ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ و خه‌ونێكی داستان ئامێز …ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
“خوێندنه‌وه‌یه‌كی پانۆرامیه بۆ رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ”
ناوی رۆمان : سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا نووسینی : جه‌بار عوسمان ژماره‌ی لاپه‌ڕه : 206 تیراژ: 500دانه
ساڵی چاپ : 2018 به‌رهه‌می گروپی گوڵیار بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه
لێره‌و له‌م نووسینه‌م دا رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له ئاگردا ده‌خوێنمه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رمه‌وه بۆ ره‌چه‌ڵه‌ك و دروستكردنی لێدوانی ره‌سه‌ن له‌و باره‌یه‌وه، چونكه ده‌بێت مرۆڤ ده‌رك به‌وه بكات، ئه‌و شعوره له‌لای خۆی دروست بكات، كه خوێدنه‌وه‌ی رۆمان جۆریًك له‌سه‌ربه‌ستی و ئازادی ده‌وێت . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش كاتێك دێته به‌رچاو له‌مانا سایكۆلۆژییه‌په‌تیه‌كه‌ی دووری بخه‌ینه‌وه و دای بماڵین لێی، به مانایه‌كی تر مه‌به‌ست له‌م جۆره گفتوگۆیانه گه‌رانه‌وه‌یه، بۆ پرسه بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌كییه‌كان به‌گشتی و ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی، كه لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌پرسه سه‌ره‌كییكانی رۆمانه وه‌ك و ئه‌ده‌ب و ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر دڵی بابهتهكان كه خودی ، ده‌ق خۆی به‌شێكه له‌و ئه‌زموونه واته كاتێك كه ئیمه ده‌زانین “خوێندنه‌وه” مانایه‌كی جیاواز له مانا باوه سایكۆلۆژییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت ، خۆ به‌خۆ له وه “دوورده‌كه‌وینه‌وه “و جیا ده‌بێته‌وه و پرسیاری ره‌سه‌ن و دروست له دایك ده‌بن .
ئێمه لێره‌دا به‌هیچ جۆریك به‌نیاز نین له‌روی زمانه‌وانییه‌وه هیچ بڵێین به‌ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ، مه‌به‌ستی خۆمان روون ده‌كه‌ینه‌وه به‌وه‌ی كه كێشه‌ی رۆمان وا ده‌خه‌ینه روو وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م رۆوه له‌م كاته‌دا پایه‌یه‌كی گرنگی ئه‌ده‌به و نهێنی خویندنه‌وه و راڤه‌و ره‌خنه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه جۆری له‌خۆ گرتووه ، بێ له‌وه‌ی رۆمان له‌م رۆدا لهقهیراناویترین دۆخیدایه ، به‌ده‌ر له قه‌یرانی نووسین خۆیشی كه‌واته كه باس له كێشه‌ی رۆمان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ، له‌و باس و خواسانه‌یه كه‌په‌یوه‌ه‌ستن به ژینالۆژیایی رۆمان وه‌كو ئه‌ده‌ب و به‌ستنه‌وه‌ی به‌تێڕامان و تێفكرینی وجودی و فه‌لسه‌فی و بون و نه‌بونه‌وه و له‌ئاستیكی تریشیدا خراپ بون و كه‌وتنه قه‌یرانی ئه‌ده‌بییه‌وه و لێره‌دا كیشه‌كه گه‌وره ده‌بیت بۆ مانا گهورهكهو باسه‌كه هه‌ستیار ده‌كات, واتا كیشه‌ی بون و نه‌بونی ڕۆمان وه‌كو ژانرێكی ئه‌ده‌بی دروست ده‌بیت, به دیویكی تردا نه‌بینیی وه‌كو كێشه و بایه‌خ پێنه‌دان و پشت گوێ خستنی ده‌بیته به‌شێكی تری گرفته‌كه و به‌هه‌ردووكیشیان به‌دوای خۆیاندا ئه‌و تێگه‌یشتنه سواوه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی فرۆشتن و ئه‌زبه‌ر كردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك خه‌ڵكی نه‌شاره‌زاوه ده‌بنه پێوه‌رو بۆ “كێشه‌كه – رۆمان “و بگره”كیشه”مانای فراوانتر و قوڵتر و گه‌وره‌تری هه‌یه و له‌بنچینه‌شدا بۆ مشت و مڕی فه‌لسه‌فی گونجاو تره وه‌ك مانا بازاڕی و باوه‌كه‌ی .
به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڕۆمان ، له ڕووی بنیاتنان و له جیهانی مۆدیرندا و خویندنه‌وه وه‌كو”دۆكترینیكی – عقیده”یه‌كی شایان به‌خوڵقاندندنی فۆڕم و شیوازی جۆراوجۆر. یان به مانایه‌كی تر به‌خویندنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌توانین لێكدانه‌وه‌ی درووست بۆ رۆمان بكه‌ین، واته كاتێك رۆمان ده‌بێته كێشه و ئاوس ده‌بێت به یه‌كه‌كانی فه‌لسه‌فه و ته‌كنیك و مێژو…هتد. ئه‌وه مانا راسته‌قینه‌كانی رۆمان ده‌رده‌كه‌ون و خوێندنه‌وه‌یش ده‌بێته ده‌رخه‌ری ئه‌و لایه‌ن و نهێنیه شاراوانه‌ی ده‌ق و گه‌یشتنه هه‌ناوی داهێنان- لێره‌وه پرسه‌كه به‌ره و شوێن و بابه‌تی تر ده‌ڕوات، بۆیه لێره‌وه ده‌چینه ناو كرۆكی باسه‌كه‌وه.
به‌گشتی داستانی ئه‌م رۆمانه گێرانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دووزه‌مه‌ن و دوومێژوو دوو قۆناغی مرۆڤی كورد كه پڕن له‌به‌رخودان و گیان فیدایی و گیانبازی كه له‌دنیای نوی َ و هاوچه‌رخدا هه‌میشه دۆزه‌كان خوێندنه‌وه‌و تێفكرێنی هه‌مه چه‌شه‌نه له‌خۆده‌گرن هه‌روه‌كو یه‌كێك له دروشمه‌كانی (جۆرج باتای) ئه‌وه بو كه ده‌یگوت:”په‌سند “كردنی ژیان تا سه‌ره مه‌رگ ” (1) بۆنمونه ئه‌گه‌ر له‌م رسته‌یه‌وه بچینه رۆمانه‌كه‌وه، ئه‌وه ده‌بینین هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه خۆی كێشه‌یه له‌سه‌ر ئاستی(نه‌ته‌وه‌یی و تاكه كه‌سی) بڕوانه لاپه‌ڕه ( 19) ی رۆمانه‌كه : ” هۆ دایه‌گیان . . بزانه له دوای كۆچی تۆ چی ڕوویدا !! ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه ، كه‌سه‌ربڕه‌كان به‌سه‌ریان هێناین ” یان له شوێنێكی ترداده‌ڵێت : ” ئای له‌تۆ جه‌نگ ، چه‌نده نه‌فره‌ت لێكراویت ! كاتێك ناوت دێت هه‌موو خه‌ونه جوانه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌یت ” دووزه‌مه‌نه‌كه به ڕونی له‌و دووڕسته‌یه‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌یه‌كه‌میان دا : ئاریشه‌یه‌كی ئاینی و میًژوویه.
له‌دووه‌میاندا : دۆزی نه‌ته‌وه‌و ڕیشه مێژوویه‌كه ئاوێزان ده‌بێـت به‌نوێ بوونه‌وه‌ی ئاینێك كه دیرۆكی هه‌یه واته : له ئاسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدا، كێشه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به دیار ده‌خرێت، كه به‌درێژای دیرۆك ، هه‌تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، كێشه‌ی په‌سه‌ندنی كردنی ژیان خۆیه‌تی،له‌م ئاسته‌یدا ڕۆمان ده‌بێته (خه‌م) خه‌مێكی وجودی و قورس و خاڵی له مانا سایكۆلۆژیه‌كه‌ی، وه‌كو ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری په‌سه‌ند كردنی خه‌مه‌كانی بوون خۆیه‌تی ، كه له ئێستادا چه‌ندان بابه‌تی گرنگ و نیشتمانی هه‌ن فه‌رامۆش كراون و په‌راوێز كه‌وتون، هه‌روه‌كو چۆن (باتای) وتویه‌تی: “ئه‌ده‌بیات یا هه‌موو شتێكه یا هیچ” (2) ئه‌ده‌ب كه ده‌مانخاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی (بوون) وه‌كو بابه‌تێكی گرنگ و پڕ له به‌رپرسیارێتی، له‌م كاته‌دا ئه‌م ڕۆمانه ده‌بێته نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی پڕ له كێشه و له لایه‌كی تریشه‌وه ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) وه‌رگیراوی مێژویه‌كی دیاری كراوی ژیانی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی كورده، (خه‌م) ی نوسه‌ر لێره‌دا دوباره زیندوو كردنه‌وه و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و دووزه‌مه‌نه هاوشێوه‌ومێژوییانه‌یه له به‌رگێكی تێكه‌ڵ به ئه‌فسانه‌و داستانی هونه‌ریانه‌و ئه‌ده‌بیانه .
هه‌روه‌كو له حیكایهتێكدا (خۆرخی لویس بۆرخیس) نوسیویه‌تی :”نوسه‌رێك سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، ئه‌و داوای یه‌ك ساڵ مۆڵه‌ت له خوا ده‌كات تاكو بتوانێت كتێبه‌كه‌ی ته‌واو بكات.” ( 3) ، ئه‌مه‌ش دۆخی هه‌موو نوسه‌ر و دانه‌ر و كه‌سه به‌رپرسانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له ڕێی ئه‌ده‌به‌وه (نوسه‌ر)ده‌بێته به‌شێكی مه‌زنی كێشه‌كه‌و بوونی (نوسه‌ر)خۆشی ئاوێزان ده‌بێت به (دۆگم _تقلید)ه‌كانی یاخی بوون كه دژی لاسایگه‌رێتی و خۆ دووباره كردنه‌وه‌یه له پێناو گه‌یاندنی حه‌قیقه‌ت ، ئه‌ڵبه‌ته حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی به جۆرێك ده‌وترێت كه (كێشه) دار بێت ، چونكه نوسینی بێ كێشه واته مه‌رگی نوسین و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاژاوه .
(كێشه) له‌م ڕۆمانه‌دا وه‌كو (بابه‌ت) جیاوازه له (ئایدیا)كانی نوسه‌ر وه‌كو (كێشه)،به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا یهكانگیرو هاو مانا له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه، (گادامیر) وته‌نی : ” ئاسۆی ڕابردوو به شێوه‌یه‌ك بوو تێپه‌ڕی ،كه بوو تێپه‌ڕی و ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه.”(4). به‌ڵام له ڕوویه‌كی تره‌وه زیندوویی و به‌ها داری خۆی ده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو(بۆڵ دێمان) هێمای بۆ بنه‌مای (….) هزری (نیچه) كردووه‌و گوتویه‌تی : “كه پێكناكۆكی نێوان كامڵ بوونی مێژوویی و ئافراندنی هونه‌ری هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ڕادیارده‌یه‌كی په‌یوه‌سته به مۆدێرنیزم و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به ڕابردوو مێژووه به‌ستراوه‌ته‌وه ” (5) هه‌روه‌كو چۆن چه‌ندان نمونه‌ی زیندوو هه‌ن له ڕۆمانه‌كه‌دا كه باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و گوتانه‌ی سه‌ره‌وه، خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت خۆی بۆی بگه‌ڕێته‌وه .
ئا لێره‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌م ڕۆمانه به مانای (كێشه)سه‌ر به‌ساتی دروست بونی ڕۆمان خۆیه‌تی و زاده‌ی ئه‌و ساته‌یه كه به‌ره‌و ڕووی ئاراسته‌ی گونجاوی خۆی ده‌ڕوات ، ئه‌وه‌تا , (ئێدمۆند هۆسیرڵ )ی فه‌یله‌سوف ی سه‌ده‌ی بیسته‌م گوتویه‌تی : (به‌ره‌و خودی شته‌كان. (6) من لێره‌دا ئه‌و دووهێڵه درمی و زه‌مه‌نی ومێژووی و دیرۆكیه ده‌به‌مه‌وه بۆ لایه‌نه مۆدێرنه‌كه‌ی هه‌روه‌كو : (دێمان) ڕای وایه : “له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام له بنیاتی خۆیدا مۆدێرنه. “(7) هوشیاری لێره‌دا و له‌م ڕۆمانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆگمه‌كانی نوسینی ڕۆمان و به (دۆكترین ـ حقیقه‌ت) كردنیان و بردن و فڕاندن یان بۆ ناو یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه خه‌می (نیشتمان و نه‌ته‌وه)یه . ئه‌مه‌یه ئه‌و هوشیارییه‌ی كه (كێشه) دروست كه‌ریه‌تی و به ته‌نها كێشه‌ش ده‌توانێ ئه‌و ناسنامه‌یه ببه‌خشێ و نوسه‌ر به فێربوون و فێركردن له ڕابردوه‌وه , ئه‌و خه‌مه په‌خش ده‌كاته‌وه كه خه‌ریكه له یاده‌وه‌ریاندا كاڵ ده‌بێته‌وه یان خه‌ریكه ڕوو له نه‌مان ده‌كات .واته له ساتی خوێندنه‌وه‌و تێفكرینه‌كانی نوسه‌ره‌وه به‌ره‌و زیاد كردنی په‌ژاره ده‌چین . چونكه له یه‌ك كاتدا (نوسه‌ر) فێربوه‌و (فێریش)ده‌كات كه‌سێك كه فێربوونی ته‌ڵاق دابێ چ باكی به په‌ژاره هه‌یه یان چی له خه‌م بكات به مانایه‌كی تر به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه (فێربوون) زیاد ده‌بێت و په‌ژاره‌و خه‌مه‌كانیش گه‌وره ده‌بن و زیاد ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته . په‌ژاره‌و خه‌می نوسه‌ر كه‌سی نیه‌و چ په‌یوه‌ندیه‌كی سایكۆلۆژی ساتی پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه .
به هێنده‌ی فێربون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌یه . كه تاكو ئێستا كه‌مترین خه‌ڵكی دوو دڵ و قه‌له‌ق كردووه له بواری دروستكاری و ڕۆماندا, وه كه‌مترین گومان و داهێنان له‌و بواره‌دا گرتونیه‌تیه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی میلله‌تێك كه خۆی فیدا ده‌كات و قوربانی ده‌دات و خوێن ده‌ڕێژێت و پرسیار ناكات !! (لائودزۆ) له (دائود جینگ) دا ده‌ڵێ : (واز له فێربوون بێنه په‌ژاره به‌سه‌ر ده‌چێت . (8) (كێشه) ی نوسینی ئه‌م ڕۆمانه , خودی نیه‌و ناچێته‌وه سه‌ر په‌ژاره دنیایی و ماددی و خێرا ڕاگوزه‌ره‌كان به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست بردنه بۆ پرسه سه‌ره‌كی و نهێنی و فه‌لسه‌فی و وجودیه‌كان ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات لای خوێنه‌ر جێگیر بێت به گواستنه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مووی (كلی) به یه‌ك پێگرتنی پارچه‌یه‌كی ده‌ق (… ) به شیكردنه‌وه‌ی بنیاتی ده‌قی گشتگیره‌كی كه ئه‌مه‌ش لای یه‌كێكی وه‌كو (جولیا كریستیڤا) وا ده‌كه‌وێته‌وه كه پێی وایه (….) له ڕۆمانه‌كاندا شتێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه زۆر تر هێڵكاریه : (پێكهاته‌یه‌كی وه‌رگیراوی بان كه‌سێتیه (9).
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و هاوارانه هاواری نه‌ته‌وه‌ییه‌و په‌یوه‌سته به خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانی گه‌ڵێكی سته‌م دیده‌و سه‌ركوت كرا‌و، ئه‌وه‌ش بڵێین (جولیا كریستیڤا) له كتێبی (معنی ولا معنی لتمرد) دا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه تێوریزه كردنی ئه‌ده‌ب وه‌ك و گه‌شتێك وایه له ناو ئاڵۆزی و نادیاره‌كاندا ,…(10) هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه كه ئه‌م رۆمانه مان به‌كێشه كرد ، بۆ ئه‌وه بوو گرنگی و نرخی نوسینی نوسه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌دیار بخه‌ین له هه‌نووكه‌دا ، وه‌كو (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : ” خوێندنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌ق وه‌فاداره”(11) و ئه‌ده‌بیاتیش به‌گشتی فره جۆر و شێوازه هه‌روه‌كو (ڕۆلان بارت) ده‌ڵێت : ” ئه‌ده‌بیات شتێك نیه جگه له شێواز و شیوازی ئه‌ده‌بیاتیش بریتیه له ئامانجی ئه‌ده‌بیات” (12) .ئه‌م ڕۆمانه‌ش (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) كه (كاك جه‌بار عوسمان) نوسیویه‌تی وه‌كو شێوازێكی نوسینی ئه‌ده‌بی خودی ئامانجه‌كه‌یه‌و لێره‌دا به كێشه‌ی ده‌كه‌ین .
كه‌واته ڕابردووی (گێڕانه‌وه)به‌قه‌ده‌ر ڕابردووی كاته ، ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌ی نوسراویش مێژوویه‌كی زۆر درێژی هه‌یه . به‌لام ڕۆمان شێوازێكی تایبه‌ته له (گێڕانه‌وه) ، كه هه‌مان داهێنانی چیرۆكی درێژ و په‌خشان ئامێزه به پشت به‌ستن به ڕیالیزم و به‌رهه‌می ئه‌زموون و خه‌یاڵه نوێیه‌كانی تاكه كه‌س(13) و ئه‌وانه‌ی هاوڕان له‌گه‌ڵ مێژووگه‌رایی واده‌ڕوانن له مێژووی ڕۆمان كه په‌یوه‌ستن و په‌یوه‌ندیان ئه‌ندامیه وه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌ڕۆماندا ، بۆ نمونه بالزاك هه‌یه‌تی، به‌ڵام ڕۆمانی تازه وه له‌گه‌ڵیدا ڕه‌خنه‌ی نوێ ، ئه‌و كارنامه‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه مێژووی بێت(14) .ده‌رچون له به‌رگی مێژوو ، یاخی بوون له زه‌مه‌ن ، له كاتێكدا كه‌له‌سلوكی زیاد ناكات به بۆچوونی به‌نده رۆمانی سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا چه‌ندین ڕیسكی مێژووی كردوه‌و لۆژیكی رۆمان و شێوازی نووسینه‌كه‌ش ئه‌و دۆخه په‌سه‌ند ده‌كات بۆنمونه گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كه‌سێتی قسه بكه‌ین : (پیر شاهۆ و كاره‌كته‌ری نه‌سرین ) یان ( یه‌سنا – ئارین ) و هه‌روه‌ها ئه‌بینین نووسه‌ر زۆر به‌هاوسه‌نگی میًژوو ئێستای پێكه‌وه به‌ستووه‌و له هه‌ندێك شوێندا نووسه‌ر توانو سه‌لیقه‌یه‌كی سه‌رسام كه‌ر به‌كاردێنێت له خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌ی نوێ‌و هاوچه‌رخ كه‌به بۆچوونی به‌نده ئه‌مه‌به‌شێكی ئه ئه‌فسوونه‌ی ده‌قه‌كه‌یه كه من سه‌راسمم به‌و هه‌ناسه‌یه بۆنمونه خوێنه‌ری به‌ڕیز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ( ل 12 و 13 ) ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌و به‌جوانی ئه‌و كاتانه وێنابكات كه به‌زمانێكی پڕله شیعریه‌ت و كوردیانه نووسه‌ر سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میه .
