
دره‌ختی كه‌تناوه له نێوان كاریكته‌ری زۆرباوی و حیكایتخوانی دۆنكیخۆتی… لێكۆڵینه‌وه: عه‌لی شێخ عومه‌ر
گه‌ر بوون پێكهاته‌ی چه‌ندین خودی له‌یه‌ك جیاكراوه بێ، له هاوكێشه‌یه‌كدا به پێداویستی په‌یوه‌ست بێ به ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خود، چۆن به چ ڕێگایه‌ك ده‌بێ منی بكه‌ر، وه‌ك بوون ناته‌واوی خۆی پێ پڕِبكاته‌وه، چه‌مكی پرسیارێ ئه‌نتۆلۆژی زیندووبكاته‌وه، بۆ په‌راوێز خراوین! په‌راوێزبوون چ واتایه‌كی هه‌یه! بۆ له دنیای به‌رده‌ستدا نه‌گه‌م به حه‌زو خه‌ونه‌كانم! بۆ ده‌بێ په‌نا به‌رم بۆ خه‌ون خه‌یاڵ! له دواجاردا ئایا ئاوێته‌بوونم، جێنیشێنبوونم له‌نێو ده‌قێكی فانتازی دا، ده‌توانێ ڕه‌گه‌زه‌كانی خه‌یاڵ، هه‌وێنی ئه‌فسانه و سیحرم له چوارچێوه‌یه‌كی گونجاو‌دا، بۆ بگێڕێته‌وه، له پێدراوه‌كانی ڕیالیزمی باو، دوورمبخاته‌وه، ڕۆچوون به‌م ئاراسته‌یه، ئایا باڵابوونی منه له نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی هونه‌ری، یان گێڕانه‌وه‌ی په‌خشان ئامێزه، ئاسه‌واری نه‌مری به‌دوای خۆیدا دێنێ، ئایا كه‌ناركه‌وتنی منه، یان جێهێشتنی نووسراوێكی ئۆتۆبایوگرافایی خه‌یاڵئامێزه، له‌دوای ناڕِۆشنی له چاره‌نووسی نادیاری من، له دوای حه‌وت ساڵ له‌ژێر دره‌ختێكدا ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌بێته ده‌قێكی ڕۆمان به‌نێوی “دره‌ختی كه‌تناوه”1 ئه‌مه ده‌نگێكی نه‌گووتراوی حیكایتخوانه، كه نووسه‌ری ڕۆمان “كه‌ریم كاكه” له پشتیه‌وه وه‌ستاوه، ڕۆمانی “دره‌ختی كه‌تناوه” ڕۆمانێكی” كه‌ریم كاكه”یه له ساڵی 2007 ی ز دا له لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لقی كه‌ركووك به ژماره 91 چاپكراوه، ئه‌م ڕۆمانه له سی‌وسێ پاژ پێكهاتووه، 238 لاپه‌ڕه‌ی مام ناوه‌نده، ئه‌م ڕۆمانه له رووی مانا و ده‌لاله‌ت و یوتوبی و فانتازیادا، توانیویه‌تی شوێنێ دیار له هزری وه‌رگردا فه‌راهه‌مبكات، تێڕوانینی جیاواز و پرسیار دروستبكات، هه‌روه‌ها وه‌ك خانه‌خۆیه‌ك، ده‌كرێ له نێوی ده‌قدا بژیت، هه‌ست به جووڵه‌و هه‌ناسه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان بكه‌یت، له ژانوژۆیان تێبگه‌یت، له مه‌ودایه‌كی ئێستێتیكی دا، فره ده‌نگی، بیركردنه‌وه و گومان، لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر به‌دی بكه‌یت، به هیچ شێویه‌ك زاڵبوونی ڕای نووسه‌ر له‌سه‌ر حیكایتخوان نابینین، ئاماژه‌ی ناساندنی بزاوتی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك بابه‌تێكی مێژوو بوونی هه‌یه، زۆر به ڕاشكاوانه بێ زۆر له‌خۆكردن، له ناوكۆی لێكه‌وته‌كانیدا، ڕاساندنی كه‌سه‌رو به‌ركه‌وتن له‌ته‌ك ده‌رگیره‌كانی ده‌قدا ده‌كات، ئایا نووسه‌ر تا چ ئاستێ له ڕێگای گێڕانه‌وه‌دا به‌ركه‌ماڵ بووه له دۆزینه‌وه‌و ناساندنی شوێن، ده‌رخستنی گرێچن، ڕێكخستنی ڕووداوه‌كان و گرێدانی به ئه‌فسانه‌وه ئاماژه به‌ڕوویه‌كی هه‌قیقه‌ت ده‌دات، له ده‌روازه‌ی ئاوه‌زو بیركردنه‌وه، به‌گڕخستنی خه‌یاڵدا، تا ڕاده‌یه‌كی باش سه‌رنجی وه‌رگر به نه‌پچڕاندنی كرده‌ی خوێندنه‌وه‌وه په‌یوه‌ستكردووه، هه‌ڵسانگاندنێ نوێ، ده‌رخه‌ی ئاوێته‌بوونی وه‌رگرن، هه‌ماهه‌نگن له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان هه‌قیقه‌ت و هونه‌ردا، له‌گه‌ڵ ده‌روشاندنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی فانتازیا، پاشینه‌ی هێماو ده‌لاله‌ت شان به‌شان له‌گه‌ڵ كرده‌ی گێڕانه‌وه‌دا شۆڕده‌بنه‌وه بۆ نێو ناخی هه‌ست و نه‌ستی یه‌كبه‌یكی كاره‌كته‌ره‌كان، ده‌ڵێیت له نزیكه‌وه ده‌یانناسیت، له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیت، به تایبه‌تی پیری به‌فر و هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیاندا كردووه، به كه‌م و زۆر باسیان لێوه‌ده‌كات، وه‌ك گوڵناز، ئه‌ستێ، مێرێ، فه‌تانه، مه‌ستانه، سه‌حر و بێرێ، هه‌روه‌ها حیكایتخوان باس له سێكوچكه‌ی خۆی و مه‌ریه‌م و كوره چاو كه‌سكه‌كه وكاریگه‌ری په‌نجه خوار ده‌كات، ئاماژه به چه‌ندین كاره‌كته‌ری لاوه‌كی ده‌كات، ڕۆمانه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات، كاتێ حیكایتخوان له گرته‌یه‌كدا، پێ له‌وه ده‌نێت، زۆر نییه پیری به‌فری ناسیبێت، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكدا پیری به‌فر باسی گۆڕی باپیره گه‌وره‌ی بۆ ده‌كات كه تا ئێستا به پێوه ماوه‌ته‌وه، ناوی گه‌نجۆیه، كاتی خۆی هه‌موو خه‌ڵكی گوند دێنه سه‌ر ئاینی نوێ، هه‌رچه‌نده چه‌تۆی كوڕیشیی تاقانه‌یه، دێته سه‌ر ئاینی نوێ، به‌ڵام ئه‌م له‌سه‌ر ئاینی خۆی ده‌مێنێ، پیری به‌فر به یانزه پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر گه‌نجۆ، حیكایتخوان، له هه‌ر دیمانه‌یك و دانشتنێك پرسیارده‌كات، پیری به‌فر وه‌ڵام ته‌واوده‌كات، ناكات، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جارێكدا، باسی به‌سه‌رهات و حیكایه‌تێكی بۆ ده‌كات، یه‌ك له‌و باسانه، باسی بیره‌وه‌ری و مێژوویه‌كی بۆ ده‌كات، كه به‌ركه‌وتنی له ته‌كیدا هه‌بووه، باسی دوو شوێنی نهێنی فانتازی ده‌كات، كه خۆی ئه‌زموونی كردووه، كه‌شفی كردووه، یه‌كیان دره‌ختی ئافره‌تانه، ئه‌وی تر دۆندی پاڕانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی سێیه‌م پیری به‌فر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، جێگاكه‌ی به نادیاری ده‌مێنێته‌وه، تا حیكایتخوان خۆی ده‌یدۆزێته‌وه، دارگوێزێكه، حیكایتخوان ناوی داری وشه‌ی لێده‌نێت، له‌بن ئه‌و داره له‌گه‌ڵ جگه‌ره، چا و قاوه، ئیلهامی بۆ دێ به‌سه‌رهاته‌كان ده‌نووسێته‌وه، یه‌ك له‌و به‌سه‌رهاتانه باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ریه‌م له‌گه‌ڵ چاوكه‌سك دا ده‌كات، كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه چیی ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیدا چیی لێده‌كه‌وێته‌وه، ڕۆڵی په‌نجه‌خواری هاوڕێی له دابه‌شكردن و له گرێدانی ڕووداوه‌كان، چیی ده‌بێ چ كه‌تنیك ده‌خاته‌وه، چ كاریگه‌ه‌ریه‌ك له‌سه‌ر حیكایتخوان به‌جێده‌هێڵێـت چیی به ئێمه‌ی وه‌رگر ده‌ڵێت، چۆن بیری لێده‌كه‌ینه‌وه.
ڕه‌هه‌نده‌كانی شوێن
گوندی كه‌تناوه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له ئێستای گێڕانه‌وه‌دا، پیری به‌فر نێره‌رێكه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی حیكایتخوان ده‌داته‌وه، له ڕووی شوێنه‌وه باس له پابه‌ندبوونی به خاك و نیشتیمانه‌وه ده‌كات، له ده‌سپێكی مێژووییه‌وه پێیدا دێت، له پێش هاتنی ئاینی نوێیه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مان هه‌ر لێره‌دا بوونه، لێره له ڕووی زمانه‌وانیه‌وه، پێداگریی ناسنامه‌ی شوێنێك هه‌ڵده‌گرێ، درێژده‌بێته‌وه بۆ ئێستای گێڕانه‌وه، گه‌رمێژوو په‌یوه‌ندی میلله‌تێك هه‌ڵنه‌گرێ به ڕووداو، كاره‌سات، به‌رگری، هزری مانه‌وه و كارتێكردن، ئه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی پیری به‌فر ده‌توانێ هه‌ڵیبگرێ، كه مێژوو به یانزه پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر گه‌نجۆی باپیره گه‌وره‌ی، ئاماژه‌كردن به كێلی گۆڕی باپیره گه‌وره‌ی كه تا ئێستا هه‌ر به‌پێوه ماوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاسته‌كانی گێڕانه‌وه‌دا هه‌ڵبژاردنی شوێن و شوێنكات، مانا، ئاوه‌ز و دلاله‌ت هه‌ڵده‌گرێت، ده‌كرێ چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێ، چۆن بیره‌وه‌ری پرۆژه‌یه‌كه له دوای مردنه‌وه نه‌بێت نایه‌ته دی، مانه‌وه‌ی كێلی ئه‌و گۆڕه‌ش له گۆڕستانێكی وێرانبوو، لای پیری به‌فر پرۆژه‌یه‌كه، له كرده‌ی گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری خۆی دا، ژێده‌رێكی ئیلهام به‌خشه، گوندی كه‌تناوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌زانراوانه‌یه كه بۆ ته‌واوكردن و نووسینی ده‌ستنووسی ڕۆمانه‌كه‌ی، حیكایتخوان هه‌میشه داگه‌ڕانی بۆ ده‌كات، به دیوێكی دیكه‌دا ده‌كرێ ئێمه‌ی وه‌رگر، له‌نێوان مانه‌وه‌ی كێلی گۆڕه‌كه‌و له‌گه‌ڵ ناوی خاوه‌ن گۆره‌كه په‌یوه‌ندیه‌ك بدۆزینه‌وه، واتا له‌گه‌ڵ گه‌نجۆ به پێی گێڕانه‌وه‌كانی پیری به‌فر، كه به تاق و ته‌نیا ڕاده‌ستی ئاینی نوێ نه‌بووه، پێداگری و سووربوونی له‌سه‌ر پرینسیپی ئاین و تێڕوانینی خۆی كردووه، جیابوونه‌وه‌ی له‌وانی تر مانایه‌كی جیاواز به ژیان و مردنه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت، هه‌ستی بوونایه‌تی له‌و ساته‌وه‌خته‌وه ده‌سبه‌رده‌بێت كه هاودژبوونێك نه‌ك له مانای ژیان به‌ڵكو له مردنیشدا، ڕه‌نگده‌داته‌وه، ئاسه‌وارێ جیاواز له‌پاش خۆی به‌جێده‌هێڵێت، پرینسیپی سووربوون، مانه‌وه و ڕاده‌ستنه‌بوون شوێنه‌وارێ بۆ مێژوو ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ڕاده‌ستبوون، ئاینیان گۆڕی، شوێنیان له گۆڕستانه‌كه‌دا نابینین، به چه‌تۆی تاقه كوڕه‌كه‌شیه‌وه كه ڕاده‌ستی ئاینی نوێبوو، بۆیه ده‌بینین، سه‌رجه‌م گۆڕه‌كان وێرانبوو، ته‌نیا یه‌ك گۆڕ گه‌واهی مێژوویه‌كه، له شوێن و داكه‌وته‌كانی ئه‌و گۆڕستانه، له نیشتیمانێك دا ماوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌و ڕۆژه مێژووی سه‌رفرازی نیشتیمان له گۆڕنرا! یان به ئاراسته‌یه‌كی دیكه، گۆڕا بۆ چوارچێوه‌ی به‌رگری، ئایا ئه‌و ڕۆژه شۆخی نیشتیمان كۆتاییهات، گه‌نجۆ وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌ر له‌و قاڵبه خێڵایه‌تییه‌دا، مراندی، ئه‌وی له ئێستای گێڕانه‌ودا به نه‌مری ماوه‌ته‌وه، كێلی خه‌ونێكه نه‌هاته دی، نه‌وه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌یه‌تی، كه پیری به‌فره، نه‌وی چه‌تۆیه، خه‌ڵكی گونده، چه‌تۆ جگه له‌وه‌ی ناوی كه‌سێكه، له‌هه‌مان كاتدا، ده‌كرێ وه‌ك ئاوه‌ڵناوێ وه‌ریگرین، كه خه‌سڵه‌تی ئازایه‌تی ده‌به‌خشێت، چه‌تۆی بێ پرینسیپ، وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌وانیتر كه له ئاینی باوباپیرانی لایدا، له دوای ئازایه‌تی و هه‌ستكردنی به كه‌رتبوونی شوێن و غه‌ریزه‌ی مانه‌وه و مردن، نامۆبوونی خود له‌ته‌ك بابه‌ت، داپچڕانی یه‌كبوونیان، كت ومت وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كه ناتوانن مێژووی خۆیان بنووسن، گۆڕانكاری له چاره‌نووسی خۆیان دا بكه‌ن، ئازان شه‌ری به‌رگریان زۆركردوه، به‌ڵام ئه‌مانه وه‌ك ڕووداو ماونه‌ته‌وه، نه‌یان توانیوه گۆڕانكاری له‌نێو مێژوودا بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك گۆرستانه‌كه به وێرانی ماوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئه‌م گونده دووسه‌د