Skip to Content

Home / Literature / Archive by Category "Poems"

Category Archives: Poems

تەنیا پێش پێنج چرکە … هونراوەی: نەوال شەریف … وەرگێڕانی: ئاری بابان

تەنیا پێش پێنج چرکە … هونراوەی: نەوال شەریف  …    وەرگێڕانی: ئاری بابان

نا، نا تەنها پێش پێنج سانیە لە بێهۆشیەکی دورودرێژ رزگارم بوو، ئاسواری لق وپۆپی لەشم مابوو. جەستە ئایرۆسیەکەم وەک دارستانی چڕ دەسووتا و چاڵەکانی ناو بەدەنم نهێنی بێسەروشوێنی ئەژدیهایەکی دڕندەبوو. Continue Reading »

جه‌للاد … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

جه‌للاد … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

بۆ بوختانچی ترین ناسیار: ئا به‌ كراسێكی سووف و چاوی خوماره‌وه‌ خه‌وتم كوشتمی و خه‌نجه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر كتێبه‌كانی دانا له‌ كتێبخانه‌ی له‌یادچوواندا له‌ هه‌واڵه‌كه‌ بپرسن و خه‌نجه‌ره‌كه‌ ببه‌نه‌ پزیشكی دادوه‌ریی كه‌سێك Continue Reading »

شاعیری ئه‌رمه‌نی ئاودیك ئاساكیان به‌ گۆچانی ده‌ستم … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

شاعیری ئه‌رمه‌نی ئاودیك ئاساكیان  به‌ گۆچانی ده‌ستم … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

به‌ گۆچانی ده‌ستی له‌رزۆكم خه‌مبار ، پشت كۆم ، داماو دوای ساڵانێكی دوور و درێژ وه‌ڵامێكی نیوه‌چڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ، نهالی ئازیزمان ده‌بینم .. حه‌فت چیای سه‌ركه‌شم بڕین له‌ حه‌فت ده‌ریای Continue Reading »

ژیان ده‌مێكه‌ ته‌واو بووه‌! … وریا مه‌عروف

ژیان ده‌مێكه‌ ته‌واو بووه‌! … وریا مه‌عروف

ده‌مێك ته‌نیایی ڕاو ده‌نێت و ده‌مێكیش لێی ڕاده‌كه‌ی له‌ده‌ستی ڕزگارت نابێت دواجار ته‌مه‌ن ڕاو ده‌نێیت ژیان ده‌مێكه‌ ته‌واو بووه‌ هه‌ناسه‌كان لێدانی دڵ قورس ده‌كه‌ن. كه‌س لێت تێناگا وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌ك هه‌زار Continue Reading »

مەحموود دەروێش لە ئەنتۆلۆگیای “شەبەنگی شیعر”ەوە و: پشکۆنەجمەدین

مەحموود دەروێش  لە ئەنتۆلۆگیای “شەبەنگی شیعر”ەوە  و: پشکۆنەجمەدین

جوانترین ئەوین هەر وەکوو گیا، چلۆن لەنێو قڵیشی بەرددا شین دەبێ، ڕۆژێک ئێمە ئاوەکی بووین. ئاسمانی بەهارەشەو، هەر نەخشاندنی ئەستێران، منیش لیزگەی خۆشەویستیی چاوانی تۆم دەهۆنییەوە… سترانی عیشقم بۆ چڕین! Continue Reading »

چاوە ڕەشەکانت … نووسینی: جیهان بن ڕابحی. .. وەرگێرانی: ئاری بابان

چاوە ڕەشەکانت … نووسینی: جیهان بن ڕابحی. ..  وەرگێرانی: ئاری بابان

چاوه ڕەشەکانت دڵۆپێک هەنگوینن لێوه كانم تەڕم دەکات و ئاكر له تينيوتيم بەرئەدات منیش یاری بە ئاونگ دەکەم و تینوێتیم ناشکێت چاوە ڕەشە ئەفسوناویەکانیت خه و لە چاوەکانم دەتارێنێ و Continue Reading »

من سییەکانم پڕن لە بۆنی ڕەیحانە … ناڵە حەسەن

من سییەکانم پڕن لە بۆنی ڕەیحانە …   ناڵە حەسەن

ڕۆژگارێک لەنێو شەوەدرێژەکانی کەنار ترۆپکی باکووری غەریبی شەوە ونبووەکانی نێو ڕێڕەوەکانی تاریکی تاریکییە ونبووەکانی نێو کۆڵانە پێچاوپێچەکانی تەنیایی کاتژمێرێکیش بەبێدەنگی لەنێو بێدەنگی / شەوەکان و شەپۆلەکان و شەونمەکاندا نێولەپی عەشقێک Continue Reading »

تۆمارگه‌ی شوێنه‌واره‌كان … ستار ئه‌حمه‌د

تۆمارگه‌ی شوێنه‌واره‌كان … ستار ئه‌حمه‌د

له‌نێوانی درزی دیواره‌كان و برینی په‌نجه‌كانی تۆدا فه‌رزنده‌یه‌ك به‌زه‌یی ده‌ڕوێ‌ له‌نێوانی برۆی شك و نیگای چاوه‌ڕوانیدا هێشووه‌ژانێك به‌رایی عه‌شقێكی نوێ‌ ده‌هێنێ‌ تۆ له‌دایكبووی … بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی كه‌ناریه‌كان بزانی كه‌ده‌مریت Continue Reading »

یاداشتنامەی موسافیرێک کە هەر تەنها شیعری هەیە … شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

یاداشتنامەی موسافیرێک کە هەر تەنها شیعری هەیە   …  شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

لە فڕۆکەخانەوەی نێودەوڵەتی شارەوە تا ژووری دانیشتنی ماڵ کێوێک زبڵ و گردێک غەدر و ڕووبارێک لە درۆی سپی و قەزناخێک لە وردەگلەیی خەست و خۆڵ دێنە بەر دیدەی شیعرێکم هۆپێک Continue Reading »

نزایه‌ك بۆ دیدار… سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

نزایه‌ك بۆ دیدار… سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

بای چاوسووربوو زه‌وی بریندار ده‌كات هێلكه‌ش له‌ هێلانه‌ ده‌ترووكێ باڵنده‌ له‌ هه‌وای پاراودا باڵی ته‌واو ده‌كاته‌وه‌ و بۆنی خۆشی خودا چاوی گه‌وره‌ ده‌كات گولله‌ش له‌ ئاسمان ڕووه‌و ناپاكی ده‌ڕوا زه‌وی Continue Reading »

پیاسەکانی روحم، تەنیانین … شوان حەسەن

پیاسەکانی روحم، تەنیانین … شوان حەسەن

هەمیشە روحەکان لە گەڵماندان لەو ساتانەی کە گوێچکەیان بۆ هەڵدەخەین بەرەو ئەو گٶڕستانە خەمڕەڤینۆکیەمان دەبەن دەنگێک… لەوانەیە ئاینور بێت و ستران بۆ عەیشەشان بچڕێت لەوانەیە حەسەن زیرەک بێت و وەک Continue Reading »

رەنگدانەوە … ستار ئه‌حمه‌د

رەنگدانەوە …  ستار ئه‌حمه‌د

تروسكه‌ی گیانت وه‌ك نوور ده‌بارێ‌ له‌سیمای شه‌نگتا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌ خۆزگه‌ تاڵێكی برژانگت ده‌بووم چۆن له‌گه‌ڵ چاوتا رۆژ ده‌كاته‌وه‌ …………………………………. ورده‌ به‌فرێكی ناوه‌خت دابكا حه‌ز ده‌كه‌م ببمه‌ پاڵتۆكه‌ی به‌رت نابینی جه‌سته‌م Continue Reading »

عاشق … فەتاح حەسەن

عاشق … فەتاح حەسەن

یەکتاپەرست، یەك خوداو عاشقیش، یەك مەعشوقی هەیە گەر بڕوات بەوە نەبێ موتڵەقەن ئەتۆ کافری. ** بێجگە لەتۆ کەسم ناوێ ئەرێ تۆ، لەکوێی ؟ بڵێی خودا کامیانی زیاتر خۆشبوێ عاشق ومەعشوقێك Continue Reading »

وا ئه‌بمه‌ وه‌ڕینی پڕ له‌ پرسیاری سه‌گه‌ برسێكانی ناو شار … چنوور نامیق

وا ئه‌بمه‌ وه‌ڕینی پڕ له‌ پرسیاری سه‌گه‌ برسێكانی ناو شار …  چنوور نامیق

من ژنێكم وه‌كو باران زوو ئه‌بارم چاوم له‌ مه‌یلی هه‌وره‌كان نابێته‌وه‌ خوێندنه‌وه‌م ئه‌سته‌متره‌ له‌قوژبنی ماڵی چۆڵی ته‌نیاییه‌ك پیته‌كانم ئاڵۆزترن له‌ كردنه‌وه‌ی لوغزه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی پیاوانی وڵات دێره‌ په‌رته‌كانی ناخم وڕێنه‌ی كۆساڵانێكن Continue Reading »

ڕێژه‌ن … سەباح ڕەنجدەر

ڕێژه‌ن … سەباح ڕەنجدەر

ئاشنای هه‌موو پیته‌كانی هێمای چاوبووم دڵم گه‌لێك ئارامه‌ و هه‌سته‌كانم كه‌وتوونه‌ته‌ خه‌وبینین پشوویه‌ك به‌ ئه‌سپه‌كه‌م ده‌ده‌م و ئه‌و شادییه‌ ده‌دره‌وشێنمه‌وه‌ فرمێسكی به‌ تاسه‌ گه‌یشتن به‌ ڕوومه‌ته‌كانمه‌وه‌ ببینن به‌هیوام ڕۆژێك له‌ Continue Reading »

پشكۆی خه‌ون …. ستار ئه‌حمه‌د

پشكۆی خه‌ون …. ستار ئه‌حمه‌د

ئێستا له‌كۆشی خه‌ونا خه‌ونا دانیشتووم بای چاوه‌ڕوانی بۆ لای تۆم دێنێ‌ هه‌ناسه‌ی تاسه‌ت ده‌مخاته‌ سه‌ما خۆزگه‌ی ژوانت باڵم ده‌ڕوێنێ‌ …………………… ئاسمانی جوانیت شه‌ق ده‌كه‌م وه‌ك مه‌ل له‌نسێی باڵای عه‌شقتا ده‌سره‌وم Continue Reading »

پێڵاوەکەت بناسە … میهران ئەنوەر

پێڵاوەکەت بناسە … میهران ئەنوەر

برادەرە ژەنگاوییەکان نامانکوژن، ئەوەی دەمانکوژێ، ڕۆحی برا ئەڵماسەکانن ژنەکان نامانکوژن، ئەوانەی ژنمان بۆ دەدۆزنەوە دەمانکوژن هەرگیز پیاوێک جورئەتی نییە بمانکوژێ، ئەوانە نەبێ کە لە پیاوەتی کەوتوون باڵای عاموود جوانترە لە Continue Reading »

وادەزانن!….دابین ڕەمەزان

وادەزانن!….دابین ڕەمەزان

ئەوانەی، کە وادەزانن هیچ نابینم، هیچ نابیستم، گوێچکەکانم کەڕ و لاپاڵ لەدەروازەی سوچێکەوە هەڵکوڕماون چاوەکانم، لەناو گەڕو هەڵپەو جۆشی، خۆشەویستی، کز داماوون. باش بزانن، وا ئێستاکە، دارو بەردی، پریاسکەی ڕابوورد Continue Reading »

