بیرۆكه‌یه‌ك بۆ به‌هادار كردنی زمانه‌كه‌مان…. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
با كۆلیژێكی تایبه‌ت به زمانی كوردی له زانكۆ سه‌ره‌كیه‌كان بكرێته‌وه.
پێشتر له نووسینی دیكه‌مدا چوومه سه‌ر بایه‌خی زمان له زۆر ڕووه‌وه، لێره‌دا ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك له چوارچێوه ده‌گرم، له‌وانه‌یه هه‌م به‌شێك بێ له چاره‌سه‌ر بۆ په‌رته‌وازه‌یی زمانی كوردی له نێوان ئه‌م دیالێكت و ئه‌و دیالێكت، ئه‌م حزب و ئه‌و حزب، ئه‌و ناوچه و ئه‌م ناوچه. هه‌م دانی پایه‌یه‌كی به‌رزتر بێ به زمانی كوردی به تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێكدا كه هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر زمانن به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی خستۆته ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی نائومێدهوه.
• كردنه‌وه‌ی كۆلیژێك له زانكۆكانی{ سه‌لاحه‌ددین _ سلێمانی _ كه‌ركوك _ دهۆك} تایبه‌ت به زمانی كوردی و به ناوی( كۆلیژی زمانی كوردی). كۆلیژه‌كه ئه‌م به‌شانه بگرێته خۆ:-
+ به‌شی زانستی زمان linguistic: ستراتیژی ئه‌م به‌شه ئیشكردن بێ له‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه گونجاندنی ڕێسا و بنه‌ماكانی هه‌ر هه‌موو شێوه زاره‌كان و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنیان له چوارچێوه‌یه‌كی ستانداردی ماقول، كه سه‌ره‌نجام هاوسه‌نگییه‌كی ئۆرگانیكی به‌ده‌ر له كاریگه‌ری میزاج و باری ده‌روونی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن بێنێته ئارا، هه‌روه‌ها دانانه‌وه‌ی زمانی كوردی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێك كه وه‌ك بوونێكی زیندوو بكه‌وێته نێو پرۆسێسی كۆمیونیكه‌یشن و دانوستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری خۆمان و دنیادا بڕوات. له‌گه‌ڵ بڕواهێنان به‌و ڕاستیه زانستیه‌ی كه شێوه زاره‌كان بوونی ڕاسته‌قینه‌ن و له هه‌موو زمانێكدا به زیندوویی هه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌موویان له بوونێكی ستانداردا كۆده‌كاته‌وه ته‌نها فۆڕمێكه بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه، تاوه‌كو كرده‌ی كۆمیونیكه‌یشن و ده‌ركه‌وتنی كولتووری وه‌ك یه‌كێتیه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌رده‌وام كرده‌یه‌كی ئێستاتیكی بێ.
+ به‌شی ئه‌ده‌ب: له‌م به‌شه‌دا به هه‌مان ستراتیژی زمان كار بۆ ئه‌وه بكرێ هه‌موو بوار و ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب له شیعر و چیڕۆك و ڕۆمان و فۆلكلۆر و په‌خشان و ….تاد له هه‌موو شێوه زاره‌كان به توخمی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و دۆخێك له گونجان بێننه ئارا له‌م یه‌كگرتنه‌وه دا چێژ و میزاجی ئه‌ده‌بی زیاتر هه‌ستیان پێبكرێ و دواتر ئه‌م بابه‌تانه هه‌موویان له پڕۆسێسی زمانسازیدا ڕۆڵیان هه‌بێ و به‌ستراوه‌ی ڕێسا زمانه‌وانیه ستاندارده‌كه بن، ئه‌مه جگه له ڕاستی بوونی ئه‌ده‌به ناوچه‌ییه‌كان به شێوه‌زاری تایبه‌تی خۆیان.
+ به‌شی وه‌رگێڕان: له‌م به‌شه‌دا سه‌ره‌ڕای خوێندنی لایه‌نه ئه‌كادیمیه‌كانی كرده‌ی وه‌رگێڕان و ڕۆڵی له ئاڵوێری كولتووری له نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دنیادا، سوودێكی له ڕاده به‌ده‌ر به لادانی ئاسته‌نگه‌كانی نێوان شێوه‌زاره‌كان ده‌گه‌یه‌نێ. وه‌رگێڕانی تێكسته كوردیه‌كان بۆ زمانه بیانیه‌كان له ته‌ك وه‌رگێڕان له زمانی بیانیه‌وه بۆ كوردی له زۆر ڕووه‌وه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێ كه لێره‌دا شوێنی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری نیه، ئه‌مه جگه له به ئه‌كادیمیكردنی وه‌رگێڕان و گێڕانه‌وه‌ی نرخه كولتووری و زانستیه‌كه‌ی ئه‌م كرده عه‌قلی و فه‌رهه‌نگیه باڵایه.
+ به‌شی ئاركیۆلۆژیای شێوه‌زاره‌كان: له‌م به‌شه‌دا هۆكاره كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژی و جوگرافی و تۆبۆگرافی و سیاسی و….تاد یه‌كان بخوێنرێن و به ڕیشه بونیادی و مێژووییه‌كانی شێوه‌زاره‌كان و كاریگه‌ریه جۆراوجۆره‌كان له چینه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی سه‌رده‌مه جیاجیاكان بچنه خوار و زه‌مه‌ن به زه‌مه‌ن لێیان بكۆڵرێته‌وه و بخوێنرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بایه‌خی شێوه‌زار وه‌ك ڕه‌نگ و ده‌نگێكی جیا له نێو ڕه‌نگاڵه‌یی زماندا وه‌دیار بخرێته‌وه و گرنگیشی له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمان و پرۆسێسی فهرههنسازیدا بنخێنرێ.
• له پاڵ ئه‌م به‌شانه ده‌كرێ به‌شی تریش هه‌بن و بیرۆكه‌كه‌ی من له‌وانه‌یه كه‌موكوڕی زۆری هه‌بێ، چ له ڕووی ئه‌م خاڵانه‌ی پێشه‌وه چ له ڕووی نه‌چوونه سه‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌ی تر كه نه‌متوانی ناویان بێنم یا له‌و كاته‌دا نهمزانین و نه‌هاتنه بیرم. ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نها ئه‌وه‌یه له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێمه‌ی تیاین، كردنه‌وه‌ی كۆلیژێكی له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده دێنێ، چون دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری ئێمه دۆخێكی تایبه‌ته و زۆرترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بوونی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه كه زمانیش زۆرترین گورزی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به‌ر كه‌وتووه. كردنه‌وه‌ی كۆلیژێكی له‌م شێوه‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كولتووری مه‌زن و له هه‌مان كاتیش‌دا شیاو و گونجاو كه ده‌كرێ به ئاسانی به كرده بكرێ. هه‌ڵمه‌تێكی عه‌قلانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه شۆڕشێكی كولتووری و هزری ئه‌وتۆی عه‌قلانیه كه ده‌كرێ به بێ تێكه‌ڵكردنی یه‌ك زه‌ڕڕه هه‌ڵچوون و سۆز بگاته ئه‌نجامی خۆی. هه‌وڵێكی ستراتیژیشه له پێناو لادانی گومانه‌كانی نه‌بوون و فه‌راهه‌م نه‌بوونی ئه‌م توخمه بنچینه‌ییه بۆ سازكردنی نه‌ته‌وه و نیشتمان.
• قس و شیكاری تر له‌م باره‌یه‌وه بۆ نووسینی تر جێده‌هێڵم.
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن