Skip to Content

Home / 2025 / شوبات

Monthly Archives: شوبات 2025

وەرزی کۆچی پەناهەندەکان بەرەو باشوور .. ئەکرەم سەعید

وەرزی کۆچی پەناهەندەکان بەرەو باشوور .. ئەکرەم سەعید

نە(ئێمە تۆمان دەوێت) بۆ ( ئێمە تۆمان ناوێت) *بەهاتنی ترامپ و ستافەکەی بۆ نێو کۆشکی سپی لە ئەمەریکادا، دونیا هێندەی دی ئاڵۆزو پڕ لە کێشە بووە. بەتایبەتی دەربارەی کەیسی پەناهەندەکان Continue Reading »

رێکەوتنی ئەمریکا و روسیا.. نوری بەشیر

رێکەوتنی ئەمریکا و روسیا.. نوری بەشیر

ئۆکرانیاو چەند راستیەک لە قەیرانی سەرمایەداری! ئەو سیاسەت و بەرنامانەی ئەمریکاو سەرۆکە نوێکەی دۆناڵد ترەمپ، بانگەشەی بۆدەکات، لەوانە دروشمی “دوبارە ئەمریکا گەورە دەکەینەوە” یاخود” ئەمریکا لەپێش هەمووشتێکەوە”، هێرشکردنە سەر مافەکانی Continue Reading »

خەڵوەتێک لە نێو گەردیلەکانی ڕووناکیدا.. شیعری کنێر حەسەن

خەڵوەتێک لە نێو گەردیلەکانی ڕووناکیدا.. شیعری کنێر حەسەن

مۆمێك ،ڕەنگ دەبارێنێتە نێو تاریکی،دەنگێک، لە شێوەی هاواری ژەنینێکی خەمبار، لە ئامێرێکی موزیکدا دەکەوێ.ڕووناکی لە نێوخانوویەکی قوڕیندا، بیرم دێنێتەوە، کە چرایەک لەوێدا داگیرسابوو.کات، هەموو ڕووداوەکان، دێنێ و دەبا،داهاتوو، چەند نادیارو Continue Reading »

کتێب\ داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین.. ناڵە حەسەن

کتێب\ داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین.. ناڵە حەسەن

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن.. ناوی کتێب: داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانینبابەت: لێکۆڵینەوەنووسەر: ناڵە حەسەن

مانگرتن و سەرکەوتنی ئینساندۆستی.. عوسمانی حاجی مارف

مانگرتن و سەرکەوتنی ئینساندۆستی.. عوسمانی حاجی مارف

ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، دوای پانزە ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، مانگرتنیان هەڵپەسارد. ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک ناڕەزایەتی بەردەوامی جەماوەری ناڕازی کوردستاندا دێت کە دوای هەڵبژاردن و Continue Reading »

دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند چالاك سەدیق.. ئامادەکردنی: كامەران حاجی ئەلیاس

دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند چالاك سەدیق.. ئامادەکردنی: كامەران حاجی ئەلیاس

هونەرمەند چالاك سەدیق: لەهەموو سەردەمێك بەڕۆژگاری ئەمڕۆشەوە بەرهەم وكاری هونەری جوان كراوەهونەرمەند چالاك سەدیق: ئەنجامدانی فیستیڤاڵ كارێكی باشە بەمەرجێ هونەرمدانی بەئەزموون ئامانجە هونەریەكەی داڕێژنهونەرمەند چالاك حەسن ناسراوە بە (چالاك سەدیق)،یەكێكە Continue Reading »

سووکە ڕوانینێک لە مەڕ ئارێشەی کۆمەڵایەتی.. نووسین: هێمن ئەمینی

سووکە ڕوانینێک لە مەڕ ئارێشەی کۆمەڵایەتی.. نووسین: هێمن ئەمینی

ئارێشەی کۆمەڵایەتی یان کێشەی کۆمەڵایەتی(social problem) پێناسەی زۆری بۆ کراوە، بەڵام بە زۆرینە لە سەر ئەوە کۆکن کە کاتێک بابەتێک دەبێتە کێشە کە بوو بێتە دیاردە. ئەویش چەندین پێناسەی بۆ Continue Reading »

فۆڕم و هێما و سێکتاریسمی حزبی کوردی!؟.. برایم فەڕشی

فۆڕم و هێما و سێکتاریسمی حزبی کوردی!؟.. برایم فەڕشی

ئەگەر بتەوێ خەڵکێک لە بیرکردنەوە و تێگەیشتن، لە قووڵایی مەسەلەکان دوور خەیەوە و بۆ ئامانجی سیاسی، ئایینی، ئیدئۆلۆژیک بەکاریان بهێنی، باشترین ڕێگا بەکارهێنانی هەست و بزواندنی هەستیانە. یەک لە شێوەکانی Continue Reading »

تێڵا.. پشکۆ ناکام

تێڵا.. پشکۆ ناکام

[[“بە چوونی بۆ کۆشک کەر نابێ بە پاشا ، بەڵکو کۆشک ئەبێ بە تەویلە..“پەندێکی فارسی”]] ….. تۆ بزانە ئەو عەرەبە شۆڤینیە مەزهەبیانەی بەغا چی بە کورد ئەکەن و چۆن ڕێگرن Continue Reading »

لە دوا دواییەکاندا.. شیعری نەوزاد بەندی

لە دوا دواییەکاندا.. شیعری نەوزاد بەندی

بەناو کۆڵانێکا ئەڕۆم ،تۆی لێ بی و ..تۆیشی لێ نەبی ..ئاخر چونکە لە خۆم زیاتر ،کەسی ترم پێ کۆڵ ناکرێ ..ئەچمە غەزەلنووس ،حەز ئەکەم تۆی لێ بی و ..تۆیشی لێ Continue Reading »

ژیریی دەستکرد.. شیعری عەلی حەمەڕەشید

ژیریی دەستکرد.. شیعری عەلی حەمەڕەشید

ناوم ژیریی دەستکردەکارم بەدەست وبردەلەجیهاندا ناوی منباسێکە تەواو مەزنبۆ ئەم سەردەمە هەمووبەکارم دێنن زوو زووسودی من هێندە زۆرەهەروەکو تیشکی خۆرەدەی وەرن هەوڵبدەنبەکام زمان حەزدەکەنبڕۆنە چات جی پی تیپرسیار بکەن بە Continue Reading »

کەوشەن.. نووسینی: نەوشیروان ئازاد

کەوشەن.. نووسینی: نەوشیروان ئازاد

بۆئەوەی تۆش بەئازادی بمێنیتەوە ، هەرگیز سنوری ئازادی کەس مەبەزێنە…کەپۆستێک دەنوسم …ئازادم چی دەنوسم ،ئازادم ڕای خۆم دەربڕم …پۆستەکەم ڕەنگدانەوەی کەسایەتی خۆمە …هاوڕێ…بەڕێزیشت ئازادی کە بیخوێنیتەوە یان نا ..کۆمێنت بنوسی Continue Reading »

لە یادەوەرییەکانی ڕادیۆوە.. هۆمەر نۆریاوی

لە یادەوەرییەکانی ڕادیۆوە.. هۆمەر نۆریاوی

(نەرمەدەنگێک و شارایەک یادەوەری) لە سەردەمێکدا لە لایەکەوە لەبەر سیاسەتە چەوت و داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی زاڵ بەسەر کوردستاندا کە هەرگیز دەرفەتی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییان Continue Reading »

کورد گەل نین.. سامانی وەستا بەکر

کورد گەل نین.. سامانی وەستا بەکر

فرۆید پێی وایە کە کەس یان تاک مێژوو دروست ئەکا، بەڵام بافلۆف پێی وایە کە زەمینە مێژوو دروست ئەکا، بەواتای ئەوەی کە ئەوە زەمینەیە ڕێگە بۆ کەس یان تاک خۆشەکا Continue Reading »

چی ئەفسونێکە.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

چی ئەفسونێکە.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

کەسێک کوا باکی بە نەفرەتی هەتا هەتاییەگەر بۆ ساتێکیش ،هەستی بە خۆشبەختیەکی ئەبەدی کردبێچارلس بۆدلێر شیعر/ کاوە عوسمان عومەر(1)چی ئەفسونێکەچرا کزەکانیئەو ئەستێرانەیپێت دەڵێنبمێنە ئەمشەو لێرەلە نزیک مێرگێکی تەنیاجێیەک، لە تەمتومانیبێدەنگی Continue Reading »

لە یادی 37 ساڵەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەكدا

لە یادی 37 ساڵەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەكدا

لە شەوی سێشەممە كاتژمێری 2:25 بەرەبەیانی رێكەوتی 23-2-1988 ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەك دەستی پێكرد, تاكو شەممە رێكەوتی 19-3-1988 بەردەوام بوو, 26 رۆژی خایاند.ئۆپەراسیۆنەكە بە سەركردایەتی لیوا روكن سۆلتان هاشم فەرماندەی رەدیفی Continue Reading »

چڵک و چەپەری ئەو ڕۆژ پاک بۆتەوە.. شیعری شاهۆ حوسێنی

چڵک و چەپەری ئەو ڕۆژ پاک بۆتەوە.. شیعری شاهۆ حوسێنی

دەستەکانتئەو بڕیار ەبووکە نەمگرت وبا بەکۆڵانی فەرامۆشیدافڕاندی زۆڵفتئەو خەنجەرە بووکە لە گەرووی چاوەکانماکراسێکی گەردەلوولی لەبەردابووتەختی ڕەش ڕەشگوڵی زەرد زەردسەمای دەکرد بەژنتسەمای لق و پۆپی شۆڕبی بووکە لەبەر دەم وەرزی بزەماشەختە Continue Reading »

ووریا و پەپولەکانی.. شیعری : حەمە گەردی

ووریا و پەپولەکانی.. شیعری : حەمە گەردی

کورد هەر خەریکی نوچدانە هیچ کوردێ بێ وچان نییە .بێخەمترین میللەت ئێمەین ، بڕوامان بە گۆڕان نییە .نەتەوەیەکی بەش بەشین ، ڕازیشین و قبوڵمانە .دەسەڵاتێکی خۆپەرست ، بە حیسابیش موسوڵمانە.نانمان Continue Reading »

وێژەی زیندان.. شیعری شەهلا نوری

وێژەی زیندان.. شیعری شەهلا نوری

ناسرەوێت….وشەی پشت پەنجەرەی گیراونزیک لە پنجی زێدەڕۆیی نزاو…دەسا لادە ،وازکە دەرگای بەندکراووا دەتوێتەوە ئارەقەی حاڵی بیرلەسەر هەڵم وهەڵاوی سینەداتک تکپیتی بێ دەسەڵاتیدڵ مردە و وێژەی بێ خەڵاتلە ئامێزی سەودا دا Continue Reading »

بۆچی زاناو شێخە وەهابیەکانی سعودیە جیهادو غەزا لە دژی ئیسڕائیل ڕاناگەێنن؟.. حەسەن ڕازانی

بۆچی زاناو شێخە وەهابیەکانی سعودیە جیهادو غەزا لە دژی ئیسڕائیل ڕاناگەێنن؟.. حەسەن ڕازانی

(دەیەی ڕەش و دەیەی تاوان و فەتوای جیهادی سیاسیانە بە بەرگی ئیسلامییەوە!) زاناو شێخە فەتواچیە وەهابیەکانی سعودیە زۆر بە باشی کەرتی غەزەی ناو فەلەستین دەبینن کە چۆن بۆتە وێرانە بە Continue Reading »

تۆش ڕۆشنبیرێكی فریودەریت!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

تۆش ڕۆشنبیرێكی فریودەریت!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

ئەدەبی كوردی بە هۆی ئەو دیفاكتۆ سیاسی و نەتەوەیەی كوردی تێدا ژیاوە، ڕەنگدانەوەی سەرخانی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردی و ئەو ڕەهەندە سیاسی و نەتەوەیە بووە بەتایبەتیش لە ئەدەبی بەرگریی و قۆناغی Continue Reading »

سەبارەت بە باسی “شۆڕشی سۆشیالیستی و ئەزمونی شۆڕشەکانی سەدەی ٢٠.. خوێندنەوەی ئیبراهیم محمد

سەبارەت بە باسی “شۆڕشی سۆشیالیستی و ئەزمونی شۆڕشەکانی سەدەی ٢٠.. خوێندنەوەی ئیبراهیم محمد

یەکێك لەو باسانەی لە کتێبی تێگەشتنێك لە شۆڕشی سوشیالستی دا خراوەتە ڕوو باسێکی هاوڕێ ئاسۆ کەمالە لە ژێر ناونیشانی‌ ( شۆڕشی سۆشیالیستی و ئەزمونی شۆڕشەکانی سەدەی ٢٠) . وەک هاوڕێ Continue Reading »