كه‌سن، حه‌ڤده ماڵه، سه‌ر به هیچ شوێنێك نییه، له ڕووی مێژووه‌وه له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی، ئه‌سته‌مبووڵ، تاران، به‌غدا، كۆنتره، كه‌ریم كاكه‌ی ڕۆمانووس زۆر به ووردی به تۆبۆگرافیانه، ڕووماڵی شوێنه‌كانی كردووه، هه‌ر له ماڵ، رووبار، جۆگه، هه‌ردو دۆڵ و شوێنی چیاكان، دار‌و به‌ردو ته‌نانه‌ت وه‌رزه‌كانیش سیمبولێكن له نێو كاره‌كته‌ره‌كاندا ده‌ره‌وشاندنه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م شوێنه گشتییه، خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی سێ لای سێگۆشه‌یه‌كه، له سێ لاوه، سێ ڕێگای لێده‌بێته‌وه، به ئاراسته‌ی باكوور ڕێك ده‌چێته نێو ئه‌سته‌مبووڵ، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌چێته تاران، به‌ره‌و خوار له به‌غدای، له ئاست دوور‌و نزیكی مه‌وداكانی، هه‌ر سێكیان به پێوه‌ری بڕینی شوێنكات، به مانگ و هه‌فته و ڕۆژ یه‌كسانن، پۆلینكردنی مه‌ودای شوێن به كرده‌ی شوێنكاته‌وه، پێدزێكه، گرێدانێكه، به ڕووداوه‌وه به‌ستراوه، په‌یوه‌ندی به جووڵاندنه‌وه و خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كان هه‌یه، پێوانی كات له پێدراوه‌كانی شوێن دا، به ڕێژه‌ی جیاواز كاریگه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان جێگیرده‌كات، له ڕێگای شوێنه‌وه ده‌كرێ باری ده‌روونی و تێڕوانین و گۆشه‌نیگایان دیاریبكات، سێبه‌ری ڕووداوه‌كان به پێی جووڵه‌ی كه‌سه‌كان له شوێنكاتدا ئاسه‌واری نه‌خشه‌یه‌ك له شوێندا به‌جێده‌هێڵێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی تۆخده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تانی كه‌تناوه وه‌ك شوێن كاریگه‌ری پێگه‌ی جوگرافی ته‌نراوه به سێ ڕێگاوه، به سێ كه‌لتوور، به سێ میلله‌ت و به سێ بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی جیاواز، به‌م هۆیه‌وه، ناو و شووناسێ جێگیری نییه، هه‌ر كه‌سێ دێت ناوێكی لێده‌نێت، حیكایتخوان، كه ده‌نگی دووه‌می نووسه‌ره، به كه‌تناوه ده‌یناسێ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناو له شوێن، كردنی به ناشوێن، باكڕاوندی گومانێ فه‌راهه‌مده‌كات، نه له‌ئێستای گێڕانه‌وه‌دا، نه له ڕابردوویشدا سه‌قامگیری تێدا به‌رجه‌سته نابێت، به پێی گێڕانه‌وه‌كانی پیری به‌فر، به درێژایی مێژوو، له ژێر كاریگه‌ری فاكته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌دا، له ناوه‌وه‌دا سیما سروشتییه‌كانی سه‌قامگیری له ناو شوێن دا تێكشكاندووه، هه‌ر له په‌له‌مار، هێرشبردن، سووتاندن، ماڵوێرانی، ئاسه‌واره‌كانی تۆپبارانكردن و تووندوتیژی جه‌نگه ناڕه‌واكان، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سه‌كان هه‌یه، جارێك ده‌كه‌ون، بۆ جارێكی تر كه هه‌ڵده‌سنه‌وه، ناگه‌نه كۆتا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مانه‌وه، هه‌رله‌و قاڵبه‌دا ده‌مێننه‌وه، بۆیه له ئێستادا، ئاینده‌یه‌ك به‌دی ناكه‌ن، ما‌نایان پێ ببخشێت، ناسنامه هه‌ڵگرن، له شوێنێكی سه‌ختی دووره‌ده‌ستن، له سێگۆشه‌یه‌كن، نه مه‌نفایه‌كی فه‌رمییه، نه نیشتیمانێكی ئازاده، خه‌ون و بیر‌و پلانی دواڕۆژیان پێ نییه، تا په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزه‌تیڤی پێوه‌ببه‌ستن، ناو‌و شووناس هه‌ڵگرن، مارك ئاوگه له شوێنێكدا ده‌ڵێت “جیاوازی شوێن و ناشوێن له‌وه‌دا ده‌بینێت، شوێن په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزیتیڤ و شوناسچێنی له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌رو هۆشیارییدا هه‌یه “2 به‌پێی پێدراوه‌كانی ده‌قی به‌رده‌ست دا، كه‌ریم كاكه له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، زیره‌كانه توانیویه‌تی ئاماژه به ره‌هه‌نده‌كانی ناشوێن بكات، یه‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنیدا، قه‌ربووی شوێنی ڕاسته‌قینه ده‌كات، به سێ شوێنی یوتۆبییه‌وه گرێده‌دات، وه‌ك دره‌ختی هاوینه، دۆندی پاڕانه‌وه و دره‌ختی وشه، كه شووناسی تاك به شوێن و ناسنامه‌وه پابه‌ندده‌كات، چاوپۆشین له شوێنی ڕاسته‌قینه، په‌نابردن بۆ شوێنی یوتۆبی، لادانێكی ئۆنتۆلۆجییه له زانراوێك، پرسیارێ نه‌مر له ناشوێندا ده‌كات داوای وه‌ڵام و شووناس ده‌كات، ناتوانێ له چوارچێوه‌یه‌كدا بیدۆزێته‌وه، سنووری بۆ دانێ، كاریگه‌ری ڕابردووی ئه‌م شوێنه جوگرافییه، كارێكی وا ده‌كات ناسنامه‌ی شوێن پێشهاتنی حیكایتخوان، به نه‌زانراوی بمێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌می حیكایتخوانیش ناتوانێ ناوی لێبنێت، ناو واتا شووناس ناسنامه، نه‌ك خه‌سڵه‌ت، كه‌تناوه خه‌سڵه‌تێكه، به مه‌به‌سته‌وه بێت یان بێ مه‌به‌ست بێت، شوێن ناو‌و ناسنامه‌ی لێسه‌نراوه، به خه‌سڵه‌ت ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌ی له دیاریكردنی سنووری جوگرافیای به‌رجه‌سته‌كراو دا، چیی هێشتووه‌ته‌وه بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی شوێن و ناوی ڕاسته‌قینه، چۆن وه‌ڵامی مێژوو ده‌داته‌وه، ناو داماڵراو نییه له جه‌سته، شوێن سڕینه‌وه‌و ئاسه‌واری ناو‌و شوێن، ڕێك دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕستانه ویرانه‌یه كه نه ناو‌و نه ئاسه‌واری گۆڕیان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هێڵی سووره، به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌ی ناوێكه مێژوویه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، كێلی گه‌نجۆیه، له كاروانی مێژوودا ناسنامه‌یه‌كی نه‌خوێندراوه، فه‌رامۆشكراوه، له بیره‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كیدا ماوه‌ته‌وه، جارجار پیری به‌فر باسیده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخ و كه‌سه‌ره، ماكی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وار و بێئاگای تاكه، په‌یوه‌ندی به ناو‌و شوێنه‌وه پچڕاوه، پێچه‌وانه‌ی هاونیشتمانیه، كه تا ئێسك لكاوه به نیشتیمانه‌وه، نامۆ نییه به شوێنه‌وه، ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی كه‌تناوه‌ی سه‌پاند، كردییه ناونیشانی ده‌سنووسه‌كه‌ی، له‌نێویدا به شێوازێكی ئۆتۆبایۆگرافیایی خه‌یاڵئامێز بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی و پیری به‌فرو كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی تێدا نووسی، كه‌سێكی هاوزمانه خوێنده‌واره، له باره‌گایه‌كه‌یدایه، به‌ناو چه‌كداره، ئێستا ساچمه له لاقی دایه، وازی له چه‌كداری هێناوه، هه‌ڵبژاردن و سه‌پاندنی ناوی كه‌تناوه، به‌ده‌ر نییه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی، چه‌ندین جار له‌نێو ده‌قی گێڕانه‌وه‌دا به‌ركه‌وتن له‌ته‌ك شوێن و ڕووداو‌و كه‌سه‌كاندا ده‌كات، هه‌ر جارێ به مه‌بستێ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بۆ نموونه “من دوعا گه‌رمه‌كانی دایكم بیرده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌تنێكم ده‌كرد”رۆمان ل81، “له دوایی بزربوونی من، مه‌ریه‌م ئه‌و كه‌تنه‌م لای كه‌س ناگێڕێته‌وه”رۆمان ل 132، “هه‌رچی هه‌یه به په‌نجه خواره‌كه‌ی بكه‌م ئه‌و كه‌تنه‌ی به من كرد”رۆمان ل 126 * چۆن حیكایتخوان ناپاكی له‌ته‌ك ناوی شوێندا ده‌كات، به‌ركه‌وتنی هه‌ندێ له كاره‌كته‌ره‌كانیش له شوێندا ناپاكی له‌ته‌ك ئه‌مدا ده‌كه‌ن، باكڕاوندی ئه‌م ناپاكییه واده‌كات ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی به نه‌زانراوی بمێنێته‌وه، به خه‌سڵه‌تێ، بناسرێنه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونه‌كانی خودی حیكایتخوانه‌وه هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش شوێن ئاوێنه ئاسا ڕووخساری كارێكته‌ره سه‌ركیه‌كانی ڕۆمانه‌كه هه‌ڵده‌گرێ ، ئه‌وانیش بێ ناون، به خه‌سڵه‌تی ڕوونكردنه‌وه ده‌ناسڕێنه‌وه، وه‌ك پیری به‌فر، حیكایتخوان به ساچمه له لاقیدایه ده‌ناسڕێته‌وه، په‌نجه‌خوار، كه له دواجاردا مه‌ریه‌م مێردی پێده‌كات، چاوكه‌سكه‌كه به ده‌نكی مه‌ریه‌م ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌ر یه‌ك له‌م كاره‌كته‌رانه له ناوكۆی ئه‌جیندای هاوكێشه‌یه‌كن، دڵنه‌وای به ڕه‌وتی ده‌قی خوێندراو ده‌به‌خشن، هه‌ر یه‌كێكیان تابلۆیه‌كه له وه‌رگیڕاوه‌كانی چه‌مكی كه‌تن، له پێدراوه‌كانی ده‌قی نووسراوی حیكایتخوان دا نیشتجێبوونه، بۆ نموونه پیری به‌فر له كه‌تنی چاوه‌ڕوانیدا, له پاییزه‌وه بۆ هاوین، واتا سێ وه‌رز به ته‌ماحی به‌هه‌شتێكی دنیایی به یوتۆبیای دره‌ختی هاوینه و دۆندی پاڕانه‌وه ڕایده‌گرێت، چاوكه‌سكه‌كه پیرۆزی مه‌ریه‌می دڵخوازی لێ زه‌وتده‌كات، له هه‌مان كاتدا، ئومێدێكی پێده‌به‌خشێت، به‌وه‌ی هه‌ندێ له پیرۆزیی مه‌ریه‌می به‌ركه‌وێت، په‌نجه خواره‌كه به غه‌یوری خۆی تا ئه‌م له‌سه‌ر ڕێگای پیرۆزی مه‌ریه‌م هه‌ڵكه‌نێ، به‌رده‌وام به خراپه ناوی مه‌ریه‌م ده‌هێنێ و برینداری ده‌كات، له ناوكۆی ده‌قدا، تابلۆیه‌ك له گومان وه‌رده‌گیرَِێت، جولیا كریستیڤا ده‌ڵێت”هه‌موو ده‌قێك بریتییه له تابلۆیه‌ك له وه‌رگێراوه‌كان”3، له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان دا، ئه‌م تابلۆیانه، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌تنه‌كانی حیكایتخوانن ، ڕه‌نگدانه‌وی كه‌تنه‌كان بنه‌مایه‌كی تر ده‌خاته سه‌ر بابه‌تی ڕووداوه‌كانی نێو شوێن و جه‌سته‌ی ناله‌بارو هه‌ست و نه‌ستی حیكایتخوان، به جۆرێك نه ناوی خۆیمان پێده‌ڵێت، نه ناوی ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وتنی ڕِاسته‌وخۆی له‌ته‌كیاندا هه‌یه، جگه له ناوی مه‌ریم نه‌بێت، ئه‌ویش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌ریه‌م، له ناجێگری خۆیدا ئاوێنه ئاسایه‌كه، له ناشوێنی دا نا مۆبوون، له گرته جیاوازه‌كانی گێڕانه‌وه‌دا، وێنه‌ی شكستی خۆی تێدا ده‌بینێ، هه‌ڵبه‌ت به‌هه‌مان تێڕوانینی چه‌مكی بێ ئومێدی شكستیه‌وه‌ش، نه‌گه‌یشتن به خه‌ونه‌كان، هاوته‌ریبیه‌كی هاوسۆزانه له‌ته‌ك ده‌ستبه‌رداربوونی ڕه‌هه‌نده‌كانی جێگری شوێن له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووخساری ناجێگیری مه‌ریه‌مدا به‌دیده‌كات، له ڕۆمانی نوێ‌دا له‌نێو نه‌زانراوه‌كانی ده‌قدا توانه‌وه‌ی ناو و ڕووخساری ئه‌وانه‌ی ناویان نه‌هاتووه، به چڕبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه گه‌ماڕۆدراون، ڕێگا ده‌كه‌نه‌وه بۆ كه‌ساندنی ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، بوونه‌ته ژێده‌رێك له نواندن و ڕێكخستنی بارودۆخێكی گواستنه‌وه له وێنه‌یه‌كه‌وه بۆ وێنه‌یه‌كی تر. .
