بەسەرسامی لەسەر سەری تەرمەکە ڕاوەستابوو، فلیمی ژیانی خۆی وەکوو خەونێک دەهاتەوە بەرچاوی، فلیمی چی سەراپا سەرگورشتەی نائومێدی بوو! چەندین خەونی ناکامی لەدوا بەجێ مابوو، چەندین کاری تەواو نەکراوی جێ هێشتبوو! Continue Reading »
هەتا ئێستاکەشلە بیرمەلە مەکتەبێتەنها چوار کورسی دانرابوونپێنج قوتابیش لە پۆلمداهەموو ڕۆژێکزوو زوولە خەو هەڵدەستام وبێ نانخواردنیەکسەر لەبۆ قوتابخانە!کورسییەکیشم گڕ دەداوەلێ حەیفێهەموو ڕۆژێچوار هاوپۆلمدەهاتنە ژووربەبەر پێلاقانیان دەدامهەر بە پەل ڕایان دەکێشامپێمیان Continue Reading »
هێشتا چەند کیلۆمەترێکی مابوو بگاتەوە ماڵەوە، دیمەنی دڵڕفێنی ئەو دارستانە جوانە ڕەهایان نوقمی جیهانێکی ئەفسووناوی کردبوو. لەگەڵ هەر دارێک کە ڕەتی دەدا، لەگەڵ هەر جۆگەلەیەک کە بەجێی دەهێشت، لەگەڵ هەر Continue Reading »
ماوەیەک بوو لەسەر ڕۆخی شەقامەکە دادەنیشت، سەرنجی یەک بە یەکی پیادەکانی دەدا، لەگەڵ ڤڕەڤڕی هەر تڕومبێلێک موچڕکێکی پێدا دەهات، ئەو ڕۆژە تاریکەی دەهاتەوە یادی. چوار مانگ بەر لە ئێستا، لەسەر Continue Reading »
کاروان بۆ جاری سێیەمین گوتییە دژواری تا ئاگای لە هەگبەکەی خۆی بێت، با لێی نەدزن. دژواریش وەکوو خووی پێوە گرتبوو، بەدڵساردییەکەوە سەیرێکی کرد و فڕێکی تری لە قاوەکەی بەردەمی دا. Continue Reading »
سەر لە بەیانی زوو قەپەنگەکەی هەڵداوە و دەرگای پەڕتووکفرۆشییەکەی کردەوە. هێمای (کراوەیە)کەی خستە سەر دەرگاکە و گڵۆپەکانی داگیرساند و چوو لەسەر کورسییەکەی خۆی دانیشت. سەیرێکی دەوروبەری خۆی کرد، و هەمان Continue Reading »
ئەوە یەکەم جاریەتی بێتە تارانێ، خۆ ئەگەر ئەو گەنجینە بەنرخەی خانەوادەکەی نەبوایە، ئەوا هەرگیز پێی بەو شارە جەنجاڵە نەدەکەوت. ئەو کوڕە هەتا چەند ساڵێکیش بەر لە ئێستا جگە لە چەند Continue Reading »
دەرگای ژوورەکەی کردەوە، بەرەو ئاودەستەکە ڕۆیشت، کەلوپەلەکانی خۆی لەسەر زەوییەکە دانا. هەروەکوو خووی پێوە گرتبوو، بۆ هەزارەمین جار ڕووداو و نەهامەتییەکانی ژیانی خۆی وەکوو ڤیدیۆ هاتەوە بەر چاوانی. پەنجا ساڵی Continue Reading »
سەیرێکی کاتژمێرەکەی بەردەمی کرد و وەکوو گوللە لە جێیەکی دەرپەڕی. دەرگای وەتاخی نووستنی هەژەندی حەڤدە ساڵانی کردەوە، پڕ بە دەنگی خۆی قیڕاندی: (هەژەند، کوڕم، هەستە درەنگە، هەر هەند پێڕا دەگەی!). Continue Reading »
لە پێش پێشی پاسەکە دانیشتبوو و سەیری ئەو چیایە سەرکەشانەی دەوری خۆی دەکرد. هەر دوو سێ خولەک جارێک ئاوڕی لە نیکۆڵاسی هاوڕێگەی دەداوە و چیرۆکێک، بەسەرهاتێک، شتێکی بۆ دەگێڕاوە. (ئەو Continue Reading »
ڕووکەن بەڕاکردن هاتە ژوورەوە، و کاغەزێکی بۆر و چڵکنی دایە دەستی دلبخوینی باوکی. دلبخوین هەر لە عەفرین لەدایک ببوو، و لە باوکی بیستبوو کە گوایە هەر لە کۆنی کۆنەوە لەو Continue Reading »
لە فڕۆکەخانەکە دەرچوو، و بۆ لای بنکەی زانیارییەکە ڕۆیشت و پرسیاری شوێنی وەستانی تەکسییەکانی لێ کرد. کەوتە نێو گێژاوی ئەندێشان و بزەی هاتێ، ئەوە چەند ساڵێک دەبێت بە کوردیی لەگەڵ Continue Reading »