نامه‌كانی ئیشق, هه‌موو به‌یانییه‌ك …2… سه‌ردار جاف

نامه‌كانی ئیشق,  هه‌موو به‌یانییه‌ك …2… سه‌ردار جاف

4- به‌یانییه‌ و له‌ ژوورێكی سیغناخی نامۆیی نوێدا ژێی میلۆدی نیشتیمانم زه‌نگی بیركردنه‌وه‌ی ساته‌ شیرینه‌كانی تۆم بۆ لێ ده‌دا، ئه‌و ساته‌ی هه‌نگوینی وه‌لا ده‌نا و بۆ خۆی شیرینترین شێوه‌ ده‌رده‌كه‌وتن، Continue Reading »

شه‌ونمه‌ شیعر … ستار ئه‌حمه‌د

شه‌ونمه‌ شیعر … ستار ئه‌حمه‌د

(1) له‌ ئه‌درێسی شیعرێكی ژاكاوا له‌ تریفه‌ی فرمێسكێكی په‌شۆكاوا زامه‌كانیان ده‌سكه‌نه‌ كرد كه‌چی ده‌روونی بێگه‌ردی بۆ ئاورنگی هه‌ڵبه‌ستێ مرد (2) له‌ كه‌له‌پچه‌ی گرتووخانه‌دا نه‌سره‌وت‌و خه‌وی به‌ نیگای داپاچی چه‌نده‌ كۆشان Continue Reading »

نەورۆز… مەولود ئیبراهیم حەسەن

نەورۆز…  مەولود ئیبراهیم حەسەن

ئەمڕۆ 43ساڵ بەسەر نووسێنی ئەم شیعری (نەورۆز)ەدا تێدە پەڕێ ،هه رچەندە ئەودەم من هێشتا لیکۆڵینەوەم لە بارەی میژووی نەورۆز نە کردبوو ، کتێبی لیکۆڵینەوەیی (نەورۆزی کورد..لە ئەفسانەوە بۆ بە جیهانی Continue Reading »

نامه‌كانی ئیشق هه‌موو به‌یانییه‌ك … سه‌ردار جاف

نامه‌كانی ئیشق هه‌موو به‌یانییه‌ك … سه‌ردار جاف

2 – هه‌موو به‌یانییه‌ك ئینجانه‌یه‌ك خه‌ونی په‌مه‌یی به‌ دیاری له‌ گه‌ڵ ده‌ستی خۆما دێنم، شه‌ن و كه‌وی خه‌ونم به‌، چه‌پك چه‌پك هیواكانمان باڵا پێ بكه‌، به‌ری ڕه‌نج و ماندوێتی ئیشق Continue Reading »

داربه‌ڕوو … هۆمەر نۆریاویی

داربه‌ڕوو … هۆمەر نۆریاویی

ڕۆژێک ته‌نیا ڕێبواری ڕێگای سووتان بووم، مه‌لێکی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاخ و به‌ندیی ده‌واری گریان بووم. ڕێگام بڕی، که‌لار گه‌ڕام، گۆپکه‌ی ده‌رکرد زاری هۆنراوه‌ی به‌ستراوم، هاته‌ به‌رهه‌م چڵی دره‌ختی تاساوم. زۆر شتم Continue Reading »

ستایشی سێبەرە بەرزەکە … شیعر : محمود درویش … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

ستایشی  سێبەرە  بەرزەکە … شیعر : محمود درویش … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

تا ئەم خەڵکە جارێکی تر تۆبە ئەکا و خۆکوشتنەکەم ڕوون ئەبێتەوە تا (ڕۆم)ەکان ئەگەڕێنەوە تا پاسەوانی تەلبەنگەکانی قەڵاکەمان وەدەرئەنێین و كۆڵەکەی پاپۆڕەکە ئەشکێ تا لە شەقامی بازرگانی شەرەف چەپڵە بۆ Continue Reading »

گوڵی “نێرگز” لەئامێزی “بوهوتوکاوا”دا: …بۆتان لەتیف عەبدولقادر”پایان

گوڵی “نێرگز” لەئامێزی “بوهوتوکاوا”دا: …بۆتان لەتیف عەبدولقادر”پایان

لەو دورگەیە؛ دوورە دەست لەنیشتیمانم ڕوو لەڕووگەم.. ناشارەزا؛ پشتم وەدرەختی “کاووری” داوە!.. لەحەوشەی مزگەوتێکا بۆنی ئەو دوای بارانە ئەکەم؛ کە “بــا” لەباخە دوورەکانەوە هێناویەتی و دزەکوژە!.. لەو دورگەیە؛ منارەیەکی بێدەنگ Continue Reading »

له‌ شاعیری تورك (ئۆرهان وه‌لی)ـه‌وه‌ … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌ شاعیری تورك  (ئۆرهان وه‌لی)ـه‌وه‌ … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

هیتله‌ر ده‌بێته‌ شیعر هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه‌ چیم ده‌ست كه‌وت ؟ هیچ … لیره‌ به‌دوا ، ده‌بم به‌ ڕێگر با دز و ڕێگر بزانن ماده‌م ڕزقم له‌ده‌ست ده‌رهێنان Continue Reading »

بۆهەڵەبجە … فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

بۆهەڵەبجە  …  فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

دیسان واشانزەی سێیە یادی هەڵەبجەکەمە شاربەجارێ ڕەشپۆشن هەموودڵپڕ لەخەمه. جیهان ئەمڕۆ،ڕووگیرە بۆڕۆژێکی مێژوویی یادی مۆمیاکردنی شارێکە بەزیندوویی. گەردوونیش مات وزیزە سەرۆکەکان بێدەنگن من گوێم لەهەڵەبجەیە پێیان دەڵێ دەبەنگن. هەزارهێندە دڵڕەقبن Continue Reading »

دڵۆپێك ( با) ره‌نگم ده‌كا … ستار ئه‌حمه‌د

دڵۆپێك ( با) ره‌نگم ده‌كا … ستار ئه‌حمه‌د

ئه‌و رۆحەی من ماكی ژانێكی شەوانە عەشقێك بەناخیا رۆچووە چەندین ساڵە بەسەر شانی سەرابەوە رەنگی چاوت و بەرامەی هەناسەی ساردی تۆی گرتووە لەگەڵ وردە نمەی رۆخی خەما بەشاباڵی زریانەوە بەرەو Continue Reading »

ژانی کەتوار … نەورەس محەمەد

ژانی کەتوار … نەورەس محەمەد

لەنێو ڕانە هاوڕێیاندا نوقورچەم دەدا هەر خۆمم وا هەست دەکەم لەنێو زیندانییەکی شوشەییدا دەستم لەسەر دەنگی سروشتدایە، دوانەئۆکسیدی کاربۆنی خۆم هەڵدەمژمەوە. دەستم لەسەر نەستی “با”یە و بۆنی سەفەرت گەیشتۆتە بیناییم Continue Reading »

جگە لە تۆ … گوڵان

جگە لە تۆ … گوڵان

دانی پێ دانێم لەو شارەی لیێ ئەژیم، چەندین لاوی خوێن گەرم ڕێیان پێگرتوم، داوای ´دڵ `یان کردوم! لەو گەڕەکەی لیێ نیشتەجێم، چەندین پیاوی لەتۆ جوانتری تێدایە، یەکێکیان لەتۆ زیاتر گرنگیم Continue Reading »

فرمێسكێ له‌ گوزه‌رگای مێژوودا … فره‌یدونی موشیری و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

فرمێسكێ له‌ گوزه‌رگای مێژوودا … فره‌یدونی موشیری  و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستی حه‌زره‌تی ( قابیل ) له‌ خوێنی حه‌زره‌تی ( هابیل )دا سوور بوو.. له‌و ڕۆژه‌وه‌ ، مناڵه‌كانی( ئاده‌م ) كاكڵی په‌یامی پڕ ئیمانی خوا ژاری تاڵی دژمنایه‌تی له‌ Continue Reading »

جۆگه‌ی زام نیگای ئه‌شكه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

جۆگه‌ی زام نیگای ئه‌شكه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

له‌نجه‌ی گوڵ نیگای چۆله‌كه‌یه‌كی سه‌ربڕاو له‌ ئه‌شكی سوورما ده‌نێته‌ جۆگه‌ی زام قووڵ وه‌كو عه‌شقی نالی بۆ حه‌بیبه‌ بێگه‌رد به‌ پاكیزه‌یی گۆشه‌ی دڵی زارۆكه‌كان له‌ بره‌وی ئه‌و شه‌ونمه‌ ئاڵانه‌ی له‌ برۆی Continue Reading »

سۆراخ … ستار ئه‌حمه‌د

سۆراخ … ستار ئه‌حمه‌د

ده‌فڕم له‌گه‌ڵ په‌روانه‌یا ….. بۆت ده‌گه‌ڕێم هه‌موو شوێنێ . ده‌ڵێم به‌ڵكوو وه‌كو گوڵێك “ له‌باخچه‌یه‌ك سه‌ر ده‌ربێنێ . ………………………… جێگه‌ نه‌ما مۆری شوێن پێم .. برینێكی لێ نه‌دابێ . گه‌ڵای Continue Reading »

ئاشكرابوونا وێنەیەكا – با – ی لدەرڤەی ركەهێ‌ … ئەمین بۆتانی

ئاشكرابوونا  وێنەیەكا – با – ی   لدەرڤەی ركەهێ‌ … ئەمین بۆتانی

( هەكە ئاشتیێ عەبدەك هەبیت، بێ شك ئەڤدلسەلامە) ئەڤ هەلبەست؛ دیاری بۆ جانێ‌ شێخێ‌ شەهیدان “ئەڤدلسەلامێ‌ بارزانی” كەد و رێچا وی، بەهەشتا هزرا وی، تژی نوور و نێرگز… خودانێ‌ پیر Continue Reading »

ماڵان …. مارف عومه‌ر گوڵ

ماڵان ….   مارف عومه‌ر گوڵ

-1- ماڵی په‌پووله‌ به‌سه‌ر دیواری مردنه‌وه‌ بم به‌مدیودابێ‌ یا به‌ودیوه‌كه‌یدا هه‌رنایه‌مه‌وه‌ ، به‌و دیوه‌كه‌یدا لافاوی مه‌رگ ڕاپێچم ده‌كات به‌مدیوه‌كه‌یدا دڕكی ژیانه‌ ، هێواش ده‌مكوژێت ! خۆ ئێره‌ ماڵه‌ ،ماڵی په‌پووله‌ Continue Reading »

میوان …. ستار ئه‌حمه‌د

میوان ….  ستار ئه‌حمه‌د

چه‌پكێ تاریكی ده‌ده‌م به‌سه‌رما ده‌بمه‌ سێبه‌ری چڵه‌ هه‌نارێ هێلانه‌ی رۆحت له‌سه‌ر لقێكه‌ ده‌ترسم مه‌لی خۆزگه‌ت بتارێ …………………………….. ئاونگی دیده‌م به‌قه‌د لاسكه‌وه‌ تینووی مژێنی ماچێكی رووته‌ چه‌ند جوانه‌ ترپه‌ی ناخی ده‌روونم Continue Reading »