(مارسل پروست) ده‌ڵێت :” ژینی ڕاسته‌قینه ژیانێكه له ئه‌نجامدا دوباره ده‌یدۆزینه‌وه ، دیار و ئاشكرایه ته‌نیا فۆڕمی ژیان كه له‌ڕاستیدا به ئاكام ئه‌گات ئه‌ده‌بیاته) (15) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ ڕۆمان ویستویه‌تی زۆرترین ڕاده ، به‌هره ، له ئه‌فسون و ئه‌و ڕاكێشانه بونیادیه وه‌رگرێت كه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی هه‌یه‌تی . <جیهانی ڕۆمان > جیهانی مۆدێڕن ، وه‌كو سیستمێكی به‌های عورفی و بڕیار گه‌لێك وه‌سف ده‌كرێت كه هه‌موویان سه‌خت و بهشت بوونه هه‌روه‌كو چۆن ، زمانه (واقعی – سیحریه ) و تێكه‌ڵ به‌شعریه‌ت ڕه‌نگه‌كان و ئاگرو تێگه‌یشتنی سایكۆلۆژی مان له ناو په‌رستگاو ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی گێڕانه‌وه‌كاندا بۆ شی ده‌كاته‌وه و هكو له‌لا 27دا هاتووه : ” – من هێزی ئاشتی و خاوێنیم و جوانیم … هێزی ئه‌وه‌ت پێده‌به‌خشم ، هه‌میشه به‌جوانی و شێوه‌ی خۆت بمێنیته‌وه و ده‌رونت ئارام و بێگه‌رد بێت ، له‌هه‌موو هه‌ستێكی تاوان ” دواتریش نووسه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ڕه‌نگه‌كانی ئاگرمان بۆ شیدهكاتهوهو ئه‌وماناسایكۆلۆژی و فه‌لسه‌فیانه‌ی ئاگرمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه و نزیك ده‌بێته‌وه له پسپۆریه‌سایكۆلۆژیه‌كه‌ی نووسه‌ر خۆی وه‌كو له دیالۆگێكی تردا نووسه‌ر ده‌نووسێت : ” متمانه‌م پێبكه دایكه گیان … تائه‌و شه‌وه‌ی جه‌سته‌ی یه‌سنا له نێو شه‌ڕی سه‌ربڕه‌كاندا بۆ ئاسمان هه‌ڵكشا ، وامده‌زانی هه‌مووئه‌و دیمه‌نانه‌م به‌خه‌ون بینیوه ، ئه‌ز كاتێك ئه‌م رۆمانه و چه‌ند رۆمانێكی تری نووسه‌ر (جه‌بار عوسمان) م خوێندووه‌ته‌وه هه‌ستكردووه به‌ڕاستی نووسه‌ر سه‌رقاڵی خۆخه‌واندن بووه له‌كاتی نووسیندا كه په‌یوه‌سته به پسۆڕیه‌كه‌ی نووسه‌ر خۆیه‌وه وه‌كو (پارا سایكۆلۆژیستێك) .
ڕۆمان له‌م چاخه‌ماندا ، ئه‌و په‌خشان هونه‌ریه‌یه به‌مانا به‌رزه‌كه‌ی ، كه زمانی ڕۆمانی په‌خشانی یه (16) و ڕۆمان جیهانیكی تووند و ئاڵۆزه ، كۆتایی ئاوێته كردنه ، چونه ناو شێوازه ، كه ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌ی په‌خشانی یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی داستانه (17).ڕۆڵان بارت (R. barthes) ، له هه‌ندێك له نوسینه‌كانی دا ده‌رباره‌ی ڕۆمان ده‌ڵێت : ” شایانی گونجاندنه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا)” (18)بۆنمونه گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه بۆرۆمانه‌كه‌ی نووسه‌ر چه‌ندین رووداو‌و به‌سه‌رهات و چیرۆكی سه‌یرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه له‌وانه : ” چیرۆكی نه‌مردو حه‌زره‌تی ئیبراهیم ” كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌چێژو له پرسیاری منداڵێكه‌وه چیرۆكه‌كه‌مان وه‌كو خۆی بۆده‌گێرێته‌وه هه‌روه‌كو چۆن دنیای نووسینی ئه‌م رۆمانه پڕه له داستان له‌وانه : داستانی خۆشه‌ویستی : ( ئارین و مالك ) و به‌رخودانی ئه‌و دوو جه‌نگاوه‌ره ئه‌وینداره له ل117 دا ده‌ڵێت : ” ئه‌و خاوه‌نی هێزێكی ئه‌فسووناوی و ویستی خۆیه‌تی ، ئه‌و شه‌رابی نه‌مری و هێزو جوانی به‌رده‌وامی ژیانی نۆشكردووه ، ئه‌و ئێستا به‌شێكه له‌رۆح و به‌نێو هه‌موو كهلهبهرێًكی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا دێت و ده‌چێت و ده‌توانێت به‌نێو ئاگرو هێزی له ڕاده‌به‌ری دووژمندا بچێت و به‌شمشێره قورس و تیژه‌كه‌ی و تێكیان بشكێنێت و پارچه پارچه‌یان بكات ” . ڕۆمان سه‌ركه‌شه، شۆڕشێكی سه‌ركه‌شانه‌یه به‌سه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی ڕۆمانی ناسراودا، یاخود ڕێساكانی ڕۆمانی لاسایگه‌ری (19) .
