کەیفم بە دەق لەنێو دەق دێ. نووسینی ڕۆمان لەنێو ڕۆمان کارێکی ئاسان نییە. پێویستی بە چنینێکی تۆکمە و سەرەداوە. ئەم ڕۆمانە سەرەداوی زۆرە، نووسەر سەرکەوتوو بووە لە پێکگەیاندنی سەرەداوەکان. ئارام Continue Reading »
نەبەز گۆران وەستایە لە هەڵبژاردنی بابەت بۆ ڕۆمان. کێ بیری بۆ کچی کافرۆش دەچێت ڕۆمانێکی لەسەر بنووسێت؟ جێی دەستخۆشییە ئاوڕێکی لەو بابەتە دانسقە دایەوە و کردی بە دۆکیومێنت تا هەتایە Continue Reading »
ئەم ڕۆمانە هەڵوێستێکی بوێرانەیە بەرانبەر ستەمی دەسەڵات. تەوزیفکردنی سامان و سێکسی ئاژەڵییانە دەرەقەتی واڵاکردنی موخی دەسەڵاتداران دێ. ستەملێکراو دڵی باش ئاو دەخواتەوە بە خوێندنەوەی.تەوزیفکردنی تارمایی بە مەبەستێکی جیاواز و ئاودانی Continue Reading »
ژن هەموو جار بە ئازادی و ژیانی خوشکم دەڵێم: لە گیاندارێکی دوو پێوە بوومەتە زیندەوەرێکی هەزار پێ. پێیەکم لە مەتبەخە و پێیەکیشم لەناو جێ: ئەوە جاران بوو. ئێستە پێیەکم لە Continue Reading »
١شێت دەبم یەکێک تەماشام بکات کاتێ ددانم دەشۆم. ئەگەر بەڕێکەوت ببینم یەکێک ددانی دەشوات، هێڵنج دەدەم. چۆن ئەوە لەو کەسە بگەیەنم کەوا سبەی شەو مارەم دەکات؟چۆنی تێبگەیەنم پاشی نوێژی عیشا Continue Reading »
تا سیستمی پەروەردە لەسەر بنچینەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بنیات نەنرێت، ڕەخنەگر دروست نابێت. بیرکردنەوەی ڕەخنەیی هەوێنی ڕەخنەیە لە هەموو کایەکاندا.هەموومان کۆکین، ڕەخنە لە ئەدەبی کوردیدا کڵۆلە. ڕەخنە لە ژێر کاریگەریی پێگەی Continue Reading »
پووشۆ لە سێتاقان، ماڵیان لە پشت گەرماوی کوردستانە. دیار نەبێ، خەڵک سوێند بە سەری دەخۆن. دیاریش بێ، ڕایدەگرن و پێی ڕادەبێرن.لە نێو ماست، مەرەگەی بامیە، لە هەر شوێنێکدا، موو ببینێت، Continue Reading »
لە کوردی “گرێ” یان “گرێچن” دێنە بەکاربردن. با “پڵۆت”یش هەبێ. بۆ نا؟ وەرگرتنی وشەی بیانی زمان دەوڵەمەند دەکات. ڕۆمان بێ پڵۆت نابێ. خراپترین ڕۆمان بێنە، پڵۆتی هەیە. مەرج نییە ڕۆماننووس Continue Reading »
خوێندنەوەی ڕۆمانەکە بە هاوێنەی تیۆری ڕەخنەییی وەڵامی خوێنەر بە پێناسە و ورد و دڕشتی تیۆری ڕەخنەییی وەڵامی خوێنەر داناچمەوە، پێشتر بە وردی باسم کردووە (سەیری لینکەکە بکە لە خوارەوە).لای هێروە، Continue Reading »
بە تاقی تەنیا ئیشەکانی دەکرد. پلیتی دەبڕی، نەفەری دینارێک. دیمانەیەکی خێرای دەکرد، سێ پرسیار: ناوی تەواوت؟ تەمەنت؟ کارت؟ نەفەری لەسەر کورسی دادەنا، دڵنیای دەکردەوە تا سەری ڕێک لە بەرانبەر ئامێرەکە Continue Reading »
پاسوێردی سەرسام “ژیانی پاک” ئەم کۆدانەی هەبوو: قەت مەکوژە، زینا مەکە، مەخۆوە، خیانەت مەکە، لەسەرووی هەمووشیانەوە، هەردەم ڕاستگۆ بە.لە ٢٠٠٥ لە هەولێر لەبەردەمی دادوەر ئەم پاسوێردەی لە نێو دڵی دانا Continue Reading »
کەڕ و لاڵ و کوێر و سەقەتم.هەموو بەیانیان (دەستی) ستارکی لە گوێکانم دەبەستێت. دەستی ڕۆبۆتێکە بەزەییەکەی لە هیی مرۆڤ زێترە. دەزانێت ئامێری بیستنەکە (ستارکی) لە گوێکانم بچەقێنێت بێ ئەوەی بمهێشێ. Continue Reading »
چاوەڕێی گرنگترین دیمانە بوو.کتێبەکەی پێوەدا. خستییەوە ناو کۆڵەپشتی. سەری دەبە ئاوەکەی کردەوە، قومێکی لێ دا. مۆبایلەکەی کردەوە، نەیتوانی بڕیار بدات کامە ئاپ بکاتەوە. دایخستەوە. کتێبەکەی دەرهێناوە و کردییەوە.لاپەڕە هەشتا و Continue Reading »
خەریکی شەتداونی مێشکی بوو.چاکەتەکەی فڕێ دا گۆشەیەکی ژوورەکەی. هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا. ڕیباتەکەی تووند بە دیوار دادا. کراس و پانتۆڵەکەی فڕێ دا لایەکی تر. هەناسەیەکی تری هەڵکێشا. بە جلی ژێرەوە خۆی Continue Reading »
ئەم تیۆریستانە دەستی باڵایان هەیە لەم قوتابخانە ڕەخنەییەدا: نۆرمان هۆلاند، ستێینلی فیش، لویس ڕۆزبلانت، وۆلفگانگ ئایسەر، هانس-ڕۆبەرت جۆس، رۆلان بارت، ئای ئەی ڕیچاردس و دێیڤد بلیچ. تیۆریستی نوێ، لۆیس تایسۆن، Continue Reading »
بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆمانی (کناچەکانی ئاسمان و چراخانی تەڵبووخین)ی دکتۆر مەهدی ئومێد، تیۆری ڕەخنەییی وەڵامی خوێنەر بەکار دەبەم.تیۆریستانی وەڵامی خوێنەر دوو باوەڕیان هەیە: ١- نابێ ڕۆڵی خوێنەر لە تێگەیشتنی ئەدەب Continue Reading »
تا نۆرەی هات، سەت جار وەڵامەکەی لە دڵی خۆیدا پراوە کرد. دڵی خێرا لێی دەدا، ئارەقەی کردبوو، ناو زاریشی وشک بووبوو. مەسەلە متمانە نەبوو، بەس لای قورس بوو لەبەردەمی مام Continue Reading »
سەرما پۆلەکەی کردبووە موجەمیدە. مامۆستا عەلادینە کزەکەی بۆ خۆی پاوان کردبوو. قوتابییەکان هەستابوونە سەر پێ، پەنجەیان درێژ کردبوو، “مامۆستا، مامۆستا”یان بوو تا وەڵامی پرسیارێک بدەنەوە. بەڵام ئەو بە خەمی خۆی Continue Reading »
جۆلانەیەکی ئاسنی ژەنگاوی. کۆڵانێکی قوڕی قەرەباڵغ. کۆمەڵێک منداڵی سیسی چاو گەش. ژەنگ و قوڕ و سیسبوون گرنگ نەبوون. نۆرە گرنگ بوو.من لە ناوەندی سڕەکەدا بووم. پێنج کەسم لە پێش بوو. Continue Reading »
خوای گەورە شێوەی ئادەمی لە قوڕ دروست کرد، ماوەیەک لێی گەڕا، دواتر ڕوحی تێ خست. تۆ بڵێی هەروا، بێ بیرکردنەوە و پلان، ئادەمی دروست کردبێ؟ بێ شک، نا. ڕاستە (کون Continue Reading »
خۆزگە ڕەخنەدۆزێک هەبایە ئەم کارەی لەباتی من بکردبا. هیوادارم، ئەم زنجیرە باسە وا لە ڕەخنەدۆزان بکات لەنێو پاش دەقی ئەدەبی بەم تیۆرە ڕەخنەییانە راڤە بکەن.تیۆری ڕەخنەییی دەروونشیکاریم جێبەجێ کرد لەسەر Continue Reading »
وەک لە باسی یەکەم ئاماژەم پێی دا، ئەم زنجیرە باسە بۆ خوێندنەوەی دەقی ئەدەبییە بە دیدگە و فەلسەفەی خۆماڵی. باسی یەکەم خوێندنەوەیەکی (ڕێبوار سیوەیلی)یانە بوو. بەستەرەکەی: https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=43508ئەم خوێندنەوەیە بەپێی کتێبی Continue Reading »
– باسی یەکەم بەرکوڵلەوەتەی لە ئەمریکا گەڕاومەتەوە، چەند هەوڵێکم داوە لە بواری نووسین و ئەدەبدا. یەک لەوانە پاکێجێکە؛ لە سێ بەش پێک دێت. یەکەم، بڵاوکردنەوەی دە باسی تێروتەسەل لەسەر چۆنێتیی Continue Reading »
بەرکوڵئەمە یەکەم باسە لە زنجیرە باسێک بۆ خوێندنەوەی ڕۆمانی مرۆڤی هەرزان بەپێی تێڕوانین و ڕامانی بیرمەندانی خۆماڵی. هیوادارم ئەم زنجیرە باسە ببێتە پایەی یەکەم و ڕەخنەدۆزانی ئەدەبی بتوانن پایەکانی تری Continue Reading »
سدیق سەعید ڕواندزی لە وارگەی دەنگەکان لە (١٠/٤/٢٠٢١) بابەتێکی بڵاو کردووەتەوە لەسەر دوو وتاری من. ئەم وەڵامە لەبەر سێ هۆ دەنووسم: یەک، دەستخۆشیکردن. دوو، دروستبوونی دیالۆگ گرنگە لە نێوان نووسەران Continue Reading »
با ڕۆمانەکە بۆ یەک ڕستە کورت بکەمەوە.تورکیە هەوڵ دەدات زمانی کوردی بنبڕ بکات، کەچی لە ١٩٧٧ پەتایەک بڵاو دەبێتەوە، تورکی کوردکوژ زمانی خۆیان بیر دەچێتەوە و تەنێ بە کوردی قسە Continue Reading »
ڕۆمانی خەیاڵی زانستی (خەز) و فەنتازیا تاڵە مووێک بەینیانە. هەندێ جاریش شاخێک. لە نۆ باسی پێشوودا باسی دنیای نووسینی خەزم کرد. شرۆڤەی خەیاڵم کرد لە نێو هۆردوو ژانرەکەدا. ئێستە نۆرەی Continue Reading »
بەشی نۆیەم داهێنان لە ڕۆمانی خەیاڵی زانستی (خەز)دا نابڕێتەوە. لە هەشت باسی پێشوودا، شرۆڤەی توخمەیل و تەکنیکەیلی نووسینی (خەز)م کردووە. ئێستە نۆرەی زوانە (زوان واتە زمان، با زمانی ناو دەم Continue Reading »
ڕاستیی ئەوڕۆ خەیاڵی نەوەی پێشووە. لە سەرەتای هەشتاکاندا، کاتێ نیکۆلاس نیگرۆپۆنتێ بە دنیای ڕاگەیاند ڕۆژێک دێت کتێب لەسەر تابلێت دەخوێنینەوە، سکرین گچکە دەبێتەوە و بە دەنگ و ڕەنگ لە دوورەوە Continue Reading »
لە شەش بەشی پێشوودا باسی پێشڤەچوونی ڕۆمانم کرد، بەتایبەتی ڕۆمانی سەردەمی مێتامۆدێرن، لەویش ڕۆمانی خەیاڵی زانستی (خەز).ژمارەی ژانرەکانی ڕۆمان چەندن؟ پێناسەی هەر ژانرێک چییە؟ ئەدی خەز سەر بە چ لکە Continue Reading »
چەند جار دەستت داوەتە ڕۆمانێک و لە پەرەگرافی یەکەم، پەڕی یەکەم، یان بەشی یەکەم وازت لێ هێناوە؟ زۆر جار. بۆ خۆم وەک ڕۆماننووسێک دەیان جار وام بەسەر هاتووە، بەڵام هەرنەبێ Continue Reading »
لە باسەکانی پێشوودا، تەکنیک و ستایل و وردەکاریی ڕۆمانی خەیاڵی (خەز) هاتنە پێشکێشکردن. بەس چەند پرسیارێک وەڵامیان دەوێ. جیاوازیی نێوان خەز و فەنتازیا چییە؟ کەرستەی خەز بۆ نووسینی ڕۆمانی فەنتازیا Continue Reading »
نووسینی ڕۆمانێکی باشی خەیاڵی زانستی (خەز) پڕۆسەیەکی ئاسان نییە. نووسینی ژانری تری ڕۆمان جارێک ئەستەمە، هیی خەز دوو جار. وێڕای گرێ و کارەکتەر و نووسینی باش، کە توخمەیلی هەموو ڕۆمانێکی Continue Reading »
گەلێ تەکنیک هەن ڕۆمانی خەیاڵی زانستی (خەز) لە ژانرەکانی تری ڕۆمان جیا دەکەنەوە. یەک لەوانە خێراییە. خێرایی واتە پێوەری ڕیتمی گێڕانەوە. مەبەست خێرایی چیڕۆکەکە نییە، خێرایی گێڕانەوەیە (شێلهاردت، ٢٠٠٨). بە Continue Reading »
ڕۆمانی خەیاڵی زانستی (خەز) لە ئەدەبی کوردیدا تا ئێستە بایەخی نییە و جێی نەبووەتەوە. بۆ؟دروستکردنی جیهانێکی خەیاڵی و زانستی کارێکی ئاسان نییە. بێ لە بنچینەی زانستی، دەبێ شوێن و کارەکتەر Continue Reading »
بەشی یەکەم ڕۆمانی مۆدێرن هەردەم لە گەشەکردن دایە. ئەی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن و مێتامۆدێرن؟ هەر نایەتە باس، گەشەی ئەمانە خێراترە. گەلانی دنیا لە سەرەتای سەدەی بیست بەنداوی ڕۆمانی کلاسیکیان شکاند، کورد Continue Reading »
بە بیست و دوو هەزار وشە، ڕۆماننوس ئارام محەمەد، ئازارەکانی چل ساڵی “سەفین سەلیم’مان بۆ دەگێڕێتەوە. ئازارەکانی سەفین مێژووی ئەزموونی کوردمان بیر دێنێتەوە؛ مێژووێک نەوەی نوێ نایزانێ و هی کۆنیش Continue Reading »