لە هەرێمی کوردستان پارت و قەوارە سیاسی و کاندیدەکانیان حەماسەتێکی ئێجگار زۆریان پێوەدیارە لە بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە مانگی مایسی ئەمساڵدا. لە هەلومەرجێکی سیاسی و ئابوری وەک ئەوەی Continue Reading »
هێزه كوردیه‌كان به نموونه….. بونیادی سایكۆلۆژی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان به یه‌ك شێوه په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ترادیسیۆنی(دابونه‌ریت) و یه‌ك شێوه په‌روه‌رده‌ی ئاینی و یه‌ك جۆره په‌روه‌رده‌ی سیاسی تێپه‌ڕیوه، Continue Reading »
لەو سەردەمەی کە ئایدیالۆجیست و شۆڤێنیستەکان نیشتمانیان خستە پێش هەموشتێک و داوایاندەکرد قوربانی بە هەموو شتێک بدرێت لەپێناویدا ئەوەی کەئەوان بە قەدەری کۆتای‌یان دادەنا و وەک خاڵی جیاکردنەوەی نێوان مرۆڤەکانی Continue Reading »
بەشی سێیەم خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بە گشتی و بە تایبەتی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە عێراق و گەلی کورد لە ئێران‌دا، خاوەنی تیۆریاییەکی شۆڕشگێڕ و پراکتیزەی ئەو Continue Reading »
دیسان وه‌رزی هه‌ڵبژاردن هاتهوهوگاڵتهجاڕی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرده‌وه دیسان وه‌رزی ڕشتنی ژه‌هری فریودان دیسان وه‌رزی پیسكردنی ژینگه بهپهڕۆبڵاوكراوهكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیسان پیسكردنی ژینگه‌ی چاو ژینگه‌ی گوێ ژینگه‌ی هه‌وا دیسان وه‌رزی Continue Reading »
ڕەنگە بزووتنەوەی گۆران گەشتبێتە قەناعەت کە هەڵبژارنی ئەمجارە بۆ گۆران وەک ئەوەی پێش‌و نابێت ، ئەویش سەبارەت بە 3 هۆی سەرەکی کە یەکەمیان ئەوەیە : بەداخەوە کاک نەوشیروان وەفاتی کردوە Continue Reading »
و. لە ئاڵمانییەوە هەڵۆ بەرزنجەیی ————- کوشتار لە سوریا،شەڕ لە عێراق و هەرای بێ بڕانەوە لەسەر ئیسرائیل. لە هیچ دەڤەرێکی جیهان دا، هێندەی رۆژهەڵاتی نزیک خوێن ناڕژێت. سنوورەکان،هەر چۆنێک بن،شتێکی Continue Reading »
ئیسماعیل تەنیا- هانۆڤەر کەژاڵ ئیبراهیم خدر یەکێکە لەو شاعیرە ئافرەتانەی کە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوەوە تاوەکو ئێستاکە، توانیویەتی جێ پەنجەی خۆی لەسەر نەخشەی شیعری کوردی‌دا دیاری بکات و، وەک ئافرەتێکیش Continue Reading »
(1) ناسنامه‌یه‌كی شێواو ناتوانم له دادگادا ددانی پێدا بنێم به‌فرم له باخه‌ڵی چه‌پ دایه و ئاگر له گیرفانی ڕاست ئاگر ده‌كارێ چۆلایی ، شار ، ماسی بسووتێنێ .. به‌فریش پێی Continue Reading »
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن …..
کوردایەتی، ئەو چەمکە سەقەت و ناوەڕۆک پوچەیە، کە عەقڵی مرۆڤەکانی کوردی خستۆتە داوی خۆیەوە، چەمکێکە لە چەمکە ناسێۆنالستییە رەگەزپەرست و نەژادپەرستییەکانی تورکچێتیی و عەرەبچێتیی و فارسچێتییەوە هاتۆتە ئاراوە. ئەم چەمکە Continue Reading »
ئـەم پرسیارە زۆرێک لە شڕۆڤەکاران بە تایبەت ڕەخنەگرانی دەسەڵاتی کوردی ھەمیشە برۆی چاوەکانیانبەرز کردۆتەوە بەرامبەری، ھەردەم بۆ وەڵامێکی دروست و موقنع دەگەڕێن، لە کنەی مێژووە دەست پێکەین تادەگاتە خەسەڵەتە کۆمەڵایەتی Continue Reading »
کە زانیم سەرەک وەزیرانی عێراقی شیعستان دەیەوێت بچێت بۆ سولێمانی و بۆ هەولێر لەو باوەڕەدا بووم، کە خەڵکی ئەم دوو شارەی باشووری کوردستان، لە دژی سەردانی عەبادی رەگەزپەرست و شیعەپەرست، Continue Reading »
هۆ په‌رییه‌كه‌م ….. له مناڵدانی ئیشقما ته‌نها له‌وێ وێنه‌ی تۆیه تۆیش گاسنی ئومێدمت تێك‌شكاند و له ده‌سرازه‌ی خه‌ونه‌كانم باوڵێك خه‌می نارنجیت جێهێشتووه له ته‌ك پیاسه‌كانی ئه‌ستێره‌ی ژینم هۆگر بوویت و Continue Reading »
بڕۆ له‌گۆشه‌ی ترسه‌وه جلی خۆ كوشتن بپۆشه گومان له‌ته‌وقی سه‌رت بده لهرێڕهوهكانهوه له‌هاوجووتی خۆت بڕوانه هه‌تا ده‌توێیته‌وه له‌ژێر پێڵاو‌و پاژنه‌ی سه‌رسمی خه‌ڵكا بمره ..به‌تاسه‌وه له‌چێژی ئه‌وین بێبهشبه پێسته‌ی مرۆڤبوون فڕێده Continue Reading »
له‌پشت ههرنووسینێكهوه،به‌بڕوای من ده‌بێ په‌یامێك هه‌بێت. نووسین به‌گشتی و ئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌تی، به‌رله‌وه‌ی چێژ‌و ئستاتیكا بێت، به‌رله‌وه‌ی ته‌كنیكی نووسینی ده‌قێك بێت، ئه‌وا گوتار‌و په‌یامه كه تیایدا ئاراسته‌ی وه‌رگر ده‌كرێت. واته نووسه‌ر Continue Reading »
مێژووی ئێمەی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە ونە، خودمان، رەگەزییمان، چینایەتیمان، نەتەوەییمان و مرۆڤایەتیمان، ونە و شێوێندراوە و بەردەوام دەشێوێندرێت. ئەوەی، کە زۆر بەهێز توانیوێتی تا ئێستاش بە بەردەوامی ئەم مێژووانەی Continue Reading »
ئێوەی حیزب و بەرپرسی دیاری باشور کە ساڵەهای ساڵە پۆست و پێگەی دەسەڵاتان بە زۆرەملێ داگیرکردوە” نادیموکراسن هەوڵی فێربونی دیموکراسیمان ئەدەن !؟ نایاسایی کاردەکەن و باس لە سەروەری یاسا دەکەن Continue Reading »
خونچەگـوڵم خونچـــــــەگوڵێکی جـــــــــوانم لـە بـاخچــــــــەی منـــــــــداڵانم رووخــۆش و لێـو بەخـەنــــدەم زمــــان شـــــیرینم هـــــــەردەم دڵـــــــم پــــــاک و بێـگـــــەردە وەک بەفــری کـێو و هـــــەردە حـــــــــەزم لـە ئــــــــــــازادیـیە لـە خـــۆشی و لـە شــــــــادیـیە Continue Reading »
لەگەڵ هەژموونی هاتنی شەپۆلی نیولیبراڵی سەرمایەداری بەسەر هەرێمی کوردستاندا، زەقترین دیاریدە بە بازاڕبوونی زانست و پلەبەندی ئەکادیمی لەزانکۆیەکاندا دەستیپێکردئەوەش دەرکەوتی بێئەندازە ناعەقڵانی و هەرزانبەهای لێکەوتۆتەوە، لەناو ئەو بەبازاربوونەی ئەکادیمیەتدا بەدەستهێنانی Continue Reading »
كە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید لە شاری یەریڤان, پڕە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە كوردەكان كە بەشدار بوونە لە جینۆسایدی ئەرمەنەكان, ئەو وێنانە بونەتە بەشێك لە زاكیرەی ئەو گەلە, بە سانایی ناسڕێتەوە, Continue Reading »
کاری سیاسیی لە هەرێمدا تەنها بنەمایەکی گرنگی هەیە، ئەویش کۆدەنگیی پارت و ڕێکخراوەکانیەتی لەسەر بەلاڕێدا بردن و تەفرەدانی کۆی خەڵکی هەرێمەکە، بە چاوبەست کردن و ژیاندن لە وەهمدا. لە ڕاپەڕینەوە Continue Reading »
لەجیاتی سەرەتا … ”زەلکاو”، بە ئینگلیزی ”The Swamp”، بە فارسی ”باتلاق” و بە عەرەبی ”المستنقع”،ی پێدەڵێن. بە شوێن و جێگەیەک دەگوترێ، ئاو و قوڕ و لیتەوقەوزەی زۆر لەنێو قووڵکەیەک تێکەڵ Continue Reading »
یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار؛ لەسەرتاسەری دنیادا بووتە نەریتکی جێکەوتوو هەموو ساڵێک لە سەدان و هەزار شار‌و ولاتدا مرسیمی شکۆداری بۆ ڕێکدەخرێت و بە دەیان ملیۆن ئینسان دێنە سەر Continue Reading »
چەند ڕۆژێکە هەراوهوریاو ئاژاوەگێریەک بەناوی کەمپەینی سیاسی دەستەو تاقمەکانی بەشدار لە بەناو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردەوە.ئەم دەستەو تاقمە قەومی و خێڵەکی و ئیسلامی و مەزهەبی و تایەفیە دەستڕۆیشتو باڵادەستانە Continue Reading »
…….بازاری حیزبەکان گەرمە ، گرمەی یەت و بەزمی ئاوڕیانەوە لە “عەوام” هەموو مەڵبەند وگرد و گەڵا و لق وچڵ و ئەهلی مزگەوتی گرتۆتەوە ، نزیک بوونەوەی دەنگ یانە ، دەنگ Continue Reading »
وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا —————— دادپەروەری ئابوری و سیاسی بۆ هەژاران یان ڕەشپێست و ژنان و کرێکاران نایەتە دی لە چوار چێوەی سیستمی جیهانی سەرمایەداریدا. کەمپانیا گەورەکانی سەرمایەداری ( corporate capitalism Continue Reading »
بە گشتی دەتوانین پێناسەی توندڕەوی بکەین بەوەی بە کەسێک یان گرووپێک یان ئەفکارێک دەگوترێت کە خۆیان بە خاوەن ڕاستی تەواوەتی دەزانن و پێان وایە ئەوەی پێچەوانەی دیدو بۆچوونی ئەمان بێت Continue Reading »
سەردەشت ئەوگەنجە بوێر‌و ژیر‌و ڕاستگۆیەبو،کە پێغەمبەر ئاسا بانگی عەدالەت و ئازادی و بەختەوەری دابەگوێی دەسەڵاتی کوردی ڕاستتر دای بەگوێی ابوجەهلەکانی کوردایەتی.سەردەشت بەر لەوەی ئەوان بناسێت خۆی ناسیبو، باڵای بەرزی خۆی Continue Reading »
رەفیق عاشوور ! ئەڵێن ژنی ئەو شاخانە گەرچی بەفر بەڵام بەفری گەرم و نەرمن رەفیق عاشوور ! وا تۆ ئەچی شیمال سێ شتی شیرینە هەنگوێن و گوێز و ئافرەتی !! Continue Reading »
چەند ڕۆژێکە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە لایەن دەستەو تاقمە قەومی – خێڵەکی و دینی – تایەفی و کاندیدەکانیانەوە لەسەراسەری عیراق، بە کوردستانیشەوە ،دەستی پێکردوە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق. هەڵبەت ئەمە Continue Reading »
ئه‌ی به رواڵه‌ت ئه‌وروپی و، په‌روه‌رده و بیر و ناخیشت مه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتی، كۆیله‌كانی تۆرانێتی بیدروونهوه به‌رهه‌می ره‌گه‌زپه‌رستی. ئه‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌ی سه‌رۆك به ده‌ستی خست هه‌ر بلیمه‌تی خۆیه‌تی ئه‌گینا Continue Reading »
هەروەکوو ئاگادارن ئێوارەی دوێنێ رۆژی پێنجشەممە (١٩ \٤\٢٠١٨) لەبازگەی بێستانە، ئاسایشی پارتی دەستی بەسەر ٥٤ دانە لەبەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان داگرت و ئەندامی ستافی ئامادەکاری کتێبەکە ( بەهزاد موحسین) Continue Reading »
مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی بڵیندی سینه‌مایی “ئێل کلاسیکۆ” له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد “هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا” له به‌شی “زه‌نگی حه‌وته‌م”ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له په‌ردیسی سینه‌مایی “چارسوو” Continue Reading »
ڕووباری غەمەکان شیعر : نزار قبانی ورگێڕانی : پشکۆ ناکام “””””””” چاوەکانت دوو ڕووباری غەمن دوو رووباری مۆسیقا،،، كە گێڕایانمەوە بۆ دێر زەمان… دوو رووباری مۆسیقا کە ونبوون و ئەنجا Continue Reading »
لویس ئیناسیۆ لۆلا دا سێلڤا ناسراو بە لۆلا, لە 27ی ئۆكتۆبەری 1945 لە گوندی فارجیم كۆمبریدای شاری سیتیس لە هەرێمی برنامبۆكۆ لە رۆژهەڵاتی بەرازیل لە دایك بووە, ئاواتی دانیشتووانی گوندەكەیان Continue Reading »
عوسمانییەکان، هەتا ئاو لەدوایان ڕۆیشت، هاژوشتیان. وەک ئەو زەمانەی ئێستامان، با بە ئاڕاستەی ڕۆیشتنی کەشتییەکەی ئەوان، هەڵیکردبوو. لەبەرگی ئایینی و دوا خەلیفەی ئیسلام و بەناوی (فەتحول موبین)ەوە، بە کەیف و Continue Reading »
شانۆوسته‌مكاری دوو زاراوه‌ی دوور‌و له‌هه‌مان كاتدا نزیكن، به‌ڵام له‌ڕووی میتۆدیه‌وه ئه‌م دوو چه‌مكه له‌سه‌ر دووئاست و دووتایپی جیاواز یه‌ك ده‌گرنه‌وه یه‌كه‌میان : هونه‌ر كه بنه‌ما ئیستاتیكیه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وی تریان بنه‌ما Continue Reading »
بڕیاربوو هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆک کۆمار و هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی تورکیا لە نۆڤەمبەری ٢٠١٩ ئەنجامبدرێن کەچی ئەردۆگان بە بڕیارێک هەڵبژاردنەکانی پێشخستوە بۆ مانگی جونی ئەمساڵ. لەم کورتە بابەتە هەوڵدەدەم هۆکارەکانی پشت بڕیارەکەی Continue Reading »
ئەمریکا، پێشنیاری، دامەزراندنی هێزێکی عەرەبی سەربازیی پتەوی پێکهاتوو لە هێزی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە باکووری سوریادا کردوە. بۆ ئەوەی دوای کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا ئەو هێزە شوێنی بگرێتەوە. ئەم بیرۆکەیە Continue Reading »
پاش جەنگی جیهانی یەکەم، هێزە سەرکەوتووەکانی جەنگ، ڕۆژهەڵاتی ناوینیان لە نێوان خۆیان دابەش کرد. وڵاتە عەرەبییەکان وردە وردە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست هێنا. هەستێکی هاوبەشی عەرەبی دروست بوو، لێ نەیتوانی زاڵ Continue Reading »
