرێكارانی كوردستان، له دوای ڕاپه‌ڕین له ده‌ڤه‌ری ئێمه هه‌بوون و له‌شه‌ڕی براكوژیش له ده‌وروبه‌ری ڕواندزی له 1993 به‌سه‌ره‌وه، له گونده‌كانی ڕواندزی جموجۆلیان په‌یدابوو. ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌و قسه‌یه هی مام قادۆی فه‌قیانه‌ییه! كه پیاوێكی قسه خۆش بوو، به گاڵته ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه.
په‌ندی517. ده‌ڵێت: (ئه‌ڵێی نه‌وه‌ی پیره‌خانێیه). پیره‌خان: نه‌نكی منه و ناوی خانم جبرائیل (1927_2003) بووه و له‌و ساڵانه ئه‌مری خوای كردووه، ڕاسته ئه‌و مامانێكی چالاك و ژنێكی ئازا و ده‌ستوبرد و به‌كاره بووه. منیش شانازی به‌و ئافره‌ته ده‌كه‌م و خه‌ڵك باسی سیفه‌ته جوانه‌كانی ده‌كه‌ن. منداڵه‌كانیشی ناسراون، به تایبه‌تی كوڕی گه‌وره‌ی، وه‌ستا جبرائیل. به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێته ئیدیۆم، ڕه‌نگه ته‌نها له ئاكۆیان به‌كارهاتبێت، ئه‌ویش زیاتر وه‌ك و توانج تێگرتن و گاڵته پێكردن به‌كاردێت بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌و!
په‌ندی 307. ده‌ڵێت: (سه‌رم به‌خۆ سوڕاوه)، ڕووداوه‌كه‌تان نووسیوه، به‌ڵام ئه‌مه ئیدیۆم نییه، كه‌سێك له ترسان ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه، به‌ڵام كێ ئه‌و قسه‌یه به‌كارده‌هێنێت. ڕه‌نگه ئه‌م جۆره قسانه زۆر بن، كه‌س ناڵێت.
په‌ندی 939. ده‌ڵێت: (به‌رمیلی هێنا سره‌ی)، هه‌ر له قسه‌یه‌كی ته‌نز ده‌چێت. نه‌وت دابه‌شكردن و به‌رمیل ڕیز كردنیش هه‌ر ئه‌م ساڵانه په‌یدابووه.
په‌ندی 955. ده‌ڵێت: (هه‌ر كه‌س له جێی خۆی)، دیاره ئه‌م ڕووداوه به پێی نووسینی ئێوه، له گوندی ئاكۆیان ڕوویداوه، پێش ساڵی 1974. ئه‌مه نابێته ئیدیۆم، ئه‌مه قسه‌یه‌كی خۆشه یه‌ك له شاییكه‌ره‌كه وای وتووه و ژنی له ده‌ست بووه. خۆتان ده‌زانن له ده‌ڤه‌ری ئێمه خه‌ڵكی ڕواندز و گونده‌كانی حه‌زیان له گاڵته و قسه‌ی خۆشه. وشه و ڕسته‌ی ته‌نز و ناو و ناتۆره‌ی سه‌یر به یه‌كتر ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت جنێودانیش كه‌لتوورێكی باوه. وه‌كوو قسه‌ی (ڕواندزی كفته دزی)، (هه‌ولێری به مریشكه كوركێ نه‌ویری). ئه‌مانه ناچێنه خانه‌ی ئیدیۆم. به‌ڵام ئیدیۆمیش هه‌یه ته‌نز و پێكه‌نیناوییه.
پێنجه‌م: ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌ند ئیدیۆم و په‌ندێك:
له په‌ندی 54. ده‌ڵێت: (مار له خۆنه‌بوو، میوانیش هاتن)، ڕاستیه‌كه‌ی (مار له خۆ نه‌بوو، میوانیش سه‌ربار).
له په‌ندی 216. ده‌ڵێت: (چێردۆشین و قه‌سكوان خواردن نه‌گۆترایه)، ڕاستیه‌كه‌ی (چیردۆشین و قه‌سكوان كرۆشتن نه‌گۆترایه). قه‌سكوان ده‌كرۆشترێت ئه‌وجا ده‌خورێت.