داڕووخان.. شیعری ستار ئەحمەد

داڕووخان.. شیعری <strong>ستار ئەحمەد</strong>

هێندە تەنهاو پەرێشانملەژیانماخەو نەبووە بەمیوانمئەوەی هاودەمی تەمەنمەتەنها نامۆیی و هەڵبەستههەمیشە خۆم دەخۆمەوەڕۆحی زامم لەنێو دەستەپێنووس دەنووکدەخاتە خوێنی ئاڵمەوەپەڕە دەنوێ لەپاڵمەوەنووچدانتوند بەرۆکم دەگرێپەنجەکانم زۆر ئالوودەنبۆ ڕامووسانی هۆگرێخەون دێتە لاموەک کۆتری لانە Continue Reading »

چەند ڕێکاری ژینگەپارێزی.. هێمن ئەمینی

چەند ڕێکاری ژینگەپارێزی.. هێمن ئەمینی

لە چەند سەدەی ڕابردوودا و لە گەڵ گرنگیدان بە ئاوەزی مرۆڤ و بە ناوەندبوونی مرۆڤ و ئەو پێشڤەچوونانە خێرایەی مرۆڤ لە بواری زانست و بەرهەمهێناندا کاریگەری سەرەکیان لە سەر ژیانی Continue Reading »

کتێبی “ئەدەب و هونەری منداڵان”.. زیاد ڕەشاد قادر

کتێبی “ئەدەب و هونەری منداڵان”.. زیاد ڕەشاد قادر

ناساندن و هەڵسەنگاندن ئەدەب و هونەری منداڵان، ناوونیشانی ئەو کتێبەیە لە سازدانی دیمانە و ئامادەکردنی هەردوو بەڕێزان د.هاوژین سڵیوە و ڕۆستەم خامۆش، کتێبێکی قەبارە گەورەی ٥٥٢ لاپەڕەییە و بە تیراژی Continue Reading »

خوێندنەوەیەک لەبارەی کتێبی” پارچە ونبووەکانی بێدەنگی “.. رۆژگار خالید

خوێندنەوەیەک لەبارەی کتێبی” پارچە ونبووەکانی بێدەنگی “.. رۆژگار خالید

” ڕوانین لەتەنهای ژیانی مرۆڤەکان “ چەشنی کتێب ” چیرۆک “نووسینی ” گۆران سەمەد “ لەڕاستیدا ئەوە سێیەم کۆمەڵە چیرۆکی نووسەرە دەخوێنمەوە .ئەو کتێبەیان جیاوازییەکی زۆر تێدایە لەڕووی ناوەڕۆک و Continue Reading »

دیپسیك و ديموکراتیزەکردنی تەکنەلۆژیا.. لیو جون، کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر.. ئامادەکردنی هەڵۆ حەسەن

دیپسیك و ديموکراتیزەکردنی تەکنەلۆژیا.. لیو جون، کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر.. ئامادەکردنی هەڵۆ حەسەن

وەک دەزانن ماوەیەکی باش بوو، بواری «زیرەکیی دەستکرد» لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای زەبەلاحی ڕۆژئاواییەوە قۆرخ کراوبوو. ئەم کۆمپانیایانە، کە خاوەنی سەرچاوەی دارایی زۆر گەورەن، ملیارەها دۆلاریان خستۆتە گەڕ بۆ لێکۆڵینەوە و Continue Reading »

پەیڤێک بۆ پەنچا ساڵەی تەمەن.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

پەیڤێک بۆ پەنچا ساڵەی تەمەن.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

کاتێک مرۆڤ دەگاتە پەنچا ساڵ، یەکسەر دوو هەستی دژبەیەک ڕووبەڕوی دەبێتەوە، لەلایەکەوە هەست دەکەیت کە پەنجا ساڵی تەمەنی رۆیشتووە، ئەو پەنجا ساڵەش بریتین لە باشترین و خۆشترین ساتەکانی تەمەنی، تەمەنی Continue Reading »

فیڵۆسکوڵ پرۆژەیەکی نوێی ( گەلەری ئارام)ە، لەگەڵ د. ئازاد حەمە.. تێگەیشتنێکی فەلسەفییانە بۆ هاوڕێیەتی

فیڵۆسکوڵ پرۆژەیەکی نوێی ( گەلەری ئارام)ە، لەگەڵ د. ئازاد حەمە.. تێگەیشتنێکی فەلسەفییانە بۆ هاوڕێیەتی

کۆرسی هەشتەم:هاوڕێیەتی و شار:هاوڕێیەتی نێوان ڕەگەزەکان لە شاردا ( مێ و نێر، مێ و مێ، نێر و نێر) ٢٠\٢\٢٠٢٥ ٦ی ئێوارە ناونیشان: گەلەری ئارام، دوو کۆڵان خوار ئەمنە سورەکە..

تیـدی سێ ساڵان بچـووکـترین ئەنـدامی مـێـنسایە.. رەزا شـوان

تیـدی سێ ساڵان بچـووکـترین ئەنـدامی مـێـنسایە.. رەزا شـوان

تیـدی هـۆبـز کوڕێکی بچکۆلانەی بەریتانیایە، خەڵکی شاری پـۆرتـیـشێـدە لە ویلاەیەتی سـۆمەرسـێـت لە بەرەیتانیـا. منـداڵی گـەورەی خاتـوو (بێـت هـۆبـز) و (ویـل هـۆبـز) ە. تیـدی و خوشکە بچکـۆلەکەی، لە رێـگەی پیتانـدنی دەستکـردەوە Continue Reading »

پشیلەکە و شتی تریش.. شیعری نەوزاد بەندی

پشیلەکە و شتی تریش.. شیعری نەوزاد بەندی

شا لیر ،به یەکێ لە بەرپرسەکانی ووت ،کە زاوایەکی چاوی هەڵکۆڵیبوو :هەر کاتێ ویستت بگریت ،چاوەکانی خۆمت ئەدەمێ ،پێیان بگری .. ٭ ٭ ٭ هەندێ جار ..یان لە ساڵێکا جارێ Continue Reading »

ژیان لەگەڵ ژیریی دەستکرد دا، بەرەو کوێ دەڕوات؟.. ئاراس سەعید

ژیان لەگەڵ ژیریی دەستکرد دا، بەرەو کوێ دەڕوات؟.. ئاراس سەعید

ڕۆژی 1ی ئایاری 2023، (جیفری ھینتۆن) زانای باڵا و باوەگەورەی داھێنەری (ژیریی دەستکرد و زیرەکی قووڵ) ئەوەی ئێستا ھەموو شارستانیەتی مرۆڤایەتی سەرقاڵیەتی و بێجگە لەمە ھیچ بابەتێکی دیکە جێی بایەخ Continue Reading »

