کەم کەس هەیە، پرسی رێزی لاگرنگ نەبێت لەژیانیداو وەک پێوەرێکی پێویست تەماشای نەکات. بەڵام، کەباس دێتەسەر ژیانێکی شیاو‌و گونجاو رێزدارانە، هەموو شتەکان ئاوەژوودەبنەوە. ئاخر، باس لەچ رێزێک بکرێت، کاتێک مافەکانی Continue Reading »
ناوی پێشتری زه‌وی به‌كێوكه‌وتوو له‌سه‌ر ئه‌سپی چه‌ته‌یی نه‌كه‌وت خۆی چه‌كی شانی دانا و له چیاكانه‌وه بۆ ناو مه‌له‌وانگای شار هاته‌خوارێ یاده‌وه‌ری بیركه‌وته‌وه و بوێریی ئه‌وه‌ی كرد قسه له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات Continue Reading »
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرە بکەن ….
ئێمە منم ئێمە ئەوانین ئیمە تۆیت هاوڕێم ئێمە هەمیشە بە دوای نوکتەیەکی نوێ‌دا دەگەڕێین تا بە جدی بیر نەکەینەوە چوون جدی بوون ماندووبونی دەوێت ئای کە حەزمان لە ئاخاوتنە ئای Continue Reading »
بە پلەیەك پارتی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵدەکا و داغانی دەکا ، کە ئەو ئەڵتەرناتیڤانەش . کە گوایا نەیارانی ئەو سیستەمە دەیخەنەڕوو خودی ئەو ئەڵتەرناتیڤانە چەند هێڵکەوە بەخودی پارتیەوە ، وەکو ئایدیۆلۆژیایەکی Continue Reading »
هەموان ئاگادارین نەخۆشی شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیە ترسناکانەی دەرباز بوون لێی بوەتە کارێکی مەحاڵ کاتێک کەسێک بەو نەخۆشیە توش دەبێت.چارەسەریەکانی تائێستا وانیشان دەدرێت کەزانست نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی بتوانێت لەڕێی دەرمانی Continue Reading »
ئەمڕۆ کوردستان تەژییە بە شرۆڤەکار و چاو‌دێر و قسەکەری (سیاسی) و …تاد. ئەگەر پێوانەی پێشکەوتن لەسەر ئەو ژمێریاریە بکەین ، ئەوا کوردستان لەگەشەدا دەبوو، دوور دەبوو لە دزی و گەندەڵی Continue Reading »
ئیسف بخۆ، ئیسف مه‌خۆ ته‌حسین ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی بوو و كوڕی پیاوێكی خواپێ‌داو بوو، كه ئاماده‌یی پیشه‌سازیی ته‌واو كرد، تازه‌كانه شه‌ڕی قادسیه ده‌ستی پێكردبوو، بابی به په‌سه‌ندی زانی بۆ خوێندن Continue Reading »
بۆ بونیادنانەوەی (تاک، کۆمەڵگە، دەوڵەت، سیستەم) تەنها پێویستە توانایەکی مرۆیی بەهێز بەرجەستە بکرێت، یەکێتی ڕێک لە دوای پرۆسەى ئازادییه‌وه خەریکی وێرانکردنی کەسێتی تاکەکان و کادیرەکانی خۆیەتی، هەریەکەو بەجۆرێک شتێکی بۆ Continue Reading »
مانگ گڵۆپی سپی ئاسمانه خوا به‌شه‌و پێی ده‌كا به‌ڕۆژ ده‌یكوژێنێته‌وه. خۆریش چرای ماڵی كه‌ونه، كه هێشتا كاره‌بای بۆ نه‌چووبێ. ئه‌ستێره‌كانیش ئه‌و موورو و زه‌نگیانانه‌ن، كه شه‌وان فریشته‌كان وه‌ك مناڵانی گه‌ڕه‌كه Continue Reading »
كه‌ر, وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خوڵقاوی هه‌زاره‌ها ئاژه‌ڵی تر له‌ڕوویی زانستی وبایه‌لۆجی بێ عه‌یب و نووقستانه, له‌ڕوویی زاینده‌یی (نێرومێی) هه‌یه كه‌واته له‌لایه‌ن زانست و شه‌رع و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شایه‌نی ژیانه هه‌روه‌ك هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی Continue Reading »
(یادگاریەکی جوانی منداڵیم/ لەیاداشتەکانمدا) ئەمن لەژوورێکدام؛ لەسەر دیواری پشت سەرم؛ چاوەکانی باوکم نیگار کراون!.. سۆزی دایکم کراوەتە خەناوکەی تابلۆی ئایەتی کورسی!.. *** ** *** وەبیرم دێ منداڵ بووم، تەمەنم لەدەوری Continue Reading »
چۆنیەتی تیڕۆر کردنی مامۆستا کەریم عەبدوڵا ناسراو بە( کەریم شەعبی) مامۆستا کەریم لە دایک بووی ساڵی ١٩٣٩ لە شارۆچکەی بیارە . پاش تەواو کردنی قۆناخی سەرەتایی وناوەندی لە بیارە دەچێتە Continue Reading »
–. وانای و پەروەردە و وەڵاکەردەیەو زانیاری بە زوانی ئه‌ڎایی بێ گومان پەی ڕەوت و کارایی فێربیەی بە گردی حاشاهۆرنەگێرەن و پەی بەرزبیەیەو باوەڕ بە ویبیەی(اعتماد بە نفس) و وێوەشسیای Continue Reading »
ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه قه‌یراناویه‌ی دروست كرد حزبه‌كانی كوردستان بوون، ئه‌گه‌ر به ناوی حكومه‌ته‌وه بێت یان به بریاری خودی حزبه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له‌حزب به‌ده‌ر نه‌بووه، زۆرترین كات Continue Reading »
ئه‌و كاریكه‌ریه‌ی كه نوسه‌ران ده‌یخه‌نه سه‌ر جین و تویزه جیاوازه‌كان له‌جه‌ند رویه‌كی دیاریكراوه‌وه كاریكه‌ریه‌كی نیكه‌تیفه، زۆر له‌نوسه‌ران ئه‌مه ده‌قۆزنه‌وه كه له‌هه‌ل و مه‌رجی كونجاودا بتوانن به‌جه‌ند وشه‌ییك كۆمه‌لكه به‌ره‌و نه‌فامی Continue Reading »
ڕزگار عه‌لی له راِپه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر 1. ڕۆحی ئه‌وانه‌ی راِپه‌ڕین و ئه‌وانه‌ی ڕاپه‌رینیان له‌ناو برد، كێبوون؟ هه‌رچی سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینه و دوو ده‌رئه‌نجام بوو، یه‌كه‌م: شكستی Continue Reading »
بۆ خوێندنەوەی ئەم نۆڤلێتە کلیکی ئێرەبکەن
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ڕوونن. مرۆڤ ڕووتكراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته به‌رده‌م واقیعێك كه ته‌نیا به‌وه سه‌بووری دێت ڕاسته‌وخۆ به‌ر شته‌كان بكه‌و‌ێت. ده‌كرێ بڵێین: پێشكه‌وتنی زانستی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه‌ی مرۆڤه. فه‌لسه‌فه فۆڕمه Continue Reading »
1 برای دڵسۆزی خۆشه‌ویست: كاكه سه‌باح ڕه‌نجده‌ر. ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ڵوێستی داهێنه‌رێك له‌لام مایه‌وه و جێگیربوو، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا شیعرێكت له گۆڤاری (به‌یان) بوو، له سه‌ردانێكدا بۆ به‌غدا سه‌رێكت له ده‌زگای Continue Reading »
داهاتوو ئێستایه,ئێستا بیركردنه‌وه‌یه له دا هاتوو به ڕابردووه‌وه‌ئاڕاسته‌یه به‌ره‌وداهاتوو.ئێستا ڕاپه‌ڕین داهاتوو نوێگه‌ری هاوشان داهێنان , داهێنان تواناوئه‌ركی تاكه به‌ڵام كۆیی سامانی ڕابردوویی پێویسته.ئه‌ركی ڕۆشنبیریمان قورسترین ئه‌ركه,خۆبه‌خاوه‌نزانینه‌وله‌ملوئه‌ستۆته,سامانی ڕۆشنبیریمان هه‌وڵدان و بنیاتنانی Continue Reading »
پێدەچێت پرسیارێکی وا بەهەزاران شێواز کرابێت لەلایەن دانیشتوانی هەرێمەوە،ئەوەی هەرکەسێکیش چۆن وەڵامی بەخۆی دابێتەوە،دیسان دواجار وەڵامەکە چەند جێی خۆی گرتبێت لەوەی مایەی ڕەزامەندی خودی کەسی خاوەن پرسیار بێت،نازانرێت. کورسی سەرۆکایەتی Continue Reading »
نازانم من بۆ وام ڕۆشتم و وەک باڵندە ڕووە و دەریا سەری غەریبیی خۆم هەڵگرت شایی باخم بەجێهێشت وەک دیجلە دەستی فوراتم گرت وەک چرای ئاشتبوونەوە ئێوارەیەک بەدزی زەردەپەڕەوە تیشکم Continue Reading »
ڕۆ جەهانی زوانی ئەژایی ( International Mother Language Day ) ڕۆژی جیهانی زمانی دایک : الیوم العالمی للغه الام (روز جهانی زبان مادری) زوان پایێوەن جە پایە گرنگەکا پەی ئەشناسای Continue Reading »
پیاوی گه‌وره باوکی خۆی ده‌کوژێ، ده‌چێته زگ دایکی ئه‌و منداڵه‌ی له‌و سه‌رجێیه ده‌که‌وێته‌وه ده‌بێته شاعیر. ئه‌و شاعیره منداڵێکی ده‌مڕوته سیاسییه‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو قسه‌یه‌ک ده‌کا. که‌س ناوێرێ ببێته Continue Reading »
…….ڕاستە سیاسەت فێڵ و تەڵەکە بازی تیایە، بەڵام سیاسەت هەر فێڵ و دووفاقی و ساختەچێتی نیە، گەر وابوایە بە سیاسەت نەئەوترا (السیاسە فن الممکنات )بەڵکو ئەوترا ( السیاسە فن الکلاوات Continue Reading »
” ئه‌م ده‌قانه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی نووسراون . نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر( نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د ) به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی .” به‌شی یه‌كه‌م (1) خاتوون خه‌ریك بوو گه‌رده‌لوولی Continue Reading »
ئێمە لە کوێین؟ بۆ لێرەین و بۆ کوێ دەڕۆین؟ ئێمە لە کوێن، کە لەناو ئازارە قووڵەکانماندا تەنیا بیرکردنەوە لە تاریکیی خۆ-کوشتن ئارامیمان پێ دەبەخشێت؟ ئەی ئێمە لە کوێین، کە لە Continue Reading »
(به‌شی دووه‌م) له به‌شی یه‌كه‌مدا جهودێكی كه‌ممان بۆ ناساندنی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌خشی و زیاتر ته‌ركیزه‌كه‌مان له‌سه‌ر ڕژێمی تۆتالیتاربوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جیاكارییه یه‌كسه‌ر ڕووئیای ڕوونبێت پارتی Continue Reading »
نووسینی: خەندە حەمید، نەبەز سەمەد لە کولتووری کوردی‌دا، بەشێوەیەکی گشتی جەستە گرنگی و بایەخی پێ‌نادرێت. جەستە فەرامۆش کراوە، تاکی کوردی ئاگای لە جەستەی خۆی نییە و بەهەند وەری ناگرێت. ئەمە Continue Reading »
ئێمه ناتوانین بیر بكه‌ینه‌وه ته‌نها له نێو وشه‌كاندا نه‌بێت.. “هیگل” زمان كۆمه‌ڵێك ده‌رگا بۆ چوونه ژووره‌وه ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵێك ده‌رگا بۆ هاتنه ده‌ره‌وه دروست ده‌كات، له سالۆنی ئیمپراتۆره‌كان و له Continue Reading »
60 سه‌ید مارف، سه‌ده‌یه‌كی ئاودیوكردبوو، بێ چاویلكه كتێبی ده‌خوێنده‌وه سه‌ید مه‌ندێ، به دووعا كچێكی برده‌وه حاجی مستێ، له هه‌شتا ساڵی هۆبه‌ی ته‌واوكرد پێمان به پایزه‌وه، ده‌ستمان له ناو زستانه.. ئه‌وه Continue Reading »
خه‌ریكه بڵێم كورد بوون ده‌ردێكی كوشنده‌یه و ئه‌م ناوونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له كتێبێكی مه‌ڕحووم مه‌حموود زامدار وه‌رگیراوه كه باسی له‌و ده‌ردانه كردووه. كورد میلله‌تێكی زیندوو كوژی مردوو په‌رسته، ئه‌م په‌نده له‌خۆڕا Continue Reading »
به‌رده‌وام ده‌بم دڵ بۆ ساده‌یی ده‌كه‌مه‌وه تا ده‌ستم شل ده‌بێ له مردن راده‌كه‌م تا ده‌ستم شل ده‌بێ له خۆم ده‌بمه‌وه نزیك له سروشت وه‌ك با له باوه‌شی دووری ده‌چمه‌وه شار Continue Reading »
میلی چركه‌ژمێره‌كه له منداڵدانی ژنێكی نه‌زۆكدایه هه‌نگاوه‌كان….. خێرا به‌ره‌و باشوور ملی رێگا ده‌نێ مه‌شخه‌ڵی ئاگردانی ئه‌م بێشه‌یه پاسارییه‌كان …… له لیتاوی قوڕی شینا هه‌ڵده‌كێشرێن كوكوختییه‌كان….. سه‌ما له گۆرانی دوێنێ داده‌به‌ستن Continue Reading »
كاتێك بارزان كێشی سووری لەزامی چیا دەبەست و گەرمیان رێرەوی مێشوولەی هەڵدەپاچی خۆرئاوا خۆری لەبەژنی سەحرا دەبەست خۆرهەڵات دەبووە سایەی مێرگەكان و سەگی هۆڕی پێ دەناسین شا بۆ قوربانی جەژنەكان Continue Reading »
و. لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان دیمەنێک لە دەربەندەکەوە وا خەریکم هەڵدەزنێم بە دژواری و تا دێ بچووکتر دەبمەوە لە بنکوبناری ئەو چیا بڵندەوە… وا خەریکم هەڵدەزنێم گەرچی هێشتایش هەر بچووکتر Continue Reading »
ڕزگار عه‌لی • سه‌باره‌ت به ده‌هۆڵلێده‌ركانی ئه‌نتی پارتی. ئایا هه‌رگیز پرسیارتان له خۆتان كردووه بۆ له‌ناو سنوری پارتیدا، جۆرێك ئینسان و ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه به ئازادی قسه ده‌كه‌ن و جنێو ده‌ده‌ن، Continue Reading »
سەردێرەکانی هەواڵ پێمان ئەڵێن: -ئەردۆغان گەیشتە وڵاتی قەطەر بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی وڵاتانی کەنداو کە بە کۆنفرانسی دژ بە ئێران دەزاندرێ بە سەرکردایەتی ئەمریکا. -سەرباری زیانێکی زۆری ماددی و Continue Reading »
نووسه‌ری عه‌ره‌ب (عه‌بده وازن) له وتارێكیدا به‌ناوی (وه‌رگێڕانێكی عه‌ره‌بی و ئافاته‌كان) داخ و خه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێت، به‌وه‌ی له‌م دوایییه‌دا ڕۆمانێكی وه‌رگێڕدراوی ژاپۆنیی بۆ زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه‌ته‌وه، تووشی چ شۆكێك له Continue Reading »
لە تورکمانییەوە: ئازاد ئەحمەد ئەسوەد شاعیر‌و چیرۆک‌نووس و ڕۆماننووس و وەرگێڕی تورکمان نەسرەت مەردان ساڵی 1948 لە کەرکوك گەڕەکی بەگلەر لەدایك بووە. ساڵی 1973 بۆ خوێندن سەفەری تورکیای کردووەو بڕوانامەی Continue Reading »
لەم جەنگەدا مناڵێك دیدەی رژاوی كۆئەكردەوە لەبرسانا دەیخستە سەر زاری تینووی نەدەترسا لەزرمەی تۆپ لەولاشەوە ئەفسەرێكی سەر بەلیوای خەرەندەكان سەعاتی دەستی براكەی دەكردەوە لەنێوانی گەورەبوون و مناڵیا لەمابەینی ئەمرۆو دوێنێ Continue Reading »
لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد شەست ساڵ لەمەوبەر ئەلبێر کامۆ یەکەم گۆتاردانی خۆی لە کایەی گشتیدا پێشکەشکرد، لە ڕاستیدا گۆتاردانێك بوو، کامۆ خەریك بوو بە ژیانی باجەکەی بدا، هاوکات لە ئامانجەکەشی Continue Reading »
هۆلۆکۆست بە مانای کوشتنی بە کۆمەڵ دێت یان هەوڵدان بۆ سڕینەوە و لەناوبردنی کۆمەڵگەیەک یان کەسانێک بەهۆی / جیاوازی ڕەگەز ، ئایین ، پێست ….یان هەر جیاوازییەکی تر . هۆلۆکۆست Continue Reading »
” هەموو تێکدانێک لە گەڵ ماڵباتی بارزانیدا، بە زیانی کورد تەواو دەبێت ” ئەمەی سەرەوە، قسەی مام جەلالە. پارتییەکان پێیان وایە (وەسفە) بەڵام لە ڕاستیدا ( زەمە). ڕاڤەکردن و ڕامان Continue Reading »
_ ڕاستە ، دەکرێت ئێمە بژین بێ ئەوەی ئاگادار بین بە هیچ ڕەگەز و نوسینێکی ئەدەبی . دەکرێت بژین و مامەڵەمان لەگەڵ دەور و بەر هەبێت بێ ئەوەی خوێندنەوەمان بۆ Continue Reading »
چەكی سەرەوەی “ئەتۆم!! به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان: كار‌و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی، چ له‌ئاستی تاك و چ له‌ئاستی ده‌سته‌و تاقمدا بێت.. مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه به‌ڵام وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی.. دیارده‌یه‌كی نوێیه. ئه‌مڕۆ Continue Reading »