له په‌ندی 101ده‌ڵێت: (ژن هه‌ندووه، مێرد له دووه)، ڕاستیه‌كه‌ی (مێرد هه‌ندووه، ژن له دووه).
له په‌ندی94. ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی گه‌ڕا درا) ئه‌مه ته‌نها بۆ كیژه‌كی گه‌ڕۆك به‌كاردێت، نه‌ك منداڵ و ئافره‌ت. زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ی په‌رده‌ی كچینیان هه‌یه و هێشتا هه‌ر كچن و شوویان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر زۆر بگه‌رێن ڕه‌نگه تووشی ڕووداوی ده‌ستدرێژی و شتی وا بن.
په‌ندی 129 ده‌ڵێت: (خوا تا سه‌را نه‌بینێ به‌فرێ ناوێتی)، په‌نده‌كه دروسته، به‌ڵام له خواره‌وه وشه‌ی سه‌ران هاتووه، گوندێكه سه‌ر به قه‌زای ڕواندزه، لێره مه‌به‌ستی گوندی سه‌ران نییه، ئه‌م وته‌یه له بادینانیش هه‌یه، واته خوا تا سه‌ری مرۆڤ و بارودۆخی كه‌سه‌كه‌ی نه‌بینێت، تووشی ئه‌و بارودۆحه نه‌خوازراوه نایێت. خوا هیچ كارێك بێ هۆكار ناكات وه‌ك خۆتان نووسیوه.
په‌ندی 417. ده‌ڵێت: (ئه‌رێی عرووسه)، مه‌به‌ست كه‌سانی سوور و سپی و جوانه، به تایبه‌تی ئافره‌ت، من به‌م لێكدانه‌وه‌یه ناڵێم هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی، بۆ كه‌سی بێ‌دین و زۆردار و بێ‌ویژدان به‌كاردێت، چونكه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی یه‌كه‌م، له ساڵی 1916 عرووسه‌كان (ڕووسه‌كان)، كوشتار و خوێنڕشتنێكی زۆریان له ڕواندز كردووه، ئه‌و په‌نده له‌و كوشتن و كۆشتارییه هاتووه!
په‌ندی 537. ده‌ڵێت: (خۆ مارێ ئه‌حمه‌د قه‌دۆی نییه)، ئه‌م په‌نده ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وهایه: (خۆ ئه‌حمه‌د قه‌دۆی موسڵێ نیم).
له په‌ڕاوێز نوسراوه: ئه‌حمه‌د قه‌دۆ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی خه‌ڵكی ڕواندز بووه. ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕاستی په‌نده‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، كورده وخه‌ڵكی موسڵه و كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتی موسڵ بوو. ناوی محه‌مه‌د عه‌بدولقادر بووه، خانه‌ی ئه‌حمه‌د قه‌دۆی له موسڵ به‌ناوبانگ بووه و مزگه‌وتێكیشان بنیات ناوه و له‌شه‌ڕی داعش، به‌داخه‌وه ته‌قێندراوه. گویه یه‌كه‌م ترومبێلیش ئه‌وان هێناویانه‌ته موسڵ!(6)
خاڵێكی تر، وشه‌ی قه‌دۆ له‌نێو ڕواندزییه‌كان نییه، له سلێمانی، كورتكراوه‌ی قادر (قاڵه)یه و له ڕواندزێ (قادۆ)یه، له لای موسڵ و برا شه‌به‌كه‌كان (قه‌دۆ)یه.
له په‌ندی 540. ده‌ڵێت: (شێتیان كرد و به شێتیشیان باكردێ)، په‌ندێكیش هه‌یه، له ڕاستیه‌كه‌ی، ئه‌و زیاتر به‌كاردێت، ده‌ڵێت: (كه‌ریان پێگا و بانگیشان لێ ڕاهاوێشت).
په‌ندی685. ده‌ڵێت: (ئه‌رێی له هه‌ندوات ڕه‌با دایه)، ئێوه نووسیوتانه: (ئه‌نجامی كارێكی جوانه له لایه‌ن كه‌سێك، ده‌بێته هۆی سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌وانی تر، كه لایان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه، بۆیه باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن و بۆ كه‌سی تر ده‌گێڕنه‌وه). ڕاستیی ئه‌م په‌نده، به كه‌سێك ده‌وترێت: چه‌قۆ یان داسولكه و داسی تیژ بێت، له تیژیان موو بكات، ئه‌مه‌ی پێده‌ڵێن!