شێرپەنجەی ئیداریی.. نەوزاد بەندی

شێرپەنجەی ئیداریی.. نەوزاد بەندی

شێرپەنجە دروستبوون و زیاد بوونی کۆمەڵێک خانەیه لە هەمان لەشدا ، کە کاری خانە و شانەکانی تر لاواز ئەکات . . بەرە بەرە ئەو خانە شێرپەنجەییانە بەهێزتر و چالاکتر ئەبن Continue Reading »

2 شیعر له‌ شاعیری ئه‌رمه‌نی ئاودیك ئیسحاقیان.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

2 شیعر له‌ شاعیری ئه‌رمه‌نی ئاودیك ئیسحاقیان.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

تفلیس 1899 با گۆڕم دیار نەبێ‌ وشنەبام بەسەردا بخوولێتەوە .بەرد و خاچملە سەرینگانمدا ناوێ‌ ..با تەنیا شەنگەبییەكم بەسەردا بلەرێنەوە .ئای لە دەست مرۆڤ .. لە دونـیایێ‌چەندت خاچ هەڵگرتوون ، چەندهەر Continue Reading »

بوومەڵێڵ.. شیعری شاهۆ حوسێنی

بوومەڵێڵ.. شیعری شاهۆ حوسێنی

لە تەمتوومانی تەمایک ووەنەوزی نووزەیەک وزەردەی زراوێکلە سەرەمەرگی خۆمدالەگەڕەکێکی قیرتاوی شەوێکچریکەی چاوم چرکاندی ودەمم بە گۆپکەی مەمکی ئەم جیهانەوە نامن لەگەڕەکی گەڕۆکەکانی ناو شار ولە هەراوترین ناو هەراو هوریای خەفەتابەگریاناوی‌ترین Continue Reading »

ترس لە ناڕەزایەتی، ئاگرێك، كه‌ به‌سه‌ركوتكردن، زیاتر بڵێسه‌ ده‌ستێنێ.. مه‌سعود مه‌موزینی

ترس لە ناڕەزایەتی، ئاگرێك، كه‌ به‌سه‌ركوتكردن، زیاتر بڵێسه‌ ده‌ستێنێ.. مه‌سعود مه‌موزینی

ئه‌و ڕێگرییه‌ی لە مامۆستایان كرا له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبارەی كێشەی مووچە و مافە سه‌ره‌تاییه‌كانیان، كارێكی لۆژیكی نه‌بوو، بۆیه‌ سه‌ركوتكردن و ڕێگری له‌خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان، نه‌ك ته‌نیا ڕێگاچاره‌یه‌ك Continue Reading »

ناساندنی کتێبی “تەنگەژەکانی لینین- “The Dilemmas of Lenin” ” ی تاریق عەلی.. ئامادەکردنی: گۆران عەبدوڵڵا

ناساندنی کتێبی “تەنگەژەکانی لینین- “The Dilemmas of Lenin” ” ی تاریق عەلی.. ئامادەکردنی: گۆران عەبدوڵڵا

ئەم کتێبە قەبارە ٣٢٧ لاپەڕەییە لە ساڵی ٢٠١٧ لەچاپخانەی ڤێرسۆی لەندەن و نیۆرک بە زمانی ئینگلیزی لە چاپدراو و بڵاوکرایەوە کە هاوکاتە لەگەڵ سەدەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕووسیا. نووسەر لەم کتێبەدا؛ Continue Reading »

ئێمە «فۆکۆ» مان نەناسی.. نیهاد جامی

ئێمە «فۆکۆ» مان نەناسی.. نیهاد جامی

فەیلەسوفی فەڕەنسی میشێل فۆکۆ لەچەندین بواری جیاوازدا کاری کرد، ئێمە زۆربەی کارەکانیمان بە زمانی عەرەبی خوێندەوە، لەم ساڵانەی دوایشدا هەندێک لەبەرهەمەکانیمان بە زمانی کوردی خوێندەوە، هەندێک کات لەکتێبەکانی تێناگەین، بیانوی Continue Reading »

داعشی دوای ئەسەد.. عوسمانی حاجی مارف

داعشی دوای ئەسەد.. عوسمانی حاجی مارف

ئەو دۆخەی لە ناسەقامگیری و گێژاوی سیاسی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هاتۆتە ئاراوە، ئەگەری فرسەتی زیاتر بە داعش ئەدات کە لە مۆڵگە بیابانیە دوورەکانیەوە بگەڕێتەوەو لە ناو سوریادا فراوانتر بێت، Continue Reading »

غوربەت.. شیعری شەهلا نوری

غوربەت.. شیعری شەهلا نوری

زەمان و دەورێ ھات وەداخەوەئیشق حەرام وی وە دەم ئاخەوەزنازنا بی لادێکەی سەرچەموەبان تەپۆڵکە و گرد و شاخەوەلەنتەران لەریان وەقەد دارەوەسەربەستە سەوزەی وە قسناخەوەدڵان دل وەبەرد، ڕووبار وە هاژەکەنیشک و Continue Reading »

هونەری رۆماننووسین لەلای کارلۆس فۆینتس.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

هونەری رۆماننووسین لەلای کارلۆس فۆینتس.. ئەردەڵان عەبدوڵڵا

کارلۆس فۆینتس یەکێکە لە ناسراوترین نووسەر و رۆماننووسی مەکسیک و جێپەنچەشی بە ئەدەبیاتی مەکسیکی و ئەمریکای لاتینەوە دیارە، خاوەنی کۆمەڵێک رۆمان و چیرۆکی زۆر جوانە، لەوانە: رۆمانی (کورسی سەرۆک، ئۆرا). Continue Reading »

سەركەوتنی رووتی زمان دەركەوتن لە پێناو دەركەوتن.. عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

سەركەوتنی رووتی زمان دەركەوتن لە پێناو دەركەوتن.. عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

بە چاوێكی پڕ لە بیركردنەوە و هەست، چاوێك كە (زمان) وەك بوونەوەرێكی چالاك تەماشا دەكات، بوونەوەرێك كە پرۆسیسەی پرسیارەكانی بوون و خەیاڵەكانی داهێنان و ئاگری بەرهەمهێنانەوە و نووسین خۆش دەكات، Continue Reading »

پرسەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیریی.. ئامادەکردنی: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

پرسەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیریی.. ئامادەکردنی: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

پرسەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیریی،هەرجارەی لەسەر بابەتێک چەند نووسەر و هونەرمەند و ڕۆشنبیرێک دێنێتە گۆ. بانیژەی ئەدەب و کلتوور لەڕێگەی ئەم گۆشەیەوە دەیەوێت پەنجە بخاتە سەر گیروگرفتەکانی کایەی ئەدەب و ڕۆشنبیریی Continue Reading »

میدیای پێشەنگ و میدیاکاری پیشەگەر!.. هۆمەر نۆریاوی

میدیای پێشەنگ و میدیاکاری پیشەگەر!.. هۆمەر نۆریاوی

یەکێک لە بابەتە هەرە گرینگەکان لە نێو دنیای میدیا و ڕاگەیاندندا ڕووی لە پرسی پێداچوونەوە یان بە واتایەکی دی، کۆنترۆڵ و چاودێرییە. بابەت و نووسینێک پێش ئەوەی بۆ بڵاوکردنەوە و Continue Reading »

چەند خاڵێک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی سوریا.. نادر عەبدولحەمید

چەند خاڵێک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی سوریا.. نادر عەبدولحەمید

ئەوەی ڕوویدا لە سوریا، بە پێشڕەوییە سەربازییەکانی (دەستەی ڕزگاری شام) و ڕووخانی خێرای ڕژێمی (بەشار ئەسەد) لە (٨-١٢-٢٠٢٤)دا، ئاکامی پڕۆسەیەکی مێژوویی لانی کەمی سێ دەیەی ڕابردووە (١٩٩٠-٢٠٢٤) کە ئەم وڵاتە Continue Reading »

هەژانێکی تر.. د. هەژار مەعروف عوسمان

هەژانێکی تر.. د. هەژار مەعروف عوسمان

کاتێک ژانە جۆروجۆرەکان بەردەوامن و ژانێک نین چاوەڕێی لەدایکبونێکی جوانتر و باڵاتر و گەشەکردوتری لێبکەین، بەڵکو ژانگەلێکن سەرچاوەکەیان ترس و بەردەوامیی ئەوەی ژیانی یەک بە یەکمان بە چەقین و مانەوە Continue Reading »

دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند جەبار سابیر.. سازدانی: بانیژەی ئەدەب و کلتوور

دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند جەبار سابیر.. سازدانی: بانیژەی ئەدەب و کلتوور

زۆرجار تابلۆیەکی هونەریی، یان کاریکاتێرێکی هونەرمەند جەبار سابیرم بەرچاو کەوتووە. هەموو جارێکیش چاوێکم لەکارە هونەرییەکە کردووە. بەڵام لەمڕۆژانە کاریکاتێرێکی جەبار سابیر (جوایەزیی چینایەتی) لەماڵپەڕی(ئەمڕۆ) ڕای وەستاندم و بۆ ماوەیەک بەدیار Continue Reading »

شاری چۆڵ.. نەوزاد بەندی

شاری چۆڵ.. نەوزاد بەندی

لە سلێمانی ، ئەچیتە هاوینە هەواری دوکان وسیتەک و قەڵاچوالان و کانی سارد و مێرگە پان و قەرەداغ و ڕێی هاوینە هەواری دوکان و هەزار مێرد و گەلێ شوێنی تر Continue Reading »

بێهودەییەکی قەشەنگ.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

بێهودەییەکی قەشەنگ.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

هەر زۆر زیاترلەوەی خواوەندەکان خوازیاری بونمن فرمێسکم وەراندئارسەر ڕامبۆ ( وەرزێک لە دۆزەخا) بێهودەییەکی قەشەنگ دەشێ ئەمڕۆششنەبایەک تۆ بهێنێدەشێ مەی لێویگوڵە هەڵالە کێویە دورەکانلە نیگای ئەو، ڕۆح بەرێتا ئەو پەڕی Continue Reading »

دوای هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی، قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان.. موئەیەد ئەحمەد

دوای هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی، قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان.. موئەیەد ئەحمەد

ڕۆژی (٢١)ی کانونی دووهەمی (٢٠٢٥)، بلۆکە بۆرژوا تائیفی و ناسیۆنالیستەکانی پەرلەمانی عێراق ساتوسەودایەکیان کرد لە نێوان خۆیاندا، و پیکهاتن لەسەر ئەنجامدانی کردەوەیەکی ئاشکرا دوژمنکارانە بەرامبەر ژنان و منداڵانی عێراق و Continue Reading »

یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی.. هۆمەر نۆریاوی

یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی.. هۆمەر نۆریاوی

ئاوڕدانەوە،نووسین و بگرە توێژینەوە لەسەر هەر پرسێک بە بێ پێناسەکردنی خودی بابەت و ناونیشانی پرسەکە،ڕەنگە دیوی ڕاستینە و کرۆکی بابەتەکەمان لە لا ئاڵۆز بنوێنێت. هەر بۆیە کورت و پوخت دەکرێت Continue Reading »

لە بەهێزی راستەکان و راسیستەکانی ئەوروپادا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، ئاماژەیە بۆ دەرکەوتنی نیوفاشیزم.. جەمال کۆشش

لە بەهێزی راستەکان و راسیستەکانی ئەوروپادا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، ئاماژەیە بۆ دەرکەوتنی نیوفاشیزم.. جەمال کۆشش

دوو دەیە دەبێت حزبە ڕاست و نیولیبڕاڵە کۆنەزەرفاتیڤ و ڕەوتە کریستیانە جۆراوجۆرەکانیان و سەوزە لیبڕاڵەکان و ڕاسیستەکان بەشێوەی جۆراوجۆر، لە گۆشەی جیاوازە و بەدرووشمی جیاواز و ئاکتی جەماوەریـیەوە، هەنگاوهەنگاو لە Continue Reading »

دەبێ تێبگەن.. گۆران هەڵەبجەیی

دەبێ تێبگەن.. گۆران هەڵەبجەیی

حیزب ئامرازێکە بۆ گەشتن بەدەسەڵات وپاشان خزمەتکردنی خەڵک لەو ڕێگەوە،جاگەر حیزبێک ڕاستگۆبوو لەگەڵ خۆی و بەشێکی گرنگی لەبەرنامە حیزبیەکەی جێبەجێ کرد کە لەدەمی هەڵبژاردندا یاخود وەک درووشمی حیزبەکەی بەرزی کردوونەتەوە Continue Reading »

پلانی کۆتایی حەشدی شەعبی و ئایندەی عێراق.. عوسمانی حاجی مارف

پلانی کۆتایی حەشدی شەعبی و ئایندەی عێراق.. عوسمانی حاجی مارف

لەوکاتەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق زیادیکردوە، بۆتە فشارێک لەسەر سەرکردەکانی حەشد و تیاماون و نازانن چ بڕیارێک بدەن. ئەوە باش دەزانن کە بە هەڵوەشاندنەوەیان یان Continue Reading »

پیاوە بەددەکانی پارتی.. گۆران هەڵەبجەیی

پیاوە بەددەکانی پارتی.. گۆران هەڵەبجەیی

دانانی کەسانی لێهاتوو شارەزا پرۆفیشیناڵ و خۆشەویست و قەبوڵکراوی خەڵک، یەکێکە لە پرەنسیپەکانی دەسەڵات و حکومەتە سەرکەوتووەکان ،بەتایبەتی گەر قسەلەسەر پۆستە هەستیارەکان وەک وەزیر،پارێزگار،قایمقام ،وتەبێژ،ڕاوێژکاربێت ،چونکە ئەمانە ڕووی دیاری دەسەڵاتن Continue Reading »

عەشق بە مەرگ ناوەستێ.. شیعری شاهۆ حوسێنی

عەشق بە مەرگ ناوەستێ.. شیعری شاهۆ حوسێنی

لەسەر کوورسیلە کۆنە دارەکە دانیشتبووملەبن دارچنارە بەرزەکەنسێی باوەشێنی دەکردمقاوەکەم هێشتا هەڵمی لێ دەهاتجانتاکەم هەر بەکۆڵەوەبوونەوەرێکی دەمووچاو داپۆشراوی ڕەشپۆشلە جنۆکە و شەیتان و عیزارئیل دەچوودەورەی ئەدامنازانم تەماحی لەچیم کردبوولەشم بەتاڵ بوو Continue Reading »

رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵان

رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵان

12ی فیبریوەری رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵانە, هەموو مرۆڤێك بە پێی یاسای مرۆیی جیهانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و Continue Reading »

ئیمپراتۆریەت خۆی وێران دەکات.. نووسینی: کریس هێجز.. وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

ئیمپراتۆریەت خۆی وێران دەکات.. نووسینی: کریس هێجز.. وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

ئێمە نەخۆشییەکانی هەموو ئیمپراتۆریەتە لەناوچووەکان هاوبەش دەکەین لەگەڵ تێکەڵەیەک لە گاڵتەجاڕی، گەندەڵی بەرفراوان، شکستی سەربازی، داڕمانی ئابووری و سەرکوتکردنی دڕندانەی دەوڵەت. کریس هێجز ملیاردێرەکان، فاشیستە مەسیحییەکان، فێڵبازەکان، دەرون نەخۆشەکان، گێلەکان، Continue Reading »

دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسکدا.. کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە

دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسکدا.. کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە

هەڤپەیڤینێک لەتەک مێژووناس کوین سڵۆبۆدیاندامارک فۆن لیوپکە ئەنجامیداوەنوێکراوەتەوە لە 22.01.2025 ، سەعات 12:36 دۆنالد ترەمپ سەرلەنوێ حوکمی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات، ئیلۆن مەسک پشتیوانێتی. ئایا پلانەکانی ئەو مەڵتیملیاردێرە چین کە Continue Reading »

درامای ئێرانی پێشكەوتووە یان چەقبەستووە؟.. حەیدەر عەبدولڕەجمان

درامای ئێرانی پێشكەوتووە یان چەقبەستووە؟.. حەیدەر عەبدولڕەجمان

درامای ئێرانی، بەهۆی ئەو كولتوورە دەوڵەمەندو مێژووە پڕ لەئەزموونەی هەیەتی، شوێنێكی شیاوو سەقامگیری لەنێو درامای جیهانیدا كردۆتەوە كە شایەستەی ستایش كردن بێت، بەڵام بەهەمان شێوە ڕووبەڕووی چەقبەستن و ڕێگرییەكی ناوخۆیی Continue Reading »

خوێنەر یان دەروێشی نووسەر؟!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

خوێنەر یان دەروێشی نووسەر؟!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

پێوەرێكی هونەری كە لە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی هەر تێكستێكی ئەدەبی دەبێ لە بەر چاو بگیرێت و كاری لەسەر بكرێت ئەوەیە، كە دەبێ تێكست بەدەر لە هەموو جۆرە دیدگایەكی سیاسی و Continue Reading »

هاوپشتیی لەگەڵ مامۆستایانی مانگرتوو!.. ڕێبوار ڕەشید

هاوپشتیی لەگەڵ مامۆستایانی مانگرتوو!.. ڕێبوار ڕەشید

وا خۆبرسیکردنی ئەو هاوڕێ ژن و پیاوانەی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە وەرنەگرتنی مووچە پێ دەنێتە ١٣ ڕۆژەوە. لە پێناوی بەهێزکردنی ئەو هاوڕێیانە و داوا ڕەواکانیان جێی خۆیەتی چەند خاڵێک ڕوون Continue Reading »

کورد لە ستراتیژی گەورەی چین.. هەڵۆ حەسەن

کورد لە ستراتیژی گەورەی چین.. هەڵۆ حەسەن

دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا کە لە ساڵی 2013 لەلایەن شی جینپینگ سەرۆکی چینەوە ڕاگەیەندرا، ستراتیژییەکی گەورەی گەشەپێدانی جیهانییە و ئامانجی بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ناوچەییەکان و جیهانگیریی ئابوورییە. ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە Continue Reading »

پیانۆژەنی نابینای بەناوباگ لوسی سیانـزە ساڵان.. رەزا شـوان

پیانۆژەنی نابینای بەناوباگ لوسی سیانـزە ساڵان.. رەزا شـوان

لوسی مارک، کچـۆڵەیەکی خـاوەن پێـداویستیی تایبەتە (نابینایە و ئـۆتیـزم) ە. لە ساڵی (٢٠٠٩) لە شاری هـالـیفـاکـس لە ویلایـەتی یـۆرکـشایـر لە ئـینگـلـتەرا لەدایک بـووە. لە تەمـەنی نـۆ مـانگـیدا لە ئەنجـامی نەخـۆشـییەکی Continue Reading »

شانۆ\ وێستگەی کۆچەران.. نوسینی: کاوە عوسمان

شانۆ\ وێستگەی کۆچەران.. نوسینی: کاوە عوسمان

دیمەنەکە کەنار دەریایەکە کە وەک دوا ویستگەی کۆچی کۆچبەرانە . شوێنی سەرەکی بەرزترە لە چواردەوری کەوەکدەروازەیەکی کراوەیە و ئەڕوانێ بەسەر زەریاکەی بەردەما. چەند دارێکی پەل و پۆ شکاو لەگەڵ چەند Continue Reading »

تۆی هەموو شوێنێ، بێجگە لە من.. نەوزاد بەندی

تۆی هەموو شوێنێ، بێجگە لە من.. نەوزاد بەندی

تۆ لە هەموو شوێنێکی ،دوور له بۆشاییەکانی من ..ئەچیتە ناو هەموو ئاپۆڕایەکەوە ،دوور له تەنیاییەکانی من ..سینەماکان هەموو گەڕایت ،نەهاتی بۆ بینینیهیچ گرتەیەکیتەمەنی من ..ڤیستڤاڵ نییە کورسیت بۆ دانەنرابێ ،بێجگە Continue Reading »

بڵێسەی ڕەوشەن.. شیعری شەهلا نوری

بڵێسەی ڕەوشەن.. شیعری شەهلا نوری

فریادی ڕەوشەنمخۆم فەرامۆش کردگوم بووممینا مانگی هەلابکوا باخە هەنار!ون بووم وون بوونسەوزی و ساردو سڕی،بەهاری جوانی تروکەتروکی حوسنی زیبای تەمەنکاروانی هەڵبەست و بەزمی دڵانڕەنگێ سووراو ، بۆنێ عەتر، بەهارێ گۆڵ Continue Reading »

وەرزەکانی فەلسەفە لەگەلەری ئارام.. پێویستمان بە فێربونی (نیچە)یە.. وانەی نۆیەم.. لەگەڵ د. ئازاد حەمە

وەرزەکانی فەلسەفە لەگەلەری ئارام.. پێویستمان بە فێربونی (نیچە)یە..  وانەی نۆیەم.. لەگەڵ د. ئازاد حەمە

وەرزەکانی فەلسفە پرۆژەیەکی نوێی ( گەلەری ئارام)ە، هەرجارەو خوێندنەوەیەک بۆ فەیلەسوفێک دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ د. ئازاد حەمە. پێویستمان بە فێربوونی نیچەیە.. وانەی نۆیەم: دەرکەوتنی نیچە: هیچ گەرایی و ویست Continue Reading »

كتیبێك لە بارەی شەوی یەڵدا چاپ و بڵاو كرایەوە

كتیبێك لە بارەی شەوی یەڵدا چاپ و بڵاو كرایەوە

كتێبێكی دیكەی سەدیق سەعید ڕواندزی بە ناوی (شەوی یەڵدا لە نێوان نالی و كوردی دا) چاپ و بڵاوكرایەوە. ناوەڕۆكی ئەم كتێبە، لێكۆلێنەوە و خوێنەوەیەكی زمانەوانی و فەرهەنگی شیعری هەردوو شاعیر Continue Reading »

ئایا ئەمریکا پلانی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا هەیە؟ – خوێندنەوەی: ساث جەی فرانتزمان.. و: گۆران

ئایا ئەمریکا پلانی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا هەیە؟ – خوێندنەوەی: ساث جەی فرانتزمان.. و: گۆران

پرسیارە گەورەکە ئەوەیە کە دوای ئەمە چی ڕوودەدات لە سوریا و چۆن حکومەتی شەرع دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەجێندا جیاوازەکان لە وڵاتەکەدا بکات. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پلانی کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا Continue Reading »

بۆچی گاورباغی؟.. ناوەندی گاورباغی – بۆ هزر و هۆشیاریی سۆسیالیستی

بۆچی گاورباغی؟.. ناوەندی گاورباغی – بۆ هزر و هۆشیاریی سۆسیالیستی

گاورباغی بریتیە لە سمبوڵی مانگرتن و ترۆپکی خەباتی چینایەتی لە مێژووی کرێکارانی عێراق و کوردستان ، بۆ ئێمە نیشانەی هۆشیاریی چینایەتی کرێکاران و ڕێکخراووبونیان دەردەخات لە خەباتی چینایەتیدا دژی دەوڵەت Continue Reading »

دەڵێن کە ئەمەریکا دەپژمێت جیهان تووشی هەڵامەت دەبێت.. زاهیر باهیر

دەڵێن کە ئەمەریکا دەپژمێت جیهان تووشی هەڵامەت دەبێت.. زاهیر باهیر

لە ڕاستیدا نەك هەر ئەمەریکا بەڵکو یەكێك لە هەرە ساماندارە ملیاردەرەکانی دونیا وەکو ئێلون مەسك بۆ نموونە بپژمێ وڵاتانێکی زۆر تووشی هەڵامەت دەبن .مەبەست لەم پەندە ئەوەیە کە ڕاگەیاندنێك لە Continue Reading »

گەر فڕێتدام.. شیعری شاهۆ حوسێنی

گەر فڕێتدام.. شیعری شاهۆ حوسێنی

تێهەڵچوونێکە بۆ شیعری فڕێم نەدەی فەرهاد پیرباڵ گەر فڕێت داملێت ون دەبموەک دەریای شینبێ بن دەبمتاوڵی بەختی ڕەشملەکۆڵ دەنێمجێ ژوان بە جێ ژوان دەگەڕێمپرچی شین پەرێشان دەکەمسەما لەدەوری ژان دەکەمدەچمەوە Continue Reading »

فەلسەفەی فیتگنشتاین هەڵوەشانەوە و بونیادنانەوە.. عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

فەلسەفەی فیتگنشتاین هەڵوەشانەوە و بونیادنانەوە.. عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

(لۆدفیگ جۆزێف یۆهان فیتگنشتاین 1889-1951) فەیلەسوفى نەمساوى هەڵگرى رەگەزنامەى بریتانى، جولەكە ئایین، بە یەكێك لە گەورەترین فەیلەسوفانى سەدەى بیستەم دەژمێردرێت، نووسینەكانى لەنێوان هەردوو جەنگى جیهانیدا شۆڕشێكى گەورەى لە فەلسەفە و Continue Reading »

داوای چەکدانانی هەسەدە.. عوسمانی حاجی مارف

داوای چەکدانانی هەسەدە.. عوسمانی حاجی مارف

ئیدارەی نوێی سوریا پێداگری لەسەر چەکدانانی هێزو لایەنە چەکدارەکان لە سوریا دەکات، هەر لەم بارەیەوە ئەحمەد شەرع پێنج شەمە لە ٢٣/١ لە بەیاننامەیەکدا بۆ میدیاکانی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە Continue Reading »

گەشتێکی ناوخۆ بەرەو خود لە شیعری:(خۆر ئاسۆی ئاوابوونی خۆی ماچ دەکا)ی سەردار رەزا.. د.ئازاد ئه‌مین باخه‌وان