ئالبوم … فەتاح حەسەن

ئالبوم … فەتاح حەسەن

کەزاخاوی چاوم بەوێنەکانت ئاوئەدەم.. هاوڕێکانتا سەما دەکەیت لەتەك لەهەمویان، شۆخ وشەنگتر.. ئەتۆی هاوڕێت هەیە،موزیکیستە توانیوێتی، وێنەی ئەتۆ خەندەی، تێکەڵ بە ئاوازی پیانۆ بکا ؟؟ گۆرانیبێژە وەلێ.. توانیوێتی سۆزی دەنگی وەکو Continue Reading »

تارمایی سووتان … ستار ئه‌حمه‌د

تارمایی سووتان … ستار ئه‌حمه‌د

ته‌نهاییه‌ك له‌ گه‌رداو دابڕانێك له‌ دووكه‌ڵ ڕێگایه‌كی پۆڵایین ئه‌نجامێكی گڕاوی حه‌سره‌تن له‌ دڵما خه‌رمانی سووتاو به‌ڕێده‌خه‌ن شه‌ماڵێك له‌ هه‌ناسه‌ی عاشقان تریفه‌یه‌ك له‌ تیشكی ئازادی ئاورنگێك له‌ دانه‌ی فرمێسك هیوایه‌ك له‌ Continue Reading »

لە شەوێکی پڕ لە بادا …. کرمانج فەتاح

لە شەوێکی پڕ لە بادا …. کرمانج فەتاح

ماڵەکەمان نە “با” جارێکی تر لە دیوەتاریکیەکانیەوە گۆرانیمان بۆ دەلێت. نە شەم شەمە کوێرەکانی نیشتمانیش ئاوازی حەقیقەت ئەلێنەوە. ماڵەکەی ئێمە حەقیقەتی لێ وون بووە تا “ئاو” ئەدۆزرێتەوە گەڵایەکان ئەوەرن تۆ Continue Reading »

ڕەوینێك بۆ دوور …. ڕەها ئەبوبەکر

ڕەوینێك بۆ دوور ….  ڕەها ئەبوبەکر

‎پیاوێكی شكستخواردوو ‎لەناو هەرای بێدەنگی و ‎لەژێر ڕۆشنایی تاڤهەیڤ، ‎بەدەم خواردنەوەی كوپێك ئاوەوە ‎لە قاوغێكی مەستدا؛ ‎دەیویست یاخی ببێ. ‎بەشێوەیەك ‎وەك بڵێی تروسكاییەك ‎لەنێو ئاسمانی تاریك و نوتەك بەدی بكا Continue Reading »

شیعر: خۆشم دەوێی … نووسینی/پۆڵ ئێلواڕ… وەرگێرانی/حەمە ھیوا

شیعر: خۆشم دەوێی … نووسینی/پۆڵ ئێلواڕ… وەرگێرانی/حەمە ھیوا

‎لەپێناوی ئەو ئافرەتانەی کە نەمناسیون خۆشم دەوێی ‎لە پێناو ئەو کاتانەی کە تێیدا نەژیاوم خۆشم دەوێی ‎لە پێناوی ھەوای پاکژ و بۆنی نانی ‎گەرم ‎لە پێناوی ئەو بەفرەی کە دەتوێتەوە Continue Reading »

قەسیدەی بەیانیی خۆشەویستی…. شیعری غادە سەمان … وەرگێڕانی: پشکۆنەجمەدین

قەسیدەی بەیانیی خۆشەویستی…. شیعری غادە سەمان … وەرگێڕانی: پشکۆنەجمەدین

منداڵی “با”! لەنێوانی من و تۆدا: هۆگرییەکی تامەزرۆ گەشە دەکا، هەستێکی چڕ، هەستێکی قووڵیش شین دەبێ، هەستێک، کە من ناوێکی بۆ نابینمەوە، بەڵام هەندێک لە ناوی ئەو، ئەوین و خۆشەویستییە! Continue Reading »

فیوز …. کاوان عبدالرحمن

فیوز …. کاوان عبدالرحمن

لەناو بووندا، “شت”ـی سادە نەماوە, سادەیی “شت”ــێک نەماوە. نەماوە سانایی، سانایی بووە بە عەدەم بوون زۆر لەوە ئاڵۆزترە، بونەوەر بە سادەیی تێیپەڕێنێت هەر بۆیە: ئێمە فیوز دەکەین من…تۆ… ئەو… کات…زەمەن… Continue Reading »

چه‌ند شیعرێك له‌ ( چارڵز بۆگۆفسكی )یه‌وه‌ … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

چه‌ند شیعرێك له‌ ( چارڵز بۆگۆفسكی )یه‌وه‌ … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1) گه‌ڵای دارخورما نیوه‌شه‌وی 1973- 1974 سه‌عات دوانزه‌ونیوی ته‌واو له‌ لۆس ئه‌نجلۆس له‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه‌م ، باران ده‌ستی پێكرد به‌سه‌ر گه‌ڵای دارخورمایاندا دای كرد .. هۆڕنی ئۆتۆمبیلان و چه‌خماخه‌ی ئاگره‌گه‌مه‌.. ئاسمان Continue Reading »

چ ژیانێکە …. ئەحمەد حاجی سامی

چ ژیانێکە …. ئەحمەد حاجی سامی

بێ ئارەزوو و بێ ویژدانانە، کەوتینە بۆسەی تەمەنەوە. لە وەھمی خودایەکی مێھرەباندا فڕێدراینە دۆزەخ و لە دوورگەکانی ھەقیقەت سووتاین. سەیرکە چەندە پەشۆکاوین، ئاخر ئێمە، باڵندەکانمان بێ ڕەنگ نەکردبوو، سەوزاییەکانی بەھەشتمان Continue Reading »

ئەو برینانەی بۆم پینە نەکران … هه‌ژار حوسێن

ئەو برینانەی بۆم پینە نەکران … هه‌ژار حوسێن

پێشکەشە بەجوانترین برینی من پینە منداڵێکی دەست خوساو دۆشداماو لەکلێنسەکانی بەردەمی تارافیک لەدایکی دەچو شارەوانی وازی لەگەڕانی قەڵەڕەشەکان هێنا گۆشتی بەرازیش شیفای مایەسیری نەداین تێی هەڵدە منداڵی پووچ بوون یارییەکانی Continue Reading »

خۆشەویستی …. چرۆ زەند

خۆشەویستی …. چرۆ زەند

وا خەریکم بەدوای سێبەرەکەتا دەگەڕێم بەو باخچەیەدا دەڕۆم کە پێکەوە پیادەرۆیشتین دەچمە رێی قوتابخانەکەت، بەردەم ماڵی هاوڕێکانت هەندێ جاریش بەشەقامەکاندا دەرۆم، کە پیاڕۆشتوی دەرۆم بۆ شوێنی کە تۆی لێ بووی، Continue Reading »

مژده‌ …. ستار ئه‌حمه‌د

مژده‌ …. ستار ئه‌حمه‌د

شه‌كره‌ ژنێك چێژه‌ عه‌شق و نوقڵه‌ هیواو به‌فره‌ خۆزگەم پێده بەخشێت ژنێك چوون شیعرو له‌ئه‌وینا سه‌رمه‌ست و شێت ئێواران گه‌رمه‌سۆز شه‌وان شه‌رمه‌ خه‌وو رووناكی دڵ له‌ئاسۆی ده‌روونی هه‌ڵدێت زه‌رده‌ ی Continue Reading »

پرد … شیعر: ایرج جنتی عطائی — وەرگێڕانی لە فارسییەوە: پشکۆ ناکام

پرد … شیعر:  ایرج جنتی عطائی —  وەرگێڕانی لە فارسییەوە: پشکۆ ناکام

بۆ خەوی بێ تاوانیی عەشق کۆمەک بکە ژوورێک لەگوڵ دروست بکەین بۆ کۆچی شەو ، کاتی ترس کۆمەک بکە بە هەموومان “پرد”ێک دروست بکەین بۆ خەو ئاوریشم دروست بکەین كۆمەک Continue Reading »

عززه‌ت سارایلیچ شانسێك له‌ سه‌رایڤۆدا ….. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

عززه‌ت سارایلیچ  شانسێك له‌ سه‌رایڤۆدا ….. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌ سه‌رایڤۆدا بەهاری 1992 هەموو شتێك دەكرێ‌ ببێ‌ لە ماڵ دێیە دەرەوە لە ڕیزی نان دەوەستی و خۆت لە ژووری ئەمبۆلانسدا دەبینیەوە ، قاچت بڕاوە !! لەگەڵ هەموو ئەمەیشدا دەڵێن Continue Reading »

ڕیتا و تفەنگ شیعری مەحموود دەروێش …. و: پشکۆنەجمەدین

ڕیتا و تفەنگ شیعری مەحموود دەروێش …. و: پشکۆنەجمەدین

لەنێوانی ڕیتا و چاوانمدا، تفەنگ. کەسێک، کە ڕیتای ناسیبێت، سوژدە دەبا، بۆ خودایەک نوێژ دەخوێنێت، لە میحرابی چاوانی هەنگووینیی ئەودا! ڕیتام ماچ کرد، کیژۆڵەیەک، منداڵ و تازە دەگەیێ، وای چۆن Continue Reading »

یەکشەممە، شینە! …. شیعری مەحموود دەروێش — و: پشکۆنەجمەدین

یەکشەممە، شینە! …. شیعری مەحموود دەروێش — و: پشکۆنەجمەدین

لە سترانمدا، ژنێک دانیشتووە و تەشی دەڕێسێ، چا تێدەکات و پەنجەرەش لەسەر ڕۆژان ئاواڵە، زەریاش دوورەدەست. ژنێک، یەکشەممە، شینی پۆشیوە، لەگەڵ گۆڤار و نەریتی گەلان، خۆی دەخجڵێنێ، شیعری ڕۆمانسی دەخوێنێتەوە Continue Reading »

ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا  ….  سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

كاتژمێر ده‌به‌مه دواوه و ڕوخساری نوێژێك هه‌بوو شان و ملی دایكی تامه‌زرۆیی شێلا و وه‌ك شیر هه‌وێنبوو خودای دڵی خۆی ناسی و نه‌بووه په‌ڵه‌‌یه‌كی هه‌ڵبزڕكاو له نزیك ڕێگایه‌ك دانیشتووم و Continue Reading »

کۆچ …. چۆلی فایەق

کۆچ  …. چۆلی فایەق

زەریای ژیان لەم جوگرافیایەدا شەپۆڵەکانی هزرم، لەخۆ ناگرن لەپێناو بەردەوامی و نوێبوونەوەی شەپۆڵەکانم… لانیکەم دەبێ ئۆقیانووسێک بدۆزمەوە… لە ئاقاری سەربەستیی ئێرە ئەسپی ئارەزووم پێ تاو نادرێ بۆ تاودانی ئەسپی ئارەزووم Continue Reading »

