Skip to Content

ساکەگۆڕ.. ئومێد قەرەنی

ساکەگۆڕ.. ئومێد قەرەنی

Closed
by ئاب 2, 2023 General, Poems

باڵندەکان مانیانگرتوە
داوای باشترکردنی
بارودۆخی قەفەس دەکەن!

“ئەکرۆبات”

چیت نەکرد
بۆ ئەوەی بمنێژیت؟
بەس لەبیرت چوو
کە من تۆوێکم

“دیاریی”

با ئەم شارە بۆ تۆ بێ
دوا جار دیسان دڵم لە ڕیێەکان دایە..

“2 شەو”

١-شەوێکی مانگی جۆزەردانە، کرێکارەکان لە ژێر تریفەی مانگە شەودا ڕاکشاون، کۆترەکان لە پشت پێڵووی چاوەکانم
خۆیان دەشارنەوە، خەونەکانم بە منارەی بێدەنگیی شۆڕدەبنەوە و بە خۆم دەڵێم: ئێمە هیچ نین جگە لە یارییەک بۆ شوێنەکەی و کاتەکەی..

٢-شەوێکی دیکەی مانگی جۆزەردانە، کرێکارەکان لە ژێر تریفەی مانگە شەودا نوستوون، پێڵووەکانم هێندەی ئەو باڵەخانەیەیی لە بانی ڕاکشاوین قورسن، بیر لە پەیوەندییە گەمژەییەکان دەکەمەوە، لە گفتە هەرزانەکان لە برینی زەردەخەنە بێ واتایەکان، بە خۆم دەڵێم: ژیان بەو دەمارەدا دەڕوا کە بەرگە دەگرێ..

ئومێد قەرەنی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish