چەندین جار هەڵوەستەم لەسەر ئەوەکردوە کە شیعر بابەتێکی زۆر لەوە گەورەتر و قوڵترە کە شاعیربون ئاسان بێت لەوەش قورستر (فەلسەفە،مێژوو، خەیاڵ، گەردون ناسی، تەکنەلۆجیا، ئیدۆمە ئاینیەکان، شارستانیەتەکان، ئەفسانەکان) بخرێنە بەر Continue Reading »
خەمی تاڵگوێ بۆ ئاوازی تەڕی باران ڕابگرەلە تەک نمەی بارانئیدی سەمای گوڵ مەژاکێنەئەی فرمێسکی نيشتيمانمئاوابوون لە درزی بەرد کەبە نيگای گوڵان ئاشنا بەبۆنی رۆژگار بڕەنگێنەشەپۆلە سەرشێتی دەرياتريفەی شەوێکی کپەکە ژوانی Continue Reading »
رازی حەوتەم ئازیزم ئازارێکم هەیەلە ئازاری وەسێتنامەی پەپولەیەک ئەچێلە بێداربوونەوەی پاش داڵغە خۆشەکان ئەچێلە بەربوونەوەی ئەستێرەی دڵخۆشی ئەچێترەنگی رەشە، وەک مەراقە قەترانییەکانتامی تاڵە، وەک ئەو پێکەی مەستت ناکاتلەگەڵ ئەو هەموو Continue Reading »
( ) ــبە سێ چوار خولەک ئەم کۆمیدیایەم نوسی و ڕامکردەوە بۆ ماڵەوە ـــ ــنەوزاد بەندی ــــ حەز ناکەم خۆر ئاوابێ و ..ببێ بەشەو ..حەز ناکەم ڕۆژ بێتەوە و ..تەواو Continue Reading »
سێ پەپـوولەی بچکـۆلە و جـوان و رەنگ جیـاواز، سوور و سـپی و سـەوز، بـوون بە هـاوڕێ. دڵسۆزی یەکتری. لە وەرزی بەهاردا، هەموو رۆژێک، لە گوڵزارێکی گەورەی گـوڵ هـەمـەڕەنگـدا، بە یەکـتری Continue Reading »
دڵخـــــۆش بــــووم بەبینینیدیمەنی بەفــــری زســــتانورد ورد پروشــــەی دەکــردســەرنجـــڕاکێش بوو لامان،،،خۆم داپۆشی و چوومــــــەدەربوکـــــــــەبەفرینەشم کــردخـــــــــــۆراک و نانە وردەمبۆ چۆلــــــــەکە و کۆتر برد،،،هەتا توانیم یاریم کــــــــردبەڵام پێش ئەوەی بــــــڕۆمکــــــۆمەڵێک وێنەم گرت وچوومەوە Continue Reading »
جارێکیان ئەسکەندەری مەکدۆنی پرسیاری لە دیۆجینیۆس کرد کە بۆچی لەبەردەم گۆڕستانی شاهانە وەستاوە؟ئەو وەڵامی دایەوە……….. ئەمە هەموو چیرۆکی دیۆجینۆسی فەیلەسوفە، کە وەک سواڵکەرێک بە جل و بەرگێکی پیس دەژیا.دیۆجینیۆس چەکی Continue Reading »
(٢-٥) دەشێت ئایین ببێتە پایەیەکی ناسیونالیزم، بەڵام ئایا سروشتی ئەو ناسیونالیزمە چۆن دەبێت کە ئایین وەکو بیرێکی داخراو ببێتە پایەیەکی سەرەکی و چالاک و کارا تێیدا؟ ئایا ئەو دەوڵەتانەی کە Continue Reading »
بەشی سی و چوار ئەمڕۆ هەواڵی تیرۆرکردنی “فرانسۆ حەریری” پارێزگاری شاری هەولێر بڵاوبووەوە. ئەو تیرۆریزمەی ئێمە زووتر تارماییەکەیمان ئەبینی و لە نووسەر و چالاکە بەرهەڵستکارانەوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ گەیشتۆتە قوچەکی دەسەڵاتداران. Continue Reading »
شەڕی گەرمی براکوژی ساڵی ١٩٩٦ کۆتای هات و ڕاستەوخۆ شەڕی سارد دەستی پێکرد کە تا ئێستاش نازانرێ ئەم شەڕە ساردەی نێوان کورد بەتایبەتی پارتی و یەکێتی کەی کۆتای یەت؟بەهۆی شەڕی Continue Reading »
ئەوەی ئەوڕۆ دەمەوێ باسی بکەم ، بە هۆی ئەو بەرنامەیە بووبە کە ناوی ( چرپەی ئاگر)ە ، کە لە (تەلەفزێنی ڕووداو ) مامۆستای بەڕێز ( سیروان ڕەحیمی) بە هاوکاری زۆر Continue Reading »
شەو بوو، لەناکاو بوو بەهەرا دەنگ بەتەواوی لەنێو کۆڵانەکە دەبیسترا، لەوکاتەی چوومە دەرەوە بینیم ئافرەتێک لەبەر دەرگا بەهەداوان خۆی لەدەستی پیاوەکەی رزگاڕ بکات، پیاوەکە کاتێک منی بینی شەرمێک دایگرت، هەر Continue Reading »
_ گەر چی زۆر دەربارەی سەردانەکەی والی تورکیا لە هەولێر بۆ ئیمارات نووسرا و باسی لێکرا ، بەڵام ڕاستی سەردانەکە. تا ئێستا شاراوەیە و ئەوەیە کە دڵخۆشی حکومەتی هەرێم بە Continue Reading »
زۆری نەماوە بۆ ئێوارەرۆژ لە دەرگای ئاوابوون بات وپشت لە گەورە تا بچوکی خەونەکان بکاتبڵێ: گەلی ماندو و پساوی خەبات..ماڵئاوا…. کێ دەوێرێ، لە سەنگەری شاخی هەزار بە هەزارببپرسێ: لە هۆ Continue Reading »
کامە تەنهاییەوکۆرپەی شەوە بێ نازەکانی منیڕانەژاندبێ کامە مۆمەوبەخەمەکانی من دانەگیرسابێ کامە کەشتیەوبە ئازارەکانی من سەوڵی لێ نەدابێ کامە دەریایەو قیژەکانی منی تیانەخنکابێ ئیتر تەوقیئەو هەموو عەزابە سەرمەدیهلەبەرۆکی شیعرەکانمدەکەمەوەوکراسی ئەونائومێدیە ئەزەلیەیکراوەتە Continue Reading »
کۆپلەیەکی درەنگ وەخت تەنها گوڵێ لەو گوڵانە ..تەنها دڵێ لەو دڵانەیئەتناردن بۆم ،نەگەیشتە لام ..تەنها ووشەیەک ..یان پیتێ ، لەو نامانەیبۆت ئەنووسیم ،نەیدا لە دەرگام .. ئێ خۆ منیش دار Continue Reading »
له ڕۆژی یهكشهممه ٢٣\١\٢٠٢٢ هوهوه، شاندێكی تاڵیبان گهیشتوونهته نهرویج. بهپێی لێدوانی دهزگا بهرپرسهكانی نهرویج، ئامانج له سهردانهكه ئهوهیه كه سهبارهت به قهیرانه مرۆییهكان و مافهكانی مرۆڤ و خوێندن بۆ كچان Continue Reading »
ههوڵێک بۆ لێکدانهوهی سێکوچکهی ڕۆشنبیر، دهستهڵات و زۆرایهتی له دوای ڕاپهڕینهوه سەرنج!ئهم باسه ساڵی (2015) له دوو سێمینار چ له سوێد و چ له دانمارکدا پێشکهش کراوه. ڕاستییەکەی تەنیا خاڵە Continue Reading »
لێکۆڵینەوە ماوهیهکه لێره و لهوێ دهبیستیت، یان دهخوێنیتهوه، که عهرهبه ئاوارهکان مهترسیی گهورهیان لهسهر شارهکانی کوردستاندا پهیدا کردووه، بگره کار بهوه گهیشتووه بۆ دهرکردنیان کهمپین به ڕێ بخرێت. ئهمه نهک Continue Reading »
گەلێک جار، مێژوو و ناوی کەسایەتییەک، دەبێتە مێژووی گشتی شارێک و بە ناوهێنانی کەسایەتییەکە، شوناسی شارەکەمان دێتە بەرچاو. بۆ نموونە: هەر کاتێ باسی دڵداری شاعیر بکەین، کۆیەمان دێتە بەرچاو ، Continue Reading »
• خهمۆكیم له كوێوه بۆ دێ ؟ ڕهنگه له ڕهحمی دایكمهوهلهگهڵی هاتبمه دهركه دهبووایه به ڕۆحێكی بهدبهختهوه له دایك بم لهوانهیه له فڕۆكهخانه پێم گهیشتبێدزهی بۆ ناو پاسپۆرتهكهم كردبێ وماوهیهكی Continue Reading »
واتای Regime ڕژێم چییە؟ النظام السياسي, Political System سیستەم و شێوەی حوکم… ئەگەر تەرجەمەی وشەیی بۆ ”ڕژێم” بکەین واتا: نیزام، سیستەم، شێوە، بەرنامەی تۆکمەیی، پڕۆگرامکراو، داڕێژراو، ڕێکخراو، هەروەها بەواتای پارێزی Continue Reading »
کوردستان لە ئەوپەڕی باکووریەوە بۆ ئەوپەڕی باشووری، لە ئەوپەڕی رۆژهـەڵاتیەوە بۆ ئەوپەڕی رۆژئاوای، بە زەوی و ئاسمانیەوە، بە شاخ و گـرد و دۆڵ و دەشتیەوە، بە ئاو و رووبار و Continue Reading »
ئەگەر ئەخوازیت عاشق بیتوەرە زمانێکی تربۆ خۆشەویستی بدۆزینەوەزیندانەکانی عەقڵپڕ بکەین لە حیکمەتی فڕینبە رێنووسێکی ترخەونی ئازادیی بنووسینەوەبە رێزمانی عاتیفە،روانین بخەینە رستەوەئەگەر ئەخوازیت عاشق بیتوەرە هەوا لە هەناسەکانی فیراق پاک بکەینەوەبەلەمەکانی Continue Reading »
پێشنیوەڕۆیەکی هاوینی ساڵی 1977 لە شەقامی جمهوریی کەرکوك لای دوکانی فەلافیلەکەوە پیاسەمان ئەکرد، لەوبەری شەقام لاوێك بە کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەش و جووتێ سەنداڵەوە بەتەنیا پیاسەی ئەکرد، کەریم پەڕەنگ Continue Reading »
سەرکەوتنی هاوپەیمانی چەپ و دەنگهێنانی گابریل بوریکی ٣٥ ساڵە کە هەڵسوڕاوێکی چەپی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران بوو وەک سەرۆکی ئەو وڵاتەو لە هەمانکاتدا شکستی خوان ئەنتۆنیۆ کاست وەک نوێنەری بۆرژوازی و Continue Reading »
بەشی سی و سێ چیرۆکەکانی “سۆمەرست مۆم” لای من دڵگیرن. ئێستاش کە غەریبی جەرگی کون کردووم، ھەست بەوە دەکەم پاڵەوانێکی “سۆمەرست مۆم”م. کەس نییە ھەواڵێک بپرسێت لێم، لە کونجی ئەم Continue Reading »
لە ناوەاڕاستی شەستەکان سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، پیاوێکی بێوەی و ڕوحسوک و خۆشەویست هەبوو لە شاری قەڵادزێ بەناوی ( خدر حەیران ) ، کوڕو کاڵی شار هەر بەخۆشەویستی فیتویان – Continue Reading »
دڵۆپ دڵۆپپروشە ئاوی زرێبار بە سپێتی هاوێر دەبێبە کڕێوەی بەفر دەچێ وخۆی بە بەر خۆرا دادەدازرێبارێ باڵا کورتەبە دەم تاريکی شەوەوەپێکی شەرابی هەڵدەدائەمشەو هەرگيز لە ياد ناچێنيشتيمانێ کە دەڕوخێچراتۆڕی بەر Continue Reading »
( ١-٥) سەرەتا: مەبەست لە ناسیونالیزم چیە؟ (ناسیونالیزمی ئیتنیکی چیە؟ ناسیونالیزمی مەدەنی چیە؟ ) ئایا ناسیونالیزم چ پەیەوەندییەکی بە نەتەوەوە هەیە؟ پەیوەندی ناسیونالیزم و بە پیشەسازیکردن چیە؟ پەیوەندی ناسیونالیزم و Continue Reading »
كوردستان بهكۆمهڵێك دوژمنی دڕنده و چهوسێنهر دهورهدراوه، لهلایهن ئهوانهوه، ههمیشه كورد وهك گهلێكی نهخوێندهوار و نهزان و دڕنده و پیاوكوژ و تاڵانچی ناسێنراوه، بهدرێژایی مێژوو كورد لهژێر باری داگیركاری ئهواندا Continue Reading »
لهبیرمه زۆر منداڵ بووم، به مهزهندهی خۆم دهبێ سێ ساڵان بووبم. بابم، برا گهورهكهمی ڕاسپارد بچێ له بازاڕ پێڵاوێكم بۆ بكڕێت، ئهویش بێ ئهوهی من لهگهڵ خۆی ببات، به قولانجهكانی Continue Reading »
حهزم له دهنگی بارانهكه بانگم دهكا ووهك میوانێكی خۆشهویستدێته ماڵهكهم. باران ئهگهر ئێمهی خۆش نهوێ،تهڕمان ناكا. باران به سێ زماندهزانێ قسه بكا:نمه، ڕێژنه، ڕههێڵه.جار جارهش به زمانیهیرۆگلیفی لافاو دهدوێ. باران Continue Reading »
زۆر لەوە ئەترسم رۆژێک بێتچەشنی تابلۆی سەر دیوارەکانی شارئەم عەشقەمان کاڵ بێتەوە وباراناوی گومان بیشواتەوەیان وەک پێکێکی ساردی رژاوپێش ئەوەی تێر مەستی یەکتر بینبچۆڕێینە ناو ئەلبوومی بیرچوونەوەوەزۆر لەوە ئەترسم رۆژێک Continue Reading »
ئەمشەولەگەڵ بێدەنگی شەوەزەنگدابەدەم ژەنینی فلوتی ئازاروبەباکردنی جگەرەی خەمەوەشەوێکیتری تەنیایی دادەگیرسێنم ئەمشەوئینجانەی بەختم لەسەر باڵکۆنیتەنیایی درز دەباتوتەرمی خەونەکانملەگۆڕستانی عەدەمدەچێنم ئەمشەونە کۆترێک گمەی دڵخۆشیلەسەر پەنجەرەی بێتاقەتیمدەخوێنێت نە نەغمەی بولبولێکنمەی بارانی بێزاریمدەڕەوێنێتەوەونەشنەبای نەسیمێکی Continue Reading »
یەکێك لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی مەعریفە یەکێتی نێوان ” خودێتی و بابەتیی بوون”ە. مەبەستمان لە چەمکی ” خودێتی” هۆش و فکر و هەموو شتێکە کە پەیوەندیی بە بوونمانەوە هەیە. گەرچی بابەتیی Continue Reading »
مرۆڤ کە بەنێو زماندا شۆڕ دەبێتە، ئینجا دەزانێت خۆی تووشی چ دارستانێکی چڕ و ئاڵۆز و هەزار بەهەزار کردووە، زمان دەریایێکە سەدان جۆر زیندەوەری واتایی و شێواز و دەربڕین و Continue Reading »
( 1)شیعر ، تیکتێکی چوون..وهاتنەوەیە،نێوان مەرگ ..و.ژیان ، نێوان دۆزەخ و..پەرادیس، نێوان، عیشق و…ناعیشق،،،نێوان خۆکوشتن…و.بەردەوامی..لە..گەمەی بێهودەیی ژیان ( ٢)کە هەر ئەمرین،،،باوەک جەنگاوەرێکی سەرسەخت،،تا دوادڵۆپە خوێن، ،،بەرامبەردڕندەیی مەرگ،،ڕاوەستین ،،بە پێوە بجەنگین..بە Continue Reading »
هەردوک هێزی توندئاژۆو خاوەن هەزاران تاوانی جەنگ، حەشدی شەعبی شیعیی و داعشی دوو هێزی زەبەلاحی تیرۆریستی عەڕەبین. کە ئەوان چەندە دژی یەکترن ئاوهاش بەخوێنی سەری کورد تینون. ئەوان دوو بەرداشن Continue Reading »
لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانەوە بەشی سی و دوو پێرێ گەیشتمە ئەنکەرا، لە داپڵۆسینی کوردستان رزگارم بوو، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی پێشوو، مانگ نەبووە بۆ زیندان رامنەکێشن، ئێستا چاوەڕوانی رەحمی Continue Reading »
دایکی وەرزئیزنی بە سەفەری زستانیسڕ و سارد دائاماژەی کاروان یەکلاکاتەوەلە بەرزاییەکانی ئەرارات تا بناری قەندیلتەواوی زەرد و سوور ڕێککەونسەوز و شین..تا تەختاییەکانی کفریرەشماڵ هەڵدەنەوەکچان..رووت رووتلە گۆمە گزنگی سپی بەیانیانامەلە بکەنبە Continue Reading »
لە بەشی پێشووتری ئەم زنجیرە وتارە ئاماژەمان بەوە کرد کە درێژە بە نیشاندانی ئەو نمونانە دەدەین لە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی کە دەبنە مایەی دروستبوونی مرۆڤێکی ڕەهاگەرا و تاکڕەو بەڕادەیەک کە Continue Reading »
*فەلسەفە و مرۆڤ بەرایی فەلسەفاندنی چەمکی (هاوڕێیەتی) (Friend ship) لە فۆرمە تهقلیدییهكهیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەفلاتۆن. كاتێك لەسەر بنەمای چینەکان جۆری پەیوەندییە هاوڕێییەتییەکانی پۆلێن كرد. تیۆری ئهفلاتۆن (تاك له پێاو گشت) Continue Reading »
رازی چوارەم تۆ لەگەڵ من بڕوانەلە نیشتنەوەی “باز”ی غوربەت لەسەر شانملە هەڵوەرینی تەمەنی پەپولەیەکی بێ نەوالە تێپەڕین بەناو سنوورەکانی قەدەغەدالە جەنگە بێ بارووتەکانی عەشقتۆ لەگەڵ من بڕوانەلە رۆیشتن بەسەر تەنافی Continue Reading »
لەگەڵتملەو کاتەوە کە پەپوولەی دڵم فڕیلەگەڵتمهەتا فڕینی دوایین هەناسەمدێمەوە وپێکەوە ڕێگای ڕووناکی دەپێویندێمەوەمن ئاشق ترین ڕێبوارم ئەگەر تۆ هاوڕێم بی. ئاوئاوئاولافاو هێرشی ئاوئاوی خنکاندمنم لافاو لەهوارهاتبردتنمن بە سۆرانی و لەکی Continue Reading »
لە بەشەکانی پێشوودا ئاماژەمان بە صەد ساڵ سووڕانەوەی کورد لە بازنەیەکدا لە کوردستانی عێراق کرد، باسی ئەوەمان کرد کە چۆن لە رێگەی چەند خێزانێکی دەستەمۆی هەواڵگریی ئیقلیمیی و جیهانییەوە بە Continue Reading »
(پێشهكییهك بۆ ڕۆمانی زریاب) پاش ئهوهی دهنگۆی ئهوه بڵاوبووهوه، موزیكژهنی ناوداری نهمسایی مۆزارتی مهزن دهرمانخوارد كراوه و ئهوی ژارخواردی كردووه موزیكژهنی ئیتاڵی سالێریی هاوهڵی بووه، ئهوه بۆ پووشكینی باوكی ئهدهبی Continue Reading »
کەم کەس هەیە ئەو دێڕە تایبەتەی “هێمنی موکریانی” نەبیستبێت،”من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە، چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم پاڵ وە شەیتانێ دەدەم”.. “مارف عومەر گوڵ” شاعێریک هەمیشە ڕووەو ئاسۆ Continue Reading »
[ تەمەن شەپۆلە رامانداماڵێ]-١-مارف عومەر گوڵ یەکێکە لە شاعیرانی نەوەی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، کە تاکو ئێستاش بەردەوامە. ئەو پێنج کۆمەڵە شیعری بڵاوکردووەتەوەو لەم دواییانەشدا هەر پێنچ کۆمەڵەکەی لە بەرگێکدا بە Continue Reading »
لەوەتەی کورد هەیە شاخ هەیە، لەوەتەی شاخیش هەیە، کورد شەڕی هەیە، بەس شۆڕشی نییە. هەڵکەوتەی جوگرافیای خاکی کورددان ناوچەیەکی شاخاوییە، وەک لەکۆنیشەوە وتراوە کورد بێجگە لەشاخەکان پشتیوانیتری نییە! بەگشتی و Continue Reading »
بەشی سی و یەک ئەمڕۆ 21-7-2000 کە هاوکاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی، بەهۆی داواکاریی هاوڕێیەکی دێرینی باوکمەوە، لە زیندانی ئاسایش ئازادکرام. سێ شەو پێش ئێستا، کاتێک لەگەڵ هاوڕێم Continue Reading »