نهێنی به‌هارو شكستی هاوینه
له‌ناوكۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی به كه‌سانی دیكه‌وه، به‌پێی ئه‌زموون، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌سڵه‌ته‌كانی پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی وه‌ك دالێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌دلوول، به پێچه‌وانه‌وه‌ش دروسته، ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به گوێره‌ی پێشهاته‌كانی ڕووداو ده‌جوڵێن، له دیمه‌نێكه‌وه ده‌چنه دیمه‌نێكی تر، له ئاست كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر شقڵی جیاواز، یان لێكچواندن وه‌رده‌گرن، به هه‌ندێ داگری ڕه‌نگه ده‌رگاكانی لادان وهه‌ڵخلیسكانیش له په‌یوه‌ندییه سروشتیكانی مرۆڤ دا ده‌سته‌به‌ربكات، قین و ئه‌وین ئاوێزانی یه‌كتربكات، هه‌ڵبه‌ت نه‌خشه‌ی جومگه‌كانی بنیادی كه‌سایه‌تی، بێ بنه‌ما له جوگرافیایی ده‌قدا نایته سه‌ر مێژووی ناساندنی كه‌سه‌كه‌وه، گه‌ر مانایه‌كی پێنه‌به‌خشێت، فیلیب هامۆن له شوێنێكدا ده‌ڵێت ” له میانه‌و ناكۆی ده‌قدا نه‌بێ كه‌سایه‌تی نه ژێده‌ر و نه مانای هه‌یه”4 گه‌ڕان به دوای مانادا، له دوای به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه كاریگه‌ری به‌شه به‌ربڵاوه‌كانی چه‌مكی زانین ڕاسته‌وخۆ بلكێنین به بارودۆخی ده‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان، ئه‌م كرده‌یه‌ش له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ده‌كرێنه‌وه، ئاڵۆزییه‌ك به خۆوه ده‌بینێ، به ستایلێكی بازنه‌یی هه‌وڵده‌ده‌ین، خوێندنه‌وه‌یه‌كی شاقوڵی بۆبكه‌ین، ته‌وه‌ری سێكسی وه‌ك لێكه‌وتێك بۆ بكه‌ینه ده‌ستبژێرێكی گونجاو، بارودۆخی كه‌سایه‌تی حیكایتخوان و ئاسته‌كانی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان، له ڕیچكه‌ی به‌ركه‌وتنی له‌ته‌ك ده‌وروبه‌ردا بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ ئاشكراكردنی ڕایه‌ڵه‌كانی نهێنی و له‌زه‌تی دۆزینه‌وه دژه‌وازه‌كانی، كه له نێوان پێوه‌رو جیابوونه‌وه‌دا، ده‌بنه هانده‌رێك بۆ ڕامكردنی په‌یوه‌ندییه‌ك، به حه‌سره‌ته‌كانی ئه‌وین و تێركردنی دواكانی جه‌سته‌وه گه‌مارۆدراون، به پێلێنانی كه‌سایه‌تی حیكایتخوان خۆی به مۆنۆلۆگ، گوزارشت له‌وه ده‌كات، به‌وه‌ی زووگوورتیه، له دنیای ژن‌دا هیچ ئه‌زموونێكی نییه، ئه‌وانه‌ی به‌زای ئه‌ون خه‌ریكه ده‌بنه باپیره، كه‌چی ئه‌میش هه‌روا ماوه‌ته‌وه، خالییه له تام و كامی مێینه، بێ مێنه ئاوێنه‌ی یاده‌ورییه‌كانی ته‌ڵخ و ناته‌واوه، له‌زه‌ته ناكات گه‌ر جوانییه‌كانی پیاوه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ مێنه‌دا نه‌بینێ، ده‌ترسێ نه‌گات به له‌زه‌تی ئه‌و نه‌هێنییه‌ی كه توانه‌وه‌ی ڕه‌نگی جه‌سته‌ی خۆی له ڕه‌نگی جه‌سته‌ی مێینه‌دا به‌دی نه‌كات، ئای له سیحری تێكه‌ڵبوونی ڕه‌نگه‌كان، ئای له مێینه‌و جوانییه‌كانی، به تایبه‌ت مه‌ریه‌م، كه به گوێره‌ی حیكایتخوان، گشت جوانی كیژانی دنیا له‌ودا ده‌بینێ، مه‌ریه‌م و شۆخییه‌كه‌ی بوونێكی هایدگه‌رییه، ئاوێنه‌یه‌كه خۆی تێدا ده‌بینێ، ماڵێكه چۆن ئه‌و تێدا نیشته‌جێبووه، ده‌یه‌وێت ئه‌میش تێدا نیشته‌جێبێت، باشله‌ر ده‌ڵێت”ده‌بینین وێنه‌كانی ماڵ، به دوو ئاراسته‌دا ده‌جوڵێته‌وه، به دیوێكدا ئه‌وان له‌ناو ئێمه‌دان، به دیوێكی تریشدا ئێمه له‌ناو ئه‌وانداین”5 به‌ڵام ئایا مه‌زنده‌و ویستی حیكایتخوان، به شێوازێكی ئه‌رێنی به پێی نه‌خشه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌م له چینه قووڵه‌كانی خه‌ون و بێئاگاییدا دایڕشتووه، ده‌جوڵێته‌وه، یان به‌ردی گوناهێك، ده‌بێته له‌مپه‌ڕێك تراژیدیایی شكاندنی ئاوێنه‌یه‌ك له‌خۆده‌گری، ئه‌می حیكایتخوان مه‌ریه‌می تێدا ده‌بینێ، چ كاره‌ساتێكه خۆی به قوربانیه‌ك ده‌بینێت، تاوانبار ئاسا سروشتی بوونایه‌تی خۆی، له لێكچواندنی سروشتی هاوێندا به‌دی ده‌كات، و ده‌ڵێت من پیاوێكی هاوینه‌م، وشك و برینگ، بێ هه‌وری مێینه‌و بارانی به یه‌كگه‌یشتن، گله‌یی و گازنده له مه‌ریه‌م ناكات، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ژنی دنیا غه‌دریان لێكردوه، هه‌ستكردن به‌م غه‌دره له ئێستاوه نییه، ڕابردوویه‌كی له مێژینه‌ی هه‌یه، گرێیه‌كه به نه‌مری ماوه‌ته‌وه، كاتی خۆی له پۆلی سێی ناوه‌ندی، مامۆستایه‌كی ژن وانه‌ی بیركاری پێ گووتووه، ڕێك سه‌یری ناوچه‌وانی كردوه پێی وتووه “هه‌ندێك سه‌روسیما هه‌یه هیچ ژنێ حه‌زی پێ ناكات” رۆمان ل 135،حیكایتخوان ده‌ڵێت كه‌س وه‌ك ئه‌و مامۆستایه منی نه‌ناسیه‌وه، واژووكردنی ئه‌م پێلێنانه، ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕاده‌ستبوونه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌هاری گه‌نجێنی، قۆناغی هه‌رزه‌كاری، پووكانه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستیی به‌رانبه‌ر به ڕه‌گه‌زی مێینه، ڕۆچوونه بۆ نێو وه‌رزی هاوینه، به نێو تین و گه‌رمای نامۆبوونی سێكسی، بازدانه له به‌هاری په‌یوه‌ندی دڵداری بۆ هاوینێ كه ناتوانێ، تیونییه‌تی ئاه وحه‌سره‌ته‌كانی به‌هاری دڵ بشكێنێ، هاوینێكی ته‌نیا، بێ‌ئومێد، بێبه‌شه له پاشخانی به‌هاری، وه‌رزیكی ناته‌واوه، بێ قۆناغ و دۆگمایه، هه‌ست به‌كه‌می ده‌كات، تا بڵێیت شه‌رمنه، ناتوانێ گوزارشت له دڵداری بكات، پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌ی مامۆستاكه‌ی كردووه‌ته ڤیزای مینبه‌رێك، به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه و سته‌ملێكردنی خۆی تێدا نوێده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی كه‌سێكی ئیسك قورسه، دڵگیر نییه، ئه‌م هه‌ستكردنه گیانێكی شه‌ڕانگێزو دڵره‌ق و خه‌سڵه‌تێكی هاوینه‌ی پێده‌به‌خشێت، پاڵنه‌رێكه په‌ی به ڕیگای سروشتی نابات، بیگه‌یه‌نێته مه‌به‌ست، ڕاسته‌وخۆ قه‌دبڕێكی میكانیكی ده‌گرێته‌به‌ر، له ڕقدا، زیاتر بیر له ده‌سكه‌وت و له‌زه‌تی جه‌سته‌یی ده‌كاته‌وه، وه‌ك له‌وه‌ی بیر له په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری بكاته‌وه، درككردنی به دڵه‌ڕاوكی و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری ڕاسته‌قینه، ده‌یخاته ژێر فشاری پرسیاره تێكشكێنه‌كانی خود، چ گوناهێكی كردووه، ڕه‌زای قورسه، له سێی ناوه‌ندییه‌وه، قوربانی ده‌سته‌واژه‌یه‌كه، وه‌ك تاوانبارێك خۆی ده‌بینێت، ناچێته دڵی ژنه‌وه، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ دنیایی سۆز‌و جوانی ژن، به لێبوردن، چاوپۆشین له ئێسك قورسی بكرێت، پیرۆزی به ده‌ستبهێنێ، بێ ترس، به ئومێده‌وه خۆی یه‌كلابكاته‌وه، بێته‌وه نێو ئامێزی كه‌سكی به‌هارانه، بێته لای مه‌ریه‌م، مه‌ریه‌م گوزارشت له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كات، كه له هاوینه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێشتر باوشێكه له سۆز، ده‌یگێڕێته‌وه بۆ به‌هاری چاوه سه‌وزه‌كانی، بۆ سروشتی په‌یوه‌ندیی دڵداری، كه له هه‌ر سێ ڕێسای ئایدلۆژیاو سایكۆلۆژیاو له دوا جاردا له‌ته‌ك سێكس دا كۆكن، به‌ڵام تێزی ئه‌م ڕێسا سروشتیه له‌ته‌ك په‌یوه‌ندی دڵداری عوزری دا یه‌كنایه‌ته‌وه، ئه‌ویش نه‌كرانه‌وه‌ی به‌هاره، نه‌بوونی سێكسه، داخران و قه‌تیس بوونی ده‌روونه، له‌نێو وه‌رزی نه‌بوونی و وشكه ساڵی هاوینه‌یه، هه‌ست و لاقه‌نه‌كردنی پیرۆزییه، مانه‌وه‌یه له‌نێو بێگه‌ردیدا، سه‌رسامبوونی به جوانی، ته‌قینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ئاوهانه، بچوككردنه‌وه‌ی خۆی وگه‌وره‌كردنی ئه‌وی دڵخواز، وای لێده‌كات ئه‌و به پێمێردێ پیرۆز، بێ سێكس سه‌یركات، ئایا بیركردنه‌وه له چه‌مكی جوانی ڕه‌ها له خود دا، مانای نه‌مرییه‌ك نابه‌خشێت كه كرده‌ی سێكس تێدا به تاوان هه‌ژماربكرێ، له هه‌مان كاتدا درزێك فه‌راهه‌مناكات له‌ته‌ك مردنی حه‌زو خولیای گه‌یشتن به كرده‌ی سێكسی، به‌جۆرێك له جۆره‌كان، جوانی په‌یوه‌ست ناكات به پاكدامێنی و بێگه‌ردی، گه‌ر له ئاستی بینین‌دا دوالیزمه‌ی ڕووه ئه‌رێنییه‌كی جوانی بێتاوانی بێت، ئه‌وا ڕووه نه‌رێنییه‌كی جوانی ناشرینی و هه‌ست به‌خشینه به تاوان، به گوناهبوون، ئافره‌ت په‌رستگایه‌كه شوێنی گونهكارو تاوانباری تێدا نابێته‌وه، به‌هارێكه شوێنی هاوینی تێدا نییه، پرسیارێكه ته‌نیا وه‌ڵامێكی تێدا نییه، گه‌ر زۆری بۆ بێنی هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دنیایی ده‌ره‌وه، یان بۆ ڕابردوویه‌ك، له ناسنامه‌ی وه‌رزێك دا، وه‌ك تاوانبار‌و گوناهبارێك ڕه‌نگ وبۆی داوه‌ته‌وه، خۆی به پیاوێكی هاوینه ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ش هاوشانه، یه‌كدێته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به دره‌ختی هاوینه، یان دره‌ختی ژنانه، ژنان له گه‌رماوه‌كه‌ی مێرێ بۆی ڕووت ده‌بنه‌وه، مه‌راقی ئه‌میش بینینی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌مه به ڕووت و قووتی، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی به‌هێزی مانه‌وه‌یه‌تی له كه‌تناوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه دان به‌خۆیدا ده‌گرێت، به ناچاری به‌رگه‌ی چاوه‌ڕوانی سێ وه‌رز ده‌كات، هه‌ر له پاییزی گه‌یشتنییه‌وه بۆ زستان، به‌هاری درێژ و ئینجا هاوینی مه‌به‌ست، ئه‌م كه ته‌مه‌نێكی به‌هاری له‌ده‌ستچووه، ڕقی له به‌هاره، جوانی سروشت له هاویندا ده‌بینێ، ئه‌م بینینه به‌دیوێكدا یه‌كدێته‌وه له‌ته‌ك پێكهاته‌ی وشك و برینگی بوونیدا، به‌دیوی سروشتیش دا، پارادۆكسێ له‌ته‌ك به‌هاری سه‌وزی دوور‌و درێژی كه‌تناوه دا، فه‌راهه‌مده‌كات، كه پره له گوڵ و گوڵزار، به دیویكی دیكه‌شدا له‌ته‌ك چاوسه‌وزه‌كه‌ی هاورێی دا، ئه‌م پارادۆكسه نوێ ده‌بێته‌وه، به كردار له‌ته‌ك مه‌ریه‌می چاوكه‌سكدا یه‌كدێته‌وه، به‌وه‌ی هه‌ردووكیان به جووته دوو بوونه‌وه‌ری به‌هارین “به چاوی خۆم له درزی به‌ردێكه‌وه دیتم، وا له ژێر براده‌ره چاو كه‌سكه‌كه‌م ڕاكشاوه ماچی ده‌كات، نازانم چیی دییكه‌یان ده‌كرد” ڕۆمان ل 76 ، ئه‌م بینینه، شاهیدی یه‌كه‌مه، له ناوه‌خوندا، بڕیارده‌دات، چیتر بینه‌ر نه‌بێت، له ساتی ڕوودانی گوناهه‌كه كه له‌وێبوو خۆی نه‌گرت، هه‌ڵهات، له ئاستێكدا هه‌قیقه‌تی كه‌سێكی به ده‌ستهێناوه، له مه‌زنده‌یدا نه‌بوو ئاوهانه بێت، له ئاستێكی دیكه‌دا له ڕاده‌ستبوون و په‌رتبوونی جه‌سته‌ی ئه‌و به‌هشته پیرۆزه هه‌ڵدێ كه ڕۆحی خسته نێو دۆزه‌خی دۆڕاندن، گه‌ڕاندییه‌وه بۆ هاوینی قاتی، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا، داڕمانی زه‌مینه‌ی پۆلینكردنی ڕه‌هه‌نده‌كانی سیحری خۆشه‌ویستی عوزرییه، سه‌ره‌تای خاڵی وه‌رچرخانه به‌رامبه‌ر به داكه‌وته سروشتیه‌كانی چه‌مكی سێكس، چاولێكردن و به ئاگاهاتنه‌وه‌ی باڵاڕۆی خوده له بیرۆكه‌یه‌كی جێگر، مه‌ریه‌مه‌كه‌ی جارانی تێدا نابینێ، ده‌ركردنه له به‌هشتی پاكدامێنی بۆ دۆزه‌خی سێكس، شۆكه، ڕاساندن و باوه‌ڕهێنان به‌و گرته‌یه، تێزی گووشارێكی چه‌واشه‌كاری هه‌ڵده‌گرێت، ته‌شه‌ره‌یه‌كه گیانی نه‌رسیسی زامارده‌كات، وه‌ك به‌رگری و په‌رچدانه‌وه‌یه‌ك، شێمانه‌ی په‌ڕگرتن له هه‌ردوو كاره‌كته‌ری ئه‌و گرته‌یه هه‌ڵده‌گرێت، كه نه‌یتوانی تا دوا ساته‌كان، منه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و له‌زه‌ته بكات، دوو بوونه‌وه‌ری به‌هاری نه‌یان توانی له نێوان ئه‌رێنی و نه‌رێنی دا جیاكاری بكه‌ن، له نێوان بێگه‌ردی و باجی ناپاكی دا، چاوكه‌سكی هاوڕێم و مه‌ریه‌م، به خودوخه‌دوه له به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو جه‌سته‌دا، حه‌زێك ده‌كوژن، ئه‌می بگێڕێره‌وه به ته‌ماشاكردنێكی پێدزییه‌وه حه‌زێك ده‌یكوژێت، تۆڵه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه، ئه‌م وه‌ك پیاوێكی هاوینه، ناتوانێ بگه‌ڕێته دواوه، به‌ر له دوو كه‌سی به‌هاریی بگرێت، به‌ر له مه‌ریه‌م و چاوكه‌سك بگرێت، به‌هار وه‌رزی دڵداری و جوان په‌رستییه، ئه‌م له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی په‌ككه‌وته‌یه، ساچمه له پێیه‌كانیدایه، له هاوینی ته‌نیایی بۆ به‌هاری ته‌بایی و جووتبوون، نه پێی په‌ڕینه‌وه، نه پێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه، ناتوانێ په‌یوه‌ندی دروستبكات، له كوێ جوانترین كچی دنیا به پیاوێك ڕازی ده‌بێت، كه خۆی دڵنیایه، هیچ كچێ حه‌ز له چروچاوی ناكات، ئای مه‌ریه‌م چۆن له دۆندی پاڕانه‌وه، له پیرۆزیییه‌و منت په‌ڕانه‌وه بۆ دوزه‌خی تۆڵه‌كردنه‌وه، ئه‌ی چ جێگۆڕكه‌یه‌كی كرد، ڕێڕه‌وه‌كانی سروشتی گه‌یشتنی له مێنه‌وه گواسته‌وه بۆ چاوكه‌سك، نازانێ چۆن بنه‌ماكانی په‌ڕگرتنی سێكسی، قه‌ربووی ڕایه‌ڵه‌كانی پیرۆزی ده‌كات، چ كه‌تنێكت به‌رپاكرد، ئه‌دی نازانی پیرۆزی، توندوتیژی و په‌ڕگرتنی به دواوه دێت، پیرۆزی تۆ نه‌بوایه، كه به ئاسانی ڕاده‌ستی چاوكه‌سكت كرد، من چیم دابوو له چاوكه‌سك، بۆ ئاشقی ده‌بووم، كه من نه‌گه‌م به تۆی مێینه، خۆ وه‌ك پیاوێك بۆ سه‌لماندنی بوونایه‌تی خۆم، ڕازیكردنی نه‌رسیسی بریندارم، ناچارم سیمای تۆ له‌ودا ببینم، ده‌توانم تۆڵه له‌و بكه‌مه‌وه، پیرۆزی تۆ بگێڕمه‌وه، چاوی بشكێنم، چاوشكاندنی ئه‌و، گێڕانه‌وه‌ی تۆیه بۆ من، ئاوڕدانه‌وه‌ی به‌هاره بۆ سه‌وزكردنی هاوین، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێزه‌یه كه هیچ كچێ حه‌ز له‌م جۆره پیاوه ناكات، به‌ڵام له‌م كه‌ینه‌و به‌ینه، ئه‌وی مه‌ریه‌م دای به چاو كه‌سك نه‌یدا به حیكایتخوان، كاتێ له گه‌ڕانه‌وه، ڕێگا به مه‌ریه‌م ده‌گرێت، پێی ده‌ڵێت “یه‌ك جار ئه‌وه له‌گه‌ڵ من بكه، له ته‌منم بیر له دره‌ختی هاوینه ناكه‌مه‌وه” ڕۆمان ل 75، له ڕه‌شبردنه‌وه‌ی پاكدامێنی مه‌ریه‌م هۆیه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی خۆی نادۆزێته‌وه، بۆیه هه‌وڵده‌دات خۆی له‌نێو ببات، پیری به‌فر به هاتنی وه‌رزی هاوین، به سه‌یركردنی ژنی ڕووت و قووتی دره‌ختی هاوینه، ساردی ده‌كاته‌وه، چاو كه‌سكه پێویستی به هاتنی هاوین و دره‌ختی هاوینه نییه، هه‌ردووكیان دوو كاره‌كته‌ری به‌هارین، به كردار كاری خۆی له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌مدا كردووه، پیرۆزی لێ وه‌رگرتووه، ڕه‌نگی یه‌كیان گرتووه، هاوشێوه بوونێك له‌چاو و لێوی مه‌ریه‌م و چاوكه‌سكدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، چاوكه‌سك ده‌كاته‌جێگره‌وه‌ی مه‌ریه‌م، چۆن له‌په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری دا، تاوان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئه‌شقی تاك لایه‌نی، لاسه‌نگی، شه‌رم و ڕه‌نگ په‌ڕینی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و شه‌رمه‌ی له به‌رابه‌ر مه‌ریه‌م دا، له ڕووخساری حیكایتخوان دا یه‌قی ده‌دایه‌وه، ئێستا له به‌رده‌م چاو كه‌سكدا، به هه‌مان شێوه یه‌ق ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ی ویستی له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م دا بیكات بۆی نه‌كرا، ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ته‌ك چاو كه‌سكدا بیكات، هه‌تا ده‌هات شوێنی مه‌ریه‌م له‌ق ده‌بوو، جێی چاوكه‌سك جێگیرده‌بوو، له شوێنێكدا به مۆنۆلۆگ ده‌ڵێت “من براده‌ره چاو كه‌سكه‌كه‌م به هی خۆم ده‌زانم حه‌زم نه‌ده‌كرد كه‌س لێی نزیك بێته‌وه”رۆمان ل 78، چاوكه‌سك هه‌ستی پێ كردبوو، تووخنی نه‌ده‌كه‌وت، ده‌ترسا ئه‌وی له ته‌ك مه‌ریه‌م كردی، هه‌مان شتی له‌گه‌ڵ بكرێ، گه‌ر مه‌ریه‌م له دنیایی مندا هێمایه‌ك بێ بۆ پاكدامێنی، ئیتر چۆن له پێناو هه‌ڵگرتنی گوناهه‌كانی، شكاندنی تابۆكانی خۆشنوودی، نه‌بم به عیسایه‌ك، له خاچ نه‌درێم، پیرۆزی و نه‌مری نه‌گێڕمه‌وه، دوانه‌ی پیرۆزی وگوناه له دژوابووندا، چ له‌مپه‌ڕێك له جیاوازی دووركه‌وتنه‌وه‌دا، به‌ده‌ستدێنێ، ئیترچۆن ته‌بایی و سڵاو و نزیكی له نێوانیاندا ده‌مێنێ، به چ ڕێسا‌و پێوه‌رێك، سڵاو له نێوان حیكایتخوان و چاو كه‌سكدا ده‌مێنی، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا لاقه‌ی بكرێ، لێی دوورده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه، شكستییه‌كی دیكه ده‌خاته سه‌ر خه‌مه‌كانی حیكایتخوان، ئه‌گه‌ركانی پاكبوونه‌وه، له گوناه به‌ر ته‌سكتر ده‌كاته‌وه، به ڕێره‌وی ڕووباره‌وه، چه‌ندین نامه بۆ مه‌ریه‌م ده‌نێڕێت، بێده‌نگی مه‌ریه‌م، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی وای لێده‌كات، په‌نا به‌رێ بۆ په‌لاندانان و تۆڵه‌كردنه‌وه له مه‌ریه‌م، كه‌شفكردنی ڕێگا و شوێنی دره‌ختی هاوینه، كاتێ ده‌مه‌و به‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، حه‌ره‌سه‌كه‌ی هاوڕێی په‌نجه‌خوار گومانی لێده‌كات، وا ده‌زانێ شه‌وخۆی به مه‌ریه‌م گه‌یاندووه، سه‌رسام ده‌بێت، باوه‌ڕ ناكات ” به‌ڕاست مه‌ریه‌م ئه‌وهایه ماچ ده‌داته هه‌موو كه‌سان بۆ هه‌موو كه‌سێ ڕاده‌كشێ به‌س له‌گه‌ڵ من و ئه‌و كوره له من به‌دبه‌ختتر ئه‌وهایه” ڕۆمان ل 120، ده‌رخه‌ی ناجێگیرییه‌ك، نه بوونی متمانه و گومانێك له تێڕوانینی حیكایتخوان دا به‌دی ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار گومان له تواناكانی خوی ده‌كات، نه‌گات به مه‌رامی خۆی، هه‌ر له ڕێگای خه‌یاڵه‌وه به مۆنۆلۆج چه‌نده‌ها ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌ریم دا ده‌كات، ناگات به ویسته‌كانی دڵی، دووه‌مجار گومان له پیری به‌فر ده‌كات، كاتێ باسی دره‌ختی هاوینه، یان دره‌ختی ژن و دۆندی پاڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، سێه‌مجار گومان له مه‌ریه‌مێك ده‌كات، كه به سێ مه‌ریه‌م ده‌یبینێ، مه‌ریه‌مێكی پاڵ به‌رده‌كه، له‌گه‌ڵ چاو كه‌سك دا بوو، شایه‌دی یه‌كه‌م بوو، به چاوی خۆی بینی، بوێری نه‌كرد تا كۆتای ته‌ماشای بكات، دووه‌م مه‌ریه‌می گریمانكراو بوو، په‌نجه‌خواری هاورێی ناساندی به خراپه باسی لێوه‌ده‌كات، سێیه‌م مه‌ریه‌مه‌كی به‌ر دڵی خۆی بوو، ئێستا چیبكات، چۆن گومان له ڕاستی جیاكاته‌وه، باوه‌ڕ ناكات، ئه‌مه مه‌ریه‌م بێت، له سه‌ره‌تادا، چاوكه‌سك له دواجاردا په‌نجه‌خوار، توانی كۆتایی به ڕۆڵی پاكدامێنی مه‌ریه‌م بێنێ، تێزی هاوكێشه‌یه‌كی دژوار بخوڵقێنێ، له‌ته‌ك تاواندا به‌ركه‌وتن بكات، پله‌و پایه‌ی پیرۆزی له موقه‌ده‌س، وه‌رگرێته‌وه، بازنه‌ی موقه‌ده‌س بشكێنێ به‌وه‌ی “هیچ سه‌نته‌رێكی موقه‌ده‌س نییه، بازنه‌یه‌ك به ده‌وری خۆیدا نه‌كێشێت” 6، له وێنگه‌ی حیكایتخوانه‌وه، مه‌ریه‌م سه‌نته‌ری پیرۆزی له موقه‌ده‌سه‌وه وه‌رگرتووه، له لێكه‌وته‌ی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه، د‌رك به ده‌رهاویشته‌ی چه‌ندین ململانی ده‌كات، به دیوێ، به چاره‌نووسه‌وه گرێیده‌دات، به دیوێكی تر، ئه‌م ململانییه شاراوه نییه، ململانی شوێنكات نییه، به‌ڵكو كێشه‌و برده‌ی پێدراوه‌كانی داكه‌وت و هه‌قیقه‌ته، داكه‌وتی په‌یوه‌ندی حیكایتخوانه به مه‌ریه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌قیقه‌تێ له نێوانیاندا ده‌وه‌ستێ، ئه‌ویش چاوكه‌سكی هاوڕیِیه‌تی، كه دنیای بێگه‌ردی له‌كه‌دار كرد، په‌نجه‌خواریش وه‌ك لێكه‌وتێ ده‌ركی، زیاتر بازنه‌ی ئابرووی مه‌ریه‌می پیسكرد، له دنیایی تۆله‌كردنه‌وه‌دا، هه‌وێنی كه‌تنیكی تری خۆشكرد، چاوكه‌سكی له ده‌ستچوو، به‌ڵام مه‌ریه‌م و په‌نجه‌خوار، هێشتا له‌به‌ر ده‌ستن، ماوه‌نه‌ته‌وه، یه‌كه‌م مه‌ریه‌م به زۆر ئیشی خۆمی له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌م، گه‌ر له‌زه‌تی جه‌سته، پیرۆزی نه‌دا پێم ده‌یكوژم، به‌ڵام كه پیرۆزی ده‌سنه‌كه‌وت، وه‌ك په‌رچه‌كردارێك، په‌له‌ماری په‌نجه‌خواری دا، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستوه‌شاندنیدا، په‌نجه خوار لێیهاته ده‌ست، تێر‌و پڕی لێدا، به‌زۆر له‌بن ده‌ستیان ده‌رهێنا، بۆ دووه‌مجار شكستی هێنا، جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ چاوكه‌سكدا بوو، ویستی به ڕێگای هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌وه چاوی بشكێنێ پیرۆزی مه‌ریه‌می لێ وه‌رگرێته‌وه، جاری دووه‌م ڕیچكه‌ی تووندوتیژی گرته‌به‌ر، ویستی ماف و پاكدامێنی مه‌ریه‌م بگێڕێته‌وه، لێره‌وه ده‌كرێ، ڕه‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان سێكس و تووندوتیژی دا بكه‌ین، له هه‌ر شوێنێ پێوه‌رێك نه‌بی بۆ سێكس، پێوه‌رێكیش نابێ بۆ توندوتیژی، گه‌ر سێكس له چوارچێوه‌ی مرۆڤ‌بوون‌دا، به‌هاو حورمه‌تی ڕۆحی له پشت نه‌بێ، بگۆردرێت بۆ ئامرازێكی بێ دڵ، بۆ كوشتن و دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووی ڕاگوزه‌ر، ئیتر چ جێگیرییه‌ك ده‌هێلێته‌وه بۆ پته‌وكردنی به هاكانی مرۆڤبوون و گیانی قوربانی و حیرس و خورپه‌كانی ئه‌وینداری، به‌ده‌ر له كرده‌ی ئه‌وینداری، له نێوان كور‌و كچدا چ هاوسه‌نگیه‌ك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ی چۆن شانازی لایه‌كیان نابێته هۆی سووككردنی لایه‌كه‌ی دیكه، پارادۆكس ئه‌نجام نادات، ئه‌م نادادوه‌رییه، جیاوازیه‌یی نێوان كور‌و كچ، ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌قی پرینسیپی له‌زه‌ته به‌رانبه‌ر به به‌هاو نرخ، ده‌سكه‌وت و بردنه‌وه‌ی لایه‌كه به‌رانبه‌ر به دۆراندنی ئه‌ویتره كه له كچدا خۆی نمایشده‌كات، بێ نرخكردنی سێكس، بێ نرخكردنی مرۆڤه، شكاندنی حه‌ز و له‌قكردنی پیرۆزی دیوه جوانه‌كه‌ی سروشته كه ئافره‌ته، ئایا مه‌ریه‌م وه‌ك ئافره‌تێك له كوێی سروشتی ناپاكیدایه، یاخود له كوێی پاكدامێنی و بێ تاوانیدایه، كاتێ حیكایتخوان وه‌ك بكه‌رێك چه‌مكی تێگه‌یشتن به ڕاستینه‌وه گرێده‌دات، به ڕێساكانی چۆنایه‌تی گه‌یشتن به یه‌قین، هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی خۆی له‌ته‌ك كه‌سایه‌تی مه‌ریه‌مدا هه‌ڵسه‌نگێنێ، له سایه‌ی سیمۆلۆژیای سۆز‌و چڕكردنه‌وه دا، ده‌یه‌وێت تواناكانی كار له بكه‌ره‌وه بگۆڕێت بۆ كردار، له ژێر جومگه‌كانی ئه‌م جیاكارییه‌ی گریماسه‌وه، ئه‌بێ له كوێدا، باوه‌ر به پاكی و ناپاكی مه‌ریه‌م بكات، كه به‌م جۆره ده‌كرێ پۆلینبكرێت ” یه‌كه‌م ڕاستینه یكسانه به ئه‌بێ، پێده‌چێ، دووه‌م نهێنی یه‌كسانه به ده‌بێ، پێناچی، سێیه‌م درۆ پێده‌چێ نابێ، چواره‌م به‌لارێبردن و چاو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن پێناچێ نابێ” 7 ئه‌م ئه‌گه‌رانه ده‌بنه هانده‌ری دزه‌كردن بۆ نێو ژیانی مه‌ریه‌م، له له‌زه‌تی دۆزینه‌وه‌ی زیندگی دا، قه‌ره‌بووی شتێكی ونبووی پێبكات، كه لای ڕه‌گه‌زی مێینه دا چه‌سپیووه، لای مه‌ریه‌میش شقڵیگرتووه، ئێسك قورسییه‌تی كه ناچێته دڵه‌وه، له پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی نهێنی ناخی مه‌ریه‌م بخوێنێته‌وه، ده‌بێ هێزی خۆی له ببینی نهێنی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌م دا ببینێ، خۆی ده‌رخات، ده‌بێ به‌ڵگه له‌سه‌ر بینینی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌م به ده‌ستبێنێ، وه‌ك دوا چه‌كی نه‌یارێك، یه‌كه‌م ده‌توانێ مه‌ریه‌می پێ بكوژێت، دووه‌م ده‌یه‌وێت به‌هاری په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری له دۆزه‌خی هاوینی دا كورتبكاته‌وه، به‌ده‌ر له خۆشه‌ویستی یه‌كسه‌ر بێته سه‌ر سێكس، مه‌ریه‌م كاری وای كرد وه‌رزه‌كانی به‌یكگه‌یشتنی تێكدا، په‌یوه‌ندی نێوان به‌هارو هاوینی پچڕاند، ئه‌وی ماوه‌ته‌وه هاوینی چاوه‌ڕوانییه، دره‌ختی هاوینه‌و حه‌مامی ژنانه، له دوای سێ وه‌رز له چاوه‌ڕوانی، بۆ دواجار گه‌یشته دوا خه‌ون، وه‌رزی چواره‌م، ئێستا له په‌نایه‌كه‌وه سه‌یری نێو حه‌مامی ژنان ده‌كات، له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دایه، وا مه‌ریه‌م به ڕووتی ده‌بینێ، به‌رگه ناگرێت ته‌ماشای كامیان بكات، هه‌موو جوانن، مه‌مك، ڕان، سمت، یه‌ك موویان پێوه نییه، ته‌نیا یه‌ك دوانیان نه‌بێ، یه‌ك له‌وان مه‌ریه‌م بوو، ناوگه‌ڵی پربوو له موو، سه‌یری ئه‌و مه‌مكه توند‌و تۆڵه بكه، بڕواناكه‌م ده‌ستی كه‌سی به‌ركه‌وتبێ، براده‌ره په‌نجه خواره‌كه‌م درۆیكرد، چاوی منیش به هه‌مان شێوه درۆیكرد، ئه‌و ژنه‌ی بن براده‌ره چاو كه‌سكه‌كه‌م مه‌ریه‌م نه‌بوو، له‌ش و لاری مه‌ریه‌م، به هی كه‌س ناچێت، جوان دیقه‌تم داوه، هه‌تا ماوم چاكه‌ی پیری به‌فرم بیرناچێت، به‌هشتی پێ نیشاندام، پیری به‌فر با تامی بكه‌م، خۆم ناگرم، با بگه‌مه نێو سێ گۆشه‌كه‌ی به‌ین ڕانی، له دوای ئه‌م دیمه‌نه خۆشه‌وه، حیكایتخوان هه‌ست به سه‌ركه‌وتنێ ده‌كات، ڕاچیته‌ی نهێنی جه‌سته‌ی مه‌ریه‌می پێیه، فشارێكه بۆ ده‌سكه‌وتنی له‌زتی جه‌سته‌یی، ڕه‌ش له سپی، پاك له پیس، به‌هار له هاوین، گومان له ڕاستی دا ده‌دۆزێته‌وه،”ئافره‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وانه داخراوه كه كلیله‌كه‌یان بزركردووه”8 ڕێگای پێده‌گرێت، له دیالۆگێكدا، له پاش هه‌وڵدانێك، خۆشه‌ویستی به‌ری تێدا ناگرێت، دێته سه‌ر باسكردنی نهێنییه‌كانی جه‌سته، دواجار تۆخی ده‌كاته‌وه پێیده‌ڵێت” باشه بۆچی مووی بن هه‌نگڵت كردووه، كه‌چی هی ناو ڕانت نه‌كردووه” رۆمان ل 204، كه ده‌ڵێت به چاوی خۆم دیومه، مه‌ریه‌م ملنادات ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌وجا پێده‌ڵێت، ئه‌وه من بووم تۆم بینی له بن كوره چاو كه‌سكه‌كه پاڵكه‌وتبووی، ئه‌مجاره‌ش مه‌ریه‌م له ده‌ستی هه‌ڵدی و شكستییه‌كی تر ده‌خاته سه‌ر شكستییه‌كانی، شكستی له دوای شكستی ئاوێزانی پێدراوه‌كانی واقیع ده‌بن، له خه‌ونی ناخۆش زیاتر هیچی بۆ نامێنێته‌وه، ئایا خه‌ون ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و داكشانی بێئاگایی نییه، په‌ڕینه‌وه نییه بۆ دنیایی ئاگایی، له‌سه‌ر تڕۆپكی ڕه‌شبینیه‌دا یه‌كناگرن، حه‌وت شه‌وه مه‌ریه‌م شووی كردووه، كه بردیان له‌بن تاراوه بزه‌ی ماڵئاوایی لێ‌كرد، له دوای ئه‌و حه‌وت شه‌وه، حیكایتخوان خه‌ون به دۆندی پارانه‌وه ده‌بینێ، پیری به‌فر له‌به‌ر خاتری مێرێ ئه‌م گوریسه‌ی شۆركردووه‌ته‌وه، ده‌بینێ ژنه‌كان ده‌ستی بۆ درێژده‌كه‌ن تا هه‌ڵیكێشن، ئه‌وه مه‌ریه‌مه ده‌ستی داوه تا بمكاته ئامێزی، له‌پڕ گوریس ده‌پچڕێت، ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، له ئێواره‌ی ئه‌و خه‌ونه‌دا بوو، پیری به‌فریش كۆچی دوایكرد، ته‌نیا مه‌ریه‌م و په‌نجه خوار، ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی نه‌بوون، ئه‌و هه‌فته‌یه سێ شتی گه‌وره له ژیانی حیكایتخوان دا ڕوویدا یه‌كه‌م مردنی پیری به‌فر بوو، شووكردنی مه‌ریه‌م، سێیه‌م خه‌ونه‌كه‌ی بوو، به‌ر له مردنی پیری به‌فر به ڕۆژێك هه‌واڵی ڕه‌دووكه‌وتنی مه‌ریه‌م هات، شه‌وێك لای زاوا بوو، بۆ شه‌وی دوایی له‌گه‌ڵ سیامه‌ند دا كه جوانترین كوری دنیایه، چاوه‌بڕكێی كرد، هه‌ڵهات، له شووكردنی دووه‌م دا كه‌س نازانێت بۆ كوێ چوون.
سێگۆشه‌ی ئۆدیبی و گه‌مه‌كانیی سێیانه‌یی
” چه‌ند سه‌یرن، سروشت و دایك! هه‌ردووكیان به میهره‌بانی ناسراون كه‌چی سه‌رچاوه‌ی هه‌زاران كاره‌ساتی گه‌وره‌ن”9
جێناوی منی قسه‌كه‌ر جێناوی ڕاز و سه‌دای ده‌نگێكی گێڕانه‌وه‌یه، ده‌توانێ ڕۆبچێته نێو ده‌روونه‌وه، مه‌به‌سته شاراوه‌كانی بگێڕێره‌وه ئاشكرابكات، منی قسه‌كه‌ر ئاوێته‌ی خوێندنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ده‌قبكات، په‌رده له‌سه‌ر ده‌رچه‌كانی خود هه‌لمَاڵێ، له ناوه‌خنه‌وه بۆ ناوه‌وه، یان له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به زه‌مه‌نی خودیی یان ده‌روونییه‌وه په‌یوه‌سته، كه ده‌توانێ بابه‌تێكی ئاسایی بكاته نائاسایی، پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته، ڕه‌نگه له‌نێو پێدراوه‌كانی ده‌قدا، هه‌ندێ ده‌سته‌واژه ببێته ڕاچیته‌یه‌ك بۆ چوونه نێو دنیا تایبه‌ته‌كه‌ی حیكایتخوان، كه له چه‌ند ویستگه‌یه‌ك دا خۆی ده‌نوێنێ، ویستگه‌ی یه‌كه‌م، كاتێ ڕاده‌ستی غایله‌یه‌ك بوو، مه‌ریه‌می گه‌یانده هه‌لهه‌له‌ی ئاسمان، وه‌ك پێمێردێك سه‌یریكرد، له حه‌زو ئاره‌زووی زه‌مینی دایبڕی، له جوانی و پیرۆزی دا له هه‌موو كچی دنیا جیایی كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روونێكه، په‌روه‌رده‌ی سۆزێكی نادروسته، ناتوانێ هه‌وێنێك بۆ جه‌سته، مانایه‌ك بۆ له‌زه‌ت بدۆزێته‌وه، پێشتر گووتمان هێمایه‌ك بوو بۆ پاكدامێنی، مه‌زه‌ندی ئه‌وه ناكات جوانێكی ئاوه‌ها ماچ بكرێ، یان كه‌سێ هه‌بێ بوێری ئه‌وه بكات، ده‌ستیلێبدات، جوانی وا ته‌نیا هی سه‌یركردن و ستایشه، نه‌ك ده‌ستلێدان، له‌نێو جومگه‌كانی پیرۆزیدا، وروژاندن ناتوانێ وێنه‌ی خۆی بكێشێ، ئه‌وه كاریگه‌ری وێنه‌ی دایكه ده‌توانێ له هزرو ده‌رووندا وێنه‌یه‌كی بێ له‌كه بنه‌خشێنێ، سامپڵی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وشتمه‌ندی هه‌ڵگرێ، هۆكاری شكستی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری حیكایتخوان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كرده‌ی خۆداخستن، ناتوانێ لێی قووتاربێ، ئاماده‌بوونی وێنه‌ی پیرۆزی دایكی كه ده‌سه‌ڵاتی خۆشه‌ویستییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ده‌روونییدا به‌جێهێشتووه، له‌و ساته‌ی مامۆستاكه‌ی پێی ووت، ناچیته دڵه‌وه، بۆشایی سۆزداری پووكانه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان دایكی و مه‌ریه‌م دا پرده‌كاته‌وه، به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن له په‌یوه‌ندی ئه‌وینداریی، دووچاری كێشه‌یه‌كی بووناگه‌ریی ده‌كات، چاره‌ی بۆ نادۆزێته‌وه، یان لووتكه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ڕه‌ها تا ئاستی په‌رستن، دوور له غایله‌ی سێكسی، یان ڕۆچوونی یه‌كسه‌ری بۆ نێو دونیایی سێكسی په‌تی بێ خۆشه‌ویستی، سۆزداری یان سۆزانی په‌تی، ڕۆحی بێ جه‌سته، یان جه‌سته‌ی بێ ڕۆح، مه‌ودایه‌ك له‌و نێوه‌نده نییه به خۆشه‌ویستیی به‌ركه‌ماڵ بێ، بۆیه له مه‌ریه‌می بێ حه‌زو سێكس، دایكی ئاسا شایسته‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ڕه‌ها و بێ كۆتاییه، خۆشه‌ویستی له‌و باره ڕۆحییه دا له‌ته‌ك پیرۆزی دا درز دروستناكات، به‌ر نه‌فره‌ت ده‌كه‌وێت گه‌ر بیر له هه‌وه‌س و شه‌هوه‌ت بكاته‌وه، تا ئێره مه‌ریه‌م فه‌رزه‌نده‌یه‌كی ئاسمانی ڕۆحیه، ڕوویه‌كی پاكی دایكانه‌یه، به‌ڵام له دوای ئه‌و تاوانه‌ی چاوكه‌سكی هاوڕێی كه له‌ته‌ك مه‌ریه‌م دا ئه‌نجامیدا، له دۆخێكی شه‌رمنانه‌دا بینی، نه‌یتوانی سه‌یری شكاندنی وێنه‌ی دایك بكات، كه له مه‌ریه‌م دا به‌رجه‌سته بووه، هه‌ڵهات، له به‌هشتی سۆزی دایكانه‌وه فرێدرایه دۆزه‌خی په‌شیمانی، به تێپه‌ڕاندنی وێنه‌ی دایك له پیرۆزییه‌وه، بۆ ناپاكی و داوین پیسی چووینه ویستگه‌ی دووه‌م، چ كاره‌ساتێكه، ئه‌م دوو وێنه‌یه چۆن له مه‌ریه‌م دا كۆبووه‌ته‌وه، چ دوو ڕووییه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كدا ده‌قی گرتووه، ئه‌ی چۆن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه پارادۆكسێ له‌گه‌ڵ دنیای ئه‌مدا ئه‌نجام نادات، ناتوانێ جێگای بكاته‌وه، پاراستنی وێنه‌ی ئه‌م ڕووداوه، له‌ته‌ك چه‌مكی مانه‌وه‌ی هیچ و پووچی دا یه‌كنایه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ی ناپاكییه‌كه، ناكرێ له ڕووخساری دایكێكی دووڕوودا بشاردرێته‌وه، ڕوویه‌كی له وێنه‌ی دایكیكدا، حیكایتخوان ده‌یناسێ، ڕوویه‌كی تری چاو كه‌سك ئاشكرای كرد، هه‌ڵبه‌ت به پێی ئه‌م بنه‌مانه دژوار نییه، له سێگۆشه‌ی ئۆدیبیه‌وه، ڕانانی بۆ بكه‌ین، لایه‌كی بنكه‌ی سێگۆشه‌كه، دایكێكی ناپاكه، له مه‌ریه‌م دا خۆی نمایشده‌كات، لایه‌كه‌ی دیكه‌ی بنكه‌كه چاو كه‌سكه، ئه‌مانه هه‌ردووكیان، به‌رانبه‌ر حیكایتخوانن، له بنكه‌ی هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كدا، نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌ریه‌م و چاو كه‌سك، بۆشایی ڕق و كینیه‌كی هاملتانه، لای حیكایتخوان گومان به تۆڵه بارگاویده‌كات، نزیك بوونه‌وه‌ی مه‌ریه‌م له هه‌ریه‌ك له‌و دوانه، به ده‌ركردنی یه‌كێكیان كۆتایی دێ، په‌نجه خوار، لێره‌ش حه‌ره‌سه له ده‌ره‌وه‌ی سێگۆشه‌كه وه‌ستاوه، چاوه‌ڕیی هه‌ل ده‌كات، په‌لانی داده‌ڕێژێت نزیكبوونه‌وه‌ی حیكایتخوان له چاو كه‌سك، ترسی ئه‌تككردنی به دواوه‌وه بوو، بۆیه هه‌م له مه‌ریه‌م هه‌م له حیكایتخوان دوورده‌كه‌وێته‌وه، حه‌ره‌س به ووته‌ووت، پێداگری له سووككردنی مه‌ریه‌م دا ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، ده‌یه‌وێت حیكایتخوان له مه‌ریه‌م دوورخاته‌وه، به ژێره‌وانكی ڕووماڵی خۆشه‌ویستیه‌كی نه‌هێنی به‌رانبه‌ر به مه‌ریه‌م هه‌یه، ئیره‌یی ده‌كات، ده‌یه‌وێت مه‌ریه‌م له پێشچاو حیكایه‌تخوان بخات، هه‌موو جوڵه و قسه‌كردنێكی دیاربێ یان نا، شاراوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، چاوگه‌كه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌یه، تیژكردنی گیانی دوژمنایه‌تی و غه‌یورییه، به‌دپلانییه تا ئاستێك دیارده‌كانی هاوڕێیه‌تی وه‌رده‌گه‌ڕێته سه‌ر دژه‌كه‌ی، وه‌همی ئه‌وی ته‌نیا ئه‌م حیكایتخوان ماونه‌ته‌وه بگه‌نه مه‌ریه‌م، دووپاتكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م قسانه به‌و جۆره مه‌دلوولی دوانه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێ، خۆشه‌ویستی حیكایتخوان ده‌گۆڕێ بۆ قین، وه‌لێ پیش ئه‌وه‌ی مه‌ریه‌م بگێڕێته‌وه بۆ خۆی، حیكایتحوان به شه‌ر كۆتایی پێهێنا، حه‌رس به ڕاگواستن، خۆی له كه‌تناوه و مه‌ریه‌م دوورخسته‌وه، له دوای ئه‌م ڕووداوانه‌وه حیكایتخوان زۆر ڕقی له‌خۆی ده‌بێ، ئه‌م ڕقه به خۆله‌ناوبردن نه‌بێ كۆتایی نایه، چه‌ند جارێ هه‌وڵی بۆ داوه، چیدی ناتوانێ هه‌ستی گوناه له چوارچێوه‌یه‌كدا بشارێته‌وه كه هه‌میشه خۆی ده‌نوێنێ، له ئاستی ئۆدیبیدا هه‌ستكردن به گوناه، هه‌وێنێكی له‌باره بۆ له ده‌ستدانی ئاوه‌ز یان خۆله‌ناوبردن، هه‌ر له گۆشه‌نیگای ئۆدیبیه‌وه، هه‌ستكردن به گوناه ده‌گۆردرێت بۆ تاوانباركردن له ده‌ره‌وه‌دا، له ڕوانگه‌ی ئۆدیبیه‌وه به دیاریكراوی دایك پابه‌نده به خۆشه‌ویستیه‌وه كه ده‌كاته مه‌ریه‌می پێش ناپاكی، یه‌كسان نییه، به مه‌ریه‌می دوای ناپاكی، مه‌ریه‌م تاقه كه‌سێكه ده‌توانێ پارچه تێكشكاوه‌كانی، حیكایتخوان له‌یه‌ك نزیكبكاته‌وه، له سێگۆشه‌ی كه‌تناوه دابیهێڵێته‌وه، كه سێ نهێنی له‌خۆگرتووه، یه‌كه‌م دۆندی پاڕانه‌وه‌یه بۆ خه‌و بینین به سێكسه‌وه، دووه‌م دره‌ختی هاوینه‌یه (حه‌مامی ژنانه)، بینینی جه‌سته‌ی ژنه هی مه‌ریه‌مه به تایبه‌تی، حیكایتخوان له دۆندی پاڕانه‌وه، به پچڕانی گوریسكه، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و شووكردنی مه‌ریه‌م به كه‌سێكی بێگانه‌و نه‌ناسراو، نه‌یتوانی بگات، نه به مه‌ریه‌م، نه به‌خه‌ونه‌كه‌ی، به‌ڵام له حه‌مامی هاوینه مه‌به‌ستی پێكا، به جوانی به دیقه‌ته‌وه، به چاوی خۆی سێگۆشه‌كه‌ی به‌ینی ڕانی مه‌ریه‌می بینی، هه‌ر وه‌ك نه‌خشی سێگۆشه‌ی به‌هاری كه‌تناوه، هه‌ردوو بۆ ئه‌م هاوشێوه‌ن، ئه‌م وه‌ك هاوینێكی ته‌مه‌ن كورت و بێ مه‌ودایه وه‌ك بن هه‌نگڵی مه‌ریه‌م سافكراوه، بێتووكه، شاراوه نییه پۆلینكردنی مامڵه‌ی مه‌ریه‌م له‌گه‌ڵ دوو هه‌ست وورژێنی جه‌سته‌ی دا، به تاشینی بن هه‌نگڵی، نه‌تاشینی مووی سێگۆشه‌ی نێو ڕانی، جیكاری هاوین و به‌هاره، لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌هاره، له هاوینی حیكایتخوان، هاوینێك وه‌ك بن هه‌نگڵی مه‌ریه‌م ساف و لووس كرابێ، گه‌ر پله‌ی مه‌ریه‌م له دایكه‌وه دانه‌گرێ بۆ سۆزانی، چۆن ڕێگا ده‌دات پیرۆزی سێگۆشه‌ی به‌هار بشكێنرێت، ئه‌دی چۆن له دوو تێڕوانینی دژوازدا، هاوین و به‌هار، ساف و تووك یه‌كده‌گرن، دوو تێڕوانین له یه‌ك كه‌سدا، به‌رانبه‌ر دووكه‌س له یه‌ك تێڕوانیندا، چۆن یه‌كدێنه‌وه، كه له مه‌ریه‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه، سێگۆشه‌ی كه‌تناوه، سێ ڕێگای لێده‌بێته‌وه، سێگۆشه‌كه‌ی نێو گه‌ڵی مه‌ریه‌میش سێ ڕێگای لێده‌بێته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌وی بینیویه‌تی و تامی نه‌كردووه، شه‌ڕ بۆ پیرۆزی ده‌كات، چاوی ئه‌وه‌ش ده‌شكێنێ كه تووخنی ده‌كه‌وێت، دووه‌م ئه‌وی تامی كردووه، له ترسانا ده‌ستبه‌رداری ده‌بێ، نه بادا خۆی بدۆرێنێ هه‌ڵدێ، كه‌سی سێیه‌م په‌نجه‌خواره حه‌رسه‌كه‌یه، خۆی ماتكردووه، له هه‌ل ده‌گڕێت، له پاش حه‌وت ساڵ، له دوای دوو شوو مه‌ریه‌م دێته‌وه، بۆ سێیه‌م جار هاوسه‌رگیری له‌ته‌ك حه‌رس دا ده‌كات، سێیه‌م دره‌ختی وشه‌یه، به‌سه‌رهات و بۆشاییه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی حیكایتخوان بۆ مه‌ریه‌می جێهێشت، كه تێدا ئاویزانی بوو، به هه‌مان ڕاده‌ی ئه‌و بۆشاییه، مه‌ریه‌م سته‌می لێ‌كرد، چه‌وساندییه‌وه، ئه‌مه‌ش پارادۆكسێ له‌ته‌ك وتاری فێمێنییزم دا ئه‌نجامده‌دات، پێچه‌وانه ده‌سه‌لمێنێ، له‌بری كچ، كوڕ به ده‌ستی كچ چه‌وساوه‌ته‌وه، مه‌ودای ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه، دێڕینه، ته‌نیا له مه‌ریه‌مه‌وه نییه، له‌و ساته‌وه‌یه مامۆستا كچكه پێی وت تۆ جۆرێكی ناچیته دڵی هیچ كچێكه‌وه، ئه‌و مه‌وداییه له‌نێوان حیكایتخوان و مه‌ریه‌مدایه، هه‌مان ئه‌و مه‌وداییه‌ی نێوان هه‌رزه‌كاری و كامڵبوونه، نێوان، خه‌یاڵ و هه‌قیقه‌ته، گه‌شبینی و بێ ئومێدییه، نێوان به‌هارو هاوینه، بن هه‌نگڵی مه‌ریه‌م و سێگۆشه‌ی نێوگه‌ڵییه‌تی، حیكایتخوان، سێ به‌ركه‌وتنی له‌ته‌ك مه‌ریه‌مدا هه‌بوو، یه‌كمجار وه‌ك خواوه‌ند ته‌ماشای ده‌كرد، ته‌نیا ڕۆح بوو، دووه‌مجار له پاش چاو كه‌سكه‌وه شه‌رمی لێده‌شكێ، دێته ڕیزی مرۆڤ، ده‌بێته ڕۆح و جه‌سته، سێیه‌مجار كه له حه‌مامی هاوینه به ڕووت و قووتی ده‌یبینێ، ڕۆحی لێ وه‌رده‌گرێت، ده‌بێ به جه‌سته‌یه‌كی په‌تی، به سۆزانی سه‌یریده‌كات، له گرته‌یه‌ك دا پێیده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌یكه‌ی له‌گه‌ڵ منیش بێكه، پاره‌شت ده‌ده‌مێ، مه‌ریه‌م به‌جوانی ده‌یخوێنێته‌وه، كه شووی یه‌كه‌م ده‌كات به چاو، به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه، ماڵئاوایی لێده‌كات، حیكایتخوان به ڕه‌زامه‌ندی و ئاشتبوونه‌وه تێیده‌گات، مه‌ریم به به‌زیی وبه هه‌ڵه تێه‌گه‌یشتنی په‌یوه‌ندی كوڕ كچ سه‌یریده‌كات، مه‌ریه‌م له پاش دوو ئه‌زموونی هاوسه‌رگیری، بۆ جاری سێیه‌م شوو به په‌نجه خوارده‌كات، حیكایتخوان، له بن دره‌ختی وشه‌دا، به‌سه‌رهات و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، به سی‌و سێ به‌ش، به گوێره‌ی ته‌مه‌نی له ڕۆمانه‌كه‌یدا كۆیانده‌كاته‌وه، له دوای شووكردنی یه‌كه‌می مه‌ریه‌م، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێی دا، چۆن له پێناو هه‌ڵگرتنی گوناهه‌كانی، شكاندنی تابۆكانی، نابێته عیسایه‌ك، له خاچ نادرێ و دیار نامێنێ، ڕۆمانه‌كه له ئاست ده‌ق و بنیادی گێڕانه‌وه دا، له سێ كه‌س پێكهاتووه، یه‌كه‌م پیری به‌فره، به گفته‌لێو به‌سه‌رهاته‌كان ده‌گێڕێته‌وه، دووه‌م حیكایتخوانه له ده‌فته‌رێكدا، كاتێ ده‌ینووسێ، به سێ شت ڕێكیده‌خات، كه چای و قاوه و جگه‌ره‌یه، له دڵه‌ڕاوكێ نووسینیشدا، باس له سێ ته‌كنیكی نووسین ده‌كات، كه ڕه‌شكردنه‌وه و بۆشایی و پڕكردنه‌وه‌یه، سێیه‌م په‌نجه‌خواره، پێیدا ده‌چێته‌وه، له پاش حه‌وت ساڵ ده‌فته‌ره‌كه، ده‌دۆزێته‌وه، ده‌یگه‌یه‌نێت به ئێمه‌ی وه‌رگر، ڕۆمانه‌كه، له سی و سێ پاژ پێكهاتووه، پیری به‌فر له دوای یانزه پشته‌وه هاتووه، هه‌رپشتێكیان مێژوویه‌كی نادیاره له مێژووی نه‌زانراوی كه‌تناوه، سی و سێ پاژ دابه‌ش یانزه پشت بكه، ده‌كاته سێ، ئه‌م سێیه، وه‌ك ناوێك له مێژوودا، ماونه‌ته‌وه، یه‌كه‌م گه‌نجۆیه نه هاته سه‌ر ئاینی نوێ ته‌نیا ئاسه‌واری گۆره‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه، دووه‌م چه‌تۆیه، هاته سه‌ر ئاینی نوێ، سێیه‌م پیری به‌فره، كه‌سێكی ئه‌فسانه‌ییه، زاوای هه‌موو دنیایه، ڕه‌وشتی زۆربای هه‌یه، بزۆێنه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه، له سێگۆشه‌ی كه‌تناوه، سێ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون، له سێگۆشه‌یه‌كدا ڕۆلی سێ تێڕوانینی جیاواز ده‌بینن، یه‌كه‌م پیری به‌فر، به هه‌موو پێوه‌رێك كاره‌كته‌رێكی كلاسیكی بوو، هه‌ر له ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تی و ڕه‌وشت به‌رزی و لێبورده‌یی، مامڵه‌ی جوانی له‌ته‌ك ئافره‌تاندا، دووه‌م حیكایتخوانه، كاره‌كته‌رێكی دۆنكیخۆتیه، ته‌ژییه به شكستی و تراژیدیای فره‌دنگی و نه‌هامه‌تی، به‌مه‌ش ده‌توانێ پایه‌كانی ڕۆمان له كلاسیكه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ ڕۆمانی مۆدرن، سێیه‌م مه‌ریه‌مه، ئافره‌تێكه بزاڤی فێمێنییزمی هه‌یه، له هه‌ستیدا پیرۆزی خۆی ده‌دۆزێته‌وه، له بڕیارداندا دوو دڵ نییه ئازاده، مه‌ریه‌م له سێ بار، باز به‌سه‌ر خۆیدا ده‌دات، ئه‌وجا له‌نگه‌ر ده‌گرێ و ده‌گیرسێته‌وه، مه‌ریه‌می سه‌ره‌تای پێش ناپاكی جیاوازی دروستده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دوای پاكدامێنی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیری سێیه‌میشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ته‌ك شوێن دا یه‌كدێته‌وه، پێگه‌ی خۆی له كه‌تناوه دا ده‌دۆزێته‌وه، ڕۆمانه‌كه‌ی به دیاری پێشكه‌ش ده‌كرێ، حیكایتخوان له یه‌ك كاتدا له سێگۆشه‌یه‌كدا، به سێ نه‌هامه‌تی ئابڵوقه ده‌درێت، یه‌كه‌م مردنی پیری به‌فره، دووه‌م شووكردنی یه‌كه‌می مه‌ریه‌مه، سێیه‌م خه‌ونه ناخۆشه‌كه‌یه‌تی، له یه‌كمدا مردنی ڕووه به‌هارییه‌كه‌ی بوو، له دووه‌مدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ هاوین، ڕاگواستنه له سێگۆشه‌ی ته‌ڕ و پڕه‌وه بۆ بن هه‌نگڵی ڕووت و وشك، له سێیه‌مدا ڕاده‌ستبوونه به سه‌رهه‌ڵگرتن، بێهووده‌ییه له ونبووندا.
پیری به‌فر
كاره‌كته‌رێكی ئه‌فسانه‌یی ئه‌رێنییه، ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ردا دروستبكات، به زمان و ڕه‌گه‌زه‌كانی گێڕانه‌وه په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی ده‌قه‌وه ده‌كات، گوزارشت له مه‌به‌ست و ئه‌زموون و دنیابینی خۆی ده‌كات، به ڕاشكاوی باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ژده ژنی هێناوه نه‌كه‌سیانی ته‌ڵاق داوه، نه ئازاری داون، هه‌رگیز له یه‌ك كاتدا دوو ژنی پێكه‌وه نه‌بووه، مامڵه‌ی له‌گه‌ڵیاندا مه‌ردانه بووه، سه‌ربازی نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ڕوس و عوسمانلی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م شه‌ریكردووه، شه‌ری برا كوژی نه‌كردووه، بێ برینداری سێ‌جار تا سه‌د بژمێره، تورك، عه‌رب، فارس و جاشی كوشتووه، په‌نجا ساڵه جگه‌ره‌ی ته‌رك داوه، باس له دوو شوێنی فانتازی ده‌كات، یه‌كه‌م باس له دۆندی پاڕانه‌وه ده‌كات، چۆن گڵۆپه‌كانی سه‌ر قه‌ڵای لێوه دیاره، هاوینێك بۆ خاتری مێرێ حه‌وت گوریسی له‌گه‌ڵ خۆی دا بردبووه دۆندی پاڕنه‌وه، مێرێ ئه‌و ناوه‌ی لێنا، ئه‌و شه‌وه له دوای سه‌رجێی و بیسمیلكردن، به‌ده‌م سه‌ماوه بۆ منداڵ له خودا پاڕانه‌وه، گه‌ر مێرێ نه‌بوایه ئه‌و دۆنده به دۆندی شه‌یتان ناوده‌نرا، هه‌رچی ژنی دنیا هه‌یه به ڕووتی دێنه وێزه‌ت، شه‌یتانی ده‌بیت، پیری به‌فر چه‌ندین جار له‌وێدا له‌گه‌ڵ ژنانی دنیا شه‌یتانی بووه، دووه‌م باسی دره‌ختی ژنان یان دره‌ختی هاوینه ده‌كات، دۆندی پاڕانه‌وه و دره‌ختی هاوینه دوو ڕووی دراوێكن له خه‌زێنه‌ی غه‌ریزه‌دا مامڵه‌ی سێكسیان پێوه ده‌كرێ، له یه‌كه‌مدا خه‌یاڵ به‌ركه‌ماڵه ڕوویه‌كی هاوینییه‌یه له حیكایتخواندا ووردده‌كرێته‌وه، له دووه‌مدا راستینه‌یه ڕووه به‌هارییه‌كه‌یه كه پیری به‌فر په‌نجا جار زیاتر چووه‌ته خزمه‌ت ئه‌و دره‌خته، ژنانی به ڕووتی بینیووه، له‌وێ گوڵنازی بینی، باوكی ناچار كرد گوڵنازی بۆ بهێنێ، گوڵناز ژنی یه‌كه‌می پیری به‌فربوو له داخی بێ منداڵی كۆچی دواییكرد، پێش مردنی گوڵناز، پیری به‌فر له گه‌شتێكیدا بۆ باكوور له گوندێكدا به‌فر ڕێگایان پێده‌گرێت، بێری ناسی و حه‌زیلێكرد، له شه‌وێكدا لاقه‌یده‌كات، گفتی پێده‌دا، كه بگه‌ڕێته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، كه له ئه‌سته‌مبووڵ دێته‌وه بووكێ توركی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، نێوی سه‌حره، له‌گه‌ڵ سه‌حر كه ده‌گه‌نه هه‌مان گوند هه‌واڵی كوشتنی بێری ده‌بیستێ، كه دووگیان بووه براكانی كوشتوویانه ئه‌و ساوایه تاقه وه‌چه‌ی پیری به‌فر بوو له سكی بێری دا مرد، له‌و هه‌ژده ژنه‌ی هه‌یبوو هیچیان منداڵیان نه‌بوو، هه‌موو به‌و داخه‌وه سه‌رده‌نێنه‌وه، نۆ له‌و ژنانه له گۆرستانێكدا ، له ژیر سێ دار مێو كه‌پرێكیان بۆ دروستكردووه، به ته‌نیشت یه‌كه‌وه نێژراون، كێلی گۆڕه‌كان یه‌ك جۆر‌و یه‌ك ئه‌ندازه‌ن هه‌ر كه‌سێ به ئاینی خۆی نێژراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، پیری به‌فر به‌یه‌ك چاو سه‌یریانده‌كات، یه‌كیان نه‌بێ هه‌موو ژنه‌كانی به گه‌نجی مردون، گۆڕی ژنه‌كانی دیكه‌ی هه‌ریه‌كیان له مه‌مله‌كه‌تێكه، له چه‌ند مانگێكدا سه‌ردانیان ده‌كات، پیری به‌فر كۆدێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كورد، حه‌زی له خزمایه‌تیه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م میلله‌تانی دنیادا كردووه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌یه‌ك بخاته‌وه، ناو و ناسنامه‌ی هه‌ڵگرێ، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دا كردووه، هه‌موو نه‌زۆك بوون نه دۆندی پارانه‌وه، نه نزا‌و پارانه‌وه له خودا، نه دره‌ختی هاوینه، نه خه‌یاڵ نه واقیع، نه هاوین نه به‌هار، كه‌ڵكی نه‌بوو، ئه‌وه ته‌نیا كورده به دیار مێژووی له گۆڕنراوی خۆیدا به ئه‌مه‌كه‌وه له پاییزدا بۆ ڕابردووی خۆی ده‌گه‌ڕێت، به دیار نۆ گۆر، نۆ نه‌زۆكه‌وه، كه له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی پیری به‌فر دا كۆچی دواییانكردوه، له هه‌مان كاتدا ڕێك