له په‌ندی143. ده‌ڵێت: (ماری له بنه‌ی هه‌ریره، جه‌م جه‌مه‌ی نان و شیره، ئه‌وی قامكانی…ه.)
ئه‌مه ده‌مه‌ته‌قێیه‌كه له نێوان كوڕه شوانێك و بێریێك له كاتی كوێستان و گه‌رمیان له شوێنێك به یه‌ك ده‌گه‌ن، مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و تێكه‌ڵاو ده‌بن. به قسه‌ی (حاجی ساڵح حه‌سه‌ن ئاكۆیی) بێت كه به‌شی زۆری ته‌مه‌نی خۆی به شوانی بردۆته سه‌ر، ئه‌و به‌سه‌رهاته له گه‌رده‌گه‌ردێ ڕواندزێ بووه.
كوڕه شوانه‌كه، كیژێك ده‌بینێت و به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێت:
مارم له بنه‌ی هه‌ریره
جه‌م جه‌مه‌م نان و شیره
ئه‌وه‌م قاتۆری . یره
كوره‌كه ئاماژه بۆ ده‌ستی ڕاست ده‌كات و نیشانه‌ی كیژه‌كه ده‌دات. كیژه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر به ته‌نز، وه‌ڵامی كوڕه شوانه‌كه ده‌داته‌وه:
مارم له بنه‌ی ڕواندزه
جه‌م جه‌مه‌م نان و گۆرمزه
ئه‌وه‌م قاتۆری . وزه
ئه‌ویش په‌نجه‌كانی هه‌ردوو ده‌ستی به شێوه‌ی بازنه‌ی پێشیانی شوانه‌كه ده‌دات.
ئه‌و كوڕ‌و كیژه، هی ڕه‌وه‌نده‌كانی هه‌ریر و ئه‌و ده‌ڤه‌ره بووینه، كه كۆچیان ده‌كرد، هه‌واریان له گه‌رده‌گه‌رد و بێرۆ و ڕووباری كاولۆكان هه‌ڵده‌دا، وه‌كوو پشووێك دوای سه‌رده‌كه‌وتن. ساڵانه ڕه‌وه‌نده‌كان كوێستان و گه‌رمیانیان ده‌كردن، ئه‌مه ئه‌و به‌لۆره‌یه بووه هیچ له‌گه‌ڵ ئیدیۆمه‌كه و شرۆڤه‌كردنی ئێوه ناهێته‌وه. ئه‌و جۆره ده‌مه‌ته‌قێیانه له نێوان، كوڕ و كچ له شیعری فۆلكلۆری كوردی زۆره و جنێو و ته‌نزیشی تێدایه.
په‌ندی66. ده‌ڵێت: (خۆ زه‌ویێ له‌علی خانێ نییه). ڕاستییه‌كه‌ی: (خۆ میراتێ له علی خانێ نییه). چونكه (عه‌بدوڵڵا پاشا)، هه‌موو میرات و سامان و زه‌وییه‌كانی ده‌شتی دیانا و هه‌ریری، بۆ (سه‌عید به‌گی) به‌جێ هێشتن، كه ئه‌ویش كوژرا، هه‌مووی بۆ ئیسماعیل به‌گی تاقانه مایه‌وه، كاتێ ئه‌ویش تیرۆر كرا، بۆ له‌علی خانێ و مسته‌فا ئاغا و ئه‌وانه به‌جێ ماوه. حكوومه‌تیش ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ندێكی داگرت و زوو زووش هه‌ندێك كه‌س په‌یدا ده‌بن و داوای ئه‌و به‌شه میراته ده‌كه‌ن.
په‌ندی492. ده‌ڵێت: (كلی له چاوێ مرۆیا كاتۆ) ڕاستییه‌كه‌ی: (كلی له چاوێ مردیا ئه‌كاتۆ).