نامەوێت خۆم بەتەحریف کردن و ناساندنی ویکیلیکسەوە خەریک بکەم. چونکە هەموولایەک دەزانن کە لەم چەند ساڵەی ڕابردودا ویکیلیکس هەزاران بەڵگەی لەسەر زۆربەی حکومەتەکانی دونیا بڵاوکردۆتەوەو هەمووانیش دانیان ناوە بەڕاستی بەڵگەکان Continue Reading »
( ئەمە دوا نامەی ڕۆماننووس گابریل گارسیا ماركیز بهرهندهی خهڵاتی نۆبلبۆ هاوڕێ و خۆشەویستانی ، دوای ئەوەی بڕیاری دا واز لە نووسین بێنێ ..نامەكە دەقێكە نزیك لە شێوازی ڕۆمانەكانی بە Continue Reading »
من لە نیگاکانتەوە فێری پەرستن بوم،فێر بووم لە تاو هێرشەکانی تۆخۆم لە نێو چاوەکانتا حەشاردەمتۆ بیانویەکم پێبدە،تا باوەڕم کاڵنەبێتەوەبێ ئاگایانە لە خۆمەوەپەنا بۆ تۆ دەهێنموازم لە خۆم هێناوەلە پێناو پەرستنی Continue Reading »
ئای چەخماخەنازانی چی ئەگوزەرێ..تۆ: یەکخولەویەک چەخماخەئێستا سەدان خولەنەک هەر مەزاتخانەبە ناو هەموو شارا تێئەپەڕێتۆ : تەنیاوكەمال و مارفئێستا هەزاران کەمالهەزاران مارفنەک وەک ” فروج”وەک پاسەوانجگە لە خێسەچی تریان لێ نابینرێ..تۆتا Continue Reading »
کۆڕێک لەسەر بیرۆەکانی سەرکەوتن وهزری تاک لەهەولێڕ بەڕێوە دەچێت ڕێڪخراوی خەیاڵ هەڵدەستێت بە سازدانی ڪۆڕێڪ بۆ نووسەر و توێژەر ( دڵشاد ڪاوانی ) شارەزا لە فکر و فەلسەفە لە ژێر Continue Reading »
(دەنگی ئەقڵ؛ هێمن و خامۆشە)“زیگمۆند فرۆید” چ سەیرە گەورە بیرمەندو فەیلەسوفێکی بەنامێی وەک ئەڕستۆ، خوڵقێنەری پرسیارە پڕ ئیشکال و ورووژێنەری پارادۆکسە مەعریفییەکان، زۆر ڕاشکاوانەو بەزوبانێکی بێ گرێ و گۆڵ بڵێت؛ Continue Reading »
مێژووی سهرههڵدان و دروستبوونی زمان، دهكهوێته دوای دروستبوونی مرۆڤ وهك بوونهوهرێكی كۆمهڵایهتی. مرۆڤ سهرهتا به ئاماژه و له ڕێگهی وێنه و ههڵكۆڵینهوه، گوزارشتی له بیر و داخوازییهكانی كردووه. دواتر زمان، Continue Reading »
خوێندنەوەی ڕۆمانەکە بە هاوێنەی تیۆری ڕەخنەییی وەڵامی خوێنەر بە پێناسە و ورد و دڕشتی تیۆری ڕەخنەییی وەڵامی خوێنەر داناچمەوە، پێشتر بە وردی باسم کردووە (سەیری لینکەکە بکە لە خوارەوە).لای هێروە، Continue Reading »
له ڕهخنهدا ڕاستیی ههیه. به واتای ڕاستیی به ڕاشكاویی خۆی نیشان دهدا. ڕهخنه ئهگهر بوێر بێ، خاترانهی تێدا نییه، چونكه ئامانجی دهرخستنی ڕاستییهكانه. ڕهخنه به ڕههایی بڕوای به پۆپۆلیزم نییه Continue Reading »
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر درۆکانی لە پەرلەماندا داوای دەستلەکار کێشانەوەی لێدەکرێت.. نوری بەشیر
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا نمایشی خستنەڕووی درۆکانی سەرۆک وەزیران بوو، ئاشکرابوونی درۆگەلێک کە تاماوەیەک لەمەوبەر ئەو ئیدعایانەی لەسەریبوو رەتیدەکردنەوە، بەڵام رێگایەک لەبەردەمیدا نەما ئەوە نەبێت کە داماوانە داوای لێبوردن بکات.ئەوە Continue Reading »
وهسیهت دوای گهرمبوونهوهی خۆڵه ساردهكان فریشتهیهكی توند تهونی ههموو ژیانی بۆ چنیمڕووهو من سینگی گهرمكرد و مهودا به كۆچی وشه دهپێومكوڕه نۆبهرهكهم شیعرله جهنگی چوارناڵهدا به ڕێگای نیشتهجێبوون دێمه بوار Continue Reading »
(تکانامە)کەم گەیاندە کۆشکی سپی و کۆنگرێسی وڵاتی ئەمریکا. گەشتیار مەحمود کۆشکی سپی وەک دەوترێت بارەگای بەهێزترین سەرۆک لەجیهاندا، چاوگی کۆتابریار بۆ دیاریکردنی مەودای سنوری دەسەڵات و چارەنوسی چەندین دەولەت. بێگومان Continue Reading »
كورد نهتهوهیهكی ئازا و قارهمان و نهبهرده، بهدرێژایی مێژوو دراوسێكانی بهئازا و شهڕكهر ناویان بردوون، تهنانهت زۆربەی گهڕیده و ڕۆژههڵاتناسهكانیش لەمەڕ ئازایی و قارهمانی و سوارچاكی، گهواهی ئهوه دهدهن، كه Continue Reading »
بۆ خوێندنەوەی ئەم رۆمانە کلیکی ئێرەبکەن..