من له یۆنانه‌وه تا ئێستا له ماده‌وه تا ئێستا جه‌نگاوه‌رم، به‌ڵام هێشتا ڕێی ئازادی خۆم پێ نازانم. ئاخ، من برینی قووڵی مێژووی هه‌موو مرۆڤایه‌تیم. من گه‌لێكم، گه‌لێكی كۆچه‌ری له نێوان Continue Reading »
کاتێک نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەتم بینی٠ دڵم خۆش بووم کە بەئاشکراو ئازادانە دەست لەسەر کیشەو گیروگرفتەکانی یەکێتیت داناوە٠٠ بەڵام ئەوەی بەلای منەوە مایەی سەرنج و شۆک وبێزارکەر بوو٠٠ تۆ ئازایانە و Continue Reading »
ڕه‌چێته‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی توشبوون!: ئایا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌رتاسه‌ری عیڕاق كه ناوی حزب و ڕێكخراوی سیاسیان له خۆیان ناوه له بنچینه‌دا ئاشتیخوازن یا شه‌ڕخواز؟ خواست بۆ ئاشتی چ جۆره ڕه‌فتارێكی Continue Reading »
خەباتی ئینسان بە درێژایی مێژوو لە هەر شوێنێکی دنیادا بە پلەی یەک دژ بە دەسەڵاتدارێتی سیاسی هەژمونگەر “کە تەواوی کایەکان شوێنکەوتە و ژێرهەژمونی دەسەڵاتدارێتی سیاسین” بەسەر کۆی ژیاندا و دواتریش Continue Reading »
سەرەڕای ئەو هەموو باسوخواسەی پێشمەرگە و بڵاوبوونەوەی ناو و قارەمانێتییەكەی بە هەموو جیهاندا، بەڵام ڕەنگە تا ئێستا زۆرێك نەزانن وشەی “پێشمەرگە” لە چییەوە هاتووە؟! لەكاتێكدا جگە لەوەی سەرەتای دەركەوتن و Continue Reading »
مه‌رگ هه‌میشه پێمان ده‌ڵێ: ئه‌ی مرۆڤ، ڕاوچی ئاسكی ساته‌وه‌خته زێڕینه‌كانی ژیان به! هیچ شتێك له‌م ژیانه به نرختر نییه، كه ده‌ڕواو هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه (ئاخ! ده‌سا بۆ ژیانمان زۆر خۆشناوێ؟ نازانم، Continue Reading »
هه‌ر زانا زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی ئیسلامن دنیا‌و بنیایان داگیرکردوه له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو داهێنانانه‌ی که ئه‌م که‌ونه‌یان له‌گه‌رماو سه‌رمای هاوین وزستانی جه‌هه‌ننه‌م پاراستوه!!!و ڕێ نیه له‌کونجێکدا دانیشیت و بۆ خۆت دوو Continue Reading »
کەم نین ئەوفکرە شۆڕشگێڕیانەی کە بە فۆڕمی شاخ ..بە ئەقڵی شاخ دەیانەوێ لەناوسەنتەری شارستانییەت حوکمی شار بەئەقڵی شاخ بکەن . گەر دوێنێ نەوەیەکی شۆرش گێڕ زەروریەت بوبێت بۆ ڕزگاربونو بەرپاکردنی Continue Reading »
لەسەرەتای ھاتنی داعش بۆ عێراق و دیاری کراوتر بۆ ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک قەیران ھاتنە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵکی کوردستان ئەویش شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و دۆسیەی Continue Reading »
به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی گوزه‌رانی باش بۆ تاکه‌کانیان دابین ناکه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌که‌ونه داپڵۆسینی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌ی، که له ئاستیاندا به‌ر زده‌بنه‌وه. له هه‌ر شوێنێکدا مرۆڤ Continue Reading »
کتێبی (ڕاگه‌ردان) له چیرۆک، تێکستی شانۆ و شیعر پێک هاتووه، که پێشه‌کییه‌کم بۆی نووسیوه و نیاز وایه ئه‌مساڵ (غه‌زه‌لنووس) چاپی بکات. وام به چاک زانی ئه‌و پێشه‌کییه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیش Continue Reading »
کتێبی گیرفان…. بۆخوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن ……
بۆ خوێندنەوەی ئەبابەتە کلیکی ئێرە بکەن ….
ئایاپه‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توانای ناونانی شته‌كانی ماوه؟. ئایا مامه‌ڵه‌و به‌رنامه‌كانی ترامپ له پاشخانێكی فیكریی و تیۆرییه‌وه هه‌ڵقوڵاون؟. ئاخۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و، په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌توانن ئه‌م هه‌موو دیارده‌یه ڕام بكه‌ن؟. سه‌رده‌می Continue Reading »
دیدگای سۆشیالیستی:* گرنگی سێكیولاریزم بۆ كۆمۆنیسته‌كان چییه؟ به واتایه‌كی دی، ئایا به‌ده‌ستهێنانی سیستمێكی سێكیولاریستی كار و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆمۆنیسته‌كانه یاخود وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و بۆ ڕێگاكردنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی Continue Reading »
ئەگەر ئەم تاوانە لە وڵاتێكی ئۆروپا رووبدابا ئێستا تەواوی رێكخراو و حزب و لایەن و كەناڵ و رۆژنامە و گۆڤارەكانی جیهان باسیان دەكرد و بەیاننامە لە دوای بەیاننامەی بۆ بڵاودەكرایەوە Continue Reading »
زۆر گوێ بێستی ئەم فۆرمەڵەیە دەبین لە لایەن گۆڕانەوە (پارتی کودەتای کردووە )، بەڵام لە ڕووی لۆژیکەوە ناکرێ ئەوە کوەدتا بێت کە سەرۆکی پەرلەمانەکەی گۆڕان وچوار وەزیرەکەی لە لایەن پارتیەوە Continue Reading »
ڕق ھەڵگرتن و سڕینەوەی بەرامبەر خەسڵەتێکە بە درێژایی بەردەوامیدان بە ژیان مرۆڤەکان ھەڵگیربوونەوە بۆ ھەرچی گەیشتن بە ئـامانجە ماددی و معنەویەکانیان، ئـەم ھەستە لە داڕێژانی بە ڕەھەند کراودا ھەوڵێکە بۆ Continue Reading »
با ، دوور له ئومێد په‌پكه‌ی خواردبوو .. له ده‌نگی خرینگه زیاتر نه‌ده‌بیسترا .. به قووڵایی بیر ، به به‌ر سێبه‌ری بێدادیدا ده‌دره‌وشایه‌وه .. له ژێر چ سرووتێكی هه‌ڵوه‌دادا بووی Continue Reading »
حكومه‌تی پاپانیوگینیا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 60 په‌ناخوازی ئه‌و ووڵاته داوه كه‌له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی هه‌یه. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری ئاژانسی فه‌رمی ڕادیۆ نیوزلاند ، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانین Continue Reading »
له بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی دەڵێ”3- په‌رتوک و نوسراوه‌کانی رێبه‌ر ئۆجالان وه‌ک مه‌نهه‌جی خوێندن سودیان لێ وه‌ربگیردرێت له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندنی.” پرۆگرام و مەنهەجی خوێندن یەکێک لە پێوەرەکانی سیستەمی بەڕیوەبردنە ، Continue Reading »
دو وێنەی لەیەکچو، لە دوو سەردەمی جیاوازدا. ڕێگاند و تاتچەر جیهانیان بەرەو نیۆلیبرالیزم برد، ئەی تامپ و مای بەرەو کوێمان دەبەن!! بۆ جاری یەکەم تيريزا مای سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، بەفەرمی Continue Reading »
ئه‌گه‌ر كۆجیتۆ به‌ناوبانگه‌كه‌ی فه‌یله‌سووفی فەڕەنسی ڕێنییە دیكارت (1596-1650ز)، “من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته من هه‌م”، هه‌وڵێك بێت بۆ دابڕینی (خود) له (ئه‌ویتر) و هه‌وڵێك بێت بۆ (تاكگه‌رایی)، ئه‌وا ڕۆمانی “پاسه‌وانانی خودا”، هه‌وڵێكه Continue Reading »
وه‌ك چۆن له سه‌ر كوشتنی مه‌لایان بێده‌نگ نابین ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ناكرێ بێده‌نگ بین مه‌لا فتوای كوشتنی ئه‌وانی تر بدات ، فتوای كوشتنی زه‌رده‌شتیان كارێكی ناجۆره‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئانیشه ” Continue Reading »
مەلزەمە لە ڕواڵەتدا كورتكردنەوەی مەنهەجی خوێندنە، چڕكردنەوەی پێناسە و ڕاڤە و باسە دوورودرێژەكان و بەرتەسككردنەوەی شەرحی بابەتەكانە لە چەند خاڵێكی هەڵپڕووكاودا، بەڵام جێكەوتنی مەلزەمە و بەردەستبوونی بەو قورسییە لە پرۆسەی Continue Reading »
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كانی مانوس و پاپانیوگینیاوه ڕایگه‌اند خولی دووه‌می چاوپێێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكادا به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنیان له ئه‌مریكا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه. دواخستنی پڕۆسه‌ی چاوپێكه‌وتنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن Continue Reading »
وردبوونەوە لە بێگوتاریی، سەرگەردانیی فیکریی و سیاسیی گۆڕان! ئەو سەرنج و تێڕوانینانەی لەسەر ئەم باسە دەینووسین، پێوەندیی بە بۆچوونی دوو گەنجی( محەمەد ئەحمەد و حەمە گۆپاڵە- سەیری لینکەکەی خوارەوە بکەن) Continue Reading »
گێڕانەوەناسی (Narratology) وەکووو زانستێك لەگەڵ فۆرمالیستەڕووسەکان هاتە ناو بواری لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی ئەدەبی، بەتایبەتی لەگەڵ توێژینەوە بەناوبانگەکەی ڕەخنەگر “ڤلادیمێر پڕۆپ” بەناوی (مۆرفۆلۆجیای هەقایەت)، لەوێدا ئەرك و کردەوەی کارەکتەری بۆ سیویەك Continue Reading »
– سڵاو قوربان + سڵاو سەرچاوان، دۆستی ئازیز. بمبوورە ناتناسم، مافی ئەوەم هەیە بزانم بەڕێزت کێی؟ – من کەسێکی ئەنارکیستم و مەسئولی کۆمەڵێک کەسم ! + بەڕاستیتە یان شۆخیدەکەیت ؟ Continue Reading »
وەڕگێرانی : سەردار عەبدوڵا حەمە ئەم ووتارەی خوارەوە لە لایەن کارل مارکس ەو لە ١٨٥٣/١/٢٨نوسراوە لە ١٧ و ١٨ ی مانگی شوباتدا لە “ڕۆژنامەی نیۆیۆرک دەیلی تریبوون ” چاپ کراوە. Continue Reading »
هیچ ساڵێك به‌قه‌د ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بیری ئارامی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین، كه‌په‌یكه‌ره جوانه‌كه‌ی ئارامیان له‌ناوه‌ڕاستی شاردا لابرد كه‌س ده‌ربه‌ست نه‌بوو. ئیدی ئه‌م په‌یكه‌ره بۆ ئه‌به‌د له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كانه‌وه لابراو كه‌س Continue Reading »
سه‌لام ناوخۆش \مامۆستای زانكۆ ” قسه‌كردن له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی دین یا مه‌عریفه به‌خشینه یا مه‌عریفه جوینه” ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه له زنجیره كتێبی فیكر و ئه‌ده‌ب قه‌سیده\كتێبێكی بۆ ( Continue Reading »
دلاوەر قەرەداغی: شیعر بۆمن هەم پەناگەو هەم هێڵی بەرگرییە بۆ خۆپاراستن لە بچووك بونەوەی خۆم. دلاوەر قەرەداغی: یەكێكە لە نوسەرو شاعیر‌و وەرگێڕە بەتواناكانی ئێستای ناو دونیای ئەدەبی ئێمە، كە ساڵانێكە Continue Reading »
سەرەتا با ئەوە روونبكەمەوە، كە دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان بوونی نیە، ئەوەی هەیە حیزبۆكراتیە نەوەكو دیموكراتی. بەڵام هەڵبژاردن دەكرێت‌و كراوەو پرۆسەیەك هەیە ناویان ناوە دیموكراسی. خەباتی دیموكراسی رووی لە لێژووبونەوەیەكی Continue Reading »
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای هەشتایەکاندا، دەنگێک جەرگی شەقامی دەبڕی و دەیگوت: -ناکرێ بە بێ چەک خۆپیشاندان بکەین و دوژمنیش بە هەوەسی خۆی تێمان هەڵبدات، پێویستە وەڵامی ئێمەش لە ئاستی ئەشکەنجەکانی دەسەڵاتدا Continue Reading »
هیچ شتێك له‌م دنیایه‌دا (جگه له به‌هاكانی بوونمان نه‌بێ) شایانی ئه‌وه نییه، كه خۆمانی بۆ دڵته‌نگ بكه‌ین، ماده‌م ئازاری جه‌سته و ڕۆح و ژیانمان ده‌دا. هه‌موو دڵته‌نگییه‌كی له‌م شێوه‌یه زیانێكی Continue Reading »
مەرگی بێوەخت و لەناکاو هەر بە منی لاواز دەوێرێ لەبوسەمدا لەگشت شوێنێ لە بولەرزە و لافاو و توشی و تۆفانا وەک حەزیایەک هێرش و هاشاوڵم بۆ دێنێ لە بۆمبی بیر Continue Reading »
تێشكێك ئه‌خینه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (به‌كر به‌گ سڵیمان به‌گی بابان) كه به به‌كره سوور ناوبانگی ده‌ركردوه و یه‌كێ‌ك بووه له به‌گه به‌ناوبانگه‌كانی بابان و Continue Reading »
ئەو زوڵم و ناعەدالەتیە کۆمەڵایەتی و دابەش کردنی داهاتی ووڵات بەنایەکسانی و سەیرکردنی هاوڵاتیان بە پلەی جیاواز ، شەقام بێ زاری ودەنگی گەیوشتبووە لوتکە و ناڕەزای خەڵک بە دوای هێزێکی Continue Reading »
ڕەنگە ووروژاندنی پرسیارێکی وا،وەک پرسیارێکی شێتانە بێتە بەردیدی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی،لەوەی بۆچی ترامپ تیرۆر بکرێت؟یان گەر کارێکی وا کرا کێ دەستی دەبێت تێیدا؟ ترامپ،هێندەی قەیرانی دارای ساڵی 20088 چۆن گشت جیهانی Continue Reading »
مەلا حەسیب پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا رەسول لە سلێمانی لەمیانی راپۆتێكی بی بی سی فارسی‌دا، دەربارەی ئەو موسڵمانانەی بونەتە زەردەشتی وتویەتی”ئەگەر حوكمێك هەبێت كە دەسەڵاتی ئیسلامی بیكات ئەوا دەبێ Continue Reading »
ئەمشەو درەنگ وەك دوا ساتی عومری جوانیی بەفیڕۆچووم شاتوویەكی هەڵوەریوم لە كەناری جووداییدا بەرەو ناخی سووتان رۆچووم عەشقێك لەلاتەی چۆلەكەو شاباڵی چرپەی هەور دەچێ بەهێمنی لەرۆحمەوە بەرەو هەناسەم هەڵدەچێ هەموو Continue Reading »
هه‌واڵه‌كه به‌مجۆره‌یه؛ (وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا نمایشكردنی فیلمی “محمد رسول اللە” بەشێوەیەكی كاتی ڕابگیرێت. دیاره “محمد رسول اللە” ناونیشانی فیلمێكە لەبارەی موحه‌مه‌د. چەند رۆژێك لەمەوبەر فیلمەكە لە Continue Reading »
ئەم نووسینە ڕەخنەکردن نییەو، هەرکەس ڕای ئێمەی لەسەر یەکێتی و حزبەکانی تر، لەوەندە ساڵی ڕابردوودا جارێ، دوان، سیان، هەر پێگەیشتووە. بۆیە لەسەر ئەم ڕێککەوتن و تێکەوتنە، وەک خۆی چەند خاڵێک Continue Reading »
بۆ خوێندنەوەی ئەم نامیلکەیە کلیکی ئێرەبکەن …..