میشال زیرافا (M. zeraffa) وای ڕوانیوه كه ڕۆمان سه‌ره‌تا له ئاستی یه‌كه‌مدا ده‌ربڕینه له ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌ی په‌خشانی، له ئاستی دووه‌مدا حیكایه‌تیكی خه‌یاڵی یه (20) ، له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی ڕۆمان (گێڕانه‌وه‌یه) و ئه‌ویش له ڕێگه‌ی (خه‌یاڵ و ته‌كنیكه‌وه) وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت له كارێكی نوێ و شایسته‌دا ، تێ ده‌گه‌ین ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه ئه‌وه‌یه كه له ڕوانگه‌ی (ئه‌فڵاتون)ه‌وه ڕه‌گه‌زێكی تێكه‌ڵ و له ڕوانگه‌ی (ئه‌رستۆ)شه‌وه ڕه‌گه‌زێكی دابراو و ته‌واوه. ده‌توانین به‌وه‌ی كه‌ئه‌فلاتون (له كۆماردا) بۆی جێهێشتووین ، ئه‌و جیاكاریه بكه‌ین له نێوان (گێڕه‌وه‌ی پوخت و لاساییگه‌ردا) یان له نێوان خه‌یاڵگه‌و وێنه گرتندا (21). به گووته‌ی (ژان پۆڵ سارته‌ر) له كتێبی (بابه‌تی خه‌یاڵیدا) : ” جیهانی خه‌یاڵی ئێمه ، جیهانیكی ناڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ر وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی هه‌بوونی به‌سراوه‌ته‌وه به خه‌یاڵكه‌ره‌وه‌كه‌وه (22) به واتایه‌كی تر خه‌یاڵ دوو ئاستی هه‌یه : ئاستێكیان خه‌یاڵكه‌ره‌وه‌یه‌و ئه‌وی تریان خوێنه‌ری ئه‌و خه‌یاڵه‌یه و ئاستی چه‌شه‌ی خه‌یاڵه‌كه‌یه و گێڕانه‌وه گه‌لێك مانای هه‌یه وه‌كو (سعید یقگین) له وتارێكیدا له ژێڕ ناوی (نڤریات السرد و موچعها)دا باس له‌وه ده‌كات زاراوه‌كان له هه‌ر پسپۆڕیه‌كدابن ، جۆرێكن له به‌ده‌ست هێنانی ده‌لاله‌تی تایبه‌ت به‌و پسپۆریه خۆی كه‌سایه‌تیه‌كه دیاری ده‌كات، وه به بیروڕای فۆرمالیه‌كانی ڕووی ئه‌م تیۆریه ، بانگه‌شه‌ی له‌دایك بونی زانستێكی نوێی ده‌كرد به مانای(ئه‌ده‌بیه‌تی ئه‌ده‌ب) كه له‌كاره‌كانی(فلادیمیربرۆب)دا ده‌رباره‌ی گه‌یشتنه (السردیات – گێڕانه‌وه‌كان) وه‌كو (تۆدۆرۆف) خستیه ڕوو ، په‌یوه‌ندی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی به مه‌وداكانیه‌وه له ڕه‌وانبێژی و زانسته‌كانی تره‌وه به تایبه‌تی (شیعر و دراما) كاریگه‌ری به‌هێزی ئه‌زموونی (هونه‌ری شیعر)ی ئه‌رستۆی پیوه دیاره.گێڕانه‌وه پاشكۆ و شوێنكه‌وته‌ی شتێكی دیاری كرا‌و نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمان له دواییهكانی سه‌ده‌ی (18) و پاشتر ڕاو بۆچونه جۆراوجۆره‌كان كه بڵاو بونه‌وه وه هه‌ریه‌كه له زاراوه‌كانی گێڕانه‌وه له شێوه‌ی به‌كارهێنانی مانادا جیاوازی فره‌یان هه‌یه‌و گونجاویشه .. كه هه‌ر یه‌كه‌میان یان هه‌موویان به‌كاربێنێت وه داهێنان په‌یوه‌سته به مه‌عریفه‌ی گێڕانه‌وه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی به جوانترین و وردترینه‌وه بۆ وێنا كردن (23) (جیراڵد پرێس) له كتێبی : (زاراوه‌ی گێڕانه‌وه‌دا) به‌م شێوه‌یه پیناسه‌ی ده‌كات (گوتنێكه یان هه‌واڵێك) وه‌ك به‌رهه‌مێنه‌ری كرده‌یه‌ك یان ئامانجێك كار‌و بونیاد و كرده‌ی بونیادی بۆ یه‌كێك یان زیاتر له ڕووداوێك یان ئه‌ندێشه‌یه‌ك (چیرۆك) ، له‌لایه‌ن یه‌كێك یان زیاتره‌وه (24).یان گێڕانه‌وه به تێكچرژانی ده‌نگه هه‌مه‌جۆره‌كان و زیاتر له هوشیاریه‌ك و بیروڕایه‌ك سه‌باره‌ت به جیهان ده‌ناسرێته‌وه (25).ئه‌وه‌ی زانیمان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه له سه‌ر ئاستی ته‌كنیك و گێڕاوه بۆ به‌نده زۆر به چێژ بوو هاوتا له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌سفی جوان و هونه‌ری بۆنمونه له لاپه‌ڕه 121 دا به‌مه‌ده‌ست پێده‌كات: ” ئه‌وان وه‌ك شاره مێروله له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه هێرشیان ده‌هێنا . هێنده زۆربوون ئه‌و پێده‌شته‌ی ، كه چه‌مه‌كه به‌درێژایی خۆی بۆی شۆڕده‌بویه‌وه ، له زۆری له‌شكری سه‌ربڕه‌كان ڕه‌شی ده‌كرده‌وه . هه‌روه‌ها لاپه‌ره‌كامی تری وه‌كو : ( 127 ،129 ، 149 و 173 و هتد … ) كه سه‌رسام بووم به‌و وه‌سف و نمونه‌ی ئه‌فسانه‌ی رووناكی ئه‌شكه‌وت و دنیایه‌كی پڕ له‌خه‌یاڵ به چنینێكی ناوازه‌وه . هه‌ربۆیه كێشه‌كانی ناو ڕۆمانی(سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دابه‌شده كه‌مه سه‌ر چه‌ند ئاستێك و له‌گرنگترینی ئه‌و كێشانه له‌ڕووی (گێڕانه‌وه‌وه) :
1/ گێڕانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌هه‌ندی مێژوویی :
مێژوو كه‌ره‌سه‌یه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خی ئه‌م ڕۆمانه‌یه و زۆربه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی تریش لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، به‌جۆرێك بێ تێگه‌یشتن له‌م (ڕه‌هه‌نده) ڕه‌هه‌نده‌كانی تریش ئاڵۆز ده‌بن و درككردنیان زه‌حمه‌تێكی زۆری ده‌وێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆمانه هه‌ندێك جیاكاری گرنگی تیایه كه به‌ته‌واوی دایده‌برێت له (مێژوو) ، من لێره‌دا ته‌نها ڕه‌هه‌ندی مێژوویی ده‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ڕاو بۆچونی (تێۆری) چه‌ند بیریارێكم له‌وباره‌یه‌وه وه‌كو نمونه وه‌رگرتووه له‌وانه : * بۆچونی (فرانس بیكۆن) ده‌رباره‌ی مێژوو گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه چونكه به‌ڕای ئه‌م بیریاره(مێژوو) له دوو به‌ش پێكدێت :
أ. مێژووی سروشتی ئه‌ویش پێكدێت له : (-وه‌سفكردنی دیارده ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان و – وه‌سفكردنی باره ده‌گمه‌نه‌كان )، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هیزه شاراوانه‌ی دوای باره به‌رچاوه‌كان ئاشكرا بكات. ب/مێژووی شارستانیه‌تی ، پوخته‌ی مێژووی شارستانیه‌تی كه‌بیكۆن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ، بریتیه له: تۆماركردنی كار و كاردانه‌وه‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت ، كه بیكۆن بۆ سێ جۆر دابه‌شی ده‌كات ئه‌ویش :-
- مێژووی ئاینی -مێژووی داهێنه‌ری(به‌رهه‌مداری) -مێژووی ژیان و چالاكی كه‌سه‌كان (26) به پێی بۆچونه‌كانی بیكۆن رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ڕه‌هه‌ندی مێژوویه‌كه‌ی ڕه‌هه‌ندی (مێژووی شارستانیه‌تی)یه‌و به‌م پێیه‌ش ئه‌ركی كرۆكی مێژوو بریتیه له‌یادخستنه‌وه‌و تۆماركردنی ڕابردوو به شێوه‌یه‌ك كه وێنه‌ی ڕوداوه‌كان به‌ڕاستی و واقعی وه‌ربگیرێت .
تائێڕه وه‌كو مێژوو یان وه‌رگرتنی مێژوو وه‌كو كه‌ره‌سته هیچ گومانیكی تیانیه و پێم وابیت ئه‌م ڕۆمانه له‌وڕووه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و باشی به‌ده‌ستهێناوه به‌وه‌ی كه زۆر له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی بۆ نوسینی ئه‌م ڕۆمانه به‌كارهێناوه به‌لام له‌وێدا گرفته ، كه (ڕۆمان) بێت و ڕۆڵی تۆماركردن و نوسینه‌وه‌ی مێژوو ببینێت یاخود بیه‌وێ ڕۆڵێكی واببینێت ! ئه‌مه ئه‌و باسه‌یه كه‌من زۆر لام گرنگه بیخه‌مه ڕوو به‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆمانه (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دێت و (مێژوو) ده‌كاته كه‌ره‌سته واته هه‌نگاوی یه‌كه‌م خامی خۆی له‌و كه‌ره‌سته‌یه وه‌رده‌گرێت و به‌كێشه‌ی ده‌كات له‌ڕێی (هونه‌ری نووسینه‌وه) ، واته ئه‌م ڕۆمانه نه‌بۆته تۆمارێكی مێژوویی یان (ڕۆمانیكی مێژوویی) و به‌هۆی فه‌نتازیاوه كه ده‌ستی باڵای گرتووه به‌سه‌ر مێژوودا له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه و وێنه زه‌خره‌فیه‌كان و خه‌یاڵ شوێنی بێژه مێژوویی یه‌كان ده‌گرنه‌وه .
به‌لام به‌ڕای(دیكارت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه مێژوو نووس ده‌یگێڕێته‌وه به‌و شێوه‌یه ڕوی نه‌داوه كه لێی دوواوه چونكه مێژوونووس وه‌ك گه‌شتیارێك وایه دوور له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ژی و نامۆیه به‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی (27).ه لێره‌دا مێژوو به‌و پێیه‌ی وێنه‌یه‌كی چنراوی (خه‌یاڵی )یه كه‌واته خودی مێژووش به‌یه‌كێك له‌ماناكان ده‌كه‌وێته ژێڕ گومانه‌وه و له‌و خانه‌یه‌دا داده‌نرێت و (ڕۆمان)نووسیش جارێكی تر كاری له‌سه‌ر ده‌كات و دایده‌ڕێژێته‌وه و ڕوداوه‌كان پۆلێنده‌كات و(خه‌یاڵ و ته‌كنیكی هونه‌ری نوسین)ی خۆی به‌كاردێنیت به ئایدیاكانی خۆی بارگاویان داكات به‌تایبه‌تی له ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت شتێك ده‌رباره‌ی سروشت بزانێت ئه‌واده‌بێت هه‌ڵوێستێكی ئه‌زموونی بگرینه به‌ر كه تێیدا (ئه‌زموون)و (تێبینیكردن)به‌كاربهێنێت،(..)وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا ده‌یبینین وده‌یخوێنینه‌وه كه‌ئه‌زموون به‌جۆرێكه هه‌رده‌ڵێی له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندا ده‌ژین. به‌م شێوه‌یه مێژوو به‌پله‌یه‌كی باڵا گۆڕه‌پانی به‌دیهێنانی مرۆڤه . ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌بێگومان(كردار)ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات له باشكردنی زانینه‌كانماندا. (28) (بیكۆن) ده‌یگووت:”یاده‌وه‌ری به‌سه‌ر مێژوودا زاڵده‌بێت”(29)بێگومان وته‌یه‌كی به‌نرخه ، گه‌رته‌ئویلی بكه‌ین له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا ، له‌وه‌ی دا كه‌ڕه‌هه‌ندی مێژوویی و یاده‌وه‌ریی خۆیمان له‌بۆته‌ی رۆمانێكی هونه‌ری داپیشان بدات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نووكه بخاته به‌ر چاو كه خوێندنه‌وه بۆرووداوه‌كانی مێژو وبكات و به‌گیروگرفت یان بكات .