ئێـران لە رێی هـزر و رۆشـنبیری و مەزهـەبییەوە عـێراقی داگـیرکردووە. داگـیرکردنی عـێراق لە لایەن ئیمپریالـیزمی ئێرانییەوە، داگیرکردنێکی ماوە درێـژ دەبێت، شوێنەوار و زیـانەکـانی، لە هەموو شـێوە ئیمـپریالـیزمە نـوێ و کۆنـەکان Continue Reading »
شیعری (شەڕە پشیلە) چارەنووسێکی باشی نییە. یەکەمجارمە شیعرێکی کوردی سوریالیانە ببینم بەهەمان تایبەتمەندی شیعری سوریالی: شێوازی وێناسازی و داڕشتن، بەگەڕخستنی خەیاڵ و سوریالیبوونی دێڕ، تێڕوانین و جیهانبینی. شەڕە پشیلە شیعرێکە Continue Reading »
نیوەی تەمەنی بە خوێندن بەسەر بردوومملیۆنەها وشە گریاندوومی وهەزارەهاشخستومیانەتە کەنین وقاقاداخی گرانمکات وا مێشکی گسک داومپەی بە یەک لەو وشانە نابەم ڕاستمکەنەوە کۆی ئەو دوو کچەی کەشۆخە قژ زەردەکەی پشتی Continue Reading »
رازی سێیەم ئەی مەرگ لێگەڕێبا رازەکانی ئەوین بۆ مانگەشەو باس بکەمبا هەناسەکانی دەریا لە شەپۆلەکاندا هەڵمژمبا لە مەیخانەی عەشقدا پێکی توانەوە بنۆشمئەی مەرگ لێگەڕێبا گۆرانی بۆ ئەو گوڵە بڵێملە رۆحی Continue Reading »
کە جگەرەکەم پێ دەکەمئاوێ تەزيووتەژی لە ڕۆحی سپيم و لە تەنهایی فريشتەييمکە جگەرەم لە نێو پەنجەکانم دەنێمبادەی ڕۆژانی گەنجی دنەم دەدابە ئەوڕۆوەی گرێ دەدەمجارێکی دیبە هزر دێ رۆژانی زووی هەڵەشەييم…. Continue Reading »
دانیشە ڕۆڵە ..خەم مەخۆ ڕۆڵە ..مەترسە ، ڕۆڵە ..دەسەڵات کوردە ..پەرلەمان کوردە ..کۆمپانیا کوردە ..بێخەم دانیشە ،هەرگیز خەم مەخۆ ..قەت قەت مەترسە .. دەسەڵات کورد بێپەرلەمان کورد بێکۆمپانیا کورد بێگۆشتیشت Continue Reading »
حەسەن ڕازانی (بۆچی بۆ موسڵمانێک ڕەوا بێ حاشا بکات لە هەموو دینێکی تر ، بەڵام بۆ یەزیدییەک تاوان بێت کە حاشا لە دینێکی تر بکات؟ ئایا ئەم هەڵوێستە لە سیاسەت Continue Reading »
هێشتازمانی زەمەنهێشووی گڕوگاڵی نەگرتبوووخوداوەند سەبارەتبەخەڵقکردنی پیاولەمەلەلدابوو هێشتابیگ بانگ ڕووی نەدابوووژیان لەمناڵدانی ئەزەلدابوو بلیتی عەورەتبۆ یەکەم ئافرەت بڕاومەوسمی ژنبوونبەتەلیسمی تاوانقفڵ درا هەزاران ساڵ بەر لەسوقراتژەهریانکرد بە پەرداخی چارەنووسیژنەوەودەیان قەڕن بەر لەمێژوولەلایان Continue Reading »
بەشی سی ئەمڕۆ یەکێک بوو لەو رۆژانەی زۆر ماندووبووم. کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی زەنگی تەلەفۆن لە خەو رایچڵەکاندم، وتیان تەشریف بهێنە بۆ چێشتخانە. هەرچی چۆنێک بوو خۆم خستەوە ژێر بەتانی و Continue Reading »
چاوەڕێی شەوم ئەکرد تا لە مانگ بپرسم من کێم!لەولاوە پاسارییەکی لاسار هاتە پێشێ و وتی تۆ هەڵۆی،کەروێشکێ هات و وتی نا تۆ پڵنگی،پەرێشان بووم ئاخۆ من چیم، یاخود من کێم،بەڕێکەوتم Continue Reading »
ئهم ڕۆمانهم (نۆڤلێتهم) سێ جار خوێندهوه و ئهم سهرنج و بۆچوونانهشم لهلا گهڵاڵه بوون: چیرۆكی (تیمهی = گرێچنی) ئهم ڕۆمانه، چیرۆكێكی فیمینستییه. بهواتای سهرلهبهری پاڵهوان و كهسایهتییهكان ئافرهتن و ئهوان Continue Reading »
ئەم ڕۆژانە لەلایەن هەردوو حکومەتی بەریتانیا و ئێران و دارودەستەکانیانەوە خەریکی پاڵەوانسازین بۆ دوو تاوانبار، تاوانبارانێک کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، کۆمەڵکوژی و تاوانی ئەمانەی بیرناچێتەوە.ئەم حکومەتانەی کەمایەتی کە کۆمەڵگە بەزۆری دەسەڵاتی Continue Reading »
خاكی كوردستان خاكێكی نهرمان و بهپیت و گونجاوه بۆ كشتوكاڵ، بهپێی كات و سهردهم و پێویستی دانیشتوانهكهی ههرچیان مهبهست بووبێ چاندوویانهو پێویستی خۆیان جێبهجێ كردووه، لهبژێوی و گهشهكردنی ئابووری وڵات Continue Reading »
بابەت:چیڕۆکساڵی چاپ:2022٢١*١٤:قەبارەبەرگ:نەهرۆ ستارچاپخانە:الس بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن…
لە ئەمـڕۆدا، لە تورکیای ئەردۆگـانی دا، تورکیای زینـدانیستان، لە سـایەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشستیدا، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تـورکیا بەدەست بێکاری و هەژاری و بـرسێتی و کوێـرەوەرییـەوە دەنـاڵـێنن و بـژێـوی رۆژانـەیـان Continue Reading »
رازی دووەم لە ئاسمانی دڵی ئەم شاعیرەدا کڕێوەیەبەفر ئەبارێت سوور سوورهەروەک خوێنی ئەو عاشقانەیبە وشەی خۆشم ئەوێیئاگر لە جەرگیان هەڵایسالە بەیتەکانی ئەم شاعیرەدا رەهێڵەیەباران ئەبارێت بە لێزمەهەروەک فرمێسکی ئەو عاشقانەیلە Continue Reading »
لەپاش ڕەش ڕەنگی تر نییە؟” پەندی کوردی بە هەڵگێڕاوەیی” بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن..
بەشی شەشەم دەستپێک: زەبری سێکس و نەرمی خۆشەویستی سێکس غەدارە و خۆشەویستیش نەرمونیان. وەکیتر، خۆشەویستی خەریکە لەژێر زەبری سێکس وردە وردە ئاوا دەبێت. ئەمەش تا دڵ دەخوازێت خەمناکمان دەکات، چونکە Continue Reading »
پێشەکیلەماوەی ساڵی ڕابردوودا دیوانی شاعیرێکی نەناسراو بە ناوی (زەینەب خان، کچە کورد) کەوتە نێو کتێبخانەی کوردییەوە. 1 ئەم دیوانە لە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردیدا وەک ڕوودواێکی گرنگی ئەدەبی پێشوازی لێ کرا، Continue Reading »
بەشی بیست و نۆ ئێستا کاتژمێر یانزە و بیست خولەکی شەوە. ئەمڕۆ پاش چوار هەفتە زیندانی لە ئاسایشی گشتیی بە کەفالەت ئازادکرام. ئەمە لەو کاتەدا دەستگیرکرام کە بەیاننامەیەکی حزبی کۆمۆنیستم Continue Reading »
زمانی کوردیتان باشمن لەمەیدانی چوارچراوەسەوزبوومونەسەبم دەچێتەوە سەردوا وەسیەتیسەید ڕەزای دێرسمی منکچەکەی لەیلاقاسمموناوم زارایـە دەستێکمخەمی ئازادی کوردەودەستەکەیترملەدیلێتیوقەفەسدایە هەزارو چوارسەت ساڵەدەمم دەگرنڕەگم دەبڕن هەزارو چوارسەت ساڵەدمکوژن ومێژوومدەسڕن هەزارو چوارسەت ساڵەمۆگم بە مەجوسو Continue Reading »
پێناسەی جیاواز و زۆر بۆ چەمکی دەق کە بەئینگیزەکەی پێی دەگوترێت تێکست کراوە، هەر پێناسەیەکیش پەیوەستە بە فکر و قوتابخانەیەکی فکری و ئەدەبی و زمانەوانییەوە. دەق چ دەگرێتەوە، کتێبە، یان Continue Reading »
کتێبی (دهفتهری یادداشتی ڕۆژانه له بهغدادهوه، ژیانی رۆژانه له نێوان ترس و هیوادا (Tagebuch aus Bagdad, Alltag zwischen Angst und Hoffnung)م به ئهڵمانی خوێندهوه، که هی خانمه رۆژنامهنوسی ناوداری نهرویجی Continue Reading »
جینی خۆپەرەست ناونیشانی کتێبێکی( ریچارد داوکینز)ە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە باس لە جینەکان و کاریگەرییان لە سەر ڕەفتاری مرۆڤ دەکات. هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە کە سروشتی مرۆڤ خۆپەرستانەیە،بەهۆی ئەوەی جینەکان مرۆڤ بەرنامەدار Continue Reading »
بە تاقی تەنیا ئیشەکانی دەکرد. پلیتی دەبڕی، نەفەری دینارێک. دیمانەیەکی خێرای دەکرد، سێ پرسیار: ناوی تەواوت؟ تەمەنت؟ کارت؟ نەفەری لەسەر کورسی دادەنا، دڵنیای دەکردەوە تا سەری ڕێک لە بەرانبەر ئامێرەکە Continue Reading »
رازی یەکەم سەرسامم بە تۆکە توانیت لە دڵی خۆتدایەخسیرم بکەیتسەرسامم بە تۆوات لێکردم کتێبی عەشقپەڕە پەڕە بخوێنمەوەلە هەر لاپەڕەیەکیشدامەرجانی پێکەنین بدۆزمەوە زۆر زوو زانیم دەریایتلە بری شەپۆل، مات و بێدەنگلە Continue Reading »
فهرهاد كێیه؟ فهرهاد شاكر عهبدولعهزیز مجروم له ساڵی 1936 له چهمچهماڵ له دایكبووه، چونكه باوكی ئهوكات كاتبی دادگای بهرایی چهمچهماڵ بووه. له شاری ڕواندز خوێندنی بنهڕهتی و ناوهندی خوێندووه. له Continue Reading »
كۆچ و كۆچبهری دیاردهیهكی جیهانی مێژوویه لهوهتهی مرۆڤ له سهر گۆی زهوی پهیدابووه خهریكی بیركردنهوهوكێشمهكێش و حهز به ژیان و زیاتر زهوتكردنی زیاتری نیعمهتهكانی سهرزهوی تووشی رووبهرووبوونهوهی له گهڵ مرۆڤهكان Continue Reading »