وه‌ك مێژووی گوندی كه‌تناوه، له به‌غا، تاران و ئه‌سته‌مبووڵ كۆنتره، كه‌چی له شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه، گه‌وره نه‌بووه، نه‌بووه‌ته پایته‌خت، هه‌ر له هه‌ناوی جوگرافیدا به‌و مێژووه نه‌زۆكه، به گوند ماوه‌ته‌وه، پیری به‌فر باسی سێیه‌م ژنی ده‌كات، ژنێكی ئه‌رمه‌نی بوو، ناوی مێرێ بوو، حه‌وت ساڵ ژنی بوو، به جوانی پیری به‌فری فێر سه‌ماكرد، له‌سه‌ر خواستی مێرێ بوو گه‌رماوێكی ژنانه‌ی دروستكرد، له‌كاتی مردنی مێرێ، پیری به‌فر بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خۆشكه‌وت، له تاران دختۆره روسییه‌كه پێی ووت ده‌رده‌كه‌ت چاری نییه، سێ هه‌فته زیاتر ناژیت، له گه‌ڕانه‌وه‌دا، نزیك ورمێ، كاتێ له ماڵی برازای سمكۆ شكاك لایدا، تورك هێرشی هێنا شه‌ری مردنی كرد، به‌ڵام نه‌مرد، هه‌ندێجار حه‌زی له مه‌جلیسی ده‌روێشان ده‌كرد، له نزیك مناره چۆڵی، له نێو ده‌روێشه‌كانی شیخی نه‌هری دڵی چووه ده‌روێشێك و هێنای له هه‌موو جوانتر حاڵی لێده‌هات، سه‌مای مه‌ستانه‌م بینی، ده‌فی ده‌ژه‌ن، بۆ زگ پڕبوون حاڵی لێده‌هات، زیكری ده‌كرد، ده‌نگیشی زۆر خۆش‌بوو، پیری به‌فر گوێی له سێ سه‌دو سی وسێ گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك بووه، به‌ڵام شه‌وێكیان، مه‌ستان ده‌نگی له‌و خۆشتربوو، مه‌ستان خه‌ڵكی زێی بادینان بوو، زیكری ئاگر ده‌كات، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و له نێوان زه‌رده‌شتی و موحه‌مه‌دییه، دوای ئه‌م جوانترین كیژی كرمنشاهی هێنا، ناوی فه‌تانه بوو له پێشدا داوای كوڕی كرد، دوایی كردی به كچ، ڕۆژ به ڕۆژ له خه‌فه‌تی بێ منداڵی ڕووی له كزی ده‌كرد، شێت بوو، بۆ چاره‌سه‌ر بردی بۆ تاران، به‌شێتی كۆچی دواییكرد، له دواجاردا باس له غه‌زال ده‌كات، بۆ سك وزا به هه‌موو زمانێك دوعای كرد، ناوی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی هێنا، ئه‌ویش به‌و داخه‌وه مرد، پیری به‌فر زمانی توركی، عاره‌بی، فارسی و تۆزی ڕووسی زانییوه، سووره‌ته‌كانی قورئانیشی له‌به‌ربووه، خوێنده‌وار بوو هه‌موو شیعره‌كانی حافز سه‌عدی، مه‌لا جه‌زیری و نالی ئه‌زبربوو، جارێ لای شێخ نه‌هری وه‌فایی بینیووه، شیعری شیرین ته‌شی ده‌ڕێسی نووسیووه، پیری به‌فر دیوه بزربووه‌كه‌ی حیكایتخوانه، ئه‌و دیوه خه‌یاڵئامێزه‌ی دۆنكیخۆته كه خه‌ون به ژیانی زۆرباوه ده‌بینێ، له شكستی و گریاندا، له ڕه‌شكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ی كرده‌ی نووسیندا، له سێبه‌ری دره‌ختی وشه‌دا هه‌وێنی تیامانێك ده‌گرێته‌وه، له ئاسۆی ده‌قدا به خۆرێكی زۆرباویانه سه‌مای وشه‌كان، هه‌ڵچوون و داچوونی هه‌ستی ڕاده‌گرێت، بۆ وه‌ك پیری به‌فر زۆرباویانه ڕه‌فتار ناكه‌م، هه‌موو كچێ حه‌زی لێده‌كات، كه‌سێكی پراكسیسی (كرده‌ی)ه، جگه له نه‌بوونی وه‌چه، هیچ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی سۆزداری نییه، متمانه‌ی زیاتر به جووڵه‌و كرداره، نه‌ك به تیۆر‌و نووسین، گه‌ر بیه‌وێت گوزاریشت له هه‌ستێك بكات زۆربا ئاسا، به سه‌ما ده‌ریده‌بڕێت، به سه‌ما ده‌توانێ جێ به‌گومان له‌ق بكات، خوێنده‌واری هه‌یه، به‌ڵام هیچ نانووسێت، پێچه‌وانه‌ی حیكایتخوانه، وه‌ك بیسه‌رێك ده‌مڕاستی گێڕانه‌وه‌یه‌ی هه‌مان شتزانه، كه بۆی ده‌گێڕێته‌وه، چی ده‌بیستێ و ده‌بینێ ده‌ینووسێته‌وه، زانیارییه‌كانی یه‌كسان ده‌بێت به زانیارییه‌كانی پیری به‌فر، له چوار چێوه‌ی ڕۆمانێكدا كه وه‌سفكردن جێگا به گێڕانه‌وه چۆڵناكات، له ڕێگای زمانه‌وه به ڕووی ڕووداوه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه، به ستراتیژی هونه‌رمه‌ندێك له بری هه‌موویان دێته قسان و ده‌نووسێت، ئاندری تاركۆفسكی ده‌رهێنه‌ری ڕووس ده‌ڵێت “هونه‌رمه‌ند له جیاتی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه قسان ده‌كات كه توانای قسه‌كردنیان نییه ” 10 ،گه‌ر زمانی پیری به‌فر جووڵه‌و كردار‌و سه‌ما بێت، زمانی حیكایتخوان بێده‌نگی و هونه‌ری نووسینه، ده‌ستبه‌ردار بوونیی هه‌ڵوێستی سۆزداری له شوێن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نووسین، ده‌بێته ئامانجێك له ڕووخساری پشتتێكردنی مه‌ریه‌مدا یه‌قده‌داته‌وه، له ژێر دره‌ختی وشه‌دا به‌رده‌گرێت، پیری به‌فر خه‌ون به ژنه‌وه نابینێ، هه‌ژده ژنی هێناوه، كه‌چی تۆی حیكایتخوان نه‌توانی تاقه ژنێك بهێنی، به خه‌ونیش بێت نه‌توانی بگه‌یت به مه‌ریه‌م، له دۆندی پاڕانه‌وه دا بوو گوریسكه‌ت پچرا، كه‌وتیت، نه‌گه‌یشتی به مه‌ریه‌م، دۆندی پاڕانه‌وه ڕنینه‌وه‌ی مووه‌كانی خه‌ون و خه‌یاڵت بوون، له‌مپه‌رێك بوو له جیابوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی دۆنكیخۆته له دنیای زۆربا كه نزیك بوونه‌وه‌ی چاو كه‌سك و ده‌ركردنی مه‌ریه‌می لێكه‌وته‌وه، وه‌ك پیری به‌فر ناتوانێ سه‌ما بكات، گریانیش دادی نادا، تا به سه‌ما گوزارشت له هه‌ستی بكات، پیری به‌فر چۆن دووركه‌وته‌وه، دنیاییه‌ك كێشه‌و ئاڵۆزی بۆی ناییه‌وه، دوو هاوینه مردوویت، زوو مردیت، نه‌یهێشت جیاوازییه‌كان كه‌مبكاته‌وه، ئیتر چیی بنووسێت، له‌گه‌ڵ مردنی تۆ، شووكردن و كۆچكردنی مه‌ریه‌مدا، تراژیدیایی حیكایتخوان سه‌رهه‌ڵده‌دات، ڕاده‌ستنه‌بوونی به پێدراوه‌كانی واقیع، سه‌رهه‌ڵگرتن و سه‌فركردنه‌كه‌ی بۆ نادیار، پشتكردنه، له دنیای ژن، گومانه له توانای خۆی، گومانه له كردنه‌وه‌ی پاژێكی نوێی نووسینه له سه‌ر دره‌ختی كه‌تناوه، پۆلینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان واقیع و فانتازیایه، ئایا نووسینه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا ماوه كه له گومان بیپارێزێت، له كرده‌ی نووسینیدا، له ژێر دره‌ختی وشه‌دا، ئایا به دوای سه‌قامگیری بزربوودا ده‌گه‌ڕا، یان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی دۆنكیخۆتی شكه‌ستیه‌كانی خۆی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی كاره‌كته‌رێكی زۆرباوی وه‌ك پیری به‌فر به‌راوورد ده‌كرد، یان گومانكردنی له‌وه‌دا تۆخ نابێته‌وه كه مه‌ریه‌م حه‌زی لێ نه‌بوو، ڕووخساری ئاوێنه‌یه‌ك بوو دڵشكاندنێ گه‌وره‌ی تێدا بوو، كه هیچ كچێ حه‌ز له‌و چروچاوه ناكات، ئه‌م بیرخستنه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی گومان له مه‌ریه‌م بكات، گومان له خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌نده بڕوای به نووسینه، بڕوای به خۆی نییه، بڕوای به‌وه نییه كه بتوانێ مه‌ریه‌م بگۆڕێت، په‌رجۆ ده‌سه‌به‌ركات، ویستی به كرده‌ی نووسین قه‌ره‌بووی هه‌ست به كه‌مكردنی بكات، داهێنان دروستبكات، گومان بزوێنه‌ری نووسینه له‌ته‌ك دنیایی دڵنیایشدا پارادۆكس فه‌راهه‌مده‌كات، قه‌د له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا پاكنابنه‌وه، به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت ” پاك بوونه‌وه له‌و گومانانه پاكبوونه‌وه‌یه له ڕیشه‌كانی هونه‌ر “11 له كۆتاییدا حه‌سره‌ته‌كانی ڕابردوو له نێو خود و ئاینده‌ی به‌جێماوی ده‌ستنووسه‌كه، له دره‌ختی كه‌تناوه‌دایه، ئاینده‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ڕابردوودایه، له ئێستادا مه‌ریه‌م نییه، پیری به‌فریش نه‌ماوه، ئه‌دی من بۆ هه‌بم بۆ كه‌تنێكی تر، بۆ داوای لێبوردنێكی دیكه كه منی حیكایتخوان له‌وی نووسه‌ر جیاده‌كاته‌وه، گه‌ر ئه‌و به‌هاری ڕابردوو بێ، ئه‌وا من له ئێستادا هاوینی به‌سه‌رچووم، له پاییزییه‌كی نادیاردا به‌ره‌و نه‌زانراو هه‌ڵدیم.
كه‌ركووك مانگی 12 / 2021
ژیده‌ره‌كان
1 ـ كه‌ریم كاكه ـ دره‌ختی كه‌تناوه ڕۆمان ـ له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لقی كه‌ركووك ژماره 91 ـ چاپخانه‌ی: ئاربخا، كه‌ركووك ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2007
2 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ ناشوێن ـ چاپخانه‌ی: كارۆ ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2019 ـ ل 155
*بۆ زیاتر ته‌ماشای لاپه‌ڕكانی 81 ،140 ، 203 ، 163 ، ی سه‌رچاوه‌ی ژماره 1 بكه
3 ـ ئه‌نوه‌ر حسین ـ ئاشنا بوون به دریدا ـ گۆڤاری ئایدیاـ ل 131
4ـ فلیب هامۆن ـ سمیولوجیه الشخصیات الروائیه ـ ترجمه: سعید بنكراد ـ تقدیم عبدالفتاح كیلیگوـ دار الحوار للنشر والتوزیع ـ الگبعه الاولی ـ ص 43 5 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ گوتاری مانه‌وه ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه: ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕهه‌ند ـ چاپی یه‌كه‌م ـ 2021 ز ـ ل 112
6 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ دوا خه‌نده‌ی دیكتاتۆر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵ 2020 ـ ل 257
7 ـ د صلاح فچل ـ بلاغه الخگاب وعلم النص ـ عالم المعریفه صدرت السلسله فی شعبان 1998 بأشراف أحمد مشاری العدوانی 1923 ـ 1990ـ ص 211
8 ـ جورج گرابیشی ـ ـ فی الروایه العربیه ـ دار الگلیعه للگباعه والنشر ـ الگبعه الاولی ـ 1982 ص 185
9 ـ كاروان عومه‌ركاكه‌سوور ـ (ڕێگاكانی ژه‌هر)ڕۆمان ـ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2017 ـ ل 5
10 ـ عه‌بدولخالق یه‌عقووبی ـ دیالۆگ و داهێنان ـ چاپخانه‌ی خانی دهۆك ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2009 ـ ل 137
11 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ ئاوڕه‌كه‌ی ئۆرفیۆس ـ چاپخانه‌ی رجایی / تاران ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ساڵی 2014 ـ ل 205