وەکو شاژنی دارستان پاشماوەی جەهل ئەماڵم ….. چنوور نامیق

وەکو شاژنی دارستان پاشماوەی جەهل ئەماڵم ….. چنوور نامیق

ڕۆمانە ژنێک زۆری ماوە بیڵێت و ناتوانێ دەستێک بۆ ئەوەی دڵنیای بکاتەوە سزا هەیە لەژورێکدا جەهەنەمی پیشان ئەدا ئەوەیە بەڵگەی ئیلاهی ڕۆمانە ژن ئیتر لەوێ نا ئا لێرە دیارە ڕاوڕاوێنێ Continue Reading »

خوداوەند شیعر : د. علی شریعتی …. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

خوداوەند  شیعر : د. علی شریعتی …. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

خودایە…….. كفر ناکەم…پەرێشانم چیت ئەوێ لە گیانم بێ ئەوەی خۆم بمەوێ …دیلی ژیانت کردووم خودایە……. گەر ڕۆژێک لە عەرشەکەت هاتیتە خوارێ بەرگی ” هەژاری” بپۆشی بۆ پاروویەک نان لەخۆ ڕازی Continue Reading »

ولیەم بتلەر یێتس .. نزیك باخچه‌ی گشتی …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

ولیەم بتلەر یێتس ..  نزیك باخچه‌ی گشتی …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

لە باخچە گشتییەكاندا ژوانم لەگەڵ خۆشەویستەكەم دانا بە هەنگاوی بەفراوی بێگەردی لەسەرخۆوە .. ئامۆژگاری كردم خۆشەویستی بە نەرمی وەربگرم وەك ئەوەی گەڵای داران پێدەگه‌ن . بەڵام من وەك هەر گەنجێكی Continue Reading »

گۆرانی هیوا … ستار ئه‌حمه‌د

گۆرانی هیوا … ستار ئه‌حمه‌د

تۆ گریان هاوسه‌رته‌ فرمێسك ساویلكه‌ی هۆگریت كه‌ كۆشت له‌ خه‌ما بخنكێ چاوه‌كانت بۆ ژوانی ئه‌شكی روون ده‌تكه‌ن به‌ گڕ.. ئاو.. ده‌ریای بێسنوور تۆو فرمێسك پێكه‌وه‌ له‌دایكبوون دیده‌كانت بوونه‌ مه‌نزلی ئارامگه‌و Continue Reading »

تۆپی کریستاڵیی خاپوورستان له‌ بیلبیله‌ی جادووگه‌را … سۆران محه‌مه‌د

تۆپی کریستاڵیی خاپوورستان له‌ بیلبیله‌ی جادووگه‌را  … سۆران محه‌مه‌د

ته‌لیسمه‌کانیان به‌تاڵ کردیه‌وه جه‌نجه‌لوت! بۆنی ڕیحانه‌ی کزرو عه‌تراوی گوڵه‌باخه‌کان له‌ شیعرێکا، وێنه‌ی هاروت * مه‌رگی زۆران ئه‌فسانه‌یی به‌ بێ به‌قا ره‌شاو ڕژاو عه‌تر پژا له‌ به‌ر پێی باڵنده‌ی عه‌نقا * Continue Reading »

كه‌ژاوه‌ی ژوان …. سه‌ردار جاف

كه‌ژاوه‌ی ژوان …. سه‌ردار جاف

له‌ شه‌خته‌به‌ندانی دڵم چی له‌و ئیشقه‌ گڕه‌ بكه‌م سه‌ما له‌ سه‌ر نه‌كه‌رۆزكا له‌ ئافاتخانه‌ی دووریمان چ له‌ ڕایه‌ڵه‌ی بێسیم كه‌م نه‌توانێ مه‌ودا كورت بكا و خانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی قامه‌ت به‌ یه‌كه‌وه‌ Continue Reading »

ده‌ چــــــــــــــامـــه‌ … عه‌دنان موحسن …. و: موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی

ده‌ چــــــــــــــامـــه‌ …  عه‌دنان موحسن …. و: موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی

1 من شاعیرم هه‌موو به‌هره‌كانم خۆم ده‌زانم ناتوانم شتێكی له‌م جۆره‌ بنووسم كاتێك برووسكه‌ سته‌م له‌ په‌نجه‌كانی خۆی ده‌كات تاریكی له‌ناو له‌پمدا په‌رت ده‌بێته‌وه‌ كاتێك به‌خۆی به‌ته‌نیا ده‌ڕوات خۆم ده‌بینم Continue Reading »

ســاڵـی نـوێ … شیعری حـەمـە ھـیـوا

ســاڵـی نـوێ … شیعری حـەمـە ھـیـوا

سەرشەقامەکان پڕن لە مرۆڤ میدیاکان لە چرکەساتێکدا ھەزارەھا دروشم بڵاو دەکەنەوە کوڕی سەرۆکەکان سواری ئۆتۆمبێلێکی چەند ملیۆن دۆلاری دەبن لەگەڵ ئەوەشدا دەیەھا سەگی قات لەبەر لە دواوە پاسەوانیان بۆ دەکەن Continue Reading »

جەنگ، وەك ئامرازێک بۆ مانەوە …. ڕەها ئەبوبەکر

جەنگ، وەك ئامرازێک بۆ مانەوە  …. ڕەها ئەبوبەکر

لە تەنیشت گەردوونەوە دانیشتووم و بەکوڵ دەگریم، چاویشم چەشنی ئەستێرە دەدرەوشێتەوە. شەڕ دەکەم لێ بەرگریکارێکی خراپم؛ وەکو ماسییەکی بە قولاب وەبووم کە کۆتاییەکەی دەزانێ و لەگەڵ ئەوەشدا خەریکم هیوا دەئافرێنم. Continue Reading »

ماندووم..خاڵۆ ماندووم !! …. شیعری : مەولود ئیبراهیم حەسەن

ماندووم..خاڵۆ ماندووم !! …. شیعری : مەولود ئیبراهیم حەسەن

شۆربایەکی گەرممان هه بوو، ئێوارە.. کچەکەم گوتی : پێدەچێ ئەم شەو زۆر ساردبێت ! چ شەرمێک دایگرتووم! کە بیر لە برسیەکانی نێو خەیمەدەکەمەوە . *** سەرمایەکی ساردتر لە دوێنێ دزەی Continue Reading »

ئاوێنە … سەلام عومەر

ئاوێنە … سەلام عومەر

ئاوێنەیەک سەرنجم دەخاتە سەر چیمەنە سپیەکانی خەنافیزم و ناچاری بژارکردن و بڕینی پەرژینی سمێڵە ماش و برنجیەکەم دەکا، دێراوەکانی سیمام پیشان دەداو ئاڵۆز بوونی چڵەکانی برۆم پێدەبڕێ، تا سێبەرێكی گرانتر Continue Reading »

نیگای هه‌تاو … ستار ئه‌حمه‌د

نیگای هه‌تاو … ستار ئه‌حمه‌د

گوێمان له‌ ده‌نگی زه‌نگه‌ وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌كێشن له‌گه‌ڵ خه‌ونا سه‌ما ده‌كه‌ین به‌ ده‌نكه‌ باران ده‌مانكێشن ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه‌ مانگ خۆر له‌سه‌ر خوانمان دابنێین به‌ره‌و ئاسۆی نادیار ده‌ڕِۆین دوێنێ بووه‌ته‌ پاشه‌ رۆژو Continue Reading »

چەند کرێکارانە دەژیم!! … شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

چەند کرێکارانە دەژیم!! …  شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

(١) هەر ئێستاکە بڕیارمدا شیعرێکی نوێت بۆ بنووسم تۆ لە ناویا زایەڵە بی مەشخەڵی عیشق و جوانیی بی و پێکرابی نەک لای دڵ گووفەکەکانی پیاوانی ئەم ڕۆژهەڵاتە(*) پێڵاو ئاسا لەپێکرابی Continue Reading »

ئێوارەیەک …. ڕیاز حاجی

ئێوارەیەک …. ڕیاز حاجی

ئێوارەیەک پێت دەلێم: ژیانم لە دەستداوە شەو و رۆژەکانم تژین لە تەنیایی. پێت دەلێم: ئیتر تاقەتی پیاسەی سەر شەقامەکانی دونیام نەماوە، ڕۆحی خۆم دەکوژێنمەوە لێرە بەدواوە هەموو شەڕابێک بەهەستی ژەهر Continue Reading »

كه‌ تۆ دێی … یاسین برایم

كه‌ تۆ دێی …   یاسین برایم

كه‌ تۆ دێی… ئه‌ز بێگه‌رد ده‌بم ئازیز وه‌ك هه‌ناسه‌ی گوڵه‌ نازنازه‌كانی سپێده‌ وه‌ك دڵۆپه‌ شه‌ونمێكی شه‌رمنی سه‌ر دنكه‌ ترێیه‌كی ره‌شمیری پایز. *** كه‌ تۆ دێی… رۆحم پڕده‌كه‌ی ، له‌ عه‌تری Continue Reading »

هیچ نا، به‌ڵام مه‌رگ … ده‌ق: پابلۆ نیرۆدا …. له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: سۆران محه‌مه‌د

هیچ نا، به‌ڵام مه‌رگ … ده‌ق: پابلۆ نیرۆدا …. له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: سۆران محه‌مه‌د

گۆڕستانه‌ ته‌نیاکان له‌وێدان، گۆڕه‌کان پڕن له‌ ئێسکی بێ ده‌نگ، دڵه‌که‌ به‌ تونێله‌که‌دا ده‌ڕوا، له‌ تاریکی خۆیدا، تاریکیی، تاریکیی، وه‌ك پاپۆڕی تێکشکاو ده‌مرین و ده‌چینه‌وه‌ ناو ناخی خۆمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ Continue Reading »

ئوتێل سندباد … دڵشاد عەبدوڵڵا

ئوتێل سندباد … دڵشاد عەبدوڵڵا

هەموو ئێوارەیەک بەبەردەمی تێدەپەڕیم هەتا ملم توانای سووڕانەوەی هەبوو ئاوڕم لێ دەداوە. ئوتێلێک لە سەر شەقامێکی لاچەپی شارێکی بچووک، وەک سیمرخ نیشتبوو. چاوم دەچووە سەر پەنجەرەی ژوورەکانی ئاسنی ژەنگاوی کەتیبە Continue Reading »

مۆدێل … چرۆ زه‌ند

مۆدێل  … چرۆ زه‌ند

كه‌ منداڵ بووم، سه‌رئه‌ژنۆكانی پاڵنۆڵه‌ كاوبۆكه‌م به‌رده‌وام دڕابوو یان له‌ پاسكیل ده‌كه‌وتمه‌ خوار یان له‌ چلی داركی به‌ردار گیر ده‌بوو سه‌رئه‌ژنۆ دڕاوه‌كانی پانتۆڵه‌كه‌م نیكه‌رانی دایكم بوو ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ئه‌مرۆ بایه‌، Continue Reading »

بەسەرچووین … هاوکار موسا

بەسەرچووین … هاوکار موسا

دەبمە سەرنشینی کەشتییەکی گەورە بەدیار سەوڵە ماندووەکانەوە ناجۆر دادەنیشم سەرنشینە دەنگبەرزەکان بێزار دەکەم تا ئۆقرەیان نامێنێ و توڕمدەدەنە دەریا دەکەومە کڕۆکی دەریاوە، ماسییەکان بێزار دەکەم نەهەنگێک بەساخی دەمخوا، یاری بە Continue Reading »

2 شیعرله‌‌ (فازڵ عه‌ززاوی)یه‌وه‌ و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