لهگهڵ دروست بوونی دهوڵهتی عیراق بهپێی بڕیاری زلهێزهكان و بهبێ ویستی گهلانی عیراق بهتایبهت گهلی كورد، بهزۆر عیراقیان پێكهوه لكاند و تائهمڕۆش خهڵكهكهی نهیتوانیوه بهئاشتی و ئاسوودهیی بهیهكهوه بژین، كورد Continue Reading »
ڕەحمەتوڵا شەڵتاغ سوڵتان ئاغا خەلیل، ناسراو بە (مەلا شەڵتاغ) کە بە دامەزرێنەر و ڕابەری ڕاستەقینەی مەقاماتی عێراقی دادەنرێت، لە ساڵی ( 1793) لە کفری لەدایک بووە. خوێندکاری (مەلا وەلی) بووە Continue Reading »
لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانەوە بەشی بیست و هەشت دەمێکە سەیرکردنی “تی ڤی”م بیر چۆتەوە، سەیری خاک تی ڤی دەکەم، دڵخۆشم بەوەی گوێ بۆ پارچە موزیکێکی کوردیی دەگرم، موزیکێک بە ئامێری Continue Reading »
• شووشهی براكهمبراكهم مناڵێكه له شووشهدایكم زۆری له خهم دایهبه عادهتیاری بهسهر پشتی باوكمهوه ناكا ..كه لهگهڵ مناڵانی هاوسێدا بهشهڕ دێینله پهنا خۆمانی دهنێینكه ڕادهكا چاوهدێری دهكهینوهختێ دهشنوێترسی ئهوهمان ههیه Continue Reading »
رۆژی دووشەمە (٣ ی ینایر)، چاودێرانی تەلەسکۆپی جیمیس وێب، دەستیان لەسەر دڵیان بوو، کە خەریکی لێکبەستنی چارۆگەیەکی مەزنی ئەو تەلەسکۆپە بوون کە تیشکی پڕشەنگداری بێ ئەندازەی خۆری دەگرێتەوە، ئەو چارۆگەیە، Continue Reading »
ساڵی بەر لەئێستەو لە 6 ئەم مانگەدا، دوژمنانی دیموکراتیەت و لایەنگرانی پارتێکی دۆڕاوی پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردارێکی زۆر خەتەرناکیان ئەنجامدا. لەو هەڵبژاردنانەدا کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن، بێ Continue Reading »
پێکەنین و گاڵتەکانیش بۆتە بەرژەوەندی ئێمە ئێستا لەنێوەندی بێرۆکە سەیر و سەمەرەکانداین، هیچ شتێک بەهای نەماوە، هەر چۆنێک بێ دەبێ خۆ گونجاندنێک لەو نێوەندەدا بهێنینەئارا، دەنا لەبێرکردنەوەکەدا نغرۆ دەبی و Continue Reading »
ئایا کێ بە شێوەیەکى ئەبستراکت و کێ بە شێوەیەکى کۆنکرێت دەهزرێت؟وشەى کۆنکرێت لە ژیانى ڕۆژانەدا واتاى ئەو شتە دەگەیەنێت کە لەنێو کردەکێتیی جەستەییدا بەردەستە، ئەوەیە کە لە جێیەکى تایبەتى لە Continue Reading »
پاسوێردی سەرسام “ژیانی پاک” ئەم کۆدانەی هەبوو: قەت مەکوژە، زینا مەکە، مەخۆوە، خیانەت مەکە، لەسەرووی هەمووشیانەوە، هەردەم ڕاستگۆ بە.لە ٢٠٠٥ لە هەولێر لەبەردەمی دادوەر ئەم پاسوێردەی لە نێو دڵی دانا Continue Reading »
لەسەر بانیژەی کاتبە قەڵەمی گرینۆکی تەنهاییکتێبی بێدەنگیم ئەنووسیژاوەژاوم رەش دەکردەوە وبە فۆنتێکی باریکترسەرگوزەشتەی شاعیرێکمیادداشت کردکە بە پەلکە زێڕینەشەقامەکانی ئاسمانی ئەڕازاندەوەچۆڕاوی ئەو بارانەم ئەنووسیلە چاوی بولبولێکی تۆراوەوە دەڕژانپێناسەی ئەو شیعرانەم ئەکردلە Continue Reading »
ئەگەر بینیتانکۆترێک لەگمە چۆتەوەوباهۆزێک لەکاتی هەڵکردنداگیانی دەرچووەئەوە خەونەکانی ژنێک لەبارچووە ئەگەر بینیتانڕووبارێکبە کزی هەنگاو دەنێت ودڵی شەپۆلێکلەکەناری نوکەندێکدا لەلێدان وەستاوەئەوەخۆزگەکانی ژنێک خنکاوە ئەگەر بینیتانخۆر بە قەڵەقیەوەبەرەو سنوری ئاوابووندەڕواتوهەورێکی توڕەقژی خۆی Continue Reading »