پیشه‌ییایه‌تی له كاری ڕۆژنامه‌نووسی دا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
Closed
هه‌وڵی رۆژنامه‌نووس له پاراستنی پیشه‌ییه‌تی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕوانینه‌كانی واقیعانه‌تر ده‌رده‌خا ، ڕۆشناییه‌كی ئارامیش ده‌بێ بۆ ئاینده له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوو ، هه‌روه‌ها له تێگه‌یشتنی قۆناغه‌كان و لێك جیاكردنه‌وه‌یان . ڕاگرتنی له‌نگه‌ری پیشه‌ییه‌تی له كاری ڕۆژنامه‌نووسیدا ئه‌مڕۆ بووه به‌سیمای ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رده‌م كه شیرازه‌ی له سیسته‌م ده‌رچووه‌كان ده‌خاته‌وه شوێنی خۆیان ، به‌مه‌ش مانایه‌ك به‌ژیان ده‌دا ، بایی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵده‌گرێ مانای پێ بدرێ..
- پیشه‌ییه‌تی – هونه‌رێكه باوه‌كو زۆرجاریش دیوار و دیوار به‌پاڵ تونێڵه مارپێچه‌كاندا به‌ڕێوه بێت ، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هه‌مان لۆژیك له هونه‌ری دروستكردنی ئه‌لته‌رناتیڤه‌كاندا به‌شدار نابێت كه له‌و تونێلانه‌دا به‌تاوی داماڵینی ئیراده و داته‌پاندنی خوده‌وه به‌رقه‌راره.. ئه‌و به‌ڕێوه‌نووسانه و جه‌خت له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس له پاراستنی پیشه‌ییه‌تی به‌شێكه له به‌رزڕاگرتنی شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌نووسی و بڕستی عه‌قڵ پێ شكان و سه‌رچاوه‌ی به فه‌رهه‌نگ و به چاند و هاوسه‌نگیدانه به سرووشت و به‌ژیان كه ڕه‌نگه به‌لایه‌كه‌ی دی‌دا هه‌موو به‌ها و پاساوی به‌رده‌وامی له‌ده‌ست بدا..
تۆ ته‌ماشاكه ڕۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌روبه‌ندی داته‌پینی یه‌كێك له ڕژێمه تۆتالیتارییه‌كانی ڕۆژگاری شه‌ڕی سارد له‌سه‌ر زاری زیندانییه‌ك چمان بۆ تۆمارده‌كا – له زینداندا ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان لێ بمردبووایه تا چه‌ند ڕۆژێك ئیداره‌ی زیندانمان لێ ئاگادار نه‌ده‌كرده‌وه تاكو بڕه خواردنه‌كه‌ی له نێوان خۆماندا گل بده‌ینه‌وه .. زۆرجار كه پاسه‌وانه‌كان ده‌هاتنه ژوورێ مردووه‌كه‌مان به‌دیوار ههڵدهپهسارد و جگه‌ره‌یه‌كمان به پێكراوی له‌ده‌م ده‌نا تا وه‌ك زیندوو ده‌ربكه‌وێ و سوود له بڕه خۆراكه‌كه‌ی وه‌ربگرین ، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو له زینداندا هه‌موو شتێكمان ده‌خوارد… هه‌موو شتێك! –
پیشه‌ییه‌تی له كارێكی به‌هه‌ستی له وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ك ده‌بینی دووریشه له ده‌مارگیری و ئه‌وپه‌ڕگیری و كاردانه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختێكی له گرێژنه‌چووی دیاریكراو كه هه‌ڵچوون و هه‌ناسه‌سواری و خۆ له‌بیركردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌روه‌خت دروستی ده‌كات ، ڕێگایه‌كه ماندووبوون و سه‌رئێشه‌ی به‌دواوه‌یه ، به‌ڵام په‌یامێك له سه‌رده‌مێكدا ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ئێستا جێی داخه خه‌ریكه ورده ورده په‌یامی تێدا كاڵ ده‌بێته‌وه .