له په‌ندی124. ده‌ڵێت: (صه‌ی خۆ لێ بدات، ئاوه‌گره بیت)، له په‌ندی 523. ده‌ڵێت: (صه‌ی هار)، له په‌ندی 737. ده‌ڵێت: (سه‌گ ساحێبی خۆ نه‌ناسیتۆ)، له په‌ندی 793. (كونه صه)، له په‌ندی 659. ده‌ڵێت: (هێسكا بشكێنن گو كسۆكی تێدانه). من ته‌نها قسه له سه‌ر وشه‌ی (صه، سه‌گ، كسۆك) ده‌كه‌م. ڕواندزی وشه‌ی (سه‌گ) به‌كار ناهێنن، وشه‌ی (كسۆك) یان (سه) نه‌ك (صه)، نازانم بۆچی به (ص) عه‌ربییتان نووسیوه، ((له كوردیدا پێویست به به‌كارهێنانی (ص) نییه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ وشه‌ی كوردیش وه‌ك ئاخاوتن هه‌بێت، وه‌كوو: صباح و صوبحی و صاڵح و پاص و چۆنده… له ده‌ربڕیندا له هه‌ندێك وشه‌دا ده‌نگی (س) بووه (ص)، وه‌كوو: صۆده و صه‌گ و صه‌ڵته‌نه‌ت و صه‌ڵه‌ته و صوڵتان و صاڵ… پێویسته هه‌موو ئه‌وانه، وه‌كوو(س) بنووسرێن و وه‌كوو ئه‌له‌فۆنی ده‌نگی (س) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.(7))) خو ئه‌گه‌ر بڵێین (سه) كێشه نییه. له ساغكردنه‌وه‌ی وشه‌كان زۆر جار ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت وشه‌كان ده‌گۆرن، یان به شێوه‌ی زمانی نووسین ده‌ڵێن.
له په‌ندی 312. ده‌ڵێت: (ژنێ ئه‌گه مێرد به‌درێ نه‌بی، قونێ له به نانی دینی و ئه‌با) و له په‌ندی دواتر ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر پیاو هه‌نجه‌تی به ژنێ گرت، ئه‌رێ له به‌ر نانی قونا داوێی). ئه‌و دوو په‌نده پێچه‌وانه‌ی یه‌كن و جارێك بۆ هه‌نجه‌تی پیاو، جارێك بۆ هه‌نجه‌تی ژن، من ناڵێم، ئه‌وی هی ئێوه هه‌ڵه‌یه، له په‌ندی دووه‌م (له به‌ر نانی قونا داوێی). بۆ زانییاری قوون ناهاویشترێت، به‌ڵكوو باده‌درێت, زیاتر ئه‌وه‌ی من بیستوومه و ئه‌وه‌یه: (خه‌سوێ كه‌یف به بووكێ نه‌ده‌هات، ده‌یگۆ قوونا له‌به‌ر نانی باده‌دا). ئه‌م په‌نده ڕه‌نگه بۆ هه‌ردووكی سه‌ره‌ووه گونجاوتر بێت.
زۆر په‌ندی تر هه‌یه له ڕووی نووسینه‌وه یان له ڕووی لێكدانه‌وه‌ی ماناكانیان كه‌موكورتی تێدایه.
شه‌شه‌م: له دوا لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه نوسراوه: (جه‌واد محه‌مه‌د نه‌ورۆز، له دایكبووی ساڵی 1963) ڕاستیه‌كه‌ی: (جه‌واد ساڵح نه‌ورۆزه، باوكی ناوی محه‌مه‌د نییه، ساڵی له دایكبوونی بریتییه له 1957)(8).
حه‌وته‌م: ئه‌و وشانه ده‌بێت لێكدراو بن، نه‌ك به جیا بنووسرێن، یان بۆشایی له نێوانیاندا هه‌بێت:
شیر پیس : شیرپیس
ده‌ست دۆ: ده‌ستدۆ
لاق تیرۆك: لاقتیرۆك
چاومه‌له بۆق: چاو به‌له بۆق، نه‌ك مه‌له بۆق!
