بڵاوکراوەی نوێ\ به‌و ڕێــیانه‌دا تێـپه‌ڕیم.. كۆبه‌رهه‌می شیعریی نه‌ژاد عزیز سورمێ
له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌زگای (فــام) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ، كۆبه‌رهه‌می شیعریی شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس نه‌ژاد عزیز سورمێ ی له چاپێكی ناوازه و جیاوازدا به‌ناوی ( به‌و ڕێیانه‌دا تێپه‌ڕیم ) كه به‌شێك له ناو و نیشانی قه‌سیده‌یه‌كه و به پێوانه‌ی 13.5*21 سم و 688 لاپه‌ڕه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك به نێو ئه‌م كۆبه‌رهه‌مه‌دا بكه‌ین ، ده‌بینین شیعری ماوه‌یه‌كی دوورودرێژی مێژوویی له‌خۆ گرتووه هه‌ر له ساڵی 1975ـه‌وه هه‌تا كۆتایی 2022. به‌مه‌یش شیعری چه‌ند سه‌رده‌مێكی جیاوازمان به‌ر چاو ده‌كه‌وێت. شاعیر ورد له سه‌رده‌مه جباوازه‌كان ڕاماوه ، له‌و ڕامان و قووڵبوونه‌وه‌یه‌دا ، چه‌ندان وێنه‌ی شیعریی به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه له ژینگه و بارودۆخی جیاواز له دایك بوون.
شاعیر، له جیاتی نووسینی پێشه‌كی بۆ كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌ی، به شیعرێك له‌باره‌ی گه‌وره‌یی شیعر ده‌ست پێده‌كات، له‌م شیعره‌دا، كه كلیلی چوونه نێو كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌یه، شكۆ و پێگه‌ی شیعر لای شاعیر به‌ده‌رده‌خات:
ئه‌ی شیعر..!
ئه‌ی دادڕه‌سی زه‌مانی به‌دنیهادی؛
زه‌مانی ژه‌هر
زه‌مانی دژواری و
هه‌موو زه‌مانه‌كان..
ئه‌ی شیعر..!
ئه‌ی سیله‌ی هه‌موو ڕووگه‌كان..!
ئه‌وه‌تا ده‌مبینی ڕوو له تۆ ده‌كه‌م
هه‌موو كۆشك و باڵه‌خانه به‌رزه‌كان
به چوارداخێكی تۆ ناده‌م..
ئه‌ی شیعر.. سیله‌ی هه‌موو ڕووگه‌كان!
من له ڕۆژێكی ڕه‌شانگی گوڕه‌ی هاوین له‌دایك بووم
تۆ نه‌بای ،
له چزووی غه‌مزیه‌كدا ده‌مردم..
ئه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌دا !
سیله‌ی ڕووگه و په‌رستگاكان
دادڕه‌سی زه‌مانی به‌دنیهادی..
ئه‌ی شیعر… !
شاعیر له‌و ماوه دوورودرێژه‌ی شیعری تیا نووسیوه، له هه‌موو قۆناغێكدا قسه‌ی خۆی كردووه ، له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و دووره وڵاتیدا. به‌ڵام كاتێ له سه‌رده‌می ئازادی‌دا، ده‌ست له بیناقاقای یه‌كتر ده‌نێین، توڕه ده‌بێ و بێ ئومێدی و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره وێنا ده‌كات، له‌و بێ ئومێدییه‌دا، دیسان په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر شیعر. له‌شیعری (باوێشكه‌كانی مێژوو)دا، بێزاریی مرۆڤ له‌و ڕۆژگاره‌دا وێنا ده‌كات، هه‌قایه‌تی شه‌ڕ و ناشیرینكردنی هه‌موو جوانییه‌كان و دروستكردنی دۆزه‌خ به ده‌ستی خۆمان، ده‌بینین:
لێوه به باره‌كان ژه‌هرن، كه‌ف هه‌ڵئه‌ده‌ن
شه‌پۆله ئارامه‌كان سه‌رشێتی هه‌ڵیانده‌لووشێ
ئه‌وه جارێكی تر منم له چاوه‌ڕوانی خۆمدا:
ئاسمانم بریندار..
ئه‌ستێره‌م نه‌وی..
خه‌ونه‌كانم له بێخه‌وه هه‌ڵده‌كه‌نم.
ئه‌وه جارێكی تر منم
چڕنووك له كه‌ناره‌كانم ده‌نێم
گلێنه‌كانم ده‌كۆڵم.
جارێكی تر منم؛
سنووری نیشتمانی ناو گریان و پێكه‌نینم
ده‌كێشمه‌وه:
له باكووره‌وه: شه‌ڕ
له باشووره‌وه: شه‌ڕ
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه: شه‌ڕ
له ڕۆژئاواوه: شه‌ڕ
له كۆپله‌ی كۆتایی ئه‌م شیعره‌دا، بانگی شه‌هیدان و برسی و تینوو و ڕه‌نج به خه‌سار و دڵشكاوه‌كان ده‌كات، بۆ ده‌سكه‌وتنی ئاسوده‌یی بچنه لای شیعر، چونكه له ناو نائومێدی و سه‌رزه‌مینێكی بی هاوار و بانگدا ، ته‌نیا سێبه‌ری شیعر ماوه ده‌ستی به‌ڵێنده‌رانی شه‌ڕ و هه‌تككه‌رانی مرۆڤایه‌تیی نه‌گه‌یشتبێتێ.
وه‌رن..وه‌رن!
هه‌ر ئه‌و گۆشه بچووكه ماوه
هه‌ناسه‌یه‌كی لێ مابێ
قومه ئاوێك و
له‌ته نانێك و
دڵنه‌وایی و
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تێدابێ.
وه‌رن به‌ڵكو ئاسووده‌ییه‌كتان
له بانیژه چكۆله‌كه‌ی شیعر ده‌سكه‌وێته‌وه..
وه‌رن… وه‌رن..!
با ئه‌وانیش،
له به‌ر ئاستانه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا
له‌ناو باویشكه‌كانیاندا بنوون…
هه‌روه‌ها شاعیر ڕوئیای خۆی له مه‌نه‌فستێكدا ده‌ربڕیوه له به‌شێكی ئه‌و مه‌نه‌فێسته شیعریه‌یدا كه له ساڵی 2004 دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له ڕووپه‌ڕی به‌رگی پشته‌وه‌ی ئه‌م كۆبه‌رهه‌مه‌دایه ده‌ڵێ :
(…. ڕێگای هات و نه‌هات ، شكانه‌وه‌ی هزر .. هه‌ڵپه‌ی تێهه‌ڵێـنانه‌وه …
ڕاكردن به‌ره‌و ژیان ، به‌ره‌و سه‌ودای لاڤـایی و
پیشه‌سازی حوسن و جه‌مال ..
ئاڵـووده بوونی تاسه … ململانێی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ زمان ..
ئه‌مانه سه‌دای زه‌نگه‌كه ده‌ده‌نه‌وه ، سپێده‌ده‌مان به‌وپه‌ڕی ناز و ویقاره‌وه
شیعر له خه‌وی په‌مه‌یی جیا ده‌كاته‌وه ..)
تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ : ( ئه‌شكی خوێنین
به سه‌راپای
سرووشتی به‌سته‌زمان دێته خوارێ …
نمه‌كگیریه كووره هه‌ڵایساوه‌كانی شیعر
ئاسنی ساردیان پێ خوار بكرێته‌وه ..)