به‌یانی باش خودایه ! بێگومان جه‌نابت باش ده‌مناسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر یه‌كدیمان نه‌دیوه .. جه‌نابت هه‌مووان به ناو ، یه‌ك یه‌ك ده‌ناسی باش و خراپ .. به ڕاستی ده‌مویست سه‌ردانت Continue Reading »
هەر کاتێک کە ناوی ئەفسانەکانی سینەمای جیهانی بهێنرێن، پێویستە ناوی کچۆلەی بلیمەت (شـیرلی تمـپل) یش بهێنرێت. ئەمەش سەیر نییە، چونکە شیرلی تمپل بووکی هەموو منداڵانی جیهان بوو، بچووکترین و زیرەکترین Continue Reading »
لەو شاعیرە لاوازانە نیم بڵێم خۆشەویستەکەم بێ وەفا بوو، بە تەنیا بەجێیهێشتم. تۆ هیچ کات خۆشەویستم نەبوی، خۆم بە قوربانت دەکرد، چێژم لەو بچوکییەی خۆم دەبینی! نیەتم ئەوەبوو بەو ڕێیە Continue Reading »
مرۆڤ لە پاش لەدایک بوون و گەشەکردنی سەرجەم جەستەی و هزری سۆز و خۆشەویستی بۆ ئەوپارچە زەویە یان ئەوخانوە هەیە کە لەسەری دەژی، ئەم خۆشەویستە لەو کاتەوە دەستت پێدەکات کە Continue Reading »
ئێمه له‌كوردستان زۆر ئاشنای دنیای جه‌سته‌و جوڵه‌وكردارنین ، واته كه‌لتوری ئێمه نه‌یتوانیوه یان نه‌ی ویستووه جه‌سته‌ی هه مه‌جۆربه‌رهه‌م بهێنێت ، له‌به‌رئه‌وه جیاوازیه‌كی زۆر زه‌ق له‌جه‌سته‌یه‌ك بۆجه‌سته‌یه‌كی تر به‌دی ناكه‌ین ته‌نها Continue Reading »
له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ده‌ی بیسته‌م باشووری كوردستان به ویلایه‌تی موصڵ ناسرابوو . له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ، ویلایه‌تی موصڵ ویلایه‌تێك بوو له ده‌وڵه‌ت . له نیوه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می گێتی دا Continue Reading »
به‌شی یه‌که‌م : به کار هێنانی وشه‌ی ئاراسته زمان که هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگه بۆ هه‌مو ئه‌دیبان و زمان ناسانی دونیا گرینگه،به‌ڵام له لای کورد بایه‌خێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بگره کورد Continue Reading »
شەڕی ناوەخۆ لە سوریا لە مێژە سنوورەکانی ناوچەکەی تێک داوە، سەرهەڵدانی داعش ولێدان و بێهێزکردنی سەرەتای نەمانی ئەم سنوورە بوون. سەرەتا لە ناوچەکە شەڕ شەڕی ئەلتەرناتیڤەکان بوون. ئەجندە جیاجیاکانی ئەقلیمی Continue Reading »
لە بیستەمین ساڵیادی تیرۆری هاوڕێیان شاپوروقابیلدا بیست ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ١٨-٤-١٩٩٨ دا بە ئاشکرا لەناو شاری هەولێرو لە سایەی دەسەڵاتی پارتی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە تاقمە ئیسلامی Continue Reading »
لە ڕێگادا بووم بەرەو پەنجەرەی ژورەکەت لە ناکاودا قاچم بەر دوو مێروو کەوت ئەودەم من بووم بە بکوژ نەدەبوو جوانیەکان بۆ ئێمە بمرن دەبوو.. ئێمە جوانیەکان لەسەر پەڕ بنەخشێنین ، Continue Reading »
برادەرێكی منداڵیم هەبوو ناوی شەماڵ بوو. من و شەماڵ سەرسەری و چەقۆ وەشێنی (رەحیماوە) بووین. كەس نەیدەوێرا شان لە شانمان بدات. بەداخەوە زۆری نەبرد ماڵی شەماڵ باری كرد بۆ سلێمانی! Continue Reading »
ماوەیەکە کۆی حیزب و ڕێکخراوەکانی سەرانی مافیای کوردی بەدەسەڵات و خۆبەئۆپۆزیسیۆن زانەکانی یەوە ،کەوتوونەتەهاندانی خەڵکی کوردستان بۆبەژداریکردن،لەگاڵتەجاڕی هەڵبژردن ،ئەوەش والیکدەدەنەوەو بەخەڵکی کوردستانی دەفرۆشن ،کەبەژداری کردن ،لەوگاڵتەجاڕیەی سەرانی مافیای کورد ڕێگای Continue Reading »
(1) پاشاگه‌ردانییه‌كی سیاسی باش شاری سلێمانی گرتۆته‌وه: ده‌توانم بڵێم لۆژیكی دیموكراسیه‌تی تێپه‌ڕاندووه و جۆرێك بووه‌ته ئاژاوه‌ی سیاسی. هه‌مووشی به‌رئه‌نجامی ناكۆكییه نه‌خۆشانه‌كه‌ی ناو یه‌كیه‌تییه و ئه‌م حزبه‌ی كردۆته قوربانی ملانێی نێوان Continue Reading »
له‌سیسته‌می نوێی جیهانییدا ( جیهانگیری)، پرسی ئازادی به‌جۆرێكی نوێ خۆی فۆڕمۆڵه ده‌كاته‌وه‌و خۆی ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ پرانسیپه سیاسی‌و ئابوری‌و كولتوری‌و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌داڕشتنه‌وه‌ی پێناسه‌ی تازه بۆ سیسته‌می نوێ، كه جیهان Continue Reading »
منداڵە خۆشەویستەکان : مامۆستایەکی باخچەی ساوایان ، بڕیاریدا یارییەکی بە نرخ و پڕ بایەخ لە گەڵ منداڵەکانی پۆلەکەیدا بکات . مامۆستاکە داوای لە یەک بە یەکی منداڵەکانکرد ، کە هەر Continue Reading »
بڕوانه سیمای خهزانیم چۆن ترێی چاوانم وشك بووه حه‌سره‌تم وه‌ك گه‌ڵا زه‌رد بووه هه‌ناسه‌م دووكه‌ڵه فرمێسكی لێده‌تكێ رامێنه له‌دڵم شووشه‌ی سه‌ر مێزی ناكه‌سه له‌گۆشه‌ی نهناسا كپ ده‌شكێ دڵم زارۆكی ئه‌نفاله Continue Reading »
ئەحمەق ئەمە ئابوورییە ئابووری”, ئەمە دەستەواژەیەك بوو ئاراستەی جۆرج بۆشی باوك كرا لە میانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە هەمبەر بیل كلنتۆن, دوایش هەروا دەرچوو, ئەو ئەحمەقە كە ئابورییەكی خراپی بۆ وڵاتەكەی Continue Reading »
مۆدێلی لینسیۆنی ؛* مۆدێلی لینسیۆنی بۆ چاککردنی پرۆسیسەکانی پرۆژە ستراتیژیەکان و ڕێکخراوبوون بەکاردێت؛ پێکهاتەی ئەم مۆدێلە لە پێنچ ئاست دایە و جێ بە جێ کردنی کارکردن لە خوارەوەیە بۆ گەیشتن Continue Reading »
عەفرین یەکێکە لە دەڤەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان کە هەتا 17/03/2018 یەكێك بوو لە سێ کانتۆنە خۆسەرییەکەی ئەوێ کە دەستی چەپەڵی حەوت ساڵەی جەنگی ناوخۆی سوریای پێ نەگەیشتبوو. عەفرین یەکێك بوو لە Continue Reading »
لەگەڵ هاتنە سەر کاری دۆنالد ترامپ، سیاسەتی ئەمەریکا گۆڕانێکی بنچینەیی بەسەردا هات. لەوە بگەڕی کەس چاوەڕێی سەرکەوتنی کەسایەتی وەک ناوبراوی نەدەکرد، لێ دەرکەوت لە کۆمەڵگایەکی هەرە پێشکەوتووی وەک ئەمەریکاشدا، پۆپۆلیزم Continue Reading »
ئەمە ئەو پرسیارە پڕ لە غەمو حەسرەتەیە کە هەزاران ملیۆن کەس لەم چەند ڕۆژەی توندوبونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بە دڵە ڕاوکەوە لە نێوان خۆیانا کردویانە. لە ڕوانگەی منەوە وەک کەسێکی Continue Reading »
ئاڵۆزیەکانی دونیا بە تایبەتر لە ٢٠١٨‌دا هەنگاوەکانی بەروو ئاراستەی چربوونەوەی گرژیەکان خێراتر پێگە چەقبەستوەکانی جێدەهێڵت و و ڕوویەکی ڕۆششنتر لە پەیوەند بە کۆی پرسەسیاسی و ئابورەیەکان پێشان دەدات. ووڵاتانی خاوەن Continue Reading »
چیرۆک بۆ منداڵان منداڵە زیرەکەکان : سەرلەئێوارەیەکی ڕۆژێکی خۆش ، باوکێک لە ماڵەوە سەرقاڵی ئیش‌کردن بوو ، کوڕەکەی بە ڕوویەکی خۆشەوە چوو بۆ لای و زۆر لەسەرخۆ وتی : تکایە Continue Reading »
به‌بۆنه‌ی مه‌رگی هاوڕێ فاروقی ئهلبیسهوه ئەمڕۆ ١٣ی نیسان هەواڵی مەرگی لەناکاوی هاوڕێ ” فاروق عبدالرحمن حمەئەمین” ناسراو بە “فاروقی ئەلبیسە” دڵی هەموو هاوڕێیان و دۆستانی و کەسوکاری ڕاچڵه‌کاند و به‌نیگەرانیه‌کی Continue Reading »
بمانبورن …. كە تۆزێک جوێنمان پێ یان و دڵمان ئیسراحەتی کرد كتێبە مێژووییەکان هیچیان بۆ ئێمە نەکرد سەرگوزشتەی باو و باپیرانمان هیلاکی کردووین كە تا ئێستاش باس لە کوەردایەتی !! Continue Reading »
سايكۆلۆژياى به سه‌رۆك بوون ياخود هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ببيت به سه‌ركرده‌يه‌كى ديارى ناو كۆمهڵگاو يان به‌ڕێوه‌بردنى ڕێكخراوێكى نه‌ته‌وه‌يى نيشتمانى، به ته‌نها حه‌زێكى خۆپه‌رستى و مه‌به‌ستێكى شه‌خسى نييه، تا بتوانرێت له Continue Reading »
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر(كه‌ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی ماوه)نووسینی شیعربووبه دیارده‌یه‌ك و زۆربه‌ی كه‌س به‌تایبه‌تیش گه‌نجه‌كان، به خه‌یاڵی خۆیان شیعریان ده‌نووسی. تائه‌وڕاده‌یه‌ی كه‌سێك كتێبێكی خوێنده‌وه، یان شكستی له ئه‌زموونێكی سۆزداری خوارد، ئیدی بوو به‌شاعیر. Continue Reading »
ئه‌وانه‌ی ئه‌م خانوه‌یان له‌م هه‌ورازه قیت كردبۆوه ، له مێژ بوو گیانی پاكیان به گۆڕستانه پڕداربهڕووهكهی ته‌نیشت گوند سپاردبوو ، بگره ئێسك و پرۆسكیشیان ببووه خۆڵه‌مێش.كۆتا خاوه‌نیش ، خۆی و Continue Reading »
مـام پیـرۆت پیاوێکی بە تەمەن بوو، لە دێیەکی کوردستان دا دەژیا. دوو کوڕی هەبوو. کوڕە بچووکەکەی ناوی هەڵۆ بوو، گەورەکەشی دیاکۆ. رۆژێک هەردووکیانی بانگکرد. مـام پیـرۆت: کوڕە شیرینەکـانم، ئەوەی هەمە، Continue Reading »
لە سەرەتای پەیدابوونی مێتۆدی بونیادگەرییدا، چەمکێکی تازە دێتە ناو بواری ڕەخنەی ئەدەبییەوە، ئەویش چەمکی (مەرگی نووسەر)ە. (ڕۆلان بارت) بە داهێنەری ئەم چەمکە دادەنرێت. ئەم تیۆریزانە بەم چەمکە ڕووبەڕووی ڕەخنەگرانی پێش Continue Reading »
و. لە ئاڵمانییەوە: هەڵۆ بەرزنجەیی ….. —————————— هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لە عەفرین، پەیامێکی ڕوونە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا: نابێت هیچ بڕیارێک لەسەر ڕێکخستنەوەی ناوچەکان، پاش تەواوبوونی شەڕی سوریا، بەبێ تورکیا Continue Reading »
لە چەند هەفتەی ڕابردووە تا ئێستاش لێدوان‌و هەوڵەکانی ترامپ و ووتەبێژو ڕاوێژکارەکانی لەبارەی کشانەوەی هێزە سەربازی یەکانیان لە سوریا بۆتە جێگای هەواڵو پرس‌وڕای گشتی و لێکدانەوەو هەڵوێستگیری جۆراوجۆر‌و، تەنانەت بەیانکردنی Continue Reading »
(1) ژنانی ئه‌وروپا خه‌مبار به‌سه‌ر پێخه‌فه نه‌رمه‌كه‌دا ، پاڵ ده‌كه‌وم .. ڕووم به‌لای دیواردا وه‌رده‌گێڕم زه‌رده‌مسكه ده‌بمه‌وه .. به په‌نجه‌م ناوت له‌سه‌ر دیواردا ده‌كێشم له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی دووره‌وه چاو ده‌نووقێنم Continue Reading »
له شنه‌ی با پرچی ئاسمان ناوی ( په‌ری ) ده‌چنم و له به‌رۆكی خۆری ده‌م سپێده‌ی ده‌ده‌م نه‌با گریان و حه‌سره‌تم بیژاكێنێ روخساری پڕ تریفه و نهێنی جوانی له سه‌مای Continue Reading »
ئيوارەیە کاتی خۆر ئاوابوون، ئەو کاتەی کە دەمەوی بگەڕێمەوە بەرەو ماڵ، بۆ کاتی منداڵیم بۆ مەڵکەندی. بۆ زێدی تۆ. ئيوارەیە کاتی خۆر ئاوا بوون، لێرە بەفرهۆن هۆن دەبارێ، لای تۆ Continue Reading »
چەپكێ گڵ و مشتێك زەلكاوی ترپەی دڵێك و كورتەی هەناسەی مەودای هەنگاوی لەبێشەی رازا لووتت لەلوتكەی هەور بەرزترە ژیانت سوتووی جگەرەیەكەو دوارۆژت چڵی زاری ئاگرە ئای كە دڵێكی چەند تەنگ Continue Reading »
ئیدی وەختی کردنەوەی دوکانەکانی یادەوەرییە، ئەوەی گوێمان لێی دەبیت قەوانە سواوەکەیە، کە خاڵییە لەفیکرو مەعریفەوهێندەی لەکۆڵ خۆکردنەوەیە نیو هێندە پەرۆشی نیە، ئیدی ئەوەی لەم ماوەیەدا زۆر دەبیسترێن کۆمەڵێک قسەی بەتاڵن Continue Reading »
لە کۆتایی هەفتەدا جەنۆساید وۆچ ئاگادار کردنەوەیەکی سەبارەت بە جینۆسایدکردنی کورد لە تورکیا، سوریا و عێراق بڵاو کردەوە. ئەمشێوەیە لە ئاگادارکردنەوەیە دەکرێت لەوکاتانەی کاری کۆمەڵکوژی بەڕێوەبێت. ئاماژە بە کۆمەڵکوژی لەڕێی Continue Reading »
نووسینی : Christian Böhme& Frank Herold ٣١/١/٢٠١٨ ——————————- ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەمەڕ ئایندەی سوریا داوەتی سازداوە.دوای تێکشکانی داعش، دەتوانێ دژە بەرژەوەندییە کۆنەکان سەرلەنوێ هەڵبدەنەوە جارێکی دیکەش UN شکستی خوارد،کۆنفرانسی دوو Continue Reading »
له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌ت له پانتایی بچوک بچوکی ئایدیۆلۆژی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی ئێمه‌ی خستۆته به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ک و لێکی دابڕیوین، بۆیه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی هونه‌ر ئه‌وه‌یه به یه‌کترمان بکاته دۆست و ئاشنامان بکاته‌وه، هه‌رچه‌نده Continue Reading »
چیرۆك – ئوم محەمەد/ فاروق هۆمەر – ژەنگ/ بەڕێزعه‌لی – پیاوە لەشفرۆشەكان/ گۆران ڕەئووف – كۆلارە بەخوێنەكان/ ئارام شێخ وەسانی ڕەخنە و لێكۆڵینەوە – هاوار- ئەزموون: خوێندنەوەیەكی دەروونیی بۆ ئەحلام Continue Reading »
عەفرین داگیر کرا. عەفرین لەلایەن سوپایەکی گەورەو بە جبەخانەی تەکنۆلۆژی جەنگیەوە، دواجار داگیرکرا لەلایەن ڕژێمی بورژوای ئۆردوگانەوە. ئەمە لەسەرەتاوە ڕۆشن بوو، سەرەرای بەرگری جەسورانەی هیزەکانی پەیەدە” یەپەگە” و”یەپەژە”، سەرەڕای خۆپیشاندانی Continue Reading »
وه‌فیق سامه‌ڕائی له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی هاتنی بۆ كوردستان له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو, پاش ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆكان له‌سه‌ر ڕژێم توند ده‌كرانه‌وه, ئومێدێك به مانی ئه‌و ڕژێمه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ته‌نگتر Continue Reading »
بۆ دەبێت مەرگیشمان جیاواز بێت؟! …. وێنەی یەکەم ئەمڕۆ ڕیزێکی دوور‌و درێژ لە بە ’’ئەتکیەترین’’ پیاوانی شار، لە بەرپرسترین سەرۆک و سەرکردەو لە ناودارترین سەرۆک عەشیرەت و پیاوماقولانی وڵات، ڕیزی Continue Reading »
نووسینی : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠١٨ ———————————– ئەم هەوڵەی بەڕێز هاوڕێ ڕێبوار ئەحمەد وەکو هەوڵەکانی پێش خۆی، چەشنی سیمینارەکانی (مێژووی چەپ لە کوردستانی عێراق) ی هاوڕێیان موئەیەد ئەحمەد Continue Reading »
کوێرەوەری پرسی کورد هەر لەوەدا نییە بە تەنیا شەڕی بوونی بەرامبەر بە چوار دەوڵەتی داگیرکەر دەکات، بەڵکو ئازار و سوێکەی لەو شوێنەدا زیاتر قووڵ دەبێتەوە،کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی،دوای ئەو هەموو تراژیدیایەی Continue Reading »
پێویسته مرۆڤ دوودڵ نه‌بێ له وردبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه له هه‌ڕه‌تی ته‌مه‌ندا، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بێ له پایزی ته‌مه‌نیشدا وردبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه شه‌كه‌ت و ماندووی نه‌كا. كاتێك پرسه‌كه په‌یوه‌ندیی به بایه‌خدان به رۆحه‌وه Continue Reading »
خالید مەشعەل ، ڕابەری پێشوی جوڵانەوەی ئیسلامی حەماسی فەلەستینی (حەماس) ،کە تاقمێکی کۆنەپەرستو تیرۆیستی ئیسلامی هاوشێوەکانی کوردستانە ، لەمڕۆژانە لە بۆنەیەکدا دەسخۆشانەی لە ئۆردوگان کردەوە بۆ داگیرکردنی شاری عفرینو کوشتوبڕی Continue Reading »
گەر چاوێکی خێرا بگێڕین بە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کەناڵە ئاسمانییەکان ، وهەروەها ئاوڕێک لە چواردەورمان بدەینەوە دەگەینە ئەو ئەنجامی کە لەئێستادا کۆمەڵگای کوردی هەنگاو هەنگاو بەرەو کۆمەڵگایەکی جنێو فرۆش Continue Reading »
پارتی هەمیشە هەست بەوە دەکات گەلەکۆمەکێی لێ دەکرێت، هیچ حیزبێکم نەبینیوە هێندەی ئەم حیزبە ترس لە کودەتا و لە گەلەکۆمەکێی کردبێت بە چەکێک بۆ دژایەتی هەموو لایەک، هەر بەم چەکەش Continue Reading »
بیست و حەوت ساڵ دزی و تاڵانی و ئاودیوکردن و فەرھوود و گەندەڵیی و جەنگی نێوخۆ و پێشلەشکریی دەوڵەتانی ناوچەکە و ھێنانی کۆمپانییە جیھانلووشەکان، دیوەکەی دیکەی بریتیبووە لە بیست و Continue Reading »
ئەو دەمەی مرۆ بیەوێت قەتماغی سەر برینان لاببات، هەنسكی بەجێماوی ناو قوڕگ و هەوكان وەندابكات، حەسرەتان هەڵكێشێ، دەنگ و هاواری بەجێماوی میللەتەكەی وەدەنگ بێنێتەوە، سوكناییە ئەگەر ئەوی لە هەمبەرتە، لە Continue Reading »
جموجوڵ و نیازه‌كانی توركیا به روونی دیاره، ده‌یه‌وێت به به‌ردێك له‌چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك بدات. له رۆژئاوا له ده‌رئه‌نجامی هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوخۆییه‌كه‌ی سوریا و هه‌ڵوێستی زلهێزان و یاریكردنی ئه‌ردۆگان به كارته‌كان، Continue Reading »
لەم ساڵانەی دواییدا، مۆدەی هونەری وێنەکێشان لەسەر دەموچاودا (فـەیس پنتـین) بە تایبەتیش لەسەر دەموچـاوی منـداڵاندا، بە شێوەیـەکی بەربـڵاو لە هەمـوو جیهاندا تەشنەی کردووە. لە شوێنە گشتییەکان و لە مۆڵەکان و Continue Reading »
ژخەو رابە رابە لۆۆۆۆۆۆۆ؛ وەختە ئێدی بیرا تە لسەرێ تە نەھێت!! ھندە ئێدی وەرزێ دۆتنا بەلگایە ژگوھانێت ئاخێ!!! ھندە ئێدی وەرزێ مەخەلکرنا (با)یە ل بن چەنگێن ھۆگریێ!!! وەرزێ چنینا قازوقولنگایە Continue Reading »
l كەس نیە کوپەکەمی نەخوێنبێتەوە و نەیزانی بێ کە تۆ خۆشەویستی منی… . كەس نیە دەستمی نەگرتبێتەوە و چوار پیتەکەی ناوەکەتی نەدۆزیبێتەوە.. هەموو شتێک بە درۆ ئەخرێتەوە جگە لە بۆنی Continue Reading »
لەبارەی (عەشقی هاجەرە)وە ————————— + نامۆیی لە پای تابوو: لە پاژی یەکەمدا بەر لەوەی بزانین چیرۆکبێژ کێیە، وەک توخم و رەگەز، وەک تەمەن و ناسنامە و هوشیاری و کار و Continue Reading »
مەحجووب گوتی: – با جارێک قوتابخانە بنیات بنێین، ئینجا دەبێ گفتوگۆ لەسەر یەکخستنەوەی فێرکردن بکەن. ئەم خەڵکە چۆن بیردەکاتەوە؟ کات بە کۆنفراس و شتی بێ ماناوە دەکوژن! کەچی منداڵی ئێمەش Continue Reading »
بەهۆی بەرگری قارەمانانەی خەڵکەوە دوای دوو مانگ لە شەڕو هێرشی ئاسمانی‌و زەمینی‌و بەکارهێنانی جۆرەها چەکی کوشندەو ئابڵوقەی ئابوری هەمەلایەنەو کوشتن‌و برینداربون‌و پەککەوتنو ئاوارە بونی سەدان هەزار کەس ئینجا سوپای داگیرکەری Continue Reading »
بەکام درۆ گێژم ئـەکەیت کام خۆش خەیاڵی سەفەرە! بە سفرەی نەدیوی ئـەو دیو شار… یان پڕ شەرابی ھەردەم بەھار!؟ دە لێم گەڕێ با بوخچەکەم کراوەبێ، کەمێ تەڕی ھەنارەکەم بە لێومەوە Continue Reading »
من پیاوم حەزم لێیە ماڵێکم هەبێ لە باخ سێ جۆگەلە بەناویدا بڕوا یەکێک شیر، یەکێک هەنگوین، یەکێک شەراب هەمیشە تەڕ و شیرین و مەست بم! بەهەشت وەکو خەیاڵی منە. من Continue Reading »
نووسینی: حەمید عەلیزادە 21/3/2018 وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا ————————————– ڕۆژی یەکشەممە ماشێنی جەنگی تورکیا بە پاڵپشتی هێزە بەناو بەرگریکارەکانی سوریا، دەستیان گرت بەسەر شاری عەفریندا کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و دەکەوێتە Continue Reading »
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا جارێکی تریش هێرشو تاوانەکانی سوپا شەرخوازە فاشی یەکەی تورکیا ، بە سەرۆکایەتی ئۆردوگانی تاوانبار ، بۆ سەر ناوچە سنوری یەکانی کوردستان ، بوە هۆی کوشتنی چوار Continue Reading »
زانکۆ لەسەرتاسەری جیهاندا شوێنی زانین وزانست بووە و هەردەم لە گەڵ ناو هینانی ناوزانکۆدا کتێبیش وەک سەرچاوەی زانست وزانیاردێت، لە سەرجەم زانکۆکانی جیهان ڕۆژانە فێرخوازەکان بە شێکی کاتەکانیان بە خوێندنەوە Continue Reading »
له نوێژی ئه‌م به‌یانییه‌مدا كه‌وتمه ناو شكۆی ئاگر و ئاوی سرووش و به‌رزبوونه‌وه … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
ده‌می گۆزه‌ی پڕم شۆڕكرده‌وه ناو زه‌ریا زه‌ریا مه‌ی پێ خۆش نه‌كرا گۆزه و زه‌ریا ئێمه پێكه‌وه له‌به‌ر نازی نه‌رم و بۆنداری ئاشناییدا زۆر ڕۆیشتووین من پیاوێكی بێ ڕێگام و پرچم Continue Reading »
نووسینی: د. ئانا زاوەربرەی لە ئەڵمانیەوە/ هەڵۆ بەرزنجەیی ———————————————- بزاڤی سەربەخۆیی لە کاتا‌لۆنیا نیشانی دا، دەوڵەتی نەتەوەیی لە قەیراندایە ؟ هەروەها پۆست ناسیۆنالیزمیش. پێنج شەممەی داهاتوو(واتە ٢٠/١٢/٢٠١٧…چونکە ئەم وتارە پێشتر Continue Reading »
لەیادەوری سلێمانیدا هەناسە نادەم. ….. جارێکی تر “ئەزمەر” گوێ بۆ هەمان گلەیم شڵناکات جارێکی تر لە چاوی خۆماندا سلێمانی نابینین ئەزانم پێ راناگەم جارێکی تر لە ترپەی باغی گشتی دا Continue Reading »
لە سەهۆڵەکە دابەزین هەیە لێرە دائەبەزم دەمەوێ بۆن و بەرامەی سەھۆڵەكەو كۆڵانەكانی لاویم بكەم تا بتوێمەوە و ببم بە ئاو دائەبەزم بۆ ئەوەی ڕەنگم بگۆڕێ پەمەیی ببم و بچمەوە سەر Continue Reading »
لە دامەزراندنی دەوڵەتی عـێراقەوە لە (١٩٢١) دا، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادی ئێستاشەوە، بە پێی پیلانێکی رەگەزپەرستی و شۆڤێنی داڕێژراو، پیلانی بە عەرەبکردنی پارێزگای کەرکوک Continue Reading »
چۆن بوو ئاده‌م له‌و ئاسمانه به‌رز به‌رزه‌وه هاته زه‌وی به‌خه‌ون و خه‌یاڵ سواری ئه‌سپێكی خۆر ره‌نگ بوو یاخود به‌باڵ ئه‌و كاته حه‌وا له‌كوێ بوو له‌نێو گیانی یاخود وه‌كوو ته‌رمی هابیل Continue Reading »