پشیله‌ی حه‌فت ڕۆح: پشیله‌ی حه‌فتڕۆح
ڕدێن جوو: ڕدێنجوو
بنه پیتۆر: بنه‌پیتۆر
كه‌پ زورنا: كه‌پزوڕنا
پێ ڕه‌ش: پێڕه‌ش
وه‌جاغ كۆر: وه‌جاغكۆر
بابان كۆر: بابانكۆر
قوون فره: قوونفره
كدو شامی : كدوشامی
قوونكه جێسك: قوونكه‌جێسك
بێ ودم: بێودم
پێ حه‌به‌ش: پێحه‌به‌ش
پێ پان: پێپان
داوێن پیس: داوێنپیس
زۆر وشه‌ی تریش به‌م شێوه‌یه به‌رچاو ده‌كه‌ون و له ئیدیۆمه‌كانیش زۆر وشه پێكه‌وه نووساون.
هه‌شته‌م: په‌ندی 295 و 396 دووباره‌یه (بووه گێره‌ی ئۆمه‌ره كۆری).
نۆیه‌م: هه‌ندێك وشه هه‌یه له ڕووی نووسین و هه‌ڵه‌ی تایپ و هه‌تا خاڵبه‌ندیش زۆر كه‌موكورتی تێدایه، واته هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌چن و رێزمانی وخاڵبه‌ندی. له كاتێكدا، له به‌رگی كتێبه‌كه نووسراوه، سێ كه‌س هه‌ڵه‌چنی بۆ كردووه، یه‌كێكیان خۆی خاوه‌نی كتێبی خاڵبه‌ندییه، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌زموونی هه‌یه، بۆیه نه‌ده‌كرا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه ڕووبدات. له خواره‌وه ئه‌و وشانه‌م ده‌ستنیشان كردوون، به‌ڵكو بۆ كتێبیی (pdf)، یان بۆ چاپی داهاتوو هه‌ڵه‌كان ڕاستبكه‌نه‌وه.
پ10. هه‌ڵه و نه‌نگی و ناته‌وایی: لێره‌دا وشه‌ی(نه‌نگی) واته شه‌رم، ده‌بوایه (له‌نگی) نووسرابوایه واته ناته‌واویی.
پ 29. ده‌خه‌نه ده‌خه‌ڕوو: ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پ 35. كه له كوردیدا، ئه‌و (كه)یه، زیاده.
پ 5. سروستی: سروشتی.
پ65. سوپاسگوزران: سوپاسگوزارن.
پ 65. په‌شمانی: په‌شیمانی.
پ66. مراتگری: میراتگری.
پ70. قه‌سه: قسه.
پ91. له گه‌ڵی ده‌ڕۆن: له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆن. به هۆی لێكجیاكردنه‌وه‌ی ( له، گه‌ڵی) ئه‌م ڕسته‌یه وه‌ك جنێو لێهاتووه.
پ92. به‌ڕسته‌وخۆ: به‌ڕاسته‌وخۆ.
پ97. به هیچ شتێك ڕازی نین، له نێوان دوو بژارده‌شدا به هیچیان ڕازی نین. كه وتت به هیچ ڕازی نین، كه‌واته ڕسته‌ی ( له‌نێوان دوو بژارده به هیچیان ڕازی نین)زیاده.
پ 116. ڕحه‌ته: ڕه‌حه‌ته.
پ120. سه‌ركه‌و توو: سه‌ركه‌وتوو.
پ126. گفتگۆی: گفتوگۆی.
پ146. پێوه‌ر پێوه‌ر نییه. پێوه‌رێك زیاده.
پ150. به‌غداێش: به‌غدایێش.
پ154. نا ڕحه‌تن : ناڕه‌حه‌تن.
پ158. هه‌ڵسوكه‌تیان: هه‌ڵسوكه‌وتیان.
پ170. پێیوانه‌یه‌كی: پێوانه‌یه‌كی.
پ176. هاته‌ووه: هاتووه.
پ177. بارامبه‌ر: به‌رامبه‌ر، به‌رانبه‌ر.
پ191. قازانیان: قازانجیان.
پ192. ناگونێن: ناگونجێن.
پ205. هه‌ڵسووكه‌وت: هه‌ڵسوكه‌وت.
پ220. بزنی گڕ و: بزنی گڕوو.
پ221. پێی ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: وشه‌ی (پێی)ی یه‌كه‌م زیاده.
پ227. كاركردن زۆر كه‌سێك: كاركردنی زۆری كه‌سێك.
پ228. دوایان: داوایان.
پ249. خواردێك: خواردنێك.