2/ گێڕانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی (وێنه‌و خه‌یاڵ):
لێره‌دا له‌و ئاسته ده‌دوێین كه‌نووسه‌ری رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، (كاك جه‌بار عوسمان ) به‌كێشه‌ی كردوون ، په‌یامی نووسه‌ر لێره‌دا تێپه‌ڕاندنی مێژوو و نزیكبوونه‌وه‌یه له وێنه‌ی زه‌خره‌فی و فهنتازیاو شێوه‌كاریه‌وه . گه‌شه‌وپێگه‌یشتنی درێژخایه‌نی ئازادی مرۆڤ ، به‌دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی جیهانی ده‌ره‌وه و تواناكانی كاریگه‌ریی ئه‌و یاسایانه ، بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه مرۆڤایه‌تیه‌كان په‌یوه‌سته (30)چونكه “ڕووكه‌ش”ی ژیان ،ده‌بێته گۆڕانكاری له‌ناوه‌وه‌ی (ده‌روون)ی مرۆڤه‌كان .كاتێك مرۆڤ ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه ده‌توانن به‌هاوكاری هاوشێوه‌كانیان ،چه‌ند كارێك له‌جیهانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌بێته هۆی شێوه‌یه‌كی تر له‌نزیكبوونه‌وه‌و خۆناساندنیان (31)كاتێك شكسپیر ده‌نووسێت :”ئه‌وكاته‌ی ده‌روونم ، هه‌روه‌ك (چكاوك) له‌كاتی هه‌ڵاتنی تیشكی خۆر‌و ڕووناكبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون له‌قوڵایی خاكی تاریك ، له‌به‌ر ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ئه‌وه‌ستێت وئاواز ده‌خوێنێت “،مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نیه ،كه قۆناغه‌كانی ژیانی (چكاوك)فێربێت .به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت به‌هۆی یاده‌وه رییه‌كان و ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه وشه‌كان ده‌جوڵێنێت ،حاڵتێكی تایبه‌تی له‌ژیانی ده‌روونی ،له خوێنه‌ردا دروست بكات (32).- ئه‌گه‌ر به‌وردی ڕۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) بخوێنینه‌وه چه‌ندان ڕسته‌وپه‌ره‌گرافی تێدایه كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن نوسه‌ر به‌ته‌كنیكی گێڕانه‌وه چۆن ده‌سه‌ڵاتی(وێنه‌و خه‌یاڵ) ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌رمێژوو كه‌تواردا هه‌ر وه‌كو له یه‌كێك له وێنه هونه ریه‌كاندا له لاپه‌ڕه 127 دا ده‌ڵێت :” سه‌یری ئه‌شكه‌وته‌كه بكه‌ن ، هه‌موو هێزی ئه‌و ئافره‌ته له ڕووناكی ئه‌و ئه‌شكه‌وته وه سه‌رچاوه‌ی هه‌یه “یان له لاپه‌ڕه 121 ده‌ڵێت : ” ئه‌وانه به‌مرۆڤ نه‌ده‌چوون ! به‌جانه‌وه‌رو ده‌عبایه‌ك ده‌چوون ، كه له ژێر زه‌مینه‌وه هه‌ڵقوڵابێتن ،..” لێره‌وه ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی كه(خه‌یاڵ و وێنه)دوانه‌یه‌كی تێكهه‌ڵكێشن و لێك جیانه كراوه‌ن له‌گه‌ڵ (كێشه)دا ئاوێزانن و به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ره‌گرافێكی ئه‌م ڕۆمانه ڕوون ده‌بێته‌وه (گێڕانه‌وه) له‌ڕێی (خه‌یاڵ ووێنه) وه چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده‌و گه‌نجینه یه‌كی به به‌هایه .
3/ ئاسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن):
له‌م ڕه‌هه‌نده‌ی(كێشه‌ی گێرانه‌وه)دا ،گه‌مه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و هونه‌ریانه ده‌بیندرێت كه له‌ڕووی ڕیتم و تیمپۆی نووسینه‌وه ، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، گێرانه‌وه له‌سه‌رئه‌م ئاسته‌ی دا هێنده ته‌لیسماویه هه‌ست به‌گۆڕینی(زه‌مه‌ن و شوێن)ناكرێت له (سه‌رده‌م و كاته جیاوازه‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌دا ) هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو نهم توانی “دوانه‌ی زه‌مه‌ن وشوێن “له یه‌كتری جیابكه‌مه‌وه به‌وه‌ی كه‌زۆر ده‌رگیر وتێكه‌ڵن .له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت جادووت لێكراوه ، له‌پڕشت رووده‌ده‌ن له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی تر‌و له‌زه‌مه‌نێك بۆزه‌مه‌نێكی تر ڕووداو گه‌لێك ڕووده‌ده‌ن و زنجیره‌كان پێش ده‌خه‌ن ، كهبهردهوام له‌گه‌ڵ وێنه‌و وه‌سفه هونهریهكاندا ئه‌م رۆمانه شوێن گۆڕكێ و زه‌مه‌نی زۆری تێدایه كه‌ئاسان نیه هه‌موویان ده‌ست نیشان بكه‌م. به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه به‌هه‌ندێكیان بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌رده‌كه‌وێت دووانه‌ی(زه‌مه‌ن وشوێن)زاده‌ی ئیقا ع وبیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ ووێناندنه‌كانی سروشتی كوردخۆیه‌تی ، له‌ڕاستیدا تاوه‌كو ئه‌مرۆ (كێشه‌ی شوێن و زه‌مه‌ن)له‌زاكیره‌ی هه‌رتاكێكدا به‌شێوازی جۆراوجۆر ماون و په‌یوه‌ندی ته‌نگاته‌نگیان هه‌یه‌و مه‌حاڵه به‌بێ هیچ هۆیه‌ك و له‌خۆوه دروست بووبن ، به‌ڵكو كێشه‌ی ڕیشه‌یی و ووجودی ئێمه‌ن له‌م نیشتمانه‌داو له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كانداو له‌لای نووسه‌ریش به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌تابلۆیه‌كی هونه‌ریدا خۆی نمایش كردووه..چونكه‌له ” هونه‌ردا جوڵه‌یه‌كی ناجوڵه‌یه”(33)وجوانترین ڕه‌گه‌ز له‌وكارانه دا هه‌میشه زیندوویه‌تیانه و په‌یوه‌سته به هونه‌ری شێوه‌كاریه‌وه (34) “لوسینق” دهڵێًت: “رۆمان هونه‌ری زه‌مه‌نه ، نمونه‌یه‌كه وه‌كو مۆسیقا ” (35) هه‌روه‌وها د.عبدالملك مرتاچ ده‌ڵێت:”زه‌مه‌ن، شه‌به‌حێكی وه‌همی ترسێنه‌ره ..(36) له‌رۆمانی (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) ، زه‌مه‌ن زۆر خێرا ده‌ڕوات و له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌رخۆو هێمن و ورد ناتوانین لێی غافڵ بین ، ڕووداو له‌دوای ڕووداو دێت و (شوێن وزه‌مه‌ن)ده‌گۆڕێت …كه‌به‌زمانی د.عبدالملك مرتاچ (تۆڕی گێڕانه‌وه) دروستده‌كات له‌هه‌مان كاتدا ئاراسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن)یش دیاریده‌كات . هه‌ربۆیه ئه‌م رۆمانه توانیویه‌تی له‌م ئاسته‌شدا كێشه‌ی قوڵ و فه‌لسه‌فی نمایش بكات و خۆی به كێشه بكات وبایه‌خ وگرنگی خۆیمان بۆده‌ربخات ……
4/ (كاره‌كته‌ر)/
له‌م ئاسته‌دا ئه‌وه‌ی لای من كه‌زۆر شایانی سه‌رنج و لێوورد بوونه‌وه‌بوو ، ئه‌وه‌بوو كه‌له‌م رۆمانه‌دا (سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) دا، كه‌سایه‌تی زۆر‌و زه‌به‌ندوجۆراوجۆرنین و جێی سه‌رنجی منی خوێنه‌ر بوو كاتێك ئه‌و ئاسته‌به‌رزه ده‌بینم له‌نووسین كه‌چی كاره‌كته‌ركان هه‌موویان به‌یه‌ك زمان و به‌ڕیتمێكی شیعری ده‌دوێن ، به‌جۆرێك گه‌ر ناوه‌كان نه‌نووسیت و ناوی كاره‌كته‌ر دیارنه‌بێت دركی ناكه‌ین هی كێیه و ونه و خاوه‌نی ده‌نگی جیاوازی خۆیان نین كه‌ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه یه‌كێك بووله‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ربوونی (كێشه)ی گێرانه‌وه له‌لای كاره‌كته‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و رۆمانانه‌ی تری نووسه‌ر كه كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌زمانی جیاواز‌و ئازاد ده‌په‌یڤین كه‌به‌بۆچوونی به‌نده ئه‌مه خاڵی لاوازی رۆمانه‌كه‌یه و خۆئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌شی شاعیر بێت ئه‌واهه‌مووكاره‌كته‌ره‌كان (وه‌كو شاعیر) قسه‌ده‌كه‌ن ….
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و به‌پێویستی نازانم هیچی له‌باره‌وه بلێم ئه‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تیه‌كان خۆیان له یه‌كتری جیا نه‌ده‌كرده‌وه‌و ئازاد نه‌بوون به‌ڵكو نووسه‌ر هه‌مویان به‌زمانێك و به‌ڕیتمێكی دیاری كراو‌و له‌یه‌ك چووده‌دوێ، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ دیالۆگ هه‌ن په‌ڕیون یان مانیه‌كی نیه بۆنمونه : خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ لاپه‌ڕه‌كانی : (ل72 كۆتا په‌ره‌گراف دێڕی شه‌ش تاكۆتایی یان بڕوانه ل69) ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه دیالۆگانه‌ن كه كه‌سایه‌تیه‌كان رۆڵیان له گێڕانه‌وه‌و به‌كێشه‌كردنی ئه‌م رۆمانه‌دا هه‌یه و هه‌رخۆشیان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا له سه‌ر ئاستی كاره‌كته‌ر رۆمانی(سه‌مای یه‌سنا له‌ئاگردا ) كه‌نووسه‌ره‌كه‌ی “كاك جه‌بار عوسمان “ه خاوه‌نی كێشه‌ی گێڕانه‌وه‌یه یان نا؟!!!- كۆتایی :
ڕۆمان به( سیما , ,شێوه ـ شكڵ ) یه‌كانی دیاری ناكرێت به هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به مه‌دلوله‌كانی دیاری ده‌كرێت كه په‌یوه‌ستن به بیری خه‌یاڵكه‌ره‌كه‌وه (41) ئه‌وه‌تا نوسه‌ر چه‌ندان نمونه و به‌ڵگه‌ی به هێزی به‌یان كردووه له‌م باره‌وه كه په‌یوه‌ستن به ئاخاوتنه‌كانی پێشومه‌وه كه ده‌توانرێت مه‌دلوله‌كانی به باشی بخوێنرێته‌وه و ئه‌ركی خوێنه‌ره كه به ( ڕژد – جددی ) بدوێت و بتوانێت ده‌قی ناواه‌زه‌و شاكاره‌كانی ئه‌م نیشتمانه بخوێنێـه‌وه‌و ئێمه لێره‌دا ته‌نها بۆچوونی خۆمان وه‌كو خوێنه‌ر به‌یان كرد ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری ئه‌م شاكاره كوردیه‌ن .
ڕێبازمحه‌مه‌د جه‌زا
17/5/2019
((سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان))
1_ (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێك هاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق , وه‌رگێڕانی (مه‌سعود بابایی) ، له بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره (56) چاپی یه‌كه‌م ,هه‌ولێر (2005) كتێبی سێ هه‌م ل 135 2 _ هه‌مان سه‌رچاوه ل 137 3 _ هه‌مان سه‌رچاوه ل 139 4 (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق , وه‌رگێڕانی (مه‌سعود بابایی) ، له بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره(22)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر(2007) كتێبی چواره‌م ل 20 5 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 19 6 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 19 ـ 20 7 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 54 8 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 55 9 _ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 7 10 _ مجموعه حیوارات مع (جولیا كریستیفا ) ، مجله المدی)عدد (16) السنه الپانیه (1997)ص 40 11- (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی): پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی دووهه‌م ، وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره (56)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل124 12- هه‌مان سه‌رچاوه ل23 13- رۆمان چییه ؟
14- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه الروایه- بحپ فی تقنیات السرد، عالم المعریفه 240كانون الاول 1998ێ16 15- (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی یه‌كه‌م ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوتر ل3 16- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه الروایه- بحپ فی تقنیات السرد، نفس المصدر السابق ، ص 16 17- نفس المصدر ص27 18- نفس المصدر 37 19 نفس المصدر 66 20- نفس المصدر 15 21- بیرنارفالیت ؛ النص الروائی ؛ ترجمه ؛ د. رشید ؛ منشورات iv ,Nathan ,paris,1992ص38 22-(بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) : پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق كتێبی یه‌كه‌م ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل33
23- ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووتاره‌كه‌ی ( سعید یقگین-،فی المسگلح السردی العربی)كه له ئه‌نته‌رنێت دا بڵاو بۆته‌وه . 24- ئاوا ت محه‌مه‌د : له په‌راوێزه‌وی: (گێڕانه‌وه‌و ئاماژه نادیاره‌كانی به رله ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند) گۆڤاری ئاینده ژماره 47 ی ساڵی 2003 ،ل47 25- هه‌مان سه‌رچاوه ل26 26- كامه‌ران محه‌مه‌د : ڤیكۆو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو : (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی ڕه‌خنه‌ییه ) ، سلێمانی 2006، ل54 27- هه‌مان سه‌رچاوه ل70 28- هه‌مان سه‌رچاوه‌ل97 29- هه‌مان سه‌رچاوه ل 119
30- سیدنی فنكلیشتاین : ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه له‌میوزیكدا ، وه‌رگێڕانی : ستاركریم ، پیاچوونه‌وه‌ی : ع.ج.سه‌گرمه ، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپی یه‌كه‌م سلێمانی 2005ل11-12 31- هه‌مان سه‌رچاوه ل 12 32- هه‌مان سه‌رچاوه ل10 33- ستارقادر : وێنه‌كێشان چییه؟-(كۆمه‌ڵه وتار) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی بزاڤی رۆشنبیریی سلێمانی زنجیره‌ی ژماره”16″چاپی یه‌كه‌م 2006ل131 34- هه‌مان سه‌رچاوه‌ل131-132 35- د.عبدالملك مرتاچ : فی النڤریه الروایه ، نفس المصدر السابق، ص199 36- نفس المصدر السابق ص 199