2 شیعرله‌‌ (فازڵ عه‌ززاوی)یه‌وه‌ و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

( 1 ) قه‌سیده‌ی ئه‌گه‌ر خودایە ئەگەر ئادەمزادت بە دەستێك و سێ‌ قاچ دروست كردبا مەیموون چییان دەگوت ؟ ئەگەر كلكی درێژت بەدواوەمان خستبا چۆنمان لە ئاهەنگان سەما دەكرد ؟ Continue Reading »

پارچه‌كانم كۆكه‌نه‌وه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

پارچه‌كانم كۆكه‌نه‌وه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

ته‌نكه‌ی رۆحم بگرەو گوللەیەكی تیا بچێنە دڵم لەگڵێك خوڵقاوە قەڵەمی تێدا سەوز نابێت ئیتر مەكۆشە بۆ شینبوونی تۆوی ئەوین و تەبایی من لەگەڵ خۆمدا لەشەڕم لەگەڵ گیانی خۆمدا ئاشت نابمەوە Continue Reading »

با بەدەم خۆرئاوابوونەوە ئاواببین … ناڵە حەسەن

با بەدەم خۆرئاوابوونەوە ئاواببین …    ناڵە حەسەن

لەم زەمەنە زەندەقچووە زریاناوییە ژیان چیڕۆکی مردنی خۆی بە بێدەنگی بە قەڵەمێکی سپی لەژێر سێبەری دارسنەوبەرێک دەنووسێتەوەو ئاوا دەبێ ژنەکان نائومێدانە بەڕێنووسە خۆڵەمێشییەکانی خەفەت خەونە سەربڕاوەکانی خۆیان لەنێو دڵۆپە بارانەکان Continue Reading »

جانتاكه‌ی من چیی تێدایه‌؟ … چنوور نامیق

جانتاكه‌ی من چیی تێدایه‌؟ …  چنوور نامیق

جانتای ژنێكی خه‌تابار چی تێدایه‌ جگه‌ له‌ سه‌فته‌خه‌می په‌مه‌یی جگه‌ له‌ سه‌رقاپه‌ بیره‌ و قه‌ڵه‌مێكی چاوڕشتنی به‌ ئه‌زموون و سوراوێكی تا بڵیی تۆخ له‌ ره‌نگی خوێن جانتای له‌بیرچونه‌وه‌ی ژنێك چی Continue Reading »

شوان حەسەن … نۆڤەمبەر

شوان حەسەن … نۆڤەمبەر

لەنجەولاری ئۆکتۆبەر، هێشتا خەیاڵی گەڵاکانی جێنەهێشتووە ڕەنگەکانی دەڕژێنە درزی سپێدەیەک لەوێ، خۆم بە ملە باریکەکەی مانگ وەدەکەم تا قاچە تەزیووەکانی نۆڤەمبەری پێ گەرم بکەمەوە… مەترسن ڕوناکی بە ئاگاناهێنم چۆلەکەیەکم بە Continue Reading »

شه‌كه‌ت تر له‌جاده‌ … سوهه‌یلا مێهه‌می

شه‌كه‌ت تر له‌جاده‌ … سوهه‌یلا مێهه‌می

به‌خه‌ێاڵێكدا نووستوم و ده‌ستم له‌ پرچی خه‌ونه‌ زیوانه‌كانته‌ قاڵاوه‌كان قامكم ده‌كرۆژن چاوی شه‌وم قه‌ڵاپووت ده‌چن مه‌گه‌ر زه‌رده‌په‌ڕ ناگاته‌ من؟ چه‌نده‌م بێ تۆ درێژ ده‌ڕوا هه‌ر بێ شۆخی به‌م هه‌موو تاریكییه‌ Continue Reading »

شاعیری كۆری كو ئوەن — شیعری به‌جێهێشتراو …. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

شاعیری كۆری كو ئوەن — شیعری به‌جێهێشتراو  …. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

ئەگەر لە توانادا بووایە ئەگەر بەڕاستی بلوایە بۆچی چەند چركەیەك نەبوو ، بتوانین لە نوێوە ، لە ڕەحمی دایكانمان ، ساتی لە دایك بوون دەستمان پێ كردبووایەتەوە ؟ ژیان هەمیشە Continue Reading »

شیشۆق … سه‌لام عومه‌ر

شیشۆق … سه‌لام عومه‌ر

شیشۆقێك بە دەماری بیرەوەریەكانمەوە چەقیوەو ئەو خەتخەتێنانەی بیربردوومەوە كە وێنەی منداڵیمی كێشابوو ئەو شیشۆقە بەناو خەونەكاندا بەری ئەو شاخوێنهێنەرانەی گرتووم كە لەكۆكردنەوەی ساڵەكانی تۆ رژابوونە بینینمەوە، تادێ‌ هۆنینەوەی ئەو وشانەم Continue Reading »

له‌ باڵندایی خود … جه‌لال به‌رزنجی

له‌ باڵندایی خود …  جه‌لال به‌رزنجی

قامیشێكی مێینه‌ ڕوا زه‌مین بێ‌ پیاو ئاوه‌ڵكراسی مه‌رگ جێما بلوێری سه‌ر بڵندایی خود هه‌ڵچوونت چه‌ك نییه‌ گه‌ڵای ژه‌نگاوی ژیان مه‌شۆره‌وه‌ گیان زۆرشت پشتگوێ‌ ده‌خات ئه‌گه‌ر نا… ده‌ستكه‌وت چییه‌ له‌ باسكردنی Continue Reading »

لە گۆرانیی ئەسكیمۆییەكانەوە …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

لە گۆرانیی ئەسكیمۆییەكانەوە …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1) گۆرانی ڕاوچییه‌كی پیر ئەوە منم ، لە بۆشایی ساڵاندا بەسەر چیای شەختەبەندەوە وەستاوم لە ناوەڕاستی تاریكاییدا چاوەڕێی هاتنی (ئاسك) دەكەم داخۆ دێ بۆ دڵی پیر ‌ ؟ ساڵ بۆ Continue Reading »

برادەر گیان … شیعر: ایرج جنتی عطائی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

برادەر گیان … شیعر: ایرج جنتی عطائی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

بە هاوڕێی خۆشەویستم کاکە “سۆران حاجی رەزا”، پێشکەشه “””””””””””””””””””” شیعر: ایرج جنتی عطائی ئاواز : واروژان گۆرانی: داریوش ئیقبالی وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام “””””””” برادەر گیان… نازانی چەن دڵتەنگم نازانی..نازانی Continue Reading »

18/11/1965 …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

18/11/1965 …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

ساڵه‌كان ماندوون و گۆرانی نیوه‌ گوتراون دیوانه‌كه‌م له‌ لایه‌ك داده‌نێم و داوا له‌ خودا ده‌كه‌م ئه‌و چاكه‌یه‌م له‌گه‌ڵدا بكات له‌ ڕۆژی له‌دایكبوونم كۆچ و باربم داره‌بازه‌شم به‌رز بكرێته‌وه‌ ناو ڕووناكییه‌كی Continue Reading »

شاعیری رووسی ڕفیدۆر سفارۆفسكی: ده‌ڵێن تۆ هێشتا خۆشت ده‌وێم

شاعیری رووسی ڕفیدۆر سفارۆفسكی: ده‌ڵێن تۆ هێشتا خۆشت ده‌وێم

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ ————————————- دەڵێن : تۆ ، هێشتا خۆشت دەوێم كە – لە ماڵ نابم – تۆ تەلەفۆنم بۆ دەكەی بۆ ئەوەی تێم بگەی ، كتێبەكانم دەخوێنیتەوە .. Continue Reading »

باران خه‌ناوكه‌ی خوێناوه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

باران خه‌ناوكه‌ی خوێناوه‌ … ستار ئه‌حمه‌د

چه‌ندین ساڵه‌ باران دێت و هه‌ور ده‌ڕوات مانگ داوی تیشك گرێ‌ ده‌دات خاك ردێنی درێژ ده‌بێ‌ ته‌ور ملی ده‌بڕیته‌وه‌ گوڵ چاوانی ده‌یزوێنێ‌ و دڕك باڵای به‌لادا دێت چیا ده‌بێته‌ به‌قرو Continue Reading »

گمەگمی شەڕ … كەژاڵ عەلی

گمەگمی شەڕ … كەژاڵ عەلی

لە دیوەخان لە مزگەوت لە سەنگەر لەسەر كورسی، لەھەر كوێ؛ ‎ھەمیشە شەڕ. ،‎میلی تفەنگێك دێنمەوە ؛‎فیشەكێك دەنێمه بەر ئاشتی، فيشەك فرميسكى تفه نگه بۆ كۆتری برين. ‎،تفه نگێك دەڕێسم ‎لوولەكەی Continue Reading »

ڕۆژگارێکی نا میهرەبان … شیعر: أیرج رزمجو

ڕۆژگارێکی نا میهرەبان … شیعر: أیرج رزمجو

شیعر : أیرج رزمجو ئاواز: صادق نوجوکی گۆرانی : داریوش اقبالی وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام “””””” ڕۆژگار …. چەرخی گەردوون ئەی ژیان: بۆ هەردەم دڵمان ئەهێنیتە لەرزین فەلەک: غەرقی ئەفسوون چیتر Continue Reading »

ئایەتی ونبوون … جیهان بن ڕابحی … وەرگێڕانی: ئاری بابان

ئایەتی ونبوون … جیهان بن ڕابحی … وەرگێڕانی: ئاری بابان

کە هات شەپۆلی فرمێسک لە چاوەکانی دەتکا نەیدەزانی ڕەنگدانەوەی سەرسوڕمانەکەی چییە! نەیدەزانی هەڵچونی شەپۆلەکانی دەریا بەئازارن نه یده زانی شەپۆلە سوێرەکانی بشواتەوەو هەڵبێت لەدەست ونبوون بۆ ونبوونێکی تر نەیدەزانی ئاسۆ Continue Reading »

مانگی شیراز …. عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

مانگی شیراز  ….  عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1) دڵم بریندار دەكەم ، شیعرەكانم بە خوێنی دەدێرم .. گەوهەرێك لەبن ڕووباری مرۆڤایەتیدا شەوق ئەداتەوە .. پەپوولەی سوور هەڵدەفڕن لە شیعرەكانمدا ژنێك لە دایك دەبێ‌ مانگێكی شیرازی ، لە Continue Reading »

سێبه‌ره‌كه‌ت په‌یت كه‌ … سمكۆ محه‌مه‌د

سێبه‌ره‌كه‌ت په‌یت كه‌ …  سمكۆ محه‌مه‌د

له‌هیچ شوێنێك ئۆقره‌ ناگرم زمان له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ وه‌كو خۆی به‌ده‌م ئازاره‌وه‌ ته‌جه‌للا ده‌كات پرسیارێكم هه‌یه‌ جه‌وهه‌ری له‌ سێبه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌ئه‌سپایی بڕۆ هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ژیان .. بۆ گوتن .. بۆ Continue Reading »

موژده‌ …. سه‌ردار جاف

موژده‌ …. سه‌ردار جاف

تۆ خه‌ره‌ندی كام شكۆفه‌ی له‌ چ ده‌روازه‌ی باخچه‌یه‌ك حه‌یرانه‌كه‌ی سه‌رزارانی رووحی په‌ریت به‌ ته‌وراتی مه‌سیحایی پڕ بۆن بووه‌ له‌ كام شه‌نگه‌گوڵی باغان له‌ ترۆپكی و ئه‌و سه‌ركز و بێ ده‌ره‌تان Continue Reading »