پ252. له ده‌نیشتن و كوڕ: له دانیشتن و كۆڕ.
پ255. هه‌ڵدژبێرێت: هه‌ڵده‌بژێرێت.
پ262. ناهێڵنێنه‌وه: ناهێڵنه‌وه.
پ285. ئامۆژژگارییه: ئامۆژگارییه.
پ293. ده‌وسڕێن: ده‌سوڕێن.
پ300. سوژن: سووژن. له په‌ندی 590. سووژن: سوژن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كێشه‌یه، هی دوو (وو) ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌مان ده‌بێته‌و. به ڕای خۆم بۆ هه‌ندێك وشه له ڕووی واتاوه كێشه دروست ناكات، وه‌كوو(سوژن و سووژن)، به‌ڵام بۆ هه‌ندێكی تر هه‌ڵه‌ی مانای لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌م كتێبه، ئه‌م وشانه‌ش به‌رچاو ده‌كه‌ون. وه‌كوو: (شو: شوو، قوت: قووت، توڕه، تووڕه، قون: قوون … هتد.) ماناكه‌یان ده‌گۆڕێت به هۆی زیاد و كه‌می پیتێك.
پ312. نزیی یه‌كترن: نزیكی یه‌كترن.
پ318. زیاده‌ڕوه‌ییه: زیاده‌ڕه‌وییه.
پ341. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی خۆی، (كه) زیاده.
پ343. تفتی ناو ده‌میان: تفی ناو ده‌میان. بڕوانه (تفت و تف)، چه‌ن مانای وشه‌كه‌ی گۆڕیووه.
پ351. ڕووحگه‌وره‌یی: ڕۆحگه‌وره‌یی، ڕوحگه‌وره‌یی.
هاته هاتێ به‌رازی: هاته هاتێ به‌زاری.
پ361. به‌رژه‌وندی: به‌رژه‌وه‌ندی.
پ365. برینج: برنج.
پ365. كه‌رێ یان: كه‌رێیان.
پ377. زانروه: زانراوه.
پ400. ئه‌كسانه: ئه‌و كه‌سانه.
پ419. كه كه‌تونه‌ته: كه‌وتونه‌ته.
ڕیبواران: ڕێبواران.
پ431. هه‌لۆسكه‌وت: هه‌ڵسوكه‌وت.
مامه‌ڵ: مامه‌ڵه.
پ436. بۆ ئاو‌و: بۆ ئاو.
پ442. ساحبه: ساحێبه.
پ447. ده‌یبنی: ده‌یبینی.
پ452. دوست: دۆست.
پ462. داچروو: دارچروو.
پ468. ئاڕه‌سته: ئاڕاسته.
پ472. ده‌وڵمه‌ند: ده‌وڵه‌مه‌ند.
پ475. پیاوتیان: پیاوه‌تیان.
هێله: هێلكه.
پ574. كونه فره: قوون فره.
پ583. كه‌سێكه‌كه‌دا: كه‌سێكدا.
پ585. ده‌ربڕنی: ده‌ربڕینی.
پ602. به ئاڕاسته: به‌و ئاڕاسته.
كه كه‌سه‌كه: (كه) زیاده.
كاریگه‌ریگه‌ر تره: كاریگه‌رتره.
پ605. تووش: تووشی.
پ607. ئامه‌ژه‌یه: ئاماژه‌یه.
پ608. گونهات ده‌گات: گوناهت ده‌گاتێ.
پ617. هه‌ل و ده‌رفته‌ێك: هه‌ڵ و ده‌رفه‌تێك.
پ621. نه بارن: نه باران.
پ624. به‌رنبه‌ر: به‌رامبه‌ر. وشه‌ی (به‌رانبه‌ر) دروستره!
پ640. قه‌ڵه و : قه‌ڵه‌و.
پ642. كه‌تۆته: كه‌وتۆته.
پ667. توانانی: توانای.
پ677. شه‌یان: شه‌یتان.
پ677. سستت: سست.
پ686. ئه‌ستمه: ئه‌سته‌مه.
پ699. ده‌سكه‌تێكیان: ده‌ستكه‌وتێكیان.
پ724. به‌ڵنیان: به‌ڵێنیان.