گەشتێکی ناوخۆ بەرەو خود  لە شیعری:(خۆر ئاسۆی ئاوابوونی خۆی ماچ دەکا)ی سەردار رەزا.. د.ئازاد ئه‌مین باخه‌وان

خۆر ئاسۆی ئاوابوونی خۆی ماچ دەکامن ژان و نیگای دووری تۆگوڵی سووری دەم ئێوارەبەسەر پەڕەی سپی دەکشێمن ئاسمان و باران و بایسنووری تۆشاعیری هەست ناسک و بە سەلیقە ( سەردار Continue Reading »

دانیشتوانی سوریا بەرەو ساڕێژکردنی زامەکانیان لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلامیدا.. عەبدوڵڵا ساڵح

دانیشتوانی سوریا بەرەو ساڕێژکردنی زامەکانیان لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلامیدا.. عەبدوڵڵا ساڵح

لەنێو کۆبوونەوەی پەیڕەوانی ( هيئة تحرير الشام – جبهة النصرة) و لەژێر ناونیشانی “کۆنفرانسی شۆڕشی سوریا”، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی (٢٠٢٥) ڕایگەیەندرا کە (محەمەد جولانی – ئەحمەد ئەلشەرع) سەرۆکایەتی Continue Reading »

چه‌ند شیعرێك له‌ شاعیری گریـكی یـۆرگـۆس سیفیریس.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

چه‌ند شیعرێك له‌ شاعیری گریـكی یـۆرگـۆس سیفیریس.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1)شیعر‌ چیترم ناوێ‌لەوە بەدەر بە سادەیی بدوێمجگە لەوەیئەم نیعمەتەم پێ‌ ببەخشرێ ..چوون ئێمە سترانمان ،بە چەندان جوور مۆسیقاقورس كردووە ووردە وردە خەریكە نقووم دەبێ ‌ ..هونەرمان ،بەو هەموو خشڵە ڕازاندووەتەوەدەم Continue Reading »

دیداری ئولفەت.. شیعری سەردار جاف

دیداری ئولفەت.. شیعری سەردار جاف

برینی سۆزت بەسوێیە، خۆی کۆستێکە چیم دەمێنێڕێژنە بارانی دابڕان، ھاو گەستێکە* چیم دەمێنێمەگەر ئولفەتی دەم دەم نیم، بۆ کورتە کات لە ژوانموشکە ساڵی ئیشقت دەرخست لە پۆستێکە چیم دەمێنیدەبێرە گۆ Continue Reading »

کێشەی فەلەستین و مەیلە جیاوەزەکان!.. سابیر محەمەد

کێشەی فەلەستین و مەیلە جیاوەزەکان!.. سابیر محەمەد

کێشەی فەلەستینیەکان کێشەی نێوان ( جوولەکەو) وەموسولمانە عەرەبەکانی فەلەستین نیە!کێشەی فەلەستین و کۆتاییهاتنی جینۆسایدی فەلەستینیەکان ، پەیوەندی بە کۆتاییهێنانی ( زایۆنیزمە) وەک سیاسەتێکی ئیمپریالیستانەو داگیرکاریانەی جیهانیەوە هەیە !یەکێک لە خاڵە Continue Reading »

ڕۆمانی حەشری ئاشقان و حەشركرن بە ئشق!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

ڕۆمانی حەشری ئاشقان و حەشركرن بە ئشق!.. سەدیق سەعید ڕواندزی

بێگومان خۆشەویستی وەك هەستێكی دەروونی وكۆمەڵایەتی و هاوكات پەیوەندییەكی ڕوحی نێوان مرۆڤەكان، ڕووداوێكی گرنگە لە ژیانی مرۆڤەكان بە گشتی. بگرە لە هەندێ كاتدا ئەو ڕووداوە ژیانی مرۆڤ بە ئاراستەیەك دەگۆڕێت Continue Reading »

داهێنانی داهێنانەکان لە عەقڵی مرۆڤەوە «ديب سيك».. ئاریان کەرکوکی

داهێنانی داهێنانەکان لە عەقڵی مرۆڤەوە «ديب سيك».. ئاریان کەرکوکی

با جیاوازییەکانی دیدگاکان جێبهێڵین، وە با زاڵبوونی فیکری لە چۆنیەتی تێگەیشتن لە گەشەسەندنی خێرا لە بواری زانستە مۆدێرنەکاندا جێبهێڵین چونکە تەنانەت بۆ ساتێکیش بیرکردنەوە لە دۆزینەوەی دیدێکی جیاواز لە تێگەیشتندا Continue Reading »

ئەوروپا دوای زیاتر لە ٧٧ ساڵ جارێکی تر دووچاری شەڕێکی نەخوازراو بوه‌وە،.. شورش عزیز سورمێ

ئەوروپا دوای زیاتر لە ٧٧ ساڵ جارێکی تر دووچاری شەڕێکی نەخوازراو بوه‌وە،.. شورش عزیز سورمێ

ئەوروپا دوای زیاتر لە ٧٧ ساڵ جارێکی تر دووچاری شەڕێکی نەخوازراو بوه‌وە، ئەویش شەڕی رووسیای پوتینە دژ بە وڵاتێکی خاوەن سەروەر و ئازادی وەک ئۆکرانیا، کە تاکە تاوانی داواکردنیەتی بۆ Continue Reading »

ئۆپەرێت: سنوور.. نووسینی:‌ ئامانج شێروانی

ئۆپەرێت: سنوور.. نووسینی:‌ ئامانج شێروانی

نەبەز:کەژاڵی چاو جوان، کەژاڵی چاو جوانلە تاوی عیشقت، دڵم کەوتە ژانهەر لەو ڕۆژەوەی کە تۆم دی لەوێخەو لە چاوانم هەرگیز ناکەوێلە ڕێی کانییان، ئاسکی باسکبەناز و عیشوە، بە غەمزەی ناسکدڵت Continue Reading »

گیرفانی بەتاڵ، تەوێڵی بەرز.. نەوزاد مدحەت

گیرفانی بەتاڵ، تەوێڵی بەرز.. نەوزاد مدحەت

لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر،منیش هەڵدێم لە ماڵی خۆمشانم چەماوە لە ژێر قورسایی فاتورەی کەڵەکەبووخەونەکانم وردوخاش،هیوا کزدەبێت، بەڵام ناشکێت. مەچەکەکانم لە پشتم پڕ ئازارتر،لە بەرزکردنەوەی سامانی خەڵکی تر،سامان وەبەر دێنمسەدان جار لە Continue Reading »