كۆتایی دونیا 1916 … ڕیچارد هۆڵزنبك …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

كۆتایی دونیا 1916 … ڕیچارد هۆڵزنبك …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

كار لەم دونیایەدا بەم بارە كەوتووەتەوە ، مانگا بەسەر دارتێلی تەلەفۆنەوە چوارمەشقی دانیشتووە شەترەنج دەكا .. باڵدار ، لەژێر تەننوورەی سەماكەرە ئیساپانییەكاندا وەك شەیپوورژەنی بنكەی سەركردایەتی بە خەمگینی دەخوێنێ ‌ Continue Reading »

شەونمە شینەکانی شەو … ناڵە حەسەن

شەونمە شینەکانی شەو …  ناڵە حەسەن

تۆ دڵۆپە شەونمێکی بەسەر لێوی گوڵێکی شینەوە شین دەچییەوە زەردەخەنەی باخچەکانیش بە تیشکی سەر ڕوخساری تۆ دەبریسکێنەوە هەندێجاریش / نەرم نەرم بەسەر ڕووی پەنجەرەیەک دێیتە خوارێ کە بە پەردەیەکی شین Continue Reading »

وڵاتی من … به‌ختیار محه‌مه‌د

وڵاتی من … به‌ختیار محه‌مه‌د

له‌ وڵاتی من جاشه‌كان قاره‌مانن قاره‌مانه‌كان دۆشداماون شۆڕشگێڕه‌كان كرێچین چه‌قۆكێشه‌كان وه‌زیرن. له‌ وڵاتی من گه‌مژه‌كان ڕووناكبیرن ڕووناكبیره‌كان گه‌مژه‌ن. له‌ وڵاتی من حزب كه‌عبه‌یه‌ و سه‌ركرده‌ش خوایه‌. له‌ وڵاتی من ئازادی Continue Reading »

کەمنیش هاتم سنوور لێرە بوو … جەلال بەرزنجی

کەمنیش هاتم سنوور لێرە بوو … جەلال بەرزنجی

هەمووجارێک، کە باوکم، لە گەڵ چەند بازرگانێک؛ بۆ مافور،دەچوونە سەقز، دایکم دەیگوت؛ “لە سنوورئاگاداری خۆتان بن” “بەشەو لێی دەدەین” ئەوە وەڵامی باوکم بوو. دارکەران، هەمیشە، چەند کیلۆمەترێک، دوورلە سنوور، دار Continue Reading »

ژن، مه‌كوژن … ستار ئه‌حمه‌د

ژن، مه‌كوژن … ستار ئه‌حمه‌د

كاتێك تاڵه‌ پرچی شۆڕه‌ ژنێك ده‌قرتێنن خوێن له‌له‌شدا راده‌وه‌ستێ دڵی ژیان .. له‌ترپه‌و ئاواز ده‌كه‌وێ چیا سه‌ری خۆی ده‌ڕنێ و چاوی به‌مه‌لێك ناكه‌وێ چۆن دڵتان دێ ژن ده‌كوژن بۆچی هه‌تاو Continue Reading »

واین لێرە …. نووسینی: ناس و دامیان ماڕڵی — وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

واین لێرە …. نووسینی: ناس و دامیان ماڕڵی — وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵڵا

واین لێرە بەڵێ ئەوەی کە لێرەیە بۆ خەڵکە ئارامی، ئارامی، ئارامی شایستەی هەموو شتێکە ئارامی، ئارامی، ئارامی ئەگەر کەسێکت خۆشدەوێت هێی تۆ دامیان بالێرەوە بڕۆین تا ئەوسەر هەندێک لە زیرەکترین Continue Reading »

3 قەسیدە لە (ڕامبۆ)وە … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

3  قەسیدە لە (ڕامبۆ)وە … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1) كۆمیدیایه‌ك له‌ سێ ماچدا لەوەی دایدەپۆشێ‌ داماڵڕابوو درەختی گەورەی خۆتێهەڵقورتێنیش لەوێ‌ بوون ، بە گەڵاكانیان مینای پەنجەرەیان لە نزیكەوە … لە نزیك ، بە مەكرۆییەوە دەكوتا . لەسەر كورسییەكی Continue Reading »

مه‌حاڵ … به‌ختیار محه‌مه‌د

مه‌حاڵ … به‌ختیار محه‌مه‌د

تۆ كچی ((مه‌حاڵ)) بووی، كه‌چی من خۆشم ویستی. ئه‌ی كچی عیشقی مه‌حاڵ، ئێره‌ مه‌مله‌كه‌تی عیشقی مه‌حاڵه‌كانه‌. من له‌ناو دۆزه‌خی ((مه‌حاڵ)) یشه‌وه‌‌ تۆم ناسی. ئێمه‌ لێره‌ له‌ نێو ((مه‌حاڵ)) ی دڵه‌كانیشدا Continue Reading »

بۆرژان … ئومێد قەرەنی

بۆرژان … ئومێد قەرەنی

١.خۆر گیرفانەکانی لەپاڵتۆی ڕووناکی خاڵی دەبن تارمایی ڕوانینەکان لە برژانگەکانی ڕێگە دەشۆیتەوە، وەکو پرسی دەرنگ کەوتووی بێگانەیەکیت لە نێو نەڕڕەی ڕەشەبادا بۆ ھۆتێلێک خۆت و جانتایەک نیگەرانی لە نێو خەونەکانی Continue Reading »

خۆشەویستی … بەختیار محەمەد

خۆشەویستی … بەختیار محەمەد

كه‌ تۆم خۆشویست هه‌موو دنیام له‌بیر كرد. من بوومه‌ عه‌ده‌مێك له‌ناو گێتی عه‌شقی مه‌زنی تۆدا. من ئه‌ستێره‌ی عه‌شق بووم له‌ناو كه‌ونی عه‌شقی بێ پایانی تۆدا. له‌ جیهانی عه‌شقی تۆدا هیچ Continue Reading »

پچڕانی گه‌ردانه‌ی ته‌مه‌ن … ستار ئه‌حمه‌د

پچڕانی گه‌ردانه‌ی ته‌مه‌ن … ستار ئه‌حمه‌د

په‌پووله‌یه‌ك ته‌مه‌نی ده‌مژێ ساته‌كانی له‌ باڵی رۆژگارا سه‌ره‌وخوار ده‌بنه‌وه‌ ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ڵچوون ژیانی ده‌نۆشی‌و تووڕه‌یی قوڵپی گریانی ده‌كرده‌ مه‌زه‌ی توانه‌وه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی تاریكی شه‌ویش له‌ ته‌ورداسی زه‌مه‌نی ئه‌دا ئه‌وه‌تا خه‌ریكه‌ ده‌ستی Continue Reading »

ژن …. سه‌ردار جاف

ژن …. سه‌ردار جاف

له‌و دیو وه‌رزی زستانه‌وه‌ باڵا ڕنووی به‌فر پۆشه‌ هه‌ناسه‌یه‌ك چرپه‌ی گه‌رم به‌ گوڵزاری ئه‌رخه‌وانیم كه‌ ده‌سپێرێ ده‌بێته‌ قردێله‌ی لۆكه‌ له‌و دیوی كلوه‌ به‌فره‌وه‌ په‌نجه‌ ڕچیوه‌كانی شه‌ڕه‌ تۆپه‌ڵی به‌ نێو له‌پم Continue Reading »

مۆنیۆمێنتێك بۆ له‌بیرچوونه‌وه‌ …. نه‌ژاد عزیز سورمێ

مۆنیۆمێنتێك بۆ له‌بیرچوونه‌وه‌ …. نه‌ژاد عزیز سورمێ

سێبه‌ر و سێبه‌ر به‌ دوای نیگار به‌ دوای چاودێرانی ئاگر .. هه‌وری ئاسندار .. ژنانی گوێ قوڵاخ به‌ جه‌وهه‌ری كوێری ڕاهێنراو به‌ دوای ده‌نگی پێی ڕه‌خشی به‌جێماو له‌و ڕێیانه‌ی ، Continue Reading »

دۆڕان … شيعرى: سمكۆ محه‌مه‌د

دۆڕان … شيعرى: سمكۆ محه‌مه‌د

(لەگوڵدانا تەنها لەشی ژن دەبینرێت) (ئەدۆنیس) لەكونی دەرگاكان و لەدرزی پەنجەرەكانەوە دەمڕوانی ژنان لەنێوان بەڕماڵی فەرمان و مەكری كراسە پەڵە پەڵەكەیاندا گەمەیان لەگەڵ ئیبلیس دەكرد و بەگوێزانێك برۆی پەیكەرەكانیان دەتاشی Continue Reading »

پێغه‌مبه‌رى من ژنێكى ده‌ستڕه‌نگینه‌…. به‌ ئاو ئازادى ئه‌نوسێ … چنوور نامیق

پێغه‌مبه‌رى من ژنێكى ده‌ستڕه‌نگینه‌…. به‌ ئاو ئازادى ئه‌نوسێ …  چنوور نامیق

شووشه‌یه‌ك رۆشناییم پێیه‌ كراسێك له‌ ره‌نگى سێبه‌ر پیاوێك له‌ خێڵى فریشته‌كان بۆم ئه‌گه‌ڕێ ژنێك بیرى بارانه‌كه‌ى خه‌ڵوه‌ت ئه‌كا ته‌زبیحێك گوناهه‌كانم ئه‌ژمێرێ و بۆنى په‌نجه‌كانم ئه‌كات وێسگه‌ى مه‌راقێك رامئه‌گرێ وێنه‌ى دوو Continue Reading »

شه‌كه‌تتر له‌جاده‌ …. سوهه‌یلا مێهه‌می

شه‌كه‌تتر له‌جاده‌ …. سوهه‌یلا مێهه‌می

به‌خه‌ێاڵێكدا نووستوم و ده‌ستم له‌ پرچی خه‌ونه‌ زیوانه‌كانته‌ قاڵاوه‌كان قامكم ده‌كرۆژن چاوی شه‌وم قه‌ڵاپووت ده‌چن مه‌گه‌ر زه‌رده‌په‌ڕ ناگاته‌ من؟ چه‌نده‌م بێ تۆ درێژ ده‌ڕوا هه‌ر بێ شۆخی به‌م هه‌موو تاریكییه‌ Continue Reading »

مەرگ.. هێندە ناشیرین نیە !! … شیعر : مەولود ئیبراهیم حەسەن

مەرگ.. هێندە ناشیرین نیە !! …  شیعر : مەولود ئیبراهیم حەسەن

بەماڵی خۆم ناکەومەوە ئەو شەقامەی دەچیتەوە گەڕەکی ئێمە لە سەر نەخشە نەماوە. ژمارەی درەختی موبایلەکانم لێ تێکەڵ بووەو کێوی( ئیمەیل )ەکەم ناکەوێتەوە بەرچاوم، (پاسۆرد )ەکەم.. بەستوویەتی هیچ ڕێگایەک ناچیتەوە ماڵی Continue Reading »

ڤینۆسی من …. به‌ختیار محه‌مه‌د

ڤینۆسی من …. به‌ختیار محه‌مه‌د

ڤینۆسی من ئاخ ئه‌ی ڤینۆس، له‌وه‌ته‌ی هه‌م ته‌نیام و چاوه‌ڕێتم. له‌وه‌ته‌ی هه‌م حه‌زم لێیه‌ له‌ باخچه‌یه‌كدا پیاسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م باسی هیچ شتێك نه‌كه‌م ته‌نها جوانی تۆ و خۆشه‌ویستی و عیشق Continue Reading »

ڕۆژژمێری عاشقه‌ هه‌ژاره‌كان …. عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

ڕۆژژمێری عاشقه‌ هه‌ژاره‌كان …. عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1) جیهان بە گەف و شیعر و شۆڕش و كۆچ و مەرگ زەوت دەكەین . بە شەكەتی لە شۆستەی مێژوودا دەكەوین لە كانگەی خەڵوز و بنمیچی سەهۆڵدا سیس دەبین .. Continue Reading »

دوو شیعری شاعیری ئه‌رمه‌نی ئۆهانیس گریكۆریان و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

دوو شیعری شاعیری ئه‌رمه‌نی ئۆهانیس گریكۆریان  و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1) دیموكراسی ورچ پایسكل لێ‌ دەخوڕێ‌ تووتی شیعر دەخوێنێتەوە مەیموون چاوی حەز لە خاتوونی ڕاهێنەری دەتروكێنێ ‌ .. پاڵەوان بە لەشسووكی لە بەینی پەتاندا باز دەدا پاشان ناكاو هەموو شتێك Continue Reading »

بێ تۆیی …. بێوار

بێ تۆیی …. بێوار

بێ تۆ . لەو عاشقە دەچم هه موو ڕۆژێک تادوا هەمین فارگۆنەکانی شەمەندەفەرێک ئەگەڕێت و ئەوەی دەیهەوێت نایبینێت لە و مردوانە ئەچم ئێوارەیەکی پێنج شەمە منداڵێک بەسەر سنگیاندا باز دەدات Continue Reading »

منداڵی کوژراوێک …. شیعر – نووسینی:حـەمە ھـیـوا

منداڵی کوژراوێک …. شیعر – نووسینی:حـەمە ھـیـوا

ئەوەتام دەبینم دەبینم پیاوێکی ڕیشسپی فرمێسک بە چاوانیدا دەبارێت پیاوێکی پشت چەماوە جاڕ دەدات بە ھەورەکاندا ھاواری خودایەک دەکات خودایەک بێ پیرۆزی کتێبەکان خودایەک بێ خاچ بێ شمشێر بی بەھەشت Continue Reading »

لە باوەشی هیوا …. یوسف ئیبراهیم

لە باوەشی هیوا …. یوسف ئیبراهیم

باڵت گرتووە بەئاسمانی هیواوە ئەفریت هەزار جار ون ئەبم لە بێ دەنگیت روو زەردێکی لە پایزی ئاشقێک زەردەخەنەم بۆ ئەکەی لە مینبەرێکی رووخاوەوە بانگمان ئەکەی خۆشەویستی، خۆشەویستی لە باوەشی مەرگ Continue Reading »

ئاوەکە سوێرە … عارف کوردە

ئاوەکە سوێرە …  عارف کوردە

” گولەیان پێوە مەنێین.. ئاوەکە سوێرە.. لەکاتی شوشتندا.. برینەکانیان دەبرژێنێتەوە” نینۆکەکانتان درێژن چنجوڕک لە گوڵەکان مەدەن با پەڕەکانیان هەڵنەوەرن و چاوەگەشەکانیان نەژاکێن دەریاکان لێخن مەکەن ماسیەکان نابینادەبن و لەترسانا زەندەقیان Continue Reading »

رۆندكی وشه‌كان …. ستار ئه‌حمه‌د

رۆندكی وشه‌كان …. ستار ئه‌حمه‌د

گه‌واڵه‌یه‌ك پاڵتۆی هه‌وره‌ قۆپچه‌كان ئه‌ستێره‌ی سه‌رما بردووه‌ لێدانێك له‌ چه‌خماخه‌.. سه‌رینێك له‌ مه‌رگ ته‌مێك له‌ سته‌م.. شه‌وگارێك له‌ نوورو چڵێك له‌ تیشك هانای ئابڕووه‌ بزه‌یه‌ك له‌ پاكی.. گۆشه‌ گیریه‌ك له‌ Continue Reading »

شار سه‌رگه‌رمی سه‌رپێچییه‌ و من سه‌رگه‌رمی درۆكردن … چنوور نامیق

شار سه‌رگه‌رمی سه‌رپێچییه‌ و من سه‌رگه‌رمی درۆكردن … چنوور نامیق

به‌یانییه‌ و سه‌رپێچیه‌كانی ناو شاریش وه‌ك سه‌رپێچێكانی دڵی من ده‌ستی پێكرد سووره‌ و ئوتومبێله‌كان ده‌رئه‌چن سه‌وزه‌ و دوو پیاو له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامدا یه‌ك ماچ ئه‌كه‌ن له‌ نزیك شه‌ڕی دوو گه‌نجا مناڵێك Continue Reading »

نامرین … کاروان پەرۆش

نامرین … کاروان پەرۆش

پێشکەش بەڕۆحی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتمان ـ ئاگرماندەن، بمانسوتێنن، یەک بەیەک لەپەتماندەن بمانکوژن، بەر ساروخی دوور هاووێژ و تۆپمان بدەن ــ لێمان بدەن، جەرگ و دڵمان بەناپاڵم هەڵقرچێنن ڕامەوەستن تا خوا حەزکات Continue Reading »

شیعرله (‌ فللیحه‌ حه‌سه‌ن )ـه‌وه‌ …………….. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

شیعرله (‌ فللیحه‌ حه‌سه‌ن )ـه‌وه‌ …………….. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

‌ (1) دڵ خه‌ونێكی هه‌یه‌ ده‌یپارێزێ وشه‌یه‌كم پێ بڵێ پیتێكم پێ بڵێ ..! هه‌ندێكم له‌ پیتێك پێ بڵێ ئه‌وی دی بۆ من لێ گه‌ڕێ لێكی ده‌ده‌مه‌وه‌ .. … ئه‌رێ تاوانی Continue Reading »

داغ … زیبا کرباسی

داغ … زیبا کرباسی

*ئەو کۆمەڵە شیعرە کورتە هی شاعیری هاوچەرخی ئێرانی زیبا کرباسی یە ، کە بە هاوکاری شاعیر لەگەڵ من دا وەرگێردراونەتە سەر زمانی کوردی \ نیگار نادر 4\9\2018 london ———————– ١_گەرم Continue Reading »

لەودیوی توڕەبونمەوە بیرت دەکەم … مەلەک مەحەمەد

لەودیوی توڕەبونمەوە بیرت دەکەم … مەلەک مەحەمەد

من شتانێکم خۆشدەوێت کــــە….. پـــڕن لە ڕق و نەفرەت٫ هەتـــا تورەیشم خۆشدەوێت٫ بە جۆرێک دەجەنگم! ئەڕۆم لای مرۆڤەکان٫ یاخی ئەبم لێیان٫ دەرگاکان بەرووی هەموواندا دائەخەم… بەڵام هاوشێوەی ئەوەیە کە لە Continue Reading »

بۆ شەهیدانی ژینگە و سروشت …. سوهەیلا مەیهەمی

بۆ شەهیدانی ژینگە و سروشت …. سوهەیلا مەیهەمی

زەردەخەنەت مەتۆرێنە لە کاتژمێری گوڵەبەڕۆژە دەبێ بۆ غووربەتی ئەم دارستانە چرا بدوێی لە هەڕەتی شەوەزەنگدا ترپەی هەنگاوەکانت هەدای بەڕوو بێت ئەی تۆ شانامەی شەوانی شەرا هەناسەت بە کێها درەخت دەسپێری Continue Reading »

به‌و ڕێیانه‌دا تێپه‌ڕیم له‌و كانییانه‌م خوارده‌وه‌ …. نه‌ژاد عزیز سورمێ‌

به‌و ڕێیانه‌دا تێپه‌ڕیم له‌و كانییانه‌م خوارده‌وه‌ …. نه‌ژاد عزیز سورمێ‌

“منداڵێك ڕاده‌برد مۆمێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. لێم پرسی ئه‌م ڕوناهییه‌ له‌ كوێوه‌ دێ‌ ؟ مناڵه‌كه‌ مۆمه‌كه‌ی كوژانده‌وه‌ و وتی: ئێستا تۆ پێم بڵێ‌ ڕوناهییه‌كه‌ بۆ كوێ‌ چوو تا منیش پێت بڵێم Continue Reading »

عەشق … کرمانج فەتاح

عەشق … کرمانج فەتاح

کە عاشق ئەبیت هەموو خەمەکان ئەخەیتە باوەشتەوە بەتەنهای لەسوچێکی دونیادا خەونەکانت ئەهۆنیتەوە دلخۆشیەکانت دەنەخێشنی خەون بە خەیاڵەکانتەوە دەبینی سەر ئەخەیتە سەر سەرین فرینەکانت دەبیتەوە سەرماڵەکەی یار خەندەکانت لە نێو لێواری Continue Reading »

ئێوارەیەک بەسەر سەرتانا دەفڕم … حەسەن کایا

ئێوارەیەک بەسەر سەرتانا دەفڕم … حەسەن کایا

ئێوارەیەک وەک کیژۆڵەیەکی گۆشەگیر خۆم لە ژیانە حەوت نهۆمیەکە فڕێ ئەەەمە خوارێ، وەک کاغەزی ئەو نامەیەی زیندانیەک بۆ ئازادی و خۆشەویستانی ئەی نوسێت و لە پەنجەرەی زیندانەکە هەڵی ئەداتە ئازادییەوە Continue Reading »

ئازیزەکەم … باوەڕ حەسەن

ئازیزەکەم … باوەڕ حەسەن

ئازیزەکەم ڕۆژانێکە نیگاکانت لە نێو چاوانم ناگیرسێنەوە ئەوەندە ناسک بوومە بەیانیان ڕەفەیەک بارانی ڕۆح خەبەرم دەکاتەوە ئەگەر ناڵەی ھەموو دایکێکی جگەر سووتاو بێتە سەر گەروی من تەنھا سەیر کردنێکت ھەموویم Continue Reading »

ئه‌مه‌وێ‌ روح له‌ تامی كفرێكی شیرین* نوێ بێته‌وه‌ …. چنوور نامیق

ئه‌مه‌وێ‌ روح له‌ تامی كفرێكی شیرین* نوێ بێته‌وه‌  …. چنوور نامیق

ئه‌م به‌یانییه‌ ئه‌مه‌وێ‌ جێپه‌نجه‌م له‌سه‌ر ئاوێنه‌ی ژووری نوستنم جێبێڵم نه‌ك بمرم و تازه‌ بوكێكی قژ ئاڵۆز له‌به‌رده‌می ماكیاجه‌كه‌ی دوێنێ‌ شه‌وی بسڕێته‌وه‌ ئه‌مه‌وێ‌ نازی هه‌ر پێنج په‌نجه‌ سارده‌كانم له‌سه‌ر ئاوێنه‌ی ژووری Continue Reading »

كێشه‌ی ڕۆژهه‌لاتی نیوه‌شه‌و …. ته‌یب جه‌بار

كێشه‌ی ڕۆژهه‌لاتی نیوه‌شه‌و …. ته‌یب جه‌بار

رۆژ ده‌بارێ ، سه‌رم سووكه‌ ، ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌. شه‌و ده‌بارێ ، سه‌رم قورسه‌ ، زه‌وی نزم ده‌بێته‌وه‌. *** بڕۆ ئه‌ولاوه‌.. واز بێنه‌، تۆ له‌ گه‌مه‌ی نێوان .. سێبه‌ر و Continue Reading »

بەرزاییەکانی فەرامۆشی … ئومێد قەرەنی

بەرزاییەکانی فەرامۆشی … ئومێد قەرەنی

لەبەرزاییەکانی فەرامۆشیەوە با بەسەر وشەکانمەوە دەمرێت و گوریسەکان گەمارۆی هەڵاتن دەدەن هێشتا دایکم لەچیاکانە، دڵی لەشمشاڵێکی قامیشدا هێدی هێدی لێدەدا بەناو کێڵگەی مینەکاندا بەپێ دزکێ دێت و دەچێت، تەڵە بۆ Continue Reading »

خۆشه‌‌ویستی لێه‌ره‌دا نییه‌ … ئه‌حمه‌دی شاملوو .. له‌ عەرەبیه‌وه‌: به‌رزان

خۆشه‌‌ویستی لێه‌ره‌دا نییه‌ …  ئه‌حمه‌دی شاملوو .. له‌ عەرەبیه‌وه‌: به‌رزان

خۆشه‌ویستی لێره‌دا نییه‌ تا بۆی تامه‌زرۆی بین هه‌ موو شتێک پێچه‌وانه‌ یه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ . زیندان/ باخچه‌ی ئازادییه‌ شه‌لاق و قامچی و زنجیر/ هیچ زه‌لیلی تێدا نی یه‌ Continue Reading »

تۆمارگای دۆڕاننەکان شیعر… نزار قبانی … وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

تۆمارگای دۆڕاننەکان شیعر… نزار قبانی … وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

نە شەڕمان شەڕە و نە ئاشتیش ، ئاشتی لە ژیانمانا هەموو شتێک وەک فیلمی سینەمایی ……ئەگوزەرێ خۆشەویستیمان بێ بەرنامە هاوسەرگیریمان بێ بەرنامە خۆشەویستیمان هەر وەک خۆشەویستی سەرەتای فیلمەکان و بڕیاریش Continue Reading »

ئێلزا له‌به‌ر ئاوێنه‌دا … لویس ئاراگۆن …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

ئێلزا له‌به‌ر ئاوێنه‌دا … لویس ئاراگۆن …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

لە چڵەپۆپەی كارەساتەكانمدا بەدرێژایی ڕۆژێ‌ لەبەر ئاوێنەكەی دانیشتووە ، قژە زەردە زێڕینە ورشەدارەكەی دادەهێنێ ‌ .. وەهام دەهاتە بەرچاو ، دەستە ناسكەكانی بڵێسە ڕێك دەخەن .. * لە چڵەپۆپەی كارەساتەكانماندا Continue Reading »

هەستێک هەیە سەراپای میهرەبانی لێ سەندووم … مەلەک محەمەد

هەستێک هەیە سەراپای میهرەبانی لێ سەندووم … مەلەک محەمەد

وشەیەک هەیە لە ناخما هاوار دەکا، داخم لە گەروودا، جێ دەمێنێ ئەڵێی جادووم لێ کراوە… بۆ تەلیسمیێک ئەگەرێم… کە تەواوی ئەو نەفرینەم لەسەر لا بدات تکایە بڵێن ئەمە کابووسێکی کاتییە Continue Reading »

گوڵی ڕچیو … سه‌ردار جاف

گوڵی ڕچیو …   سه‌ردار جاف

ده‌ریای خه‌م و بێداریمه‌ كه‌چی هه‌تاو خوی له‌ منا رووت كرده‌وه‌ له‌ راسته‌ رێی ژین دێمه‌وه‌ سه‌ر به‌ كونی رووباری بایه‌كا ده‌كه‌م له‌ كۆته‌ڵدانی غوربه‌تا ئۆقره‌ ناگرم به‌ به‌ژن و Continue Reading »

دوایین شه‌وه‌كانی سیمرخ …. سه‌ڵاح شوان

دوایین شه‌وه‌كانی سیمرخ …. سه‌ڵاح شوان

1 تا ئه‌مڕۆكه‌ش… هه‌موو ڕۆژێك كاتێ‌ كه‌ ئێواره‌ دادێ‌ به‌ یادی عه‌شقه‌ جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی تۆ په‌رده‌كانی دڵم داده‌ده‌مه‌وه‌ و مۆمه‌ شیعرێكی گه‌شی وه‌ك چاوه‌كانت داده‌گیرسێنم و بێده‌نگ پشت له‌م سه‌رده‌می گورگانه‌ Continue Reading »

كه‌سێك نییه‌ وێنه‌مان بگرێ ؟ … شیعری: ئیبراهیم هه‌ورامانی

كه‌سێك نییه‌ وێنه‌مان بگرێ ؟ … شیعری: ئیبراهیم هه‌ورامانی

(1 ) • كه‌ دایكم مرد ، مێخه‌ك به‌نده‌كه‌یم خسته‌ گۆڕه‌كه‌یه‌وه .‌ تابه‌هه‌شت ، بۆنی مێخه‌كی لێوه‌ بێ . ******* (2 ) • وه‌ره‌ نێو خه‌ونمه‌وه‌ له‌وێ ، پۆلیس نیه. Continue Reading »

بۆ ژەنگاڵ … ع. سەرکەش

بۆ ژەنگاڵ … ع. سەرکەش

کاتێ ڕشانەوەی داعش هات لەگەڵ هەناسە سواریتان هەناسەم تووند دەبوو لەگەڵ ترس و دڵە ڕاوکەتان زەندەقم دەچوو لەگەڵ هەنگاوەکانتانا ڕام ئەکرد و شپرزە دەبووم چونکە ئەو چاوترووکانە ئەوسا نەخوا لەوێ Continue Reading »

ئه‌فسانه‌ … چرۆ زه‌ند

ئه‌فسانه‌ … چرۆ زه‌ند

نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستیم بۆ نووسی چاوه‌ڕێم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له‌ لیستی په‌یوه‌ندیدایه‌ هه‌رگیز نایسڕمه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌فسانه‌یه‌كم، گه‌ر‌ ڕۆژێ، ساتێ، ته‌نها جارێ تۆ وه‌ڵامم ده‌یته‌وه‌ 03/08/2018 zandchro@hotmail.com

نه‌بیر له‌تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌… نه‌بیر له‌تۆ ناكه‌مه‌وه‌ … چنوور نامق

نه‌بیر له‌تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌… نه‌بیر له‌تۆ ناكه‌مه‌وه‌ …   چنوور نامق

هه‌ر رۆژێ‌ بیر له‌ عه‌شقی تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌ چه‌پكێ‌ له‌ قژم ئه‌وه‌رێ‌ هه‌ر شه‌وێك بیر له‌ هاتنت ئه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كم ون ئه‌بێ‌ ئه‌مشه‌و ویستم بیر له‌ مێژووی پێكه‌وبوونمان بكه‌مه‌وه‌ مانگیش گیرا له‌وه‌ته‌ی Continue Reading »

سێبه‌ری مانـگ … بۆتان له‌تیف عه‌بدولقادر”پایان”

سێبه‌ری مانـگ …  بۆتان له‌تیف عه‌بدولقادر”پایان”

ون بووی ناو سۆزی میهره‌ بانێ‌ بووم چ سۆز؟!.. كه‌ به‌ته‌نیا چاوی چه‌پم؛ ڕووی ڕوخساری ئه‌بینێ‌.. ده‌گه‌ڕێم بۆئه‌وه‌ی كاتێ‌ دیتم هه‌روا میهره‌بانه‌ چاوی ڕاستیش سۆزی ئه‌وی پێ‌ بمێنێ‌ چاوی ڕاستم Continue Reading »

دەنگێك بانگم دەكات … ستار ئه‌حمه‌د

دەنگێك بانگم دەكات … ستار ئه‌حمه‌د

لەدەنگی بارانا … هەنسكی گوڵ دیدەنیی تۆو ورشەی گریان كۆمدەكەنەوە كەشیعرێك لەدڵما دەزێ عەشقێك .. لەتیلەی جوانیتا دەمنێژێ بەرۆخی بوونا شۆڕدەبمەوە لەوەتەی دەتناسم تۆو شیعر زامێكن لەهەناوما كاڵ نابنەوە دەنگێك Continue Reading »

سه‌فه‌ری گوڵزه‌عفه‌ران … سۆران محەمەد

سه‌فه‌ری گوڵزه‌عفه‌ران … سۆران محەمەد

له‌ ژێر تارمه‌ی رۆژه‌ بێنه‌واکان پێش ئه‌وه‌ی بارانێکی زه‌عفه‌رانی دابکا به‌ کزه‌بایه‌کی ناواده‌ له‌بن گوێسوانه‌ی نیگه‌رانیه‌وه‌ زه‌ڕنه‌قوته‌کان ده‌که‌وتنه‌ سه‌ر باوه‌ڵی یاده‌وه‌ریه‌کان.. + چه‌خماخه‌ی ئاسمانێکی تار رۆشنایی ده‌خسته‌ سه‌ر توله‌ڕێکانی کۆچ Continue Reading »

له‌ ترپه‌ی دڵ كورت تر …. نه‌ژاد عزیز سورمێ‌

له‌ ترپه‌ی دڵ كورت تر  …. نه‌ژاد عزیز سورمێ‌

ئه‌وه‌بوو قه‌ڵای سه‌رچڵی و ڕسكانمان ؟ ئه‌وه‌بوو خه‌ون و چراوگی ڕێگامان ؟ ( مانگ – ێكمان هه‌بوو هه‌ندێ‌ جار نان و هه‌ندێ‌ جار په‌نا ئاسمان لێی به‌ تاڵان بردین ئێستا Continue Reading »

زاڵم … فەتاح حەسەن

زاڵم  … فەتاح حەسەن

بەغەیری مەزهەبی زاڵمان سەر بەچ مەزهەبێکی!! لە شەونوێژدا نزادەکەی لەبیرتکەم. *** فێری زۆر شتت کردم تەنها ئەوە نەبێ, چۆن بێ تۆ بژیم .. زاڵم. *** لەفرمێسک سوێرتر ئەشکی ڕۆحمە، کە Continue Reading »

با ئەم شەو شتێک بۆ نەوەکانی” فیرعون” بنوسین … کاروان حەسەن

با ئەم شەو شتێک بۆ نەوەکانی” فیرعون” بنوسین  … کاروان حەسەن

با ئەم شەو ئەوان بە باپیرەیان شاد بکەینەوە ، ئەوانێک لەدامێنی دل رەقیدا لەدایک بوون لە تەپۆڵکی بێ رەحمیدا غلۆربونەتەوە نێو ژیان با لەو دیوی سنورە تەڵبەندەکاندا بگەینەوە بەدیداریان .. Continue Reading »