پ735. بزمان: ڕه‌نگه مه‌به‌ستی بزمار بێ، له‌گه‌ڵ قافیه په‌نده‌كه‌ش دێته‌وه!
پ790. چاو مه‌له بۆق: چاو به‌له‌بۆق. به‌ل: مانای فره و گه‌وره. مه‌به‌ستی مه‌له‌بۆق نییه، كه جۆرێكه له مه‌له‌وانی!
پ807. بێسه‌رووبه‌ر: بێسه‌روبه‌ر.
پ809. قۆڵ: مانای قۆڵی كراس دێت، باسك. نه‌وه‌ك كه ئێوه نووسیوتانه بۆ قۆڵایی. قووڵ: واته قۆڵایی.
پ819. زه‌یا: زه‌لیل.
پ845. قزه‌ون: قیزه‌وه‌ن.
پ857. نانی ئیلله‌لڵایێی، نانی ئیلاهییێ. ئیلایێ.
پ869. له‌ناو خه‌ڵیدا: له‌ناو خه‌ڵكی دا.
پ879. له‌و قورشیه‌ی: له‌و قوڕه‌ی.
پ921. سه به به‌ڵا: سه‌ر به‌به‌ڵا.
پ955. قازانێكیان: قازانجێكیان.
پ972. گفته: كفته.
پ976. هوڵده‌قورتێنن: هه‌ڵده‌قورتێنن.
پ992. نا ڕكییه: ناڕێكییه.
ده‌یه‌م: هه‌ڵه‌ی په‌ڕاوێزوكان
سماسل: سمایل ل17.
ئه‌سعد حدۆ: ئه‌سعه‌د عه‌دۆ.
(له‌علی خان له دوای مردنی كوڕه تاقانه‌كه‌ی خۆشی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، كۆچی دوایی كرد.) له‌علیخان له ساڵی 1968 كۆچی دوایی كردووه، ماوه‌یێكی زۆره، (35)ساڵ ده‌كات. ئه‌م ماوه‌یه‌ش كه‌م نییه به‌قه‌د ته‌مه‌نی كوڕه‌كه‌یه‌تی.
پێی ه وه‌ی: بێئه‌وه‌ی، ل21.
گوزه: گۆزه، ل27.
ته‌ڵاْ قێ: ته‌ڵاقی، ل70.
كه‌رترینی: كه‌رتڕینێ.
هه‌وارزی كه‌رترٍینێ: هه‌روازی كه‌رترینێ. ل135.
ئ ا كۆیان: ئاكۆیان. ل151.
ناحیه‌ی وه‌تێی: ناحیه‌ی وه‌رتێی. ل156
ڕه‌نگه زۆر وشه و گڕێ و شتی تر هه‌بێت، هه‌ڵه‌ی تێكه‌وتووه، من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ده‌ستنیانكردووه.
—————————————-
سه‌رچاوه‌كان:
- ئیدیۆم له زمانی كوردیدا، جه‌لال مه‌حمود عه‌لی، به‌غدا، 1982، ل16.
- هه‌مان سه‌رچاوه پێشوو. ل16
- فه‌رهه‌نگی ئیدیۆم له زمانی كوردیدا، عه‌بدولوه‌هاب كانه‌بی شه‌ریف، سلێمانی، 2005، ل5.
- په‌ندی كوردی، حه‌مید ڕه‌شاش، له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی، هه‌ولێر، 2020، ل7.
- ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌وروبه‌ری، هه‌ڵمه‌ت بایز، ڕێبوار عه‌بدوڵڵا، هێمن ڕه‌قیب، به‌رگی یه‌كه‌م، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كه‌لتووری، چاپی یه‌كه‌م، 2020.
- حه‌مه‌د قه‌دۆی موسڵ، داناز عه‌بولڕه‌حمان، دیپلۆماتیك مه‌گه‌زێن، 12/1/ 2019.
- ڕێنووسی خاڵبه‌ندی، د. هه‌ڵمه‌ت بایز، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كه‌لتووری/ زانكۆی سۆران، 2020، ل21_22.
- وه‌ستا ڕه‌جه‌ب چه‌كسازی بلیمه‌ت. جه‌واد ساڵح نه‌ورۆز، ساڵی یه‌كه‌م